بهدر ئسماعیل شیرۆكی/ یەکڕیزی و دەستور، رستەیەک لە کوردستان تاڕادەی مەحاڵ و دوور لە باوەڕ و نزیک لە نەبوو دهبینرێ.
سەرۆکی ههرێم دەڵێ؛ لەو وێستگانەی کە بەیەکەوە بووین زۆر شتمان وەدەست هێنا، بە ئومێدی دەستکەوتەکانی قۆناخی رابردووی بەیەکەوە بوون، پێدەچێت سەرۆک نێچیروان بارزانی گەرچی زۆر دڵنیاییش نەبێ، لێ بەرووی گەش و بزەی هەمیشەیی خۆی، شانی بۆ خستنە ژێر قورسایی ئەرکی قۆناخێکی دیکەی هیوابەخش، لە یەکڕیزی بۆ نوسینهوهو پهسهندكردنی دەستور.
هیواداری و هیوابەشین، یەكێک لە سیفاتە بەرجەستەکانی سروشتی لە کەسایەتی سەرۆک و مەرجێکی زۆر پێویستی سەرۆکایەتی کردنە، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا، پانێڵە حزبیکەی ئهو كۆنفرانسهی كه زانكۆی كوردستان له ههولێر و له ژێرناونیشانی یهكڕیزی و دهستوور بهرپای كرد، یادەوەری پاشخانی سیاسی کۆمەڵگە و مێژووی رابردوو و بۆماوەیی کاری حزبی لە بەڕێوەبردنی کوردستان، فەزایێکی لێڵ و کەشوهەوا شێوێن، لەتەک روونبینییەکانی سەرۆک دەخەمڵێنێ .
شەپۆڵی ئەم کەش و هەوا ناسازگارەی کە لە چینە هەوا بارگاویەکانی روانگەو سیاسەتی حزبی دهبینرێ، ئۆتمۆسفێری ئامانجەکانی کۆنفرانسی یەکڕیزی وەها سڕكرد، کە مێوانە نێودەوڵەتیەکەی کۆنفرانس بڵێ، هۆۆۆی کوردینۆ، دۆست ئەوەیە بتانگریێنێ !! ئەمەیان ئەو پەندە کوردیەیە، کە دیارە کورد دەمێکە لەبیری نەماوە تەوە، جنین پلاسخارت نوێنهری تایبهتی نهتهوهیهكگرتووهكان، بەپێویستی زانی وەبیری بێنێتەوە .
کورد بە هزری روکاری میرایەتی پێش سەردەمی دەوڵەت نەتەوە و پێش قۆناغی پارچەکردنی خاک و کۆمەڵگەی مرۆڤی کوردستان و سایکس بێکۆدا دەفکرێ . بۆیە کارتی زەردی خانم پلاسخارت بەرەو ئەو خیاڵەمان بەرزکرایەوە و پێی گوتین، ئۆتۆنۆمی لەرزۆکی کوردستان بە هەمیشەیی نامێنێتەوە ئەگەر یەکگرتوو نەبن .
کورد لەکوێی هاوکێشەی سیاسی جیهانی دایە ؟ مۆڕالی سەرکردایەتی کوردی لە بەرابەر یەک سەدە شۆڕش و ئاوارەیی و قوربانیدان و جینوساید و ئەنفاڵ و وێرانکاری گەڵ و نیشتیمانی کورد، لە پاراستنی ماف و دەستکەوتەکانی لە چ پلەی دلسۆزی و ئەمانەتداری و پایبەندی دۆزی نەتەوەییدا خۆی دەبینێتەوە ؟
بەکار هێنانی دەستەواژەی کۆمێدیا، یان تراژیدیا چەند راست دەبێ لەرونکردنەوەی پرسی سی ساڵ خۆبەڕێوەبەریی کوردی و سی ساڵ لێکدابڕاندنی جڤاکی مرۆڤی و جوگرافی و ئیداری و کولتووری کوردستان و بێ مافکردنی ئەو جڤاکە، لە مافێکی بنچینەیی بە ناوی دەستور .