: لێكۆلینه‌وه‌ى جۆن چیلكۆت له‌سه‌ر عێراق ئاماژه به‌وه ده‌كات كه به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى خراپ له‌باره‌ى سیاسه‌تى عێراقه‌وه ئاگادار كرابووه.هه‌ر له رۆژی ئازادكردنی عێراق له ساڵى 2003 به‌رپرسه پایهبهرزهكانى به‌ریتانیا به‌شێوه‌یه‌كى نه‌رم ئاشكرایان كرد كه ئه‌وه‌ى عێراق به‌ره‌و ئاراسته‌یه‌كى نادروست ببات هه‌ڵه‌ى ئه‌مه‌ریكایه ، ئه‌گه‌ر هه‌ر سه‌رزه‌نشتێك له ئارادابێت ئه‌وا بۆ تۆنی بلێر ده‌گه‌رێته‌وه. له یه‌كه‌م رۆژى لێكۆلینه‌وه‌ى چیلكۆتدا به پێچه‌وانه‌وه پێشنیاز كرا كه به‌رپرسانی پایه‌به‌رزى به‌ریتانیا له‌و رۆژه‌دا بیرۆكه‌یه‌كى كه‌متر له ئامرازی سیاسیه‌تى عێراق خستبووه گه‌ڕ تا بگاته ئه‌و هزره تونده‌ى له‌باره‌ى عێراقه‌وه له لایه‌ن واشنتۆنه‌وه هه‌بووه.له هیچ كاتێك به به‌ڵگه‌كانیه‌وه ، به‌رپرسانی به‌ریتانیا له ساڵى 2003 پێیان وانه‌بووه كه ئازادكردنی عێراق به‌واته گۆڕانی شۆرشێك له ناوچه‌كه‌دا هه‌ژمار بكرێت. به‌ڵكو ئه‌و مانایه‌ى هه‌بووه كه عه‌ره‌به‌كانى سوونه كه ماوه‌یه‌كی دوور و درێژ وڵاتیان به‌ده‌سته‌وه بووه ، پێویسته شوێنیان به كورد و شیعه بده‌ن. سوونه‌كان به‌بێ ده‌نگی له‌سه‌ر كار رۆیشتوون و ده‌سه‌ڵاتیان به‌ده‌سته‌وه نه‌ما. رووخانی رژێمی سه‌ددام حوسێن ده‌ستپێكی بومه‌له‌رزه‌یه‌كى سیاسی گه‌وره له كه‌نداو بوو و پێشبینی ده‌كرا له‌گه‌ڵ نه‌مانی رژێمی سه‌ددام ، ده‌سته‌بژێره‌كانی سوونه عێراق به‌جێدێڵن. سوونه‌كان وا لێكده‌ده‌نه‌وه كه ئێرانییه‌كان زیاتر له هه‌موویان قازانجیان كردووه ئه‌و ئێرانیهى دواى هه‌شت ساڵى له شه‌ڕى خوێناوى له چه‌نگی سه‌ددام حوسێن رزگاربوو. به‌ڵام ئه‌مه‌ریكا ئه‌م كاره‌ی له پێناو خۆی كرد.له ئێران مه‌لا شیعه‌كان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه‌یان ده‌كرد كه ته‌نها به هاتنی دووه‌م مه‌هدی كێشه‌كان چاره‌سه‌ر ده‌بن چونكه ته‌نها هێزى خوایی بووه كه ئه‌مه‌ریكییه‌كان قایل بكات ئێران له دوو دوژمنى سه‌رسه‌ختى خۆى واته تالیبان له ئه‌فغانستان و سه‌ددام حوسێن له عێراق رزگار بكات. گرتنه ده‌ستى جڵه‌وى ده‌سه‌ڵاتى له لایه‌ن شیعه‌وه له عێراق كه یه‌كه‌مجاربوو هه‌ر له كاتی سه‌لاحه‌دین هاته‌كایه‌وه ، واى كرد كه نفووزى ئێران له دراوسێكه‌ى عێراق زیاد بكرێت.پێش رووخانى رژێمی سه‌ددام حوسێن ئۆپۆزسیۆنی ئه‌وكاتى عێراق چه‌ند كۆنفرانسێك به پشتگیرى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیای ئه‌نجام دا. له كانوونی دووه‌می 2002 له كۆنفرانسێكی ئۆپۆزسیۆنی عێراقی بووم له‌سه‌ر رێگاى ئیدگوار له ناوه‌راست شارى له‌نده‌ن كاتێك براده‌رێكی عێراقى پێی گوتم : " ته‌نها ترسێكم هه‌یه ئه‌ویش ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی ئه‌مه‌ریكا وا تێبگه‌یه‌نرێ كه له دوا ساتی په‌لاماردانی عێراق و رووخانی رژێمی سه‌ددام حوسێن له به‌رژه‌وه‌ندییان نه‌بێت ".ته‌نها رێگا كه واشنتۆن ویستى رێگرى له هاتنهسهركارى شیعه‌كان له عێراق و زیادكردنی دهستدرۆیشتوویی ئێران بگرێته به‌ر بریتی بوو له‌وه‌ى كه رژێمی سه‌ددام حوسێن له‌سه‌ركار نه‌مینێت و دواتر ژه‌نه‌راڵه‌كانی سوونه‌ى لایه‌نگرى ئه‌مه‌ریكا به‌رپرسیار بكات. به‌ڵام ئه‌مه نه‌كرا ئه‌وه بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه هه‌ر یه‌ك له شیعه و كورد گوڕ و تێنی نوێ وه‌ربگرن و ئه‌مه‌ریكاش گه‌یشته ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ى كه به بێ كورد و شیعه ناتوانێت عێراق به‌رێوه ببات. بۆ ساڵى یه‌كه‌م له رووخانی رژێمی سه‌ددام ئه‌مه‌ریكا هه‌وڵى دا به‌ته‌نها عێراق به‌رێوه ببات به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كى سه‌خت تووشى هه‌ڵه و شكست هات. كێشه‌كه كاتێك سه‌ریهه‌ڵدا كاتێك عه‌ره‌به‌كانى سوونه و شیعه دژى یه‌كتر وه‌ستانه‌وه و شه‌ڕێكی ناوخۆیی نێوانیان به‌رپا كرد و گه‌یشته ئه‌و ئاسته‌ى كه ڕق و كینه‌یان به‌رامبه‌ر یه‌كتر زیاتر بوو له‌و ڕق و كینهیهى دژى ئه‌مه‌ریكایان هه‌بووه. هۆكارێك كه بۆچی عێراق له ماوه‌ى شه‌ش ساڵى رابردوو توندوتیژى تایفی و خوێناوی به‌خۆیه‌وه بینیوه ئه‌وه‌یه كه ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا پێكه‌وه توندوتیژى له عێراقیان بڵاوكرده‌وه. ئه‌مه بووه هۆی ئه‌وه‌ى كه كۆمه‌ڵگا ، پارت و لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌هاوكارى هێزه‌كانی ده‌ره‌كی دژى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا بوه‌ستنه‌وه به‌تایبه‌تى ئێران و سووریا یارمه‌تی یاخیبووانی دژى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكا و به‌ریتانیا دا. ده‌ستێوه‌ردانی ئێران و سووریا كاتێك زۆر په‌ره‌ى سه‌ند كاتێك ئیداره‌ى بووش ئاماژه‌ى به‌وه دابووه كه دواى گرتنی به‌غدا پێده‌چێ نووره‌ى تاران و دیمه‌شق بێت.
ئه‌وه‌ی له‌باره‌ى شه‌ڕه‌كانى عێراق و ئه‌فغانستان زیانی به به‌ریتانیا گهیاندبێـت ئه‌وه‌یه كه دامه‌زراوه‌ی سیاسه‌تى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا پێده‌چێ كه جه‌وهه‌رى خۆی له دیارى كردنی مه‌ترسییه‌كان له ده‌ست دابێت.ئه‌و سیاسه‌تمه‌دارانی كاروبارى ده‌ره‌وه‌ى به‌ریتانیا بوون كه به‌شێوه‌یه‌كى گشتى ره‌نگه مه‌ترسییه‌كانی شه‌ڕكردن له‌و وڵاتانانهى كه ئه‌وان له كێشه‌كه به‌جددی تێنه‌گه‌یشتبوون ، فه‌رامۆش كردبێت.