سیاسه‌ت ته‌نیا چاڵ هه‌ڵكه‌ندن و به‌ده‌ستهێنانی ده‌سه‌ڵات نییه به هه‌ر نرخێك. له مێژه سیسته‌می بارگاوی ده‌سه‌ڵات له كاتی قه‌یرانه‌كاندا كۆمه‌ڵگه به نیزامێكی واتادار نابینێ لێ به دیدی میلله‌ت كۆمه‌ڵگه هێشتا گرنگترین شوێنی لێكدانه‌وه‌یه و به پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات میلله‌ت وشیارو به ئیلتیزامتره له هه‌ر سێ كوچكه‌ی ده‌سه‌ڵات.
شه‌رعیه‌تی شۆڕشگێری و ره‌چاوی دۆخی ئتنی و تائفی هه‌ندێك له پارته سیاسییه‌كانی گه‌یانده ده‌سه‌ڵات به‌ڵام هه‌رچه‌ند هه‌وڵدرا شه‌رعیه‌ته‌ی حوكمڕانی له سیستمی په‌رله‌مانیدا به سه‌نگی قورسایی له سندووقی ده‌نگدان دیاری بكرێ به‌ڵام دواجار دیسان نه ته‌نیا هه‌ڵبژاردن لێ پێكهاتن وته‌بایی سیاسی بوونه ئامرازه سه‌ره‌كیه‌كانی پێكهێنانی حكومه‌ت. ئه‌م وڵاته به راده‌یه‌ك له‌ناوخۆ هه‌ڵوه‌شاوه‌ته‌وه كه ناڕه‌زایه‌تی بزافه مه‌ده‌نییه‌كان و خۆپیشاندانه ئاشتیخوازانه‌كان ناتوانێ كێشه‌ی حوكمڕانی چاره‌سه‌ر بكات.
سیاسه‌ت ته‌نیا خوڵقاندی بشێوی و قه‌یران نییه، هێزی چه‌كدار ته‌نیا بۆ سه‌ركوتكردن و هه‌ره‌شه‌دان نییه . مه‌ردم له هه‌ناوی كۆمه‌ڵگادان، خۆشه‌ویستی خاك و نیشتیمان له ده‌روونیاندایه ، سه‌رباری تێبینییان به‌شداریی له هه‌ڵبژاردن ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی جه‌نگ شوێنگره‌وه‌ی پرۆسه‌ی سیاسی نه‌بێ، شیرازه‌و سه‌قامی كۆمه‌ڵایه‌تی نه‌شێوێ. له پلاتفۆرمی هه‌وڵه‌كانیان بۆ ریفۆرم و چاكسازی پێچه‌وانه‌ی ده‌سه‌ڵات ژیرانه‌تر كار ده‌كه‌ن، بزاف و جووڵه‌یان فره‌تر ئه‌خلاقیه تا ئه‌وه‌ی سیاسی بێ ، ئه‌وان چاكسازی بێ جه‌نگ و خوێنڕشتنیان ده‌وێ.
ساڵانێكه كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی زیاتر رووی له لۆژیك و منتقی ئینسانیی كردووه كه ئه‌ویش واتا به مه‌نتقی ئه‌خلاقی دهبهخشێو خاوه‌نی ئه‌و هزرو بیره ده‌خوازێ عیراق له بن به‌ستی ئه‌خلاقی و سیاسی رزگار بكات.
به‌رامبه‌ر به داخوازی دادگه‌ری و نه‌هێشتنی تاوان و كێشمه‌كێشی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسی ، چینی ده‌سته‌بژێری سیاسی كه‌وتوونه‌ته ناو گێژاوی كێشه دوا نه‌هاتووه‌كان. له به‌ختی خراپی ئه‌م گه‌له ئه‌ندامی په‌رله‌مان له ده‌زگای داد ده‌خوازێ قووتی خه‌ڵك ببڕێ ، سه‌ركرده‌ی سیاسی له حكومه‌ت ده‌خوازێ پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كی سزا بدات . ئه‌وه به‌و واتایه دامه‌زراوه‌ی په‌رله‌مان و داد و حكومه‌ت له رێڕه‌وی پیشه‌یی خۆیان ده‌رچوون . نه بارودۆخه‌كه‌و نه هاووڵاتیان ئه‌وه ناخوازن و به‌رگه‌ی ئه‌و هه‌موو قه‌یرانه ناگرن.
جه‌ماوه‌ر باڵغ و دانایه و ته‌نیا باوه‌ڕی به‌و ده‌سه‌ڵاته‌یه یه‌كسان بنواڕیته پێكهاته‌كانی گه‌لی خۆی و دادگه‌رانه بڕیاربدات و حه‌كیمانه ره‌فتار بكات .