عه‌لی حسێن فه‌یلی /
په‌رده‌ی یه‌كه‌م – وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك، كورد له دوو حاڵه‌تدا رێی كه‌وتۆته بیابانه‌كانی باشوور‌و ناوه‌ڕاستی عیراق! یه‌كه‌میان به هۆی دوورخستنه‌وه‌ی زۆره‌ملێ یان توندكردن له گرتوخانه به‌دناوه‌كان. دووه‌میان بۆ زینده به چاڵ كردنی به كۆمه‌ڵ . به پێوه‌ری گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان، ده‌سه‌ڵاتداری به‌غدا به كردار سه‌لماندویه‌تی ژیان له‌گه‌ڵ نه‌ته‌وه‌ی كورد و ته‌نانه‌ت باقی نه‌ته‌وه‌كانی غه‌یری عه‌ره‌ب ناخوازێ. بۆ سه‌ركه‌وتن له پرۆسه‌كه‌ی ، جینوساید به‌و ده‌رفه‌ت و ئامرازه ده‌زانێ تا له‌م نه‌ته‌وه‌یه رزگاری بێ . به دڵنیایی زۆر پێشتر له سه‌رده‌می به‌عس كورد كوژی ئه‌نجام دراوه . قۆناغه‌كانی جینوسایدی كورد به واتای مه‌رگی سیستماتیكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، له‌سه‌رده‌می داگیركاری عوسمانی و پاش دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی عیراق به‌رده‌وام بووه. له هه‌ركوێ كوردی لێ بووه جینوساید رووی داوه و ناوچه‌یه‌كی زۆر هه‌راوتر و گه‌وره‌تر له رووبه‌ری هه‌رێمی كوردستانی ئه‌مڕۆی گرتۆته‌به‌ر .
ئه‌وه‌ش روونه، به بیانووی ئه‌ندام نه‌بوونی عیراق لە دادگای تاوانی نێودەوڵەتی ، تا نهۆ ، حكومه‌ت به ره‌سمی دان به ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی قوربانیه‌كانی جینوساید، كیمابارن و ئه‌نفال نانێ . نێوان خۆشی نییه له‌ته‌ك ئامار‌و داتا‌و ژماره‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵ. ئاسووده نییه به بیستنی هه‌واڵی بوونی ده‌یان و سه‌دان هه‌زار ئاواره‌و ده‌ربه‌ده‌ر. رازی نییه به دیاری كردنی رووبه‌ر و سنووری ناوچه كاول كراوه‌كان . هه‌رگیز قایل به دیاریكردنی قۆناغه‌كانی تاوان و ژماره‌ی گۆڕه به كۆمه‌ڵه‌كان و ئۆردوگا زۆره ملێكان نه‌بووه.
هه‌میشه بڕیاری ئه‌و تاوان له لایه‌ن باڵاترین ئاستی ده‌سه‌ڵات ده‌رچووه و جێبه‌جێكردنی خراوه‌ته ئه‌ستۆی هێزی چه‌كداری ره‌سمی و ناره‌سمی . حكومه‌ته‌كانی پاش به‌عس ته‌نیا به‌سه‌نده‌یان كردووه به‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك تاوانبار راپێچی دادگا بكه‌ن، لێ ژماره‌ی تاوانباره سزادراوه‌كان گه‌لێك له ژماره‌ی گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان كه‌متره .
په‌رده‌ی دووه‌م - كورد به كێشه‌یه له‌گه‌ڵ دادگه‌ری و قه‌باره‌ی تاوانه‌كانی دژ به خۆی. له كاتێكدا رێگری ده‌ره‌كی بایه‌خی ئه‌وتۆی نه‌بووه له سزادان و پاشگه‌زكردنه‌وه‌ی تاوانباران ، تا ئێستا ش هاووڵاتیانی عیراقی به دروستی ئاگاداری پرۆسه‌ی پاكتاوی ره‌گه‌زی نین كه به دیدی شۆفێنیستهكان له نیوه‌ی رێگادایه.
هه‌رچه‌ند ژماره‌ی راسته‌قینه‌ی یه‌تیم و یهسیری كورد و قوربانیه‌كانی جینوساید بۆ رای گشتی نادیاره ، لێ سیاسه‌تی ده‌سه‌ڵات به‌رامبه‌ر به كورد زۆر روون و ناخ هه‌ژێنه . خاڵی هاوبه شی رزگاربووه‌كانی كۆمه‌ڵ كوژی له‌ده‌ره‌وه‌و ناوه‌وه‌ی هه‌رێم ئه‌وه‌یه گشتیان سه‌ر به یه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دیاری كراون . له‌ولاشه‌وه، سه‌رجه‌م بڕیارده‌ر و بكه‌ری ئه‌و تاوانانه سه‌ربه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و نامۆ به خاكی كوردستانن. جا پێویسته ئه‌و پرسیاره وه‌ڵام بدرێته‌وه كه نه‌ته‌وه‌ی عه‌ره‌ب چۆن خۆی به دوور ده‌گرێ له بكه‌ری ئه‌و چه‌شنه تاوانانه؟ ئایا دان ده‌نێ كه ئه‌وانه كۆمهڵێیك تاوانبارن به ده‌ستاوێزی نه‌ته‌وه په‌رستی ، بۆ ده‌ستبه‌سه‌ردا گرتنی شوناس و مێژوو و خاكی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ، ئه‌م تاوانانه‌یان ئه‌نجام دا ؟!
له‌م دۆخه‌دا ، كورد له گه‌لی عه‌ره‌ب ئه‌وه ده‌خوازێ ؛ له‌مه به‌دوا، هیچ گۆڕێكی به كۆمه‌ڵ، كۆمه‌ڵگه‌یه‌كی زۆره ملێ نه‌مێنێ، هیچ خاكێك داگیر نه‌كرێ ، هیچ ناو‌و نیشانێكی مێژووی و ره‌سه‌نی گه‌لانی دیكه نه‌گۆردرێ و كۆتایی بهێنرێ به سیاسه‌تی پاكتاوی ره‌گه‌زی كه له‌سه‌رتای ده‌سه‌ڵاتداریه‌تی عوسمانی و پاشان دامه‌زراندنی حكومه‌تی عیراق په‌یڕه‌و كراوه؟
په‌رده‌ی سێیه‌م - بۆ گه‌لی كورد دژواره، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆژانه یادی ئه‌نفالی بارزانیه‌كان ، كۆمه‌ڵكوژی ئیزدیهكان و ده‌رهێنانی روفاتی شه‌هیدانی ئه‌نفالی گه‌رمیان یه‌كیان گرت ، ره‌فتاری ئه‌فسه‌ریكی لاو له بیابانه‌كانی سه‌ماوه به‌رامبه‌ر به كه‌سوكاری قوربانیه‌كان له بیر بكات.
ئه‌و ئه‌فسه‌ره لاوه كه ته‌مه‌نی و پله سه‌ربازییه‌كه‌ی هی ئه‌وه نییه ده‌رچووی قوتابخانه‌ی به‌عسیه‌كان بێ، جوگرافیای ژیانی هی ئه‌وه نییه ئه‌و هه‌موو رقه دژ به نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌زگ هه‌ڵبگرێ ، ئاساییه ده‌بێ بڕیاری سه‌روتر له خۆی جێبه‌جێ كردبێ! ئامانجی به‌رپرسانی ئه‌و یاسا‌و ریسایانه كه ئه‌ركی سووكایه‌تی به پیرۆزیه‌كانی گه‌لێكیان ته‌نانه‌ت له بیابان به‌و ئه‌فسه‌ره سپاردبوو ئاشكرای ده‌كات كه دیسان ده‌بێ گومان له‌و به‌رپرس و سیاسه‌تمه‌داره ته‌مه‌ن درێژانه‌ی ئێستای عیراق بكه‌ین كه بۆ سووكایه‌تی به رزگاربوانی ئه‌نفال و بێ رێزی به روفاتی ژن و منداڵی بێتاوانی كورد ، رابردوویان هێنایه بیابانه‌كانی سه‌ماوه . زۆرینه‌ی ده‌سه‌ڵات به‌ده‌ست ئاماده نه‌بوون ببنه لاده‌ر له سیاسه‌تی كورد كوژی و په‌یمان بده‌ن كه ئه‌و تاوانانه دووباره نابێته‌وه!