ڕووه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی و ئابوورییه‌كه‌یه‌وه حاڵه‌تی ئاسایی به‌خۆیه‌وه نه‌دیووه، هه‌موو ئه‌و هێزه سیاسییه عیراقیانه به هێزه كوردستانییهكانیشهوه به‌درێژایی ده‌یان ساڵی خه‌باتی خۆیان دژی دكتاتۆریه‌ت و په‌یوه‌ندی و هه‌ماهه‌نگییان له‌گه‌ڵ ئه‌و وڵاتانه‌دا هه‌بووه كه به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش لێكی نزیك كردوونه‌ته‌وه و هه‌ڵوێست و ڕووانینی ئه‌و وڵاتانه‌ش به‌سیاسه‌تی ژێمی سه‌دام حسێنی نه‌خواردووه.
ئه‌م هێزانه كه ئه‌مرۆ كاراكته‌ر و هه‌ڵسوڕاوی ناو پرۆسه‌ی سیاسین له عیراقی نوێ‌دا درێژكراوه‌ی ستراتیژیهتێكن كه به‌شێكی زۆری له‌و قۆناغه‌ی خه‌باتی نیشتیمانی و نه‌ته‌وه‌ییدا داڕێژراوه و ئه‌وه‌ی ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندییه هاوبه‌شه‌ی تێدا دێته‌دی به‌رده‌وام له‌به‌رچاو ده‌گیرێت، ئه‌مه‌ش حاڵه‌تێكی نامۆ نییه به‌سیاسه‌تی ئه‌و هێزه عیراقیانه و سرووشتی مامه‌ڵه و په‌یوه‌ندی نێوان ده‌وڵه‌ت و ڕژێمه ڕهسمییهكانیش له‌سه‌ر بنه‌مای به‌رژه‌وه‌ندی هاوبه‌ش و پابه‌ندییه سیاسی و ته‌نانه‌ت ئهخلاقییهكانیشه.
ئه‌وه‌ی حه‌قیقه‌تێكی مێژووییه ئه‌وه‌یه كه تاراوگه‌ی لایه‌نه سیاسییه كاراكانی ناو ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له قۆناغه‌كانی ڕوبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی ڕژێمی سه‌دامدا ئێران بووه و فاكته‌ری ئه‌مه‌ش ئاڵۆزی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان عیراق و كۆماری ئیسلامی و شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوان ئه‌و دوو وڵاته بووه كه زه‌مینه‌ی له‌باری بۆ هێزه به‌رهه‌ڵستكاره عیراقییه‌كان ڕه‌خساند په‌ناگه‌ی پشته‌وه‌ی به‌ره‌كانی ڕوبه‌ڕووبوونه‌وه و جه‌نگیان له‌گه‌ڵ ڕژێمی ڕووخاوی سه‌دامدا خاكی ئێران بێت، به‌ڕێژه‌یه‌كی كه‌متر دوای ئه‌وه‌ش ده‌وڵه‌تی سوریا بووه كه هه‌ردوو باڵی فه‌رمانڕه‌وای حزبی به‌عس له عیراق و سوریادا ناته‌باو ناكۆكبوون و دیمه‌شق و تاران له‌و سه‌رده‌مه‌شدا هاوپه‌یمانی یه‌كتربوون.
له‌دوای ده‌ستدرێژی ڕژێمی به‌عس بۆ سه‌ر ده‌وڵه‌تی كوه‌یت و به‌رپابوونی جه‌نگی دووه‌می كه‌نداو ئه‌مریكا و زۆربه‌ی وڵاتانی ڕۆژئاوا به‌ڕووی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی‌دا كرانه‌وه و پانتایی چالاكییه سیاسی و دیپلۆماسییه‌كانی هێزه به‌رهه‌ڵستكاره عیراقییه‌كان فراوانتر بوو، ناوچه‌ی دژه‌فڕین بۆ پاراستنی به‌شێكی فراوان له كوردستان بوویه بڕیارێكی فه‌رمی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و ده‌وڵه‌ته ئه‌ندامه هه‌میشه‌ییه‌كانی هاوپه‌یمانی واشنتۆن چاو‌دێر و جێبه‌جێكه‌ری بڕیاره‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به‌دۆسیه‌ی عیراق و ڕژێمه‌كه‌ی بوون، هه‌ر له‌و قۆناغه‌دا و له كانوونی یه‌كه‌می 2002 كۆنگره‌ی گه‌وره‌ی ئۆپۆزسیۆنی عیراقی له له‌نده‌نی پایته‌ختی به‌ریتانیا به‌ڕێوه‌چوو كه تیایدا گفتوگۆ له‌سه‌ر ئایندهی عیراق كرا و هێڵه گشتییه‌كانی كار له‌دوای ڕوخاندنی ڕژێمی سه‌دام حسێن له‌و كۆنگره‌یه‌دا دیاریكرا.
له‌دوای پرۆسه‌ی ئازادی عیراق و كۆتایی ته‌مه‌نی ده‌سه‌ڵاتی به‌عس سوپای ئه‌مریكا و هاوپه‌یمانه‌كانی عیراقیان داگیركرد و ئه‌م داگیركردنه‌ش له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانه‌وه دانی پیادانرا و به‌ڕه‌سمی لایه‌نی داگیركه‌ر خرایه ژێرباری ئه‌و پابه‌ندییانه‌وه كه له‌سه‌ر هه‌ر هێزێكی داگیره له‌وجۆره حاڵه‌تانه‌دا، پێش ئه‌م پرۆسه‌ی ڕوخاندنهی ڕژێم و دوای داگیركردنی كوه‌یت عیراق خرابوویه ژێر باری به‌ندی حه‌وتی میساقی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و هه‌ر له‌وكاته‌وه جوگرافیای عیراق به‌ڕووی هێزی هاوپه‌یماناندا كرابوویه‌وه و واتایه‌ك بۆ سه‌روه‌ری خاك و بڕیاری ئه‌م وڵاته نه‌مایه‌وه.
پرۆسه‌ی سیاسی ئێستای عیراق ده‌رهاوێشته‌ی ئه‌م مێژووه پڕ له كێشمه‌كێشه‌یه و هێزه سیاسییه‌كانیش له هه‌ناوی ئه‌و گۆڕانكاری و ڕووداوانه‌وه هاتوونهتهدهرێ و به ئه‌مڕۆ گه‌یشتوون، بۆیه نالۆژیكیبوون و ئه‌دای سیاسی و ڕه‌سمییان به‌ڕه‌هایی ئه‌و مێژووه تێپه‌ڕێنێت و ئیدیعای ئه‌وه بكرێت هه‌موو هه‌ڵوێست و بڕیار و هه‌نگاوه سیاسی و ڕه‌سمییه‌كان له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ده‌ره‌كی و دابڕاو له ده‌وروبه‌ره ئیقلیمی و نێودهوڵهتییهكهیهوه به‌رهه‌مدێت.
ئه‌وه‌ی گومانی تێدانییه ئه‌وه‌یه كه پرۆسه‌یه‌كی وه‌ك هه‌ڵبژاردن له عیراقی نوێ‌دا به‌ته‌نها په‌یوه‌ست نییه بهعیراقییهكانهوه و ڕێوشوێنی ئه‌نجامدان و ته‌نانه‌ت ده‌ره‌نجامه‌كانی به‌ده‌رنابێت له ده‌خاڵه‌تی ده‌ره‌كی و چاودێری وردی ده‌وروبه‌ر، وڵاتانی دراوسێ و ئه‌وانی تریش له ناوچه‌كه‌دا ئامانجی خۆیان هه‌یه و له‌ناو هێز و ته‌وژمه سیاسییه‌كانی سه‌ر گۆره‌پانه عیراقییهكهدا ئه‌وانه‌یان كه بهسیاسهتیان ده‌خۆن و خاڵی هاوبه‌شیان له‌گه‌ڵیاندا هه‌یه له‌پێشترن بۆ ئه‌وه‌ی له پشته‌وه گوڕوتینیان پێبده‌ن و پشتگیری ماددی و مه‌عنه‌وی بكرێن.
دیارترین ڕووی ئاشكرای سیاسه‌ت له عیراقی نوێ‌دا حزووری به‌هێز و كاریگه‌ریی ئێرانه كه هه‌ندێجار ویست و ئیراده‌ی ئه‌مریكاش تێده‌په‌ڕێنێت كه هێزه سه‌ربازییه‌كانی ئه‌و وڵاته عیراقیان داگیر كردووه و ڕژێمی سه‌دامیان ڕووخاندووه، ئه‌م حزووره سیاسییه‌ی ئێران ڕوویه‌كی ئاسایی و سرووشتی هه‌یه و به‌هه‌مانشێوه ڕووه ناسرووشتی و نێگهتیڤهكهشی ڕه‌تناكرێته‌وه، ئاساییه كۆماری ئیسلامی كاریگه‌ریی له‌سه‌ر ژیانی سیاسی و ململانێكان هه‌بێت و ده‌بێت بوونی ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی له هه‌موو حاڵه‌تێكدا نادیده وه‌رنه‌گیرێت و له هه‌مانكاتیشدا ڕاڤه‌ی خراپی بۆ نه‌كرێت.
سرووشتیبوونی كاریگه‌ریی ئێران له‌م وڵاته‌دا له‌وه‌دا به‌رجه‌سته ده‌بێت كه ئه‌و ده‌وڵه‌تێكی دراوسێی عیراقه و هه‌موو ده‌وڵه‌تێكیش ئه‌وه‌ی له ده‌وروبه‌ره ئیقلیمییهكهی و نزیك له سنوورییهكانییهوه ڕووده‌دات به‌هه‌ند وه‌رده‌گرێت و ده‌یكاته به‌شێك له ناوه‌ڕۆكی دۆسیه‌ی ئاسایشی نیشتیمانی خۆی، سه‌قامگیری و ناسه‌قامگیری پشتی سنووره‌كانی كاریگه‌ریی و ده‌رهاوێشته‌ی نێگه‌تیڤی ده‌بێت له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆی ئه‌و، له‌وه‌ش گرنگتر زۆرینه‌ی خه‌ڵكی عیراق شیعه مه‌زهه‌بن و ئه‌م مه‌زهه‌به‌ش نه‌ك هه‌ر زۆرینه‌ی دانیشتوانی ئێران پێكده‌هێنێت، به‌ڵكو مه‌زهه‌بی فه‌رمی و ده‌سه‌ڵاتداره و له‌ڕووی ئایینی و مه‌زهه‌بییه‌وه حه‌وزه‌كانی قوم مه‌رجه‌عی هه‌موو حه‌وزه و پیاوه ئاینییه‌كانی شیعه‌یه له‌ناوچه‌كه‌دا، ئه‌مه‌ش وایكردووه له‌ڕووی سیاسیشه‌وه تاران كاریگه‌ریی و بگره هه‌ژموونیشی به‌سه‌ر سیاسه‌ت و ململانێ سیاسییه‌كانی ناو ئه‌و شوێنانه‌وه هه‌بێت كه شێعه زۆرینه‌یه یان پێكهاته‌یه‌كی سه‌ره‌كییه تێیاندا. ڕووه خراپه‌كه‌ی كاریگه‌ریی ئێرانیش تێپه‌ڕاندنی ئه‌و كاریگه‌رییه مه‌زهه‌بی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌یه به‌وشێوه‌یه‌ی بگاته حاڵه‌تی هه‌ژموونی ڕه‌هاو هه‌وڵدان بۆ كردنی ڕه‌وشه سیاسییه ناوخۆییهكه به‌به‌شێك له‌پرۆژه‌ی پیادهكراوی خۆی و په‌راوێزخستنی ئه‌وانی تر.
ڕه‌هه‌ندی دهرهكیتری سیاسه‌ت له‌م وڵاته‌دا ئاماده‌بوونی ئه‌مریكایه له‌ناو كۆی پرۆسه سیاسییه‌كه‌ی عیراقدا وه‌ك چۆن له‌ڕووی مه‌یدانییه‌وه بوونی هه‌یه، كه ئه‌ویش به‌شێكی ده‌بێته دهحاڵهتێكی ئاسایی و ته‌نانه‌ت ڕه‌واش، هه‌روه‌ها ڕووی تری خراپیشی هه‌یه كه دهستێوهردانهكانیهتی به‌مه‌به‌ستی سه‌پاندنی ئیراده و ئه‌جێندای خۆی، ڕووه سرووشتییه‌كه‌ی حزووری ئه‌مریكی له‌ناو كایه‌ی سیاسی عیراقی‌دا له‌وه‌وه سه‌رچاوه‌ی گرتووه كه ئه‌و وڵاته ماڵ و خوێنی داوه له‌پێناوی ڕووخاندنی ڕژێمی دكتاتۆری به‌عسدا و ده‌بێت كار له‌سه‌ر ئه‌وه بكات ڕژێمێكی ڕه‌سمی له‌عیراقدا به‌رقه‌راربێت به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی واشنتۆن له‌ناوچه‌كه‌دا نه‌خاته مه‌ترسییه‌وه، هه‌رچه‌نده له‌سه‌ره‌تاوه ئه‌مریكا ئامانجی ئه‌وه‌بووه ده‌سه‌ڵاتێك له‌م وڵاته‌دا بێته‌كایه كه له هه‌مووكاتێكدا پارێزه‌ری به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی بێت.
له هه‌موو حاڵه‌تێكیشدا ده‌توانین بڵێین كه ڕووه نێگه‌تیڤه‌كه‌ی كاریگه‌ریی ده‌ره‌كی له‌سه‌ر پرۆسه‌ی سیاسی له عیراقی نوێ‌دا بۆ ڕه‌وشی ناسه‌قامگیری وڵاته‌كه ده‌گه‌ڕێته‌وه كه تائێستاش ده‌سه‌ڵاتی سیاسی و دۆخی ئه‌منی ناجێگیره و دامه‌زراوه ڕه‌سمییه‌كانی ده‌وڵه‌ت له قۆناغی دامه‌زراندندایه، له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌مانه‌شدا عیراقییه‌كان دهستپیشخهرییهكانیان له هیچ هه‌نگاوێكی سیاسی‌دا له‌ده‌ست نه‌داوه و ئه‌وه‌ی له‌م وڵاته‌دا ڕووده‌دات له‌ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی ئه‌وانه‌وه واقیعێكی چه‌سپاوی بۆ دروستنابێت.