ئه‌مه‌ش بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه هه‌ندێ لایه‌نى سوونه هۆڵى په‌رله‌مان بهجێبهێڵن و بانگه‌شه‌ى ئه‌وه بكه‌ن كه تێپه‌راندنی یاساى هه‌ڵبژاردن ناده‌ستوورییه ، به‌ڵام ئه‌وان بیریان له‌وه نه‌كردۆته‌وه كه به‌پشتبه‌ستن به تۆمارى فۆرمی خۆراكی 2009ى كه زۆر هه‌ڵه‌ى تێیدا بووه غه‌درێكی گه‌وره‌ى له كورد ده‌كرا و ته‌نها بۆ پارێزگایه‌كى وه‌ك نه‌ینه‌وا كه مه‌ڵبه‌ندى سوونه و به‌عسییه‌كانه 12 كۆرسی زیاده‌ى ته‌رخان كرابوو بۆیه نوێنه‌رانی كورد له به‌غدا به پاڵپشتى و هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ سه‌ركردایه‌تى سیاسی كوردستان توانیویان پارێزگارى له ده‌ستوورى عێراق و پرۆسه‌ى سیاسی و دیمۆكراتی و ده‌ستكه‌وته‌كانى كورد له عێراقدا بكه‌ن و بۆ هه‌موو لایه‌ك روون ببێته‌وه به بێ كورد عێراق هیچ واتایه‌كى نییه و ناتوانێت درێژه به مانه‌وه‌ى بدات ، چونكه عێراق له دوو نه‌ته‌وه‌ی سه‌ره‌كی عه‌ره‌ب و كورد پێكهاته‌وه و پێویسته بۆ چاره‌سه‌ركردنی ناكۆكییه‌كان كۆده‌نگی نێوانیان به‌رده‌وام بێت. له لایه‌كی دیكه‌وه ، شیعه‌كان زۆرینه‌ى دانیشتوانی عێراق به رێژه‌ى 60% پێكدێنن. كوردیش رۆڵێكی سه‌ره‌كی له بونیاتنهوهى عێراقى نوێ‌دا هه‌بووه و دامه‌زرێنه‌رى سه‌ره‌كی عێراقی نوێی دواى رژێمی سه‌ددام حوسێن بووه. كورد له هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 هاوپه‌یمانێتی له‌گه‌ڵ شیعه پێكهێنا و توانیان حكوومه‌تی نوێ پێكبهێنن. هه‌ر چونێك بێت هاوپه‌یمانێتی كورد له‌گه‌ڵ شیعه باشتره تا له‌گه‌ڵ سوونه ، چونكه هه‌ر یه‌ك له سوونه و شیعه ئه‌زموونی شه‌ڕى تایفی‌یان هه‌یه و ناتوانن پێكه‌وه هاوپه‌یمانی پێك بهێنن و كورد په‌راوێز بخه‌ن.
سه‌ربارى ئه‌مانه‌ش ، كورد تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه له عێراقدا. سوونه‌كان له 2005 هه‌ڵبژاردنیان بایكۆت كرد و خۆیان زه‌ره‌رمه‌ند بوون و حكوومه‌تى عێراق هه‌ر درێژه‌ى به مانه‌وه‌ى دا ، به‌ڵام گریمان ئه‌گه‌ر كورد به‌شدار نه‌بێت له هه‌ڵبژاردن ئه‌وا كاره‌ساتێكی گه‌وره روو ده‌دات و شیرازه‌ى ده‌وڵه‌تى عێراق به‌ره‌و نه‌مان ده‌چێت و عێراق ناسه‌قامگیر ده‌بێت و ره‌وشى عێراق به ته‌واوى تێكده‌چێت بۆیه عێراق به بێ كورد به‌رێوه ناچێت. عێراق له‌سه‌ر بنه‌ماى كۆده‌نگی و ته‌وافوقه‌وه باشتر ئیداره ده‌كرێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر سوونه بڕیارى ئه‌وه بدات كه وه‌ك هه‌ڵبژاردنی 2005 هه‌ڵبژاردنه‌كان بایكۆت بكات ئه‌وا كورد و شیعه پێكه‌وه عێراق به‌رێوه ده‌به‌ن.
رۆژنامه و بڵاوكراوكانى ئه‌مه‌ریكی و به‌ریتانی گرنگییه‌كى تایبه‌تیان به په‌سه‌ندكردنی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى داوه. ئه‌حمه‌د عه‌لى له په‌یمانگاى واشنتۆن بۆ رۆژهه‌ڵاتى نزیك وتارێكی نووسیوه به‌ناونیشانی " به‌ربه‌سته‌كانی هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق : گۆرانێك له گۆره‌پانی سیاسی " و تێیدا هاتووه : داهاتووى عێراق هۆكارێكن له پلانی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق ، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ى به‌رپرسانی سه‌ربازی ئه‌مه‌ریكا مكۆڕى له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌ن كه ئه‌وان دوا به‌دواى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق هه‌نگاوی كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانیان له عێراق تاقی ده‌كه‌نه‌وه . كاتێك هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌نجام دران ، ئه‌وان سه‌قامگیرى و هێزى چه‌ندین رێره‌وه‌ی سیاسی كه له هه‌ڵبژاردنى كانوونی دووه‌می پارێزگاكانی ئه‌مساڵ دیارى كرابوون ـ تاقی بكه‌نه‌وه له‌وانه گۆڕانكارى هاوپه‌یمانه سیاسییه‌كانی تایفى و سه‌رهه‌ڵدانی نوورى مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران وه‌كو سیاسه‌تمه‌داری گرنگی وڵات.
له به‌شێكی دیكه‌ى وتاره‌كه‌دا ئاماژه به‌وه دراوه كه كه‌شوهه‌واى سیاسی عێراق وه‌ك دروست بوونی هاوپه‌یمانانی عه‌ره‌بی له هه‌ڵبژاردنه‌كان زۆر سه‌خته پێشبینى بكرێت چونكه له‌وانه‌یه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تى داهاتوو هاوپه‌یمانی نوێ پێكبهێنن چونكه هه‌ندێ كۆتڵه و ره‌وته‌كانی عه‌ره‌بی پێشتر له‌گه‌ڵ یه‌كتر كارى توندوتیژیان ئه‌نجام داوه. هه‌رچه‌نده بۆ چه‌ندین جاره كۆتڵه سیاسییه‌كانى په‌رله‌مانى عێراق نه‌گه‌یشتوونه‌ته رێكه‌وتنێكی ته‌واو و جار جار پێشنیاز و بۆچوونی نوێ ده‌خرێته ڕوو به‌ڵام ئه‌وه‌نده دواخستن وه‌كو پهكخستنێك بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان هه‌ژمار ده‌كرێت , هه‌روه‌ها ئه‌نجامدانى گۆرانی زیاتر له یاساى هه‌ڵبژاردن ده‌توانێت ره‌وایه‌تى هه‌ڵبژاردنه‌كان زیادتر بكات ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تى ئازادتر و عادیلانه‌تر بۆ كۆتڵهكان مسۆگه‌ر بكرێت .
له لایه‌كی دیكه‌وه ، له سه‌روتارى رۆژنامه‌ى ئێرس تایمز به‌ناونیشانی " ئاسۆى یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق " دا هاتووه : په‌رله‌مانى عێراق رۆژى شه‌ممه ده‌نگدانى له‌سه‌ر گریمانه‌ى كارپێكردن یان پشتگوێخستنی ڤیتۆی جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراقی بۆ رۆژى یه‌كشه‌ممه دواخست به‌ڵام دواتر ئه‌م پرسه له ده‌ره‌وه‌ى په‌رله‌مان له نێوان نوێنه‌رانى كۆتڵه و پێكهاته سیاسییه‌كانى عێراق تاوتوێ كرا چونكه ئه‌م پرسه پێویستى به كۆده‌نگییه‌ك هه‌یه كه لایه‌نه‌كان له‌سه‌رى رێك بكه‌ون كه به‌رژه‌وه‌ندی پێكهاته‌كان بپارێزێت و غه‌ده‌ر له هیچ گرووپێك نه‌كرێت ، به‌كارهێنانی ڤیتۆ له لایه‌ن هاشمییه‌وه بووه هۆی هاتنه پێشه‌وه‌ى هه‌ندێ پرسی دیكه و گۆڕان له بڕگه‌ى یاساى هه‌ڵبژاردندا كرا كه پێشتر شیعه‌كان ڤیتۆی هاشمییان به ناده‌ستوورى دانابوو ، نوێنه‌رانى كوردیش پێداگرى له‌سه‌ر تۆمارى هه‌ڵبژاردنه‌كانی 2005 ده‌كه‌ن به‌ڵام هه‌ندێ زیادكردن بۆ هه‌ر پارێزگایه‌ك ته‌رخان بكرێت .
له به‌شێكی دیكه‌ى سه‌روتاره‌كه‌دا هاتووه : كێشه‌ی ڤیتۆی تارق هاشمی جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق ئه‌وه بوو كه چ رێژه‌یه‌كى سه‌دی كۆرسییهكان له په‌رله‌مانی نوێ‌دا بۆ ده‌نگده‌رانى عێراقییانی ده‌ره‌وه‌ى وڵات دیارى بكرێت. له لایه‌كی دیكه‌وه ژماره‌ى ئه‌و كۆرسییانهى بۆ پارێزگاكانى هه‌رێمی كوردستان ته‌رخان كرابوون وه‌ك پێویست نه‌بووه و ناره‌زایه‌تى كوردى لێكهوتهوه هه‌ر بۆیه كورد مكۆرى له‌سه‌ر دابه‌شكردنێكی دادپه‌روه‌رانه كرد كه به یه‌ك چاو سه‌یرى هه‌موو پارێزگاكانى له رووى زیادكردنی كۆرسییهكان بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى زیان به پرۆسه‌ى دیمۆكراسی عێراق و بهرێوهچوونێكی سه‌قامگیر و شه‌فاف له سه‌رتاسه‌رى عێراق نه‌گه‌یه‌نێت و گشت پێكهات و قه‌واره‌كانى تێیدا به‌شدارى بكه‌ن.
هه‌روه‌ها له سه‌روتارى رۆژنامه‌ى یوئێس ئه‌ى تۆدێی به‌ناونیشانی " هه‌ڵبژاردنى عێراق له‌وانه‌یه دوابخرێت " و تێیدا هاتووه : په‌رله‌مانی عێراق رۆژى دووشه‌ممه توانی به زۆرینه‌ى ده‌نگی په‌رله‌مانتاران یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كان په‌سه‌ند بكات به‌ڵام ئه‌م ده‌نگدانه مایه‌ى ره‌زامه‌ندی عه‌ره‌به‌كانی سوونه‌وه نه‌بووه ، ئه‌مه‌ش واى كرد كه هیلارى كلینتۆن وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا ئاماژه به‌وه بدات كه هه‌ڵبژاردنه گشتییه‌كان كه بڕیاروایه له كانوونی دووه‌مى ساڵى به‌رێوه بچێت بۆ كاتێكى دیكه دوا بخرێت.
ئه‌مه‌ریكا هه‌نگاوى كه‌م كردنه‌وه‌ى هێزه‌كانی له عێراق بۆ به‌رێوه‌چوونی سه‌ركه‌وتووانه‌ى هه‌ڵبژاردنه‌كان له عێراق به‌ستۆته‌وه ، گه‌وره فه‌رمانده‌ى هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له عێراق پێی له‌سه‌ر ئه‌وه گرتووه كه ده‌بێ به‌پێی خشته‌ى كاتی دانراو تا ئابی ساڵى داهاتوو هێزه جه‌نگاوه‌رانی له عێراق بكشێته‌وه و پاشماوه‌ى هێزه‌كانى دیكه تا كۆتایی 2011 پێویسته عێراق به‌جێ بهێڵن , به‌ڵام له‌وانه‌یه دووباره ڤیتۆكردنی یاسای هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن تارق ئه‌لهاشمی جێگرى سه‌رۆك كۆمارى عێراق هه‌ڵبژاردنه‌كان دوابخات.
له لایه‌كی دیكه‌وه ، له سه‌روتارى رۆژنامه‌ى واشنتۆن پۆست به‌ناونیشانی " گرنگی په‌سه‌ندكردنی یاساى هه‌ڵبژاردنه‌كانى عێراق " په‌رله‌مانى عێراق رۆژى دووشه‌ممه یاساى هه‌ڵبژاردنی هه‌موار كرده‌وه ، په‌سه‌ندكردنی یاساكه بۆ سه‌قامگیرى و پرۆسه‌ى دیمۆكراتی له عێراق زۆر گرنگه كه گشت پێكهات و لایه‌نه‌كان به مافه‌كانیان شاد بن و له توندوتیژى كه تا ئێستا درێژه‌ى هه‌یه دوور بكه‌ونه‌وه. ته‌نانه‌ت به‌رێوه‌چوونی هه‌ڵبژاردنێكی ئازاد و سه‌ركه‌وتوو بۆ كشانه‌وه‌ى هێزه جه‌نگاوه‌رانى ئه‌مه‌ریكا گرنگی تایبه‌تى خۆی هه‌یه ، هه‌مواركردنی یاساكه بووه هۆی ده‌رچوونی نوێنه‌رانى سوونه له هۆڵی په‌رله‌مان و ناره‌زایه‌تیان لێكهوتهوه ، لێره ئه‌گه‌ر تارق هاشمی هه‌وڵى به‌كارهێنانی ڤیتۆ بداته‌وه ئه‌وا پێویستى به ده‌نگی زۆرترى په‌رله‌مانتاران هه‌یه كه پشتگیرى لێبكه‌ن و هه‌ر یه‌ك له شیعه و كورد پێكه‌وه پشتگیرى له ڤیتۆى هاشمی ناكه‌ن به‌مه‌ش ڤیتۆیهكهى سه‌رناگرێت و له‌وانه‌یه سوونه وه‌ك هه‌ڵبژاردنه‌كانى 2005 كێشه بۆ عێراق دروست بكه‌نه‌وه.