ڕۆژنامه‌نووسانی بێ سنووری كوردستان ك ئه‌مه‌ش دهقهكهيهتی:
بيستمان كه وا بڕيار بوو له هه‌وڵێری پايته‌خت چه‌ند پارچه‌يه‌ك زه‌وی به‌سه‌ر ڕووژنامهنووساندا دابه‌ش بكرێت و ئه‌م دابه‌شكردنه‌ش بووه هۆى نیگه‌رانى له‌لایه‌ن ڕۆژنامه‌نووسانى كوردستانیيهوه، ئێمه‌ش وه‌كو ڕۆژنامه‌نووسانی كوردستانی له‌به‌غدا ، به‌ناوی خۆمان و سه‌رجه‌م ڕۆژنامه‌نووسانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان كه هه‌ميشه‌و به‌رده‌وام له‌و مافانه بێبه‌ش كراوين ده‌نگی ناڕه‌زايه‌تی خۆمان ده‌خه‌ينه پاڵ ده‌نگی هاوكارانی ڕۆژنامه‌نووسمان له شاری سلێمانی و گروپی ڕووژنامهنووسانی بێ سنووری كوردستان و سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌سانه‌ی كه باوه‌ڕيان به وشه‌ی ماف هه‌يه ؛ تكامان له ئازيزانی ڕووژنامه‌نووسی شاری هه‌ولێری پايتهختيش ئه‌وه‌يه كه ئه‌و به‌ڕێزانه‌ش بۆ پاڵپشتی براكانيان له‌م هه‌ڵوێسته‌دا هاوده‌نگمان بن بۆ ئه‌وه‌ی كه نه‌ك ته‌نها له بواری زه‌وی ، به‌ڵكو له بواری سه‌رجه‌م مافه ڕه‌واكانمان به يه‌كسانی هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ين.