مهنسوور جیهانی ـ بانگهوازی دووهەمین کۆنفڕانسی نهتهوهیی "مەریوانناسی" له لایهن نووسینگهی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوانناسی" لە شاری مهریوان بڵاوکرایهوه.
دووهەمین کۆنفڕانسی نهتهوهیی "مەریوانناسی" به ههوڵی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان، بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی مەریوان، زانکۆی کوردستان و کۆمهڵێک له ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان و به بهشداری میوانانی ناوخۆیی و بیانی له ڕۆژانی 6 و 7ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ هەتاوی (26 و 27ی ئهپرێلی 2023) لە شاری مهریوان له پارێزگای کوردستان بەڕێوەدهچێت.
له دهقی بانگهوازی دووهەمین کۆنفڕانسی نهتهوهیی "مەریوانناسی" که له لایهن نووسینگهی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوانناسی" بڵاوکراوهته، هاتووه: هەر ناوچەیەک تایبەتمەندی و شوێنی تایبەتی خۆی هەیە کە جیای دەکاتەوە لە ناوچەکانی تر.لە بنەڕەتدا هەڵکەوتەی جوگرافی هەر ناوچەیەک بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ کاریگەری لەسەر ڕەهەندە سروشتی و مرۆڤییە جۆراوجۆرەکانی ئەو ناوچەیە هەیە. شاری مەریوان بە هۆی هەڵکەوتەی جوگرافی تایبەت و بارودۆخی کەشوهەوا و گژوگیا و شوێنی دەریاچەی جوانی زرێبار لە ناوچەکەیدا، هەروەها تایبەتمەندییە تایبەتەکانی مرۆڤیی، توانایەکی ناوازەی هەیە بە بەراورد لەگەڵ شارەکانی دیکەی پارێزگای کوردستان.
بەم پێیە، بە مەبەستی ناسین و ڕوونکردنەوەی زانستیانەی ئەم تایبەتمەندیانە و دابینکردنی چارەسەری پراکتیکی، ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان بە هاوکاری لەگەڵ ئیدارەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامیی مەریوان، زانکۆی کوردستان و دیکەی ڕێکخراوە مەدەنییەکانی شاری مەریوان، لە ڕۆژانی 6 و 7ی مانگی گوڵانی ١٤٠٢ هەتاوی (26و27/4/2023) کۆنفڕانسی دووهەمی "مەریوانناسی" لە شاری مەریوان بەڕێوە دەبات. بۆیە بانگهێشتی توێژەران و مامۆستایانی زانکۆ و نووسەرانی بیرمەند دەکەین کە لە کاتی دیاریکراودا، بەپێی ئەم تەوەر و بابەتانەی خوارەوە، وتار و بەرهەمە توێژینەوەییەکانیان پێشکەش بە نووسینگەی کۆنفڕانس بکەن.
بابەتەکانی کۆنفڕانس:
ئـ) ژینگە
١- دیاردهی گۆڕانی بهكارهێنانی زهوی و وێرانكردن و ئاگری دارستان و لەوەڕگاكان
٢- ژینگە و ئەرکەکانی دامودەزگا جێبەجێکارەکان
٣- ژینگە و کۆمەڵگای مەدەنی
٤- ژینگە و ڕاگەیاندن
٥- ژینگە و خەڵک
٦- ژینگە و ڕوانگەی ئایینی
٧- گۆڕانی کەشوهەوا و داهاتووی دارستانەکانی زاگرۆس (مەریوان)
٨- قەیرانی ژینگە و لاوازی یاساکانی ڕێگری لە وێرانکاری سروشت
٩- ژینگە و ڕۆڵی دامودەزگاکانی چاودێری و دادوەری
١٠- دروستكردنی بەنداو و كاریگەری وێرانكەری ژینگەیی لە ناوچەكەدا
١١- ژینگە و هەمەجۆرەیی ڕووەک و زیندەوەر لە مەریوان
ب) زرێبار
١- زرێبار و فرەخاوەنی و کێشەی چەند بەڕێوەبەرایەتی
٢- ئیکۆسیستەمی زرێبار
٤- زۆری و جۆراوجۆری ڕووەک و زیندەوەر لە زرێباردا
٥- زرێبار و شێوازی کشت و کاڵ لە دەوروبەریدا
٦- زرێبار و شێوازی کەڵکوەرگرتن لە سەرچاوە ئاوییەکانی
٧- پیسبوونی زرێبار
٨- ڕێکار و ستراتیژییەکانی بەڕێوەبردن و نۆژەنکردنەوەی ئیکۆلۆژی زرێبار
٩ - کاریگەری گۆڕانی کەشوهەوا لەسەر دەریاچەی زرێبار و سەرچاوەکانی ئاو
ج) ئابووری
١ - تواناکانی گەشەی ئابووری شارستانی مەریوان
٢ - ناوچەی بازرگانی ئازاد، دەرفەت و مەترسییەکان
٣ - هەڵکەوتنی مەریوان لە سەر سنوور و کاریگەرییە ئابوورییەکانی
٤ - بناغه بایۆلۆجییهكان (سهرچاوهكانی خاك و ئاو) و ڕۆڵی له وهبهرهێنەریی ئابووریی كشتوكاڵدا
٥ - توانا ئابوورییەکانی دراوسێیەتی مەریوان و هەرێمی کوردستا٦ - ئابووری گەشتوگوزار، مەترسی و دەرفەتەکان
نووسەران و توێژەرانی بەڕێز! ئێوە ئازادن لە هەڵبژاردنی هەر بابەتێکی تر، بە مەرجێک لەگەڵ تەوەرەکانی کۆنفڕانسەکەدا بگونجێت.
چۆنیەتی ناردن و پێشکەشکردنی بابەت:
• بابەتەکە بە فۆنتی B zar قەبارەی 12 یان فۆنت 14 Uinikurd، بە شێوەی 4A، لەسەر یەک لای کاغەز و لەگەڵ فایلە کۆمپیوتێرییەکەی لە ژێر نەرمەئامێری (word) دا بنووسرێت بۆ ناونیشانی نووسینگەی کۆنفڕانس بنێردرێت.
• نابێت توێژینەوە یان وتار لە ١٢ لاپەڕە زیاتر بێت یان کاتی پێشکەشکردنی لە ٢٠ خولەک زۆرتر نەبێت.
• پوختەی توێژینەوەکە لانی زۆر بە 300 وشە تا ڕێکەوتی 30/٦/1401(21/9/2022) بۆ یەکێک لە ناونیشانەکانی نووسینگە بنێردرێت.
• توێژینەوە یان بابەت بە هەردوو زمانی فارسی و کوردی وەردەگیردرێت.
• نووسەری بابەتەکە، لەوانە: ناو، شوێنی کار، ئاستی خوێندن، ناونیشانی پۆستی، تەلەفۆنی پەیوەندی (هێڵی زەمینی و مۆبایل) و ناونیشانی ئیمەیڵ لە لاپەڕەیەکی جیادا لەگەڵ بابەتەکەدا بنێردرێت.
• دوا وادە بۆ ناردنی توێژینەوە و بابەت بۆ سكرتاریەتی كۆنفڕانس 30/9/١٤٠١(21/12/2022)
• وتار و توێژینەوەکان بە هیچ شێوەیەک ناگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنەکەی.
• ئەو بابەتانەی کە دەنێردرێن، پێشتر لە هیچ کۆنفڕانس و گۆڤارێکدا پێشکەش نەکرابن.
ناونیشانی نووسینگەی کۆنفڕانس:
کوردستان، مەریوان، فەرمانگەی فەرهەنگ و ئیرشادی ئیسلامی، نووسینگەی ئەنجومەنی فەرهەنگی - ئەدەبیی مەریوان (دەبیرخانەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی مەریوانناسی)
تەلەفۆن: 00989181769637 - 00988734594567 - 00988734602847
ناونیشانی تێلێگرامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان: https://t.me/meriwan_edebi
ناونیشانی ئینستاگرامی ئەنجومەنی فەرهەنگی ـ ئەدەبیی مەریوان: https://www.instagram.com/encumen.edebi
ئیمەیڵ: anjomanadabi95@gmail.com
دەبیرخانەی هەمیشەیی کۆنفڕانسی "مەریوانناسی"
بهڕێوهبهرایهتی ڕاگهیاندنی گشتیی دووهەمین کۆنفڕانسی نهتهوهیی "مەریوانناسی".