له میدیاكاران و ڕۆژنامه‌نووسان و ڕووناكبیران، سه‌رله‌به‌یانى ڕۆژى شه‌ممه 30ی ته‌شرینى یه‌كه‌م، ڕێكخراوى ماڵى كورد هه‌ستا به ڕێكخستنى كۆڕێكى به‌رفراوان له ژێر ناونیشانى" ڕۆڵى ڕاگه‌یاندن له گۆڕینى ئاراسته‌كانى ڕاى گشتیدا" له‌لایه‌ن دكتۆر كازم ئهلمقدادى پسپۆر له‌بوارى ڕاگه‌یاندن و ڕۆژنامه‌گه‌رى.
ئهلمقدادى له سه‌ره‌تاى كۆڕه‌كه وێڕاى ده‌ربڕینى خۆشحاڵى خۆى به‌و ژماره به‌رچاوه كه ئه‌ركى هاتنیان كێشاوه بۆ ئه‌م جۆره كۆڕ وبابه‌تانه ته‌ئكیدى له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه ئه‌م سه‌رده‌مه به‌ڕاستى سه‌رده‌مى ڕاگه‌یاندنه، كه ڕۆڵێكى گرنگى بینیوه له خوڵقاندنى كۆمهڵگایێكى ڕاگه‌یاندن (واته له فه‌له‌كى ڕاگه‌یاندن ئه‌سووڕێته‌وه) نموونهكهشى ئه‌وه‌یه كه ناوى "په‌رله‌مانى كه‌یا"ى لێ وه نراوه كه سه‌رنشینانى ئۆتۆمۆبیله گشتیه‌كان هه‌میشه ده‌نگ و باس و ڕووداوه سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان ده‌خه‌نه گفتوگۆى ڕۆژانه، به‌مه‌ش ئه‌و كۆمه‌ڵگایه هه‌میشه له حاڵه‌تى تاوتوێكردندایه و به‌و شێوه‌یه ڕێگه نادرێته چه‌كهه‌ڵگرتن بۆ چاره‌سه‌ر كردنى ناكۆكیه‌كان.
پاشان كورته مێژوویێكى سه‌رهه‌ڵدانى ڕاگه‌یاندنى خسته‌ڕوو، كه له‌گه‌ڵ دۆزینه‌وه‌ى هه‌ویرى كاغه‌ز 200 ساڵ پیش زایین له لایه‌ن چینیه‌كانه‌وه، ڕاگه‌یاندن كه‌وته ئاقارێكى دیكه و ماڵئاوایى له سه‌رده‌مى نووسین له سه‌ر به‌رد كرا، و به‌م شێوه‌یه ڕاگه‌یاندن په‌یتا په‌یتا پێشكه‌وتنى گه‌وره‌ى تۆمار ده‌كرد تا گه‌یشته سه‌رده‌مى هاوچه‌رخ كه سه‌رده‌مى ئه‌نته‌رنێت و شۆڕشى زانیاریه و به‌م شێوه‌یه جیهان بووه‌ته لادێیكى بچووك... ئهلمقدادى پرسیارى كرد : ئایا ڕاگه‌یاندن تواناى ئه‌وه‌ى هه‌یه ئاڕاسته‌كانى ڕاى گشتى بگۆڕێت؟
له به‌رسڤى ئه‌م پرسیاره كۆڕگێڕ هه‌ندێ ڕوونكردنه‌وه‌ى خسته‌ڕوو، و ئاماژه‌ى به هه‌نگاوه‌كانى پێشكه‌وتنى ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن دا، كه به چه‌ند وێستگهێیكدا تێپه‌ڕیوه، كه له سه‌ره‌تا به ده‌رچوونى یه‌كه‌م گۆڤار به‌ناوى "لاگازێت" كه له وڵاتى فه‌ره‌نسا ده‌رچوو ، پاشان سه‌رده‌مى ڕۆژنامه و ڕادیۆ و ته‌له‌فزیۆن و ئاژانسه‌كانى هه‌واڵ ده‌ستى پێكرد ، كه شۆڕشێكى به‌ربڵاو بوو له بوارى ڕاگه‌یاندن، تا گه‌یشته سه‌رده‌مى ئه‌نته‌رنێت و شۆڕشى زانیارى و په‌یوه‌ندى نێوان سه‌رچاوه‌ى هه‌واڵ و وه‌رگر گۆڕانكاریێكى زۆرى به‌ركه‌وت و لێره‌دا وه‌رگریش به‌شدارى ده‌كات له دروستكردنى هه‌واڵدا...
له ڕاستیدا ده‌توانرێ سى قوتابخانه‌ى جیاجیا له بوارى ڕاگه‌یاندن دیارى بكرێت كه ئه‌مانه‌ى لاى خواره‌وه‌ن:
یه‌كه‌م : تۆتالیتارى (شمولى) كه هه‌موو سه‌رچاوه‌كان و دام و ده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن ده‌كه‌وێته ژێر ركێفى حكومه‌ت و به‌ئاره‌زووى خۆى په‌خش و بڵاوى ده‌كات (ڕ‌ژێمى پێشوو وه‌ك نموونه‌یه‌ك)
دووه‌م: لیبرالى، كه گرینگیهكهى له په‌یوه‌ندیى به خه‌ڵكه‌وه وه‌رده‌گرێت.
سێیه‌م: به‌رپرسیارى كۆمه‌ڵایه‌تى(كه گرینگترینیانه)، لێره‌دا له به‌رانبه‌ر ئه‌و ئازادیه گه‌وره كه هه‌یه ده‌بێ بهرپرسیارێتیێكى گه‌وره‌ش هه‌بێت له‌به‌ر مه‌ترسى ئه‌و شتانه كه ده‌خرێنه به‌رده‌ستى وه‌رگران.
له ته‌وه‌رێكى دیكه‌ى كۆڕه‌كه دكتۆر كازم ئهلمقدادى له تێڕوانێكى تایبه‌تى خۆى باڵى كشایه سه‌ر بارودۆخى ڕاگه‌یاندن له عیراق و وڵاتانى عه‌ره‌بى و جههانى سێیه‌م كه به شێوه‌یێكى گشتى په‌یڕه‌وى تۆتالیتاریه‌ت ده‌كه‌ن و ئاماژه‌شى به‌وه دا كه ئیمه هێشتا كڕیار (مستهلك)ین له‌م بواره‌دا به‌تایبه‌تى پاش ئه‌وه‌ى كه دام وده‌زگاكانى ڕاگه‌یاندن بوونه‌ته ده‌زگاى سوودمه‌ند و له قازانجى ماددى ده‌گه‌ڕێن و به‌م شێوه‌یه ههندى ئاژانسى هه‌واڵ وه‌كوو ڕویته‌رز و ئه‌سیۆشیه‌تد پرێس و فرانس پرێس سه‌رچاوه‌ى 80%ى هه‌واڵه‌كانن و ئێمه ته‌نیا 20% پڕ ده‌كه‌ینه‌وه و له‌وانه‌شه ئه‌وه‌ش پشتگوێ بخرێن.
ئهلمقدادى تیشكى خسته سه‌ر ڕۆڵى ڕاگه‌یاندنى ئه‌مڕۆمان له ناو كۆمهڵگایێكى فره‌لایه‌نى وه‌كوو عیراقى پاش ڕووخانى ڕ‌ژێمى پێشوو، كه به‌زۆرى ڕۆڵێكى نیگه‌تیڤه و وتار و نه‌فه‌سێكى تایه‌فه‌گه‌رى و ڕه‌گه‌زپه‌رستیى یا حزبى پێوه دیاره و نه‌یتوانیوه بگاته ئاستى به‌رپرسیارى مێژوویى ڕاگه‌یاندنێكى به‌رپرسیارانه كه به‌رژه‌وه‌ندى مللهتانى عیراقى بخاته پێش هه‌موو شتێك، كه‌چى به پێچه‌وانه‌وه ده‌بینین به ئاراستهیێكى ته‌سكه‌وه خه‌ریكن كه به‌گشتى ڕاو بۆچوونى ئه‌و لایه‌نانه ده‌خاته ڕوو كه پاره‌دار(تمویل)ى ده‌كه‌ن. بۆ نموونه‌ش، له‌م ڕۆژانه‌دا كه ماڵپه‌ڕى ویكیلیكس ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ئاشكرا كرد، ده‌بینین كه كه‌ناڵه‌كانى ڕاگه‌یاندن جیاوازن له مامه‌ڵه‌ت كردن له گه‌ڵ ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه و هه‌ندێكى نكووڵى لێوه ده‌كه‌ن و هه‌ندێكى دیكه به هه‌ند ده‌یزانن و بۆ مه‌به‌ستى تایبه‌تى حزبایه‌تى به‌كاریان ده‌هێنن بۆ یه‌كتر ڕووخاندنى سیاسى و كۆمه‌ڵایه‌تى، كه‌چى ده‌بوو به گیانێكى نیشتمانپه‌روه‌رانه مامهڵهتیان له گه‌ڵا بكردبا و هه‌میشه مه‌به‌ستیان ڕاستى بێت كه ئامانجى پیرۆزى ڕاگه‌یاندنه.