له17ی شوباتی 2009دا به‌جیهانی راگه‌یاند، به‌ڵێ هه‌روابوو له‌و رۆژه‌دا واته له31ی ئاب هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا عیراقییان به‌جێهێشت و ته‌نها 50000 ژن و پیاوی سه‌ربازییان بۆ راهێنان و ئاوه‌دانی له‌م ولاته‌دا هێشته‌وه.
حه‌وت ساڵی پڕ له‌ڕووداو و پڕ له‌هه‌ڵچوون و داچوونی كێرڤی سه‌ركه‌وتن و نشوستی جه‌نگ و لێدان و گرتن، زیاتر له4,500 كوژراو له‌نێوه‌ندی كچان و كوڕانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، به‌هه‌زاران بریندار‌و كه‌مئه‌ندام و هه‌زاران حاڵه‌تی تێكچوونی باری ده‌روونی له‌ناو جه‌نگاوه‌رانی ئهمریكاو كه‌سوكاری ئه‌و سه‌ربازانه‌دا چه‌ند تریلیۆن دۆلارێكیش خهرجكران، ئه‌مه ئاماری ناكۆتایی جه‌نگێكی 7 ساڵه‌یه كه له‌فه‌رهه‌نگی ئیسلامیی سیاسی‌دا بهجیهادو غه‌زاو به‌رگریی ده‌یناسێنن و پێنتاگۆنیش به‌ڕزگاركردنی گه‌لێكی زوڵملێكراو ناوی ده‌بات كه به‌خوێنی ئه‌و سه‌ربازانه 25.000.000 هاوولاتی میلله‌تێكی له‌چنگی دیكتاتۆرێك رزگار كرد، سه‌رجه‌م جیهانیش له‌سه‌ر ئه‌م جه‌نگه ئه‌م دوو بۆچوونه جیاوازه‌یان هه‌یه.
ئه‌و ساته‌ی باراك ئۆباما بووه سه‌رۆكی ئه‌مریكا له‌كانوونی دووه‌می 2009دا زیاتر له144,000 سه‌ربازیی ئه‌مریكا له‌عیراقدا هه‌بوون، هاتبوون بۆ ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی ئازادیی عیراق كهڕۆژی 20/3/2003 به‌لێدانی بنكه‌و باره‌گاكانی تیرۆریستان له‌ناوچه‌ی هه‌ورامان دهستیپێكردو له9/4/2003دا له‌گۆڕه‌پانی فیرده‌وس له‌به‌غدای پایته‌خت په‌یكه‌ری دڕنده‌ترین دیكتاتۆری سه‌رزه‌مینیان داگرت و شكاندیان، هه‌ر ئه‌م پرۆسه‌یه‌ش له‌ڕۆژی 21ی ئابی 2010 به‌ڕه‌سمی كۆتاییهات، قۆناغی پاش ئه‌ویش ناونرا (پرۆسه‌ی گزنگی نوێ) یان به‌ره‌به‌یانێكی نوێ، كه به‌پێی رێككه‌وتنێك له‌نێوان ئهمریكاو عیراقدا ئه‌م پرۆسه‌یه به‌رده‌وامده‌بێت تا دوا سه‌ربازیی ئه‌مریكا له31/12/2011 عیراق به‌جێدێڵن.
سوپای ئه‌مریكا 660.000 كارمه‌ندی خه‌ڵكی عیراقی له‌ده‌زگا جۆراو جۆره‌كانی سه‌ربازی و پۆلیس و ئاسایش و... هتد دا دامهزراندو به‌پێی سیستمێكی مۆدێرن و شارستانی فێری به‌ره‌نگاری به‌رگریكردن، هه‌ر له‌مانگی حوزه‌یرانی 2009شه‌وه سه‌نته‌ری شاره‌كانی بۆ ئه‌م هێزه عیراقیانه چۆڵكرد، به‌و ئومێده‌ی كه‌پاش ئه‌وه‌ی 30 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی بالای رێكخراوی قاعیده‌ی به‌گیراوی دایه ده‌ستی ئه‌م هێزانه، ئیتر عیراقییه‌كان بتوانن ئاسایشی خۆیان بپارێزن، ئه‌و رێكخراوه‌ش (ئه‌لقاعیده) نه‌توانێت چالاكییه‌كانی له‌عیراقدا بره‌و پێبدات.
ژماره‌ی ئه‌و پارچه چه‌كانه‌ی كه‌ئه‌مریكا هێنایه عیراق لهدهمانچهیهكهوه هه‌تا فڕۆكه‌و موشه‌كه‌كانیش بریتیبوون له3,400,000 سێ ملیۆن و چوار سه‌د هه‌زار پارچه چه‌ك، به‌لام ئه‌مڕۆ واته 5/9/2010 ته‌نها 1,200,000 یه‌ك ملیۆن و دووسه‌د هه‌زار پارچه چه‌كی ئه‌مریكی له‌عیراقدا ماون، ئه‌م چه‌كانه‌ش به‌ده‌ستی ته‌نها 6 شه‌ش لیوای سه‌ربازی و چه‌ند هێزێكی پاڵپشتهوهن، هه‌ر ئه‌م هێزانه‌ش له‌مانگی حوزه‌یرانی 2009دا 357 بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مریكایان له‌عیراقدا هه‌بوو، به‌لام ئه‌مڕۆ 92 بنكه هه‌ن، 58 بنكه‌یان هاوبه‌شن له‌گه‌ڵ عیراقییه‌كان و ته‌نها 34 بنكه‌ی ئه‌مریكی له‌سه‌رانسه‌ری ولاتی عیراقدا ماون.
حه‌وت ساڵ هات و تێپه‌ڕی بزانن له‌نێوان 2003-2010 ژیانی عیراقییه‌كان و ناوچه‌كه‌ش چ گۆڕانكارییه‌كی به‌سه‌رداهات!! راسته ده‌ڵێن جه‌نگ هه‌ر جه‌نگه، جه‌نگه‌كانیش یان سنووره‌كان ده‌گۆڕن یان عه‌قڵه‌كان!! ئێستاش ئه‌و سه‌ربازانه ولاته‌كه‌یان به‌جێهێشت و گه‌ڕانه‌وه بۆ زێدی خۆیان، به‌لام ئایا بیركردنه‌وه‌ی عیراقییه‌كان هه‌مان بیركردنه‌وه‌ی پێش هاتنی ئه‌و سه‌ربازانه‌یه؟