دبلۆماسی پڕ له‌مشتومڕی ئاڵۆزی نێوان لایه‌ن و قه‌واره سیاسییه‌كان و نێوان ئه‌وان و نوێنه‌رایه‌تییه‌كانی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ئه‌مریكا و لایه‌نه‌كانی تر سه‌باره‌ت به گه‌ڵاڵه‌كردنی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی عیراق، كه‌ده‌توانین بڵێین بزاوتی سیاسی ڕۆژانی ڕابردوو له مێژووی پرۆسه عیراقییهكهی دوای ڕووخاندنی دكتاتۆریه‌تدا بێ وێنه‌بووه.
دانیشتنه جدی و گه‌رمه‌كانی ناوپه‌رله‌مان و ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مان ڕۆژ و شه‌وی به‌یه‌كه‌وه ده‌به‌سته‌وه و له‌دواین له‌حزه‌ی یه‌كلاكردنه‌وه‌ی پرسه‌كه‌دا تا نیوه‌شه‌وی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه نوێنه‌رانی گه‌ل له‌ناو هۆڵی دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا گفتوگۆكانیان درێژه‌ی هه‌بوو، كه پاشان خۆشبه‌ختانه ته‌وافوقی نیشتیمانی جارێكی تر تهنگهژهكهی به سیاسییه‌كانی عیراق تێپه‌ڕانده‌وه و په‌رله‌مان یاساكه‌ی به ههمواركراوییهكی نوێی تره‌وه په‌سه‌ند كرده‌وه.
به‌ده‌ر له‌و ڕه‌خنه و تێبینیانه‌ی لایه‌ن و پێكهاته‌كانی ناو پرۆسه‌ی سیاسی له‌سه‌ر یه‌كتر هه‌یانه و ئه‌وه‌ی كورد له‌سه‌ر ئه‌وانی تر هه‌یه‌تی، ڕه‌وشی نوێی عیراق له‌سه‌ر ئاستی فه‌رمی و ئاستی سیاسی لایه‌نه‌كانی سه‌ر گۆڕه‌پانه‌كه ڕوویه‌كی تری هه‌یه كه له‌دۆخی ڕابردووی ئه‌م وڵاته جیای ده‌كاته‌وه، هه‌موو ئه‌و كێشه و ته‌نگه‌ژه سیاسییه ئاڵۆزانه‌ی ناوبه‌ناو لایه‌نه عیراقییه‌كان له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ كۆده‌كاته‌وه تایبه‌تمه‌ندی ئه‌م قۆناغه نوێیه‌ی مێژووی سیاسی عیراق به‌رجه‌سته ده‌كات.
كاری په‌رله‌مانی و سه‌رۆكایه‌تی و حكومی و ده‌زگاكانی قه‌زا و دادوه‌ری و هه‌موو ئۆرگانه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانی ناو ئه‌م وڵاته ئه‌زموونێكی نوێیه و كارێكی به‌كۆمه‌ڵی نیشتیمانییه كه له ڕابردوودا بوونی نه‌بووه، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵیدا ژیاوین مه‌بده‌ئی دكتاتۆرانه‌ی (اذا قال صدام قال العراق) بووه.
به‌ڵام له‌عیراقی ئه‌مڕۆدا چه‌ندین دامه‌زراوه و لایه‌نی فه‌رمی به‌شداری ده‌كه‌ن له درووستكردنی بڕیار و ده‌ركردنی یاسا و هه‌ریه‌كه‌شیان مافی ڕه‌خنه و ڕای پێچه‌وانه و بگره هه‌ندێكێشیان مافی ڕه‌تكردنه‌وه و هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی بریار و یاساكانی هه‌یه، وه‌ك ئه‌وه‌ی دكتۆر تاریق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆمار و ئه‌ندامێكی ئه‌نجومه‌نی سه‌رۆكایه‌تی نمایشیكرد و به ڤیتۆی ده‌ستووری خۆی یاسای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ڕه‌تكرده‌وه.
له‌م حاڵه‌ته‌دا دانووستان و دیالۆگی سه‌رۆك كۆمار و لایه‌نه سیاسییه‌كانمان بینی له‌گه‌ڵ هاشمیدا، پاشان مشت‌ومڕ و دانیشتنه گه‌رمه‌كانی ناو په‌رله‌مان و دیالۆگی ده‌ره‌وه‌ی په‌رله‌مانی نێوان پێكهاته و قه‌واره سیاسییه‌كانیش، كه هه‌موو ئه‌مانه ده‌كاته ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا كه‌س و حزب و پێكهاته‌یه‌ك هه‌زموونی خۆی به‌سه‌ر ده‌سه‌ڵات و بارودۆخی وڵاته‌كه‌دا نه‌سه‌پاندووه با ئه‌و هه‌وڵانه‌ش له‌ئارادا هه‌بێت..
سه‌یر له‌وه‌دایه له‌ماوه‌ی ئه‌م چه‌ند هه‌فته‌یه‌ی ڕابردوودا له‌لایه‌ن چاودێرانی ده‌وروبه‌ر و ته‌نانه‌ت هه‌ندێ له‌وڵاتانی ناوچه‌كه‌شه‌وه به‌شێوازێك وێنای ئه‌م ڕه‌وشه سیاسی و كێشه یاسایی و حیراكه دبلۆماسییه‌ی ناو گۆره‌پانی عیراق ده‌كرا وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌م وڵاته له لێواری گه‌نده‌ڵانێكی ترسناكدا بێت و پرۆسه‌ی سیاسی به‌ره‌و شكست برابێت، والێك ده‌درایه‌وه ئه‌وه‌ی ڕوو ده‌دات و ئه‌و جیاوازیانه‌ی له گۆره‌پانه‌كه و له‌نێوان لایه‌نه‌كاندا هه‌یه شه‌ڕی ده‌سته‌ویه‌خه‌یه و وڵات به‌ره‌و پاشاگه‌ردانی ده‌ڕوات، له‌هیچ كاتێكدا ڕووه جوانه‌كه‌ی ئه‌و ململانێ سیاسییه‌یان پیشان نه‌ده‌دا كێ چۆن هه‌موو ده‌نگه‌كان له‌فه‌زای ئازادی خۆیاندا گوزارشت له‌بوونی ئهكتیڤانهیان ده‌كه‌ن و وتارێك باڵاده‌ست نییه به‌سه‌ر ئه‌وانی تردا.
نامانه‌وێ به‌راوردی ڕه‌وشی سیاسی ئێستای عیراق له‌گه‌ڵ ڕابردووی ده‌سه‌ڵاتی به‌عسدا بكه‌ین، چونكه ئه‌و ڕژێمه بۆ ئه‌وه ده‌ست نادات له‌گه‌ڵ ڕژێمه دیكتاتۆره‌كانی تری دنیاشدا به‌راورد بكرێت و تایبه‌تمه‌ندییه نامرۆییه‌كانی ئه‌و هه‌موو ده‌سه‌ڵاتێكی ئیستیبدادی تێپه‌ڕاندووه، به‌ڵكو ده‌توانین بڵێین كه بزاوتی سیاسی ئه‌مڕۆی ناو عیراقی نوێ به به‌راورد به ڕژێمه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ده‌وروبه‌ر و وڵاتانی ناو دنیای عه‌ره‌ب نموونه‌یه‌كی جیاوازی پڕ له‌واتای ژیاری و مرۆییه با ته‌واو دیموكراسیش نه‌بێت.
تا ڕاده‌یه‌ك له‌هه‌موو وڵاتانی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و دنیای عه‌ره‌بدا په‌رله‌مان و حزبه‌كان و ئه‌و دامه‌زراوانه هه‌یه كه له عیراقدا بنیات نراون، به‌ڵام له‌زۆربه‌ی ئه‌و وڵاتانه‌دا گشت ئه‌وانه خاڵی كراونه‌ته‌وه له ڕۆڵ و كاریگه‌ری و ئه‌و ئه‌ركه نیشتیمانی و دیموكراسییانه‌ی له‌ئه‌ستۆیاندایه، چونكه پارتی ده‌سه‌ڵاتدار و سه‌ركرده‌ی نموونه و ده‌وروبه‌ره‌كانیان خاوه‌نی بریاڕ هه‌موو وتارێكی فه‌رمی و نافه‌رمی وڵاته‌كانیانن و ئه‌وانی تر بوونه‌ته دیكۆری جوانكاری ڕژێمه‌كان و بوونێكی ڕووكهشانهیان هه‌یه.
ته‌نگه‌ژه‌ی سیاسی له‌م شێوانه‌ی عیراق له وڵاتێكدا ده‌خوڵقێ بزاوتی سیاسی و شه‌راكه‌ت و شه‌قام حزوورداربێت و كاریگه‌رییان به‌سه‌ر ڕه‌وشی ناوخۆی وڵاته‌كه‌وه هه‌بێت، نه‌ك ئێستا و ئایینده‌ی وڵاته‌كه له‌قاڵب درابێت و ئه‌گه‌ر سه‌ركرده وتی ئه‌وا هه‌موو وڵات وتوویانه.