مه‌ده‌نییه. دامه‌زراندن و به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌و رێكخراوانه‌ش پێویستی به ره‌خساندنى كه‌ش و هه‌واى له‌بار هه‌یه بۆ كاركردنیان ئه‌وه‌ش ته‌نیا له رێگاى ده‌وڵه‌تى یاسا‌و كرانه‌وه‌ى سیاسییه‌وه ده‌بێت و بوونى رێكخراوى مه‌ده‌نى چالاكیش له هه‌ر ولاتێكدا نیشانه‌ى چه‌سپاندنى بنه‌ماكانى دیموكراتیه تیایدا كه ئه‌وه‌ش ده‌بێته رێگه خۆشكه‌ر له به‌رده‌م هاوولاتیان بۆ به‌شداریكردن له پرۆسه‌ى سیاسى و ده‌وڵه‌مه‌ند كردنى كلتوورى سیاسى به سه‌رنج و پێشنیاره‌كانیا.
مافى پێكهێنانى رێكخراو
ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت له ولاتانى رۆژهه‌لاتى ناوه‌ڕاستدا جۆرێك له ناڕوونى له یاساكانى تایبه‌ت به مافى پێكهێنانى ئه‌و رێكخراوانه‌و ده‌سه‌لاته‌كانیان و هه‌وڵى به‌رده‌وامى حكومه‌ت و پارته‌كان بۆ ده‌ستخستنه ناو كاروباره‌كانیان و كردنیان به پاشكۆى خۆیان و به‌كارهێنانیان وه‌ك رووپۆشێك له كارى سیاسی‌دا، ئه‌م ره‌فتارانه‌ش تێكڕا ده‌بنه هۆى لاوازبوونى رۆڵى ئه‌و رێكخراوانه‌و دابه‌زینى ئاستى جه‌ماوه‌رییان تا ده‌بنه قه‌واره‌یه‌كى لاواز كه ناتوانن ئه‌و ئامانجانه به‌دى بێنن كه له پێناویدا دامه‌زراون، بۆ خۆلادان له‌وانه‌ى پێشووش پێویسته حكومه‌ته‌كان كۆمه‌ڵێك یاسا‌و رێنمایى روون و یه‌كلاكه‌ره‌وه دابنێن كه به‌ئاشكرا پاڵپشتى رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى بكه‌ن به‌جۆرێك ببنه رێكخه‌رو كۆڵه‌كه‌ى بنه‌ڕه‌تى بۆ كارى ئه‌و رێكخراوانه له‌بوارى راده‌ربڕین و پێكهێنانى په‌یوه‌ندیى كۆمه‌لایه‌تى و ئاشتیخوازانه و له سایه‌ى یاسایه‌كى له‌مجۆره‌دا مافى تاكه‌كان له‌دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى ده‌پارێزرێت و پێویسته ئه‌و یاسایانه‌ش په‌یوه‌ندى نێوان لێپرسراوانى ئه‌و رێكخراوانه‌و جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى رێكبخه‌ن به جۆرێك بتوانێت لێپێچینه‌وه‌یان له گه‌ڵدا بكرێت و پابه‌ند بن به رێنماییه‌كان وپیرۆزى پیشه‌كه‌یان بپارێزن و ئه‌ندامانى ئه‌و رێكخراوانه مافى ره‌تكردنه‌وه‌ى ئه‌و بڕیارانه‌یان هه‌بێت كه هه‌ڕه‌شه له ئازادى و سه‌ربه‌خۆییان ده‌كه‌ن.
ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى
ده‌ركه‌وتنى رێكخراوى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى به هێزیش له هه‌ر كۆمه‌ڵگایه‌كدا به‌نده به راده‌ى چه‌سپاندنى دیموكراتیه‌ت تیایدا ئه‌وه‌ش ته‌نیا له رێى پاراستنى مافى هه‌موو پێكهاته‌كانى كۆمه‌ڵگه ده‌بێت به هه‌موو پێكهاته‌و نه‌ته‌وه جیاوازه‌كانیه‌وه و سه‌روه‌رى یاسا به جۆرێك هه‌مووان له به‌رده‌م یاسادا یه‌كسان بن واته ده‌وڵه‌ت دان به مافى هه‌مواندا بنێت له ژیانێكى ئاسووده‌و خۆشگوزه‌رانیان بۆ دابین بكات.
به وردبوونه‌وه له‌په‌یماننامه‌و رێككه‌وتننامه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و ده‌ستوورى زۆربه‌ى ولاتان ده‌بینین هه‌مووى باس له ئازادى راده‌ربڕین و كۆڕ‌و كۆبوونه‌وه‌و پێكهێنانى په‌یوه‌ندیى ده‌كه‌ن، له ماده‌ى(19)ى جاڕنامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ پێداگرى له‌سه‌ر مافى تاك له ئازادى راده‌ربڕین و گوزارشتكردن له بیروبۆچوونه‌كانى ده‌كات و ماده‌ى(20) له‌سه‌رمافى تاكه‌كان له پێكهێنانى په‌یوه‌ندیى كۆمه‌لایه‌تى و دامه‌زراندنى رێكخراوى ئاشتیخوازانه ده‌كات، سه‌ره‌ڕاى ئه‌وه‌ى به‌نده‌كانى جاڕنامه‌ى جیهانى مافى مرۆڤ سه‌پێنراو نین به‌لام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا توانیویانه كاریگه‌رى دروست بكه‌ن له سه‌ر ئه‌و بزووتنه‌وانه‌ى كه خه‌بات ده‌كه‌ن له پێناو چه‌سپاندنى چه‌مكى مافى مرۆڤ له جیهاندا.
ئازادیى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان
هه‌روه‌ها په‌یماننامه‌ى جیهانى بۆ مافه سیاسى و مه‌ده‌نییه‌كان له ساڵى(1966) كه له لایه‌ن(130) ولاته‌وه په‌سه‌ند كراوه‌و به پێى به‌نده‌كانى پێویسته له‌سه‌ر ئه‌و ولاتانه‌ى په‌یماننامه‌كه‌یان واژۆ كردووه یاساكانیان به شێوه‌یه‌ك دابڕێژن كه له‌گه‌لا ناوه‌ڕۆكى ماده‌كانى (21 و22) له په‌یماننامه‌كه ناكۆك نه‌بن كه پێداگرى ده‌كه‌ن له‌سه‌ر مافى تاكه‌كان له دامه‌زراندنى رێكخراوه‌كان و له‌پاڵ یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانیش زۆر په‌یماننامه‌ى ئیقلیمى هه‌ن له‌وانه په‌یماننامه‌ى ئه‌وروپى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ كه سالىَ(1950) په‌سه‌ند كراوه‌و له ماده‌ى(11)دا پێداگرى له سه‌ر ئازادى دامه‌زراندنى كۆمه‌ڵه‌و رێكخراوه‌كان ده‌كات و ماده‌ى(10)ش له‌سه‌ر ئازادى راده‌ربڕین و هه‌روه‌ها په‌یماننامه‌ى ئه‌فریقى بۆ مافه‌كانى هاوولاتیانى ئه‌فریقى كه پێداگرى له‌سه‌ر ئازادى پێكهێنانى رێكخراو‌و كۆمه‌ڵه‌كان ده‌كات و په‌یماننامه‌ى ئه‌مریكى بۆ مافه‌كانى مرۆڤ(1969) و ده‌رباره‌ى ئه‌ركه‌كانى هاوولاتیان(1948) كه ته‌ئكید ده‌كه‌نه‌وه له‌سه‌ر مافى تاكه‌كان له هاوكاریكردنى خه‌ڵكانى تر له پێناو پێشخستن و پاراستنى به‌رژه‌وه‌ندیى سیاسى و ئابووریى و دینى و كۆمه‌لایه‌تى و پێكهێنانى په‌یوه‌ندیى و دامه‌زراندنى سه‌ندیكاو رێكخراوه‌كان، به‌مجۆره دانپیانانى ولاتان له یاساكانیاندا به رێككه‌وتنه نێوده‌وڵه‌تیه‌كان و رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى وه‌ك نوێنه‌رى چین و توێژه جیاوازه‌كانى كۆمه‌ڵگا هانده‌ر ده‌بێت بۆ به‌شداریكردن له‌و رێكخراوانه‌و هاندانى كارى به كۆمه‌لا له نێوان تاكه‌كانى و مامه‌ڵه‌كردن به گیانى لێبوورده‌یى و قبووڵكردنى فره‌یى ئه‌مانه‌ش تێكڕا ده‌بنه رێگه خۆشكه‌ر بۆ روونه‌دانى كارى توندوتیژیى و مامه‌ڵه‌كردنى شارستانیانه.
لێره‌وه ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌ره‌نجامه‌ى كه رێكخراوه‌كانى كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نى ته‌نیا له سایه‌ى ئاشتى و ئارامى و سه‌روه‌رى یاسادا ده‌توانن رۆڵى خۆیان ببینن بۆیه پێویسته ده‌وڵه‌ت له رێگاى یاساوه كاره‌كانیان رێكبخات به جۆرێك مافى تاكه‌كان وه‌ك كه‌سێتیه‌كى یاسایى بپارێزێت له به‌شداریكردنى له چالاكى خێرخوازانه‌و كارى به كۆمه‌لا و پێویسته ده‌وڵه‌تیش چاودێرى كارى ئه‌و رێكخراوانه بكات بۆ دڵنیابوون له‌وه‌ى چالاكییه‌كانیان خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندیى گشتى یان چینێكى دیاریكراو ده‌كه‌ن و خزمه‌ت به به‌رژه‌وه‌ندى دامه‌زرێنه‌رانى یان ئه‌وانه‌ى پاڵپشتى دارایى بۆ دابین ده‌كه‌ن و یان پارتێك یان ره‌وتێكى فكریى دیاریكراو ناكه‌ن.