به‌ڵام ئه‌م گه‌شبینیه زۆری نه‌خایاند و له‌ناكاو باوهزێكی ژههراویو سوتێنه‌ر ههڵیكردو كشتوكاڵی فه‌وتان و گوڵهگهنمهكانی پووكانه‌وه، پاشان سه‌رمایه‌كی سه‌خت هات و بووه هۆكاری به‌ستنی روباره‌كان،ئه‌مه‌ش سه‌ره‌تای گرانیهكهو برسێتی بوو،قونسڵی فه‌ره‌نسا له موسڵ ( مسیۆ سیۆفی) له 23 ی شوباتی ساڵی 1880 نامه‌یه‌ك بۆ حكومه‌ته‌كه‌ی ده‌نوسێت كه تێیدا هاتووه " گرانیه‌كه بوه‌ته برسیه‌تی راسته‌قینه،رۆژ به‌رۆژیش سه‌ختر ده‌بێت "گرانیه‌كه ته‌نگی به‌خه‌ڵكی گونده‌كان هه‌ڵچنی و بۆ ده‌ستكه‌وتنی نانی رۆژانه‌یان سه‌ردانی شاره‌كانیان ده‌كرد،هێرشی برسیه‌تی لهلادێكانهوه بۆ شار بوههۆكاری بڵاووبونه‌وه‌ی زیاتری برسیه‌تی و له رۆژێكدا پێنج كه‌س له‌برسیه‌تیدا ده‌مردن،گرانیه‌كه له كه‌ركوك قورس‌تر بوو وه‌ك له موسڵ و به‌پێی ئه‌و نامه‌یه‌ی كه مه‌ترانی كلدانی ئه‌م شاره بۆ په‌تریاركی خۆی نوسیویه‌تی كه له‌م شاره‌دا رۆژانه سی كه‌س به‌هۆی برسیه‌تیه‌وه ده‌مرن.
پاش ئه‌وه‌ی گرانی و برسیه‌تی زیاتر له باكوری عیراق بڵاو بوه‌وه‌و ته‌شه‌نه‌ی كرد ،چه‌ته‌و دزو رێگره‌كان له گونده‌كان بڵاونهوهو په‌لاماری هه‌ر گوندێكیان بدایه‌و هه‌ر چیهكیان ده‌ست بكه‌وتایه ده‌ستیان به‌سه‌ردا ده‌گرت و به‌تاڵان ده‌یانبرد، به‌وهۆیه‌و زۆربه‌ی گونده‌كان چۆڵ كران ،بازرگانه هه‌لپه‌رسته‌كان ئه‌مه‌یان به‌هه‌ل زانی و ده‌ستیان كرد به شاردنه‌وه‌ی گه‌نم و جۆكانیان به نرخێكی هێجگار زۆر و به نهێنی ده‌یانفرۆشت ، ئیداره ناوخۆییه‌كان كه ئه‌و كاته له شارهوایدا خۆی ده‌بینیه‌وه هاوكار بوون له‌م كاره‌داو پشتی بازرگانه‌كانیان ده‌گرت و شه‌ریك بوون لهدهستكهوتهكهیاندا ،سه‌باره‌ت به بارودۆخی خه‌ڵكی و بڵاووبوونه‌وه‌ی برسیه‌تی و گرانی قونسڵی به‌ریتانیا بروسكه‌یه‌كی بۆ له‌ندن ناردووه كه تێیدا هاتوه " یارمه‌تی ... یارمه‌تی ... به‌په‌له، مردوو زۆرن، منداڵ ده‌فرۆشن و ده‌كڕدرێن ، یان ده‌یانخه‌نه ژێر ره‌حمه‌تی چاهرنوسهوه، برسیه‌كان وه‌كو لێشاو له گونده‌كانه‌وه ده‌رژێنه شاره‌كانه‌وه"