نهفهرههڵگریی ئه‌مریكایی له ئاسمانی فڕۆكه‌خانه‌ی دیترۆیت-ی باكووری ئه‌مریكا، جارێكی تر یه‌مه‌ن-ی كرده پێشه‌نگ و سه‌ردێڕی هه‌واڵه‌كان، به‌ڵام ئه‌مجاره‌یان نه‌ك وه‌كو وڵاتێكی خاوه‌ن كێشه له‌گه‌ڵ حوسییه زه‌یدییه مه‌زهه‌به‌كانی باكوور یاخود جوداخوازه‌كانی باشوور، به‌ڵكو وه‌كو وڵاتێكی گیرۆده‌ی ده‌ستی قاعیده، وڵاتێك كه بووه‌ته یه‌كێك له پێگه به‌هێزه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه و خه‌ریكه وه‌كو ئه‌فغانستان و پاكستان ببێته خاڵی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی قاعیده، نه‌ك هه‌ر بۆ وڵاتانی ده‌وروبه‌ری وه‌كو عه‌ره‌بستانی سعودیه و عیراق و قه‌ڕنی ئه‌فریقیا، به‌ڵكو بۆ وڵاتانی ئه‌وروپا و ئه‌مریكا و ناوچه‌كانی دیكه‌ی جیهان.
بوونی ڕێكخراوی قاعیده له یه‌مه‌ن شتێكی نوێ نییه، به‌ڵكو دروستبوون و پێكهاتنی شانه سه‌ره‌كییه‌كانی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ سه‌ره‌تای ساڵانی نه‌وه‌د، كاتێك عه‌ره‌ب ئه‌فغانه به‌ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نییه‌كانی ئه‌فغانستان گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان و بیریان له‌وه‌كرده‌وه هه‌مان ئه‌زموونی جیهادی ئه‌فغانی له‌یه‌مه‌ن دووباره بكه‌نه‌وه و له‌ڕێی توندوتیژیی و یاخیبوونی چه‌كدارییه‌وه حكومه‌تی وڵاته‌كه‌یان بڕووخێنن و حكومه‌تێكی ئیسلامی توندڕه‌وی هاوشێوه‌ی ده‌سه‌ڵاتی پێشووی تاڵیبانی ئه‌فغانستان پێكبهێنن، هاوكات ژماره‌یه‌ك ئه‌ندامی قاعیده له سودانه‌وه په‌ڕینه‌وه بۆ یه‌مه‌ن و به‌و جۆره جموجۆڵه سه‌ره‌تاییه‌كانی ڕێكخراوه‌كه له یه‌مه‌ن ده‌ستیپێكرد، به‌ڵام یه‌كه‌مین ده‌ركه‌وتنی سه‌رنجڕاكێشی قاعیده له یه‌مه‌ن له ساڵی (200)دا بوو، كاتێك چه‌كدارانی قاعیده كه‌شتی سه‌ربازی (ی‌و.ئێس.ئێس كوڵ)ی ئه‌مریكایان له كه‌نداوی عه‌ده‌ن ته‌قانده‌وه كه به‌هۆیه‌وه 17 مارێنز كوژران، یه‌كه‌مین كاسێتی ڤیدیۆیی تۆماركراوی قاعیده‌ش له‌پێش هێرشه‌كانی 11ی سێپتێمبه‌ره‌وه له‌یه‌مه‌نه‌وه په‌خشكرا كه سه‌باره‌ت به هێرشه‌كه‌ی سه‌ر كه‌شتی سه‌ربازی كوڵ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌ی جه‌نگی دژه‌تیرۆر له‌لایه‌ن ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی له‌دژی قاعیده و تاڵیبان له ئه‌فغانستان و عیراق و پاشان پاكستان، تاڕاده‌یه‌ك بوونی قاعیده و چالاكییه‌كانی له یه‌مه‌ن له‌به‌رچاو ونبوون، ئه‌گه‌رچی ناوبه‌ناو باس له هه‌ندێ چالاكی ده‌زگای هه‌واڵگریی ئه‌مریكا و حكومه‌تی سه‌نعا له دژی ئه‌و ڕێكخراوه ده‌كرا، كاتێكیش ڕێكخراوه‌كه له سعودیه له ساڵی (2008)دا به‌ده‌ستی هێزه ئه‌منییه‌كان شكستێكی به‌رچاوی خوارد، زۆرێك له ئه‌ندامانی خۆیان گه‌یانده یه‌مه‌ن و پاشان ناسر ئه‌لوحێشی ناسراو به ئه‌بو به‌سیری به‌ڕه‌گه‌ز یه‌مه‌نییان كرده سه‌ركرده‌ی قاعیده له دوورگه‌ی عه‌ره‌ب، ئه‌و هه‌نگاوه‌ش گرنگیدانی له‌ڕاده‌به‌ده‌ری قاعیده به‌یه‌مه‌ن ده‌رده‌خات، چونكه هه‌رچه‌نده ژماره‌یه‌كی دیاری یه‌مه‌نییه‌كان ئه‌ندامی قاعیده‌ن، به‌ڵام یه‌كه‌م جاره سه‌ركرده‌ی قاعیده له‌و ناوچه‌یه ڕاده‌ستی یهمهنییهك بكرێت.
حاڵی حازر قاعیده له زۆرێك له ناوچه‌كانی یه‌مه‌ن بوونیان هه‌یه، به‌تایبه‌تی له ناوچه‌كانی ئه‌بیه‌ن و شبوه و ئهحرهب و له‌م دواییانه‌دا به‌ئاشكرا له‌گه‌ڵ خۆپیشانده‌رانی جوداخوازی باشوور له ئه‌بیه‌ن ده‌ركه‌وتن و هوتافی دژ به ئه‌مریكا و خۆرئاوایان لێده‌دا، دوای ڕووداوه‌كه‌ی دیترۆیت-یش، ئه‌مریكا ده‌ستیكرد به پیاچوونه‌وه‌ی سیاسه‌ته‌كانی به‌رانبه‌ر قاعیده‌ی یه‌مه‌ن و ئه‌و ڕێوشوێنانه‌ی له فڕۆكه‌خانه‌كاندا ده‌گیرێنه‌به‌ر، له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئه‌مریكا بڕیاریدا قه‌باره‌ی هاوكارییه‌كانی بۆ حكومه‌تی یه‌مه‌ن زیادبكات له 40 ملیۆن دۆلار له ساڵی 2009 بۆ 63 ملیۆن دۆلار له ساڵی 2010، هاوكات به‌سه‌رپه‌رشتی هێزه‌كانی ئه‌مریكا مه‌شق و ڕاهێنانی هێزه‌كانی پۆلیسی یه‌مه‌ن له بواری بنبڕكردنی تیرۆردا چڕكرایه‌وه، به‌و جۆره نه‌ك یه‌مه‌ن و عه‌ره‌بستانی سعودیه و وڵاتانی ناوچه‌كه، به‌ڵكو ئه‌مریكا و به‌ریتانیا و وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌وروپایش گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و باوه‌ڕه‌ی كه ڕه‌وشی یه‌مه‌ن له مه‌ترسیدایه و ده‌بێت به‌په‌له چاره‌سه‌ربكرێت.ئه‌وه‌ی ئێستا له‌یه‌مه‌ن ڕووده‌دات، پێشبینی ئه‌وه‌مان لادروست ده‌كات كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی یه‌مه‌ن به‌شێوه‌یه‌كی جدییانه ده‌ست نه‌كات به ئه‌نجامدانی په‌ره‌پێدانێكی گشتگیر و هه‌مه‌لایه‌نه و پرۆسه‌یه‌كی فراوانی چاكسازی سیاسی ئه‌نجام نه‌دات و وڵاتانی دیكه‌یش پشتیوانی دارایی و ئه‌منی لێنه‌كه‌ن، ئه‌وا دوور نییه یه‌مه‌ن ببێته سێیه‌مین به‌ره‌ی چه‌نگی دژه تیرۆر و خاڵێكی دیكه تێكدانی ئاسایشی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.