عه‌لی حسێن فه‌یلی/ دوای هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك، كاتێك پرۆسه‌ی سیاسی و به‌ڵێن و بڕیاره‌كان داماوی به‌شوێنه‌وه بێ ده‌گوترێ؛ له جیات هه‌وڵدان بۆ رزگاربوون له دۆخه‌كه با خۆمان له‌ته‌ك نههامهتیهكانیدا بگونجێنین! ده‌گوترێ ده‌بێ وه‌ك به‌ڵێنده‌ر سوود له كاره‌ساته‌كان وه‌ربگرین و وه‌ك بازرگانی جه‌نگ له كاولكاریه‌كان چێژ وه‌ربگرین!!
وڵاتێك پێویستی به كونترول كوالتی ، كه‌شێكی ئارامی سیاسی و دۆخێكی سه‌قامگرتووی كۆمه‌لایه‌تی و ئاسایشی نه‌بێ ئاساییه به هه‌موو ده‌ردێك ده‌چێ و هه‌ڵبه‌ت هاووڵاتی ده‌ستبه‌رداری خه‌تی مولیده‌و سه‌حب و .. نابێ چونكو له‌وه گه‌یشتووه كه كاره‌بای گشتی جێ متمانه نییه . كه‌س خۆی به كوالیتی ئه‌و كاڵایانه‌ی دێنه ناو بازاره‌كانی ئه‌م وڵاته ماندوو ناكات چونكو ناگوترێ چۆن هاتووه و له كوێ و به چ شێوه‌یه‌ك هه‌ڵگیراون. ساڵانه هاورده‌ی كاڵای خراپ سه‌دان ملیۆن دۆلار زه‌ره‌ر ده‌گه‌ێنێ و سه‌دان هه‌زار كه‌س تووشی په‌تاو نه‌خۆشی ده‌بن و هیشتا مه‌ردم به‌و دۆخه و به‌و باوه‌ڕه چه‌وت و هه‌ڵه‌یه رازین كه ده‌ڵێ ؛ جه‌سته‌ی ئینسانی عراقی به‌رگه‌ی هه‌موو شت ده‌گرێ بێ ئه‌وه‌ی بگوترێ كه له دنیای راسته‌قینه دا ژیانی تووشی قه‌یرانی رووحی و ره‌وانی بووه.
كاتێك ئه‌م میلله‌ته له ژێر كاریگه‌ری پروپاگه‌ندای ناراست و ئومیده بێ واتاكان ، سه‌رگه‌ردانه و زیانبژێری په‌یتا په‌یتای شكستی هه‌م لایه‌نه‌یه سنووری نێوان هیوای راسته‌قینه و خه‌یاڵ و وههم كامه‌یه؟
ئامانجه گه‌وره‌كان له ناو كۆمه‌ڵگادا نه ته‌نیا وابه‌سته‌ی هه‌وڵ و تێكوشانی تاكه كه‌سین لێ نزامی كۆمه‌ڵایه‌تیش بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجانه نه‌خشی هه‌یه . نهۆ میلله‌ت دنیای خۆی له تاریكی‌دا ده‌بینێ و له باش بوونه‌وه‌ی ئه‌منیه‌تی دۆخه‌كه ناهومێده ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی زیندووه دڵی خۆی به هیوا و داستانی پێچه‌وانه‌ی راستیه‌كان سپاردووه . ئه‌مه خه‌تای كێیه؟
بۆ وێنه، ئه‌گه‌ر راگه‌یاندنه‌كانی عیراقی هیوای بێ بنه‌ما و درۆیان له زه‌ینی هاووڵاتی بسڕیبایه ، خه‌ڵك ده‌یتوانی له بن به‌ست رزگاری بێت و ته‌نانه‌ت به‌دڵخۆشی به هیوای بچووك و پشت به خۆ به‌ستن ده‌یتوانێ له نووسینه‌وه‌ی شكستی به‌رده‌وام دوور بكه‌وێته‌وه .
ئه‌وه‌ی ئه‌مرۆ عیراق گیرۆده‌یه‌تی ره‌نج و كاره‌ساته و ئه‌وه‌ی پێویستیه‌تی هاودڵییه كه ده‌بێته پێش زه‌مینه بۆ ده‌ستگرتن به ئومیدێكی واقعی. تا كاتێك له‌م وڵاته‌دا بۆ هه‌ر شكستێك ده‌یان پاساو هه‌بێ كه بۆنی درۆیان لێ هه‌ڵده‌ستێ، ئاساییه له سیاسه‌تكردندا ئه‌و كه‌سانه زۆربن كه به‌رده‌وام له هه‌موو به‌ڵین و به‌رپرسیاریه‌تییه‌ك پاشگه‌ز ده‌بن .
ئومید به واتای دڵبه‌ستن به به‌ڵێن و گفتی خاڵی و كوێرانه به‌ره‌و هیواكان رۆیشتن نییه. ملیارده‌ها دۆلار خه‌رجی ژیرخانی ئابووری ، ته‌ندروستی و په‌روه‌رده كراوه و هیچ ژێرخانێك له گۆرێ‌دا نییه. به بوونی ده‌یان حزب و پارتی سیاسی له جیات ئه‌وه‌ی باسی هه‌ڵبژاردن و كاره‌ساتی سیاسی و ئه‌منی بكرێ، ده‌بێ ئه‌و شێوازی كاركردنه ره‌چاو بكرێ كه له ئامانج نزیكمان ده‌كات ( هاودڵی و هوشیارانه كار كردن).
له باری مه‌عنه‌وی و رووحی نه‌له‌سه‌ر رووبه‌ری سوشیال میدیا و نه له سه‌ر به‌ڕی به‌ناو دینداری پێویستیمان به دوعا و نزایه‌كه كه تایبه‌ت به رۆژو بۆنه‌یه‌كی تایبه‌ت نه‌بێ. ، ئه‌و راستیه ناشاردرێته‌وه كه خوا چاره‌نووسی هیچ گه‌لێك ناگۆرێ مه‌گه‌ر خۆیان هه‌وڵ بۆ گۆڕینی بده‌ن