عه‌لی حسێن فه‌یلی/ پێش سه‌رهه‌ڵدانی دیارده‌ی تیرۆریزم ، مه‌سه‌له‌ی چوون بۆ فرۆكه‌خانه و پشكنین و به‌رێكردنی كاروباری سه‌فه‌ر ئاسان و سانا بوو. كاتژمیرێك پێش فڕینی فرۆكه بوار هه‌بوو بگه‌یته فرۆكه‌خانه و سه‌فه‌ر بكه‌ی. ئه‌مرۆ ئه‌و مه‌ودایه و كاری پشكنین و ورد بینی و.. چه‌ند سه‌عاتێك وه‌خت هه‌ڵده‌گرێ . له كاتێكدا رۆژانه و مانگانه و ساڵانه ملیونه‌ها كات ژمێر وه‌خت به فیڕۆ ئه‌دا وله دنیای پاش هاتنی كرۆنا ، هه‌رچه‌ند هێدی هێدی ژیان ده‌ستی پێكردۆته‌وه لێ مه‌سه‌له‌ی پشكنین و یاسا‌و رێساكانی كه هه‌م خه‌رج هه‌ڵگره‌و و هه‌م وه‌خت گره كێشه‌كانی سه‌فه‌ری گه‌لێك دژوارتره كردووه و بووه به به‌شێكی دانه‌بڕ له فه‌رهه‌نگی ژیانی رۆژانه.
له روانگه‌یه‌كی دیكه، ژیان له عیراق كه له‌و وڵاتانه‌یه هه‌میشه له سه‌ردێری هه‌واڵی ناخۆشی ئاژانسه جیهانیه‌كان بوونی هه‌یه ، هه‌م دژوار و هه‌م گرانه و ته‌نیا په‌یوه‌ندی به كات و پهتاكانهوه نییه.
دوا پێشهاتی گرنگ ئه‌وه‌یه كه جیا له تیرۆریزمی جیهانی و كرۆنا و سیستمی دارووخاوی حوكمداری له سای بروكراسی ئیداری و گه‌نده‌ڵی، بۆ جاری پێنجه‌م عیراق چووه ناو پرۆسه‌ی ده‌نگدان بۆ په‌رله‌مان تا پێكهێنانی حكومه‌تیش له‌سه‌ر بنه‌مای ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن سیمایه‌كی یاسایی و دیموكراسیانه و شه‌رعی به خۆوه بگرێ. له زۆر وڵات پرۆسه‌كه هێند روون و شه‌فافه كه براوه‌و دۆڕاوی كایه‌ی سیاسی له‌سه‌ر بنه‌مای دیموكراسی مشتومڕی زۆری به‌دواوه نییه لێ ده‌ستبردن بۆ ئه‌نجامه‌كان و سه‌پاندنی ئیراده‌ی سیاسی به‌سه‌ر بڕیاری ده‌نگده‌ر خاڵی چاوهنواڕكراوو كێشه‌ی دوانه‌هاتووی ئه‌م وڵاته‌یه.
وه‌ك فه‌لسه‌فه‌ی دانه‌بڕی هه‌ڵبژاردن ، له‌م هه‌ڵبژاردنه پێشوه‌خته‌دا ئیمكاناتێكی زۆرته‌رخان كرا تا دۆخێكی تازه‌تر بخوڵقێ و حكومه‌تێكی به روخسار نوێتر‌و به كردار ئومێد به‌خشتر دابمه‌زرێ. به‌شی یه‌كه‌می پرۆسه‌كه به هۆی به‌شدارینه‌كردنی زۆرینه سیمای ناهومێدی به خۆوه گرت و به‌شی دووه‌می واتا ئه‌نجامه‌كان سه‌لماندی كه سندوقی ده‌نگدان ته‌نیا پێوه‌ر نییه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ . بێگومان تا پارته سیاسیه دهسترۆیشتووهكان به ئه‌نجامی كۆتایی سندوقه‌كان رازی نه‌بن ، ئه‌م وڵاته نابێته مه‌كۆی ئارامی بۆ جێگیربوونی دیموكراسیه‌كی راسته‌قینه .
دوا به‌شی سناریۆی ئه‌م پرۆسه‌یه سه‌لماندی هه‌ڵبژاردن ته‌نیا ته‌نگه‌ژه‌كان زیاتر و كێشه‌كان ئابدیت ده‌كات و له باشترین حاڵه‌ت دیسان میلله‌ت ناچاره وه‌ك تاكه چاره‌سه‌ری مه‌ده‌نیانه و یاسایی ، بۆ دوور كه‌وتنه‌وه له جه‌نگ و بشێوی ، هانا بۆ ئه‌و لایه‌ن سیاسیانه ببات كه ده‌چنه په‌رله‌مان و به رێككه‌وتن حكومه‌تێك پێك ده‌هێنن كه سه‌رباری نه‌هامه‌تی و كاره‌ساته‌كان دیسان خۆی به قه‌رزاری میلله‌ت نازانێ.
قۆناغی نوێ به بوونی پارتی سیاسی نه‌یارو پڕچه‌ك ، پێشوه‌خته هه‌ره‌سی به چه‌مكی دیموكراسی هێناوه . تا كاتێك به‌رژه‌وه‌ندی ده‌ره‌كی له خواست و مافی میلله‌ت گه‌وره‌تربێ و پێكهاته‌ی حكومه‌تی نوێ ئه‌گه‌ر به ئاشكرا باسی ده‌ستوه‌ردانی ده‌ره‌كی بكات و به نهێنی له‌و وڵاته بیانیانه بخۆازێ بۆ به‌رده‌وامی و مانه‌وه له ده‌سه‌ڵات هانای بده‌ن چ پێویستییه‌كی به هه‌ڵبژاردن هه‌یه؟!