به‌هۆیه‌وه رووبه‌ڕووی مه‌ترسییه‌كانی گۆڕانكاریی كه‌شوهه‌وا ببنه‌وه و ئه‌و بڕه‌ش له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی ساڵی 2020 بۆ 100 ملیار دۆلار زیاد ده‌كرێت.
چین كه به‌رده‌وام به دۆست و پاڵپشتی وڵاته هه‌ژاره‌كان خۆی له‌قه‌ڵه‌م ده‌دا، به‌ڵام له‌به‌ر به‌رژه‌وه‌ندی كۆمپانیاكانی له وڵاته بیانییه‌كان و به‌تایبه‌تیش له وڵاتانی ئه‌فریقا، له‌ڕێی (زی زینهاو)ی سه‌رۆكی وه‌فده‌كه‌ی لوتكه‌ی كۆپنهاگن ئاماژه به‌وه ده‌كات كه پێویسته هه‌مووان دڵخۆشبن به‌و ڕێككه‌وتنه.
بهستهڵهكانی جه‌مسه‌ری باكوور و باشوور ڕوو له توانه‌وه ده‌كه‌ن و دوورگه‌كان و چه‌ندین ناوچه‌ی دیكه‌ی جیهان به‌هۆی گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌واوه مه‌ترسی نوقمبوونیان له‌سه‌ره، به‌ڵام ئه‌وروپا له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی 2020 به‌ڕێژه‌ی 30% درهاویشته گازییه‌كان كه‌مده‌كاته‌وه.
له‌نێوه‌ندی مشتومڕێكی به‌رفراواندا له‌سه‌ر لایه‌نه باش و خراپه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه، (لۆمۆمبا دی ئبینگ)ی سودانی سه‌رۆكی گروپی 77، به‌توندی هێرش ده‌كاته‌سه‌ر ڕێككه‌وتنه‌كه و به هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر به‌ڵێننامه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان وه‌سفی ده‌كات و ئاماژه به‌وه ده‌كات كه باری هه‌ژارانی پێ خراپتر ده‌بێت و نوێنه‌ری فهنزویلاش ڕێككه‌وتنه‌كه به په‌سه‌ندكردنی كوده‌تا دژبه نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان داده‌نێت.
كوپناهاگن ئامانجه‌كانی خۆی نه‌پێكا و له‌سه‌ر حسابی پشتگوێخستنی هه‌ژاران و چاره‌سه‌رنه‌كردنی دیارده‌ی قه‌تیسبوونی پله‌كانی گه‌رما، كۆتایی به‌كاره‌كانی هێنا.
هه‌موومان له‌سه‌ر زه‌وی ده‌ژین و زه‌ویش وه‌ك كه‌شتییه‌ك له‌ناو ده‌ریایه‌كی پڕ شه‌پۆلدا مه‌له ده‌كات و كه‌مته‌رخه‌میكردن له سه‌وڵێدان بۆ گه‌یشتن به كه‌ناره ئارامه‌كان مه‌ترسییه بۆ هه‌مووان، به كونبوون و نوقمبوونی كه‌شتییه‌كه‌ش، هه‌موومان وه‌ك یه‌ك هه‌ڕه‌شه‌ی خنكان چاوه‌ڕێمان ده‌كات.
ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كان و چین و باشووری ئه‌فریقا و به‌رازیل و هیندستان له‌سه‌ر ده‌قی ڕێككه‌وتنی كۆپنهاگن ڕێككه‌وتن و وڵاتانی پێشكه‌وتووش له‌و ڕێككه‌وتنه‌دا پابه‌ند ناكرێن به‌وه‌ی كه ده‌بێت به‌شێوه‌یه‌كی هه‌مه‌لایه‌نه ڕێژه‌كانی ده‌رهاویشته گازییه‌كان كه‌مبكه‌نه‌وه كه به هۆكاری دروستبوونی قه‌تیسبوونی گه‌رما داده‌نرێن و بۆ پراكتیزه‌كردنی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌ش ده‌بێت هه‌ر 193 ده‌وڵه‌ته به‌شداربووه‌كه‌ی ئه‌و لوتكه‌یه ڕه‌زامه‌ندی خۆیان ده‌رببڕن.
گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا له‌لایه‌ن لوتكه‌ی كۆپنهاگنه‌وه بڕیاری خواستراوی له‌باره‌وه نه‌درا و ئه‌وه‌ش خۆی له‌خۆیدا كه‌ڵه‌كه‌بوون و زیادبوونی ئه‌و كێشه مه‌ترسیداره ده‌گه‌یه‌نێت كه وه‌ك بۆمبێكی ته‌وقیتكراو بۆ وێزه‌ی زه‌وی و مرۆڤایه‌تی نراوه‌ته‌وه و كه‌سیش كاتی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌و بۆمبه پێشبینی ناكات كه كاره‌ساتێكی گورچكبڕ دروست ده‌كات!