كه‌نار (شاطئ) دێت هه‌ندێك ده‌ڵێن: ئه‌و وشه‌یه له زمانی سۆمه‌ریه‌وه وه‌رگیراوه به‌مانای نیشته‌جێبوون دێت، هه‌ندێك ڕا هه‌یه كه ئه‌و وشه‌یه فارسییه به‌واتای وڵاتی خواروو دێت، له‌سه‌رده‌می كاشیه‌كان به‌م ناوچه‌یه وتراوه (اریقا) و به سۆمه‌ری پێیوتراوه (اورك یان اونوك) و پاشتریش به عیراقی عه‌ره‌بی و عیراقی عه‌جه‌می ناوزه‌د كرا، ئه‌مه‌ش ناوچه كوردنشینه‌كانی نه‌ده‌گرته‌وه به ناوچه كوردنشینه‌كان له‌و سه‌رده‌مه‌دا ده‌وترا هه‌رێمی چیاكان، به‌ڵام تاكو ساڵانێكی پاش بڕانه‌وه و كۆتایی هاتنی جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی ئه‌م ناوچه‌یه نه‌وه‌ك و ده‌وڵه‌ت و نه‌وه‌كو ده‌سه‌ڵات یه‌كپارچه و یه‌كگرتوو نه‌بووه ته‌نانه‌ت له‌سه‌رده‌می چوار سه‌ده‌ی له‌فه‌رمانڕه‌وایی ده‌وڵه‌ت و ده‌سه‌ڵاتی عوسمانی ناوچه‌كه دابه‌شی سه‌ر سێ ویلایه‌ت بووه كه بریتی بوون له ویلایه‌ته‌كانی (موسڵ و به‌غدا و به‌سره) كه هه‌ریه‌ك له‌وانه ده‌سه‌ڵات و فه‌رمانڕه‌وایی جیاوازیان هه‌بووه، به‌سه‌ركه‌وتنی هاوپه‌یمانان له جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانیدا نه‌خشه‌ی سیاسی و ئابووری و ئیداری و فه‌رمانڕه‌وایی ناوچه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌رداهات پاش ئه‌وه‌ی كه به‌ریتانیا سه‌ركه‌وتنی له ئیداره‌كردنی ناوچه‌كه واته (له هه‌رسێ ویلایه‌تی به‌غدا و به‌سره و موسڵ) به‌ده‌ست نه‌هێنا بۆیه كه‌وته بیركردنه‌وه و گرتنه‌به‌ری ڕێگه‌چاره‌یه‌ك بۆ نه‌زم و شێوازێكی تری كارگێڕی له ناوچه‌كه‌دا، به‌مه‌رامی ئه‌وه‌ی كه جڵه‌وی ده‌سه‌ڵات و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی له‌ژێر ڕكێفی خۆیدا بمێنێته‌وه، ئه‌ویش سه‌ره‌تا دروستكردنی حكومه‌تی عیراقی بووه به سه‌رۆكایه‌تی (عه‌بدولڕه‌حمان نه‌قیب گه‌یلانی) له ساڵی 1920 ئه‌مه‌ش بۆ هێوركردنه‌وه‌ی ئه‌و دۆخه نائارام و شڵهقیوهی ناوچه‌كه و خامۆشكردنه‌وه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی ڕاپه‌ڕینه‌كان بوو كه له هه‌رسێ ویلایه‌ته‌كه‌دا به‌رۆكیان به‌هێزه‌كانی به‌ریتانیا گرتبوو، پاشتر به‌ریتانیا بیری له‌وه كرده‌وه كه ده‌وڵه‌تێك له ناوچه‌كه‌دا دابمه‌زرێنێ به‌ناوی ده‌وڵه‌تی (عیراق)ه‌وه، ئه‌مه پاش ڕاوێژكردن و چه‌ند و چۆن و تاووتوێ كردنێكی زۆر له ساڵی 1921ز مه‌یسه‌ر و ده‌سته‌به‌ر بوو، به‌ڵام له‌به‌رئه‌وه‌ی پێكهاته نه‌ته‌وه‌یی و كه‌لتووری و ئایینی و مه‌زهه‌بیه‌كانی عیراق پێكهاته‌یه‌كی جیاواز و ئاڵۆز بوون و شێوازی سیستمی پاشایه‌تی هه‌ڵبژێردرا بۆ كارگێڕی و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌و ده‌وڵه‌ته تازه دامه‌زراوه، مه‌لیك فه‌یسه‌ڵ له‌ناو شه‌ش كاندیدی تردا به شای عیراق له كۆنگره‌ی قاهیره له ساڵی 1921ز دیاری كرا، له سه‌ره‌تادا خه‌ڵكی هه‌ردوو ویلایه‌تی موسڵ و به‌سره زۆر نیگه‌ران و ناڕازی بوون كه به خه‌ڵك و خاكه‌وه به پێكه‌وه گرێدان و لكاندیان به ویلایه‌تی به‌غداوه كه ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ندی پایته‌ختی به‌ركه‌وت.
شا فه‌یسه‌ڵ هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكانی خسته‌گه‌ڕ و چه‌ندین شێواز و ڕێگای گرته به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی عیراقێكی یه‌كپارچه دروست بكات، به‌ڵام ڕه‌نج به خهساربوو و هه‌وڵه‌كانی بێ هوده و بێ ئه‌نجام بوون، چونكه وه‌ك له یاداشته‌كانیدا كه له‌كۆتایی بیسته‌كانی سه‌ده‌ی بیستدا ئاماژه‌ی پێكردووه دان به‌وه‌دا ده‌نێت كه نه‌یتوانیوه گه‌لێك دروست بكات به‌ناوی گه‌لی عیراقه‌وه ته‌نانه‌ت ئاماژه به‌وه ده‌كات كه زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عیراق له‌ڕووی ئاینیه‌وه ئیسلامن، به‌ڵام ته‌نها ئایین نه‌یتوانی ببێته پرد و ڕایه‌ڵێك بۆ پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌ته‌وه و مه‌زهه‌به جیاوازانه‌ی كه له عیراقدا ده‌ژین و بوونیان هه‌یه، له‌سه‌رده‌می پاشایه‌تی و شاكانی عیراق یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌رده‌وام بوون بۆ هێنانه دی ئه‌و ئامانج و ئاواته‌ی كه عیراقی له‌سه‌ر بیناكرابوو، به‌ڵام هه‌موو هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكان نه‌بووه پایه و كۆڵگهیهكی پته‌و و تۆكمه بۆ دامه‌زراندنی گه‌لێكی یه‌ك ڕه‌نگ له عیراقێكی یه‌كپارچه‌دا و سۆزی هاونیشتمانی بوون له‌لای نه‌ته‌وه جیاواز و ئاینزاكان بخوڵقێنێ، به‌ڵكو هه‌ر سه‌رده‌مێك و قۆناغێك شێوازی ناڕه‌زایی و ده‌نگهه‌ڵبڕینی لێده‌كه‌وێته‌وه و ئه‌نجامه‌كه‌شی كوشتارێكی زۆر له‌و كه‌ین و به‌ینه‌دا لێده‌كه‌وته‌وه و خه‌ڵكێكی زۆر ده‌بوونه‌وه سووته‌مه‌نی ئه‌و به زۆر لكاندن و گرێدانی نه‌ته‌وه و تایفه و مه‌زهه‌به جیاوازه‌كانی عیراق، كاتێك شۆڕشی 14ی ته‌مموزی 1985ز له عیراق به‌رپا بوو خه‌ڵكی و ده‌سه‌ڵاتداران واتێگه‌یشتن ئه‌م سیستمه ده‌بێته بنه‌ما و مایه‌ی به‌ستنه‌وه‌ی تاك و كۆی خه‌ڵكی عیراق، به‌ڵام هه‌ر زوو ئه‌و پرده و ماسك و ده‌مامكانه ئاشكرا بوون و لاچوون، چونكه ده‌سه‌ڵاتدارانی عیراق هه‌میشه ئه‌م ده‌وڵه‌ته به به‌شێكی دانه‌بڕاو و جه‌وهه‌ری نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بیان زانیوه، نه‌ته‌وه‌په‌رستان و شۆڤێنییه‌كانی عه‌ره‌ب له هه‌موو به‌ڵێن و په‌یمانه‌كانی ناو ده‌ستووری كاتی عیراقیش په‌شیمان بوونه‌وه، هه‌وڵ و ته‌قه‌للاكان ڕێچكه‌یه‌كی دیكه‌یان گرته‌به‌ر و زمانی زۆر و هه‌ڕه‌شه‌ی داپڵۆسین و كوشتن بوونه زمانحاڵی ئه‌و پێكه‌وه به‌ستنه‌وه‌یه به زه‌بری ئاگر و ئاسن و پاكتاوكردنی نه‌ژادی و مه‌زهه‌بی و توانه‌وه‌ی نه‌ته‌وه‌كانی تر له بۆته‌ی نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌بدا هه‌میشه پیشه‌ی فه‌رمانڕه‌واكانی كۆماری عیراق بووه، ئه‌وه‌ی شووره‌یی و نه‌نگه له مێژووی مرۆڤایه‌تیدا هه‌موو كارێكی ناشایسته و قێزه‌ون بۆ ئه‌و مه‌رام مه‌به‌ستانه به‌كارهێنرا تاوه‌كو شوێنه‌وار و ئاسه‌واری كورد وه‌كو نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م بسڕنه‌وه شێوازی یه‌كپارچه‌یی له عیراقدا به به‌رهه‌م بێنن ناسنامه‌ی عیراقی عه‌ره‌بی بوون به گه‌لی عیراق بده‌ن، به‌ڵام بۆیان فه‌راهه‌م نه‌بوو.
پاش له‌ناوچوونی ده‌سه‌ڵاتی دیكتاتۆری و له‌دوای ئۆپه‌راسیۆنی ئازادی عیراق هه‌ل و ده‌رفه‌تێكی نوێ له‌به‌رده‌م عیراقییه‌كان كرایه‌وه كه شێوازێكی دیكه به باڵای ئه‌و یهكپارچهییهی عیراقدا ببڕن ئه‌ویش گه‌ڕانه‌وه بۆ لۆژیكی مێژوو ئه‌و سێ ویلایه‌ته‌ی كه پێشتر عیراقیان لێ پێكهێنابوو كه سێ هه‌رێمی جیاواز بوو ته‌نانه‌ت له‌ڕووی تۆبۆگرافی و فه‌رهه‌نگی و نه‌ته‌وه‌ی و مه‌زهه‌بی و كه‌لتووری و كه‌شوهه‌واو چه‌ندین خه‌سڵه‌تی تریشه‌وه جیاوازن، بۆیه به‌ڕای من ده‌بێت عیراقێكی فیدرالی بێت دوور بێت له هه‌موو پیلان و گێچه‌ڵێكی ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند كه هه‌میشه گومان و دڵه‌ڕاوكێ له‌لای خه‌ڵكی دروست ده‌كات ئه‌گه‌ر حكومه‌تی ناوه‌ند به‌هێز بێت ئه‌وا حاڵی هه‌رێمه‌كان شلۆق ده‌بێـت، جگه‌له‌وه‌ش بیانووگرتن له‌م دۆخه‌دا كه هێشتا ده‌سه‌ڵاتی ناوه‌ند له ژووری بووژانه‌وه (انعاش)دایه خۆیان ناته‌با و ناڕێك و ناجۆرن و به یه‌كتر ڕازی نابن جا چ جای مافه‌كانی نه‌ته‌وه‌ی كورد بسه‌لمێنن، وا بۆ شه‌ش مانگ ده‌چێت هه‌ڵبژاردن له عیراقدا كراوه، به‌ڵام له‌به‌ر نه‌خوێندنه‌وه‌ی یه‌كتر نه‌یانتوانیووه حكومه‌تێك بخه‌نه سه‌ر سكه‌ی كاركردن و ڕواڵه‌تێكی دیموكراتی نمایش بكه‌ن.
ئه‌مڕۆ زه‌مه‌ن گۆڕاوه ده‌بێت وه‌كو ئه‌مڕۆ بیر له سبه‌ینێ بكه‌ینه‌وه و هه‌نگاوی بۆ بنێین و په‌ند و ئه‌زموون و ئامۆژگاری له‌وانه‌كانی دوێنێ وه‌ربگرین، ئه‌گه‌ر دیموكراسی به‌ركه‌ماڵ بێت ئه‌وا ئه‌و لكاندنه به زۆره ملێیه ده‌سته‌به‌ر نابێت و ئه‌گه‌ر ڕژێمێكی دیكتاتۆری فه‌رمانڕه‌وای عیراق بكات ئه‌وا تاس و حه‌مامه‌كه‌ی جاری جارانه، سه‌ركرده سیاسییه‌كانی كورد وه‌كو دیفاكتۆیه‌ك كه ڕه‌چاوی دۆخه هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان ده‌كه‌ن زۆر جاران گیانی خۆیان ده‌خه‌نه مه‌ترسیه‌وه له به‌غدا به مه‌رامی به‌ده‌ستهێنانی مافه زه‌وتكراوه‌كانی خه‌ڵكی كوردستان، به‌ڵام ئه‌شێت كه سه‌رله‌به‌ری مێژووه‌كه‌ی به زۆری و زۆرداره‌كی بووه عیراقێكی یه‌كپارچه له‌لای چاودێرانی سیاسی و فه‌رمانڕه‌واكانی ئاشكرا بێت خوێندنه‌وه‌یه‌كی سه‌رده‌میانه و گونجاو بۆ ئایندهی ناوچه‌كه به‌رجه‌سته بكه‌ن و میكانیزمێكی نوێ بكه‌نه ئه‌لته‌رناتیف بۆ ئه‌وه‌ی مێژووی خوێناوی و ماڵوێرانی به‌سه‌ر خه‌ڵكی به‌ش مه‌ینه‌تی ناوچه‌كه‌دا دووباره نه‌بێته‌وه، چونكه گرتنه‌به‌ر و جوینه‌وه‌ی بابه‌ت و خیار و ڕێگا تاقیكراوه‌كان به‌هه‌مان چه‌شن مه‌رگه‌سات و تراژیدیای مێژوو دووباره و چه‌ند باره ده‌كه‌نه‌وه.