به‌رچاوی به‌ده‌ستهێنا، ئێستا سه‌رنجی پاشه‌كشه‌كردنی بۆ خانه‌ی به‌رگریكردن ده‌درێت له‌بری بڵاوبوونه‌وه و به‌رفراوانبوونی. ئه‌مڕۆ هه‌ریه‌ك له چین و ڕوسیا و كوبا سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ستدێنن له‌ڕووی ناردنه‌ده‌ره‌وه‌ی به‌ها شمولییه‌كانی خۆیان بۆناو ده‌وڵه‌تانی دیكه، زیاتر له‌وه‌ی ده‌وڵه‌ته دیموكراتییه‌كان ده‌توانن له‌سه‌ر ئاستی نێوده‌وڵه‌تی بیكه‌ن. پێده‌چێت باراك ئۆباما له دوو ساڵی یه‌كه‌می سه‌رۆكایه‌تیدا ته‌نها به ئاماژه‌كردن به‌و لایه‌نه نه‌رێنیه‌ی سیاسه‌تی بڵاوبوونه‌وه‌ی به‌ها دیموكراتییه‌كان له جیهاندا كۆڵبدات. له‌و وتارانه‌یدا كه له قاهیره و ئۆسڵۆ و چه‌ند شوێنێكی تر خوێندویه‌تییه‌وه، ئۆباما پێداگری له‌سه‌ر گرنگی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی و ڕێزگرتنی مرۆڤ كردووه‌ته‌وه، به‌ڵام هاوپه‌یمانه دیموكراسییه‌كانی دیكه‌ی واهه‌ستده‌كه‌ن كه ئه‌و وتاربێژییه جگه له بانگه‌وازكردن بۆ باشكردنی په‌یوه‌ندییه‌كان له‌گه‌ڵ ڕژێمه تۆتالیتارییه‌كان شتێكی دیكه نییه، ئه‌مه له‌كاتێكدایه كه هه‌ستی لایه‌نگرانی گۆڕانكارییه دیموكراسییه‌كان وایه كه ئۆباما جگه له‌وانیش ئه‌وله‌ویاتی تری هه‌یه، به‌تایبه‌تیش مه‌سه‌له‌ی بڵاوبوونه‌وه‌ی چه‌كی ئه‌تۆم و به‌گژداچوونه‌وه‌ی تیرۆر و گۆڕانكارییه‌كانی كه‌شوهه‌وا.
سه‌رۆك ئۆباما له‌میانی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌مدواییه‌ی كۆمه‌ڵه‌ی گشتی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له نیویۆرك ڕایگه‌یاند؛ "ئازادی و دادپه‌روه‌ری و ئاشتی له ژیانی ئاده‌میزادا پێویستییه‌كی ئاكاریی و پراكتیكییه بۆ وڵاته‌كانیان". پێده‌چێت ئه‌وه‌ی زیاتر له‌م وتاره‌دا بووه‌ته مایه‌ی گرنگیدان ئه‌و بانگه‌وازه بێت كه ئۆباما ئاراسته‌ی ده‌وڵه‌ته دیموكراسییه هه‌ڵكه‌وتووه‌كانی كردووه به‌وه‌ی كه جێگه‌ی به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسییه‌ت كه باوه‌ڕییان پێیه‌تی له‌ناو چوارچێوه‌ی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌یاندا بكه‌نه‌وه، به‌ڵام له‌پشت ئه‌م بانگه‌وازه‌ی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكاوه هه‌ستكردنێك به شكست و بێهیوایی به‌رامبه‌ر چه‌ند ده‌وڵه‌تێكی وه‌كو به‌رازیل به‌دیده‌كرێت كه هێشتا لێبوورده‌یی به‌رامبه‌ر ڕژێمه سته‌مكار و تۆتالیتارییه‌كان نیشانده‌دات، هه‌رچه‌نده ڕێڕه‌وی دیموكراسی گرتووه. هه‌روه‌ها ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی دێرینی وه‌ك هندستان كه هێزێكی جیهانی هه‌ڵكه‌وتووه به گه‌رمیه‌وه پێشوازی له دیكتاتۆری بۆرما ده‌كات، هه‌روه‌ك ده‌وڵه‌تێكی دیموكراسی گه‌وره‌ی وه‌كو باشووری ئه‌فریقا له كیشوه‌ری ئه‌سمه‌ر به گه‌رمییه‌كی هاوشێوه‌وه پێشوازی له ڕۆبه‌رت مۆگابی سه‌رۆكی زیمبابۆی ده‌كات. وه‌كو ده‌زانین وا پێویست ده‌كات كه ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی و به‌رفراوانكردنی ڕووبه‌ره ئیقلیمی و نێوده‌وڵه‌تییه‌كه‌ی، كێبڕكێ بكات له‌گه‌ڵ به‌رژه‌وه‌ندی و ئه‌وله‌ویه‌ته سه‌ره‌كییه‌كانی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی واشنتۆن، به‌ڵام له كۆتاییدا له‌وانه‌یه چه‌ند نه‌ته‌وه‌یه‌كی تریش ئاستی میسداقیه‌تی وتاره‌كه‌ی ئۆباما له‌باره‌ی په‌یڕه‌وی دیموكراسی و توانای بۆ به‌رجه‌سته‌كردنی له‌شێوه‌ی ڕه‌فتار و په‌یڕه‌وی پراكتیكیدا تاقیبكه‌نه‌وه. به‌ڵام كاتێك كه ئازادی پێویستییه‌كی پراكتیكییه بۆ ئه‌مریكا وه‌كو ئۆباما وتی، كه‌واتا ئه‌ركیه‌تی هه‌ندێكجار گرنگی دیموكراسیه‌ت بخاته پێش ئامانجه‌كانی تری سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی، به‌ڵام زۆر قورسه نموونه‌یه‌كی پراكتیكی ببینی له‌باره‌ی پێشخستنی ئه‌وله‌ویه‌تی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌ها دیموكراسییه‌كان له‌ماوه‌ی دوو ساڵی ڕابردووی سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌یدا.
بۆ نموونه ئیداره‌ی ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له به‌رته‌سككردنه‌وه‌ی ئازادییه‌كان له ڕوسیا گرتووه، به‌ڵام هاوكاری ڕوسیا له‌گه‌ڵ واشنتۆن له مه‌سه‌له‌ی سنووردانان بۆ بڵاوبوونه‌وه‌ی ئه‌تۆمی خراوه‌ته پێش ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی دیموكراسی له‌ناو ڕوسیادا، به هه‌مان ئاراسته‌ش ئیداره‌ی ئۆباما ڕه‌خنه‌ی له هه‌ندێك له ڕژێمه ئۆتۆكراتیه ده‌سه‌ڵاتداره‌كانی ناوچه‌ی خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست گرتووه، به‌ڵام ئامانجی بڵاوكردنه‌وه‌ی به‌هاكانی دیموكراسی نه‌خستووه‌ته پێش هاوكارییه‌كانی بۆ ئه‌و ڕژێمانه له‌پێناو چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی نێوان ئیسرائیل و فه‌له‌ستینییه‌كان. جێی داخه كه سیستمه دیموكراسییه‌كان باجێكی قورسی له‌پای پیاده‌كردنی هه‌ندێك پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ له ناوخۆیاندا، باشترین نموونه‌ش بۆ ئه‌مه بێبه‌ریكردنی كۆڵۆمبیایه له ئیمزاكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی بازرگانی ئازاد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكادا به بیانووی پێشێلكردنی مافه‌كانی مرۆڤ له كۆڵۆمبیا. ئه‌گه‌ر ئۆباما له‌و قسانه‌یدا جدیه كه‌واتا پێویسته هه‌نگاوی پراكتیكی له ئیداره‌كه‌ی ببینین، وه‌كو سووربوون له‌سه‌ر چاودێریكردنی ئه‌و هه‌ڵبژاردنانه‌ی كه له ده‌وڵه‌ته خاوه‌ن ڕژێمه شمولییه‌كاندا ده‌كرێت، ڕێگه‌گرتن له پێدانی ڤیزای سه‌فه‌ركردنی ئه‌و كه‌سانه‌ی كراونه‌ته ئامانج و ڕاگرتنی كاونته بانكییه‌كانیان، جگه له چه‌ندین ڕێوشوێنی دیكه كه ئامانجیان سزادانی پێشێلكارانی مافه‌كانی مرۆڤه له هه‌ندێك وڵاتی جیهاندا. ئه‌گه‌ر ئیداره‌ی ئۆباما له پێداگریكردنی له‌سه‌ر به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی و دادپه‌روه‌ری جدی بێت ته‌نها به لایه‌نگیری ده‌ركردنی بڕیارێكی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بۆ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی نێوده‌وڵه‌تی له تاوانه‌كانی بۆرما دژی مرۆڤایه‌تی كۆڵنادات، به‌ڵكو له‌سه‌ری پێویسته سووربێت له‌سه‌ر به‌شداریكردنی دۆست و هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا له تایله‌ند و سه‌نگافوره و هندستان له‌و لێكۆڵینه‌وانه‌دا تاوه‌كو لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی پاك و دادپه‌روه‌رانه له‌سه‌ر ئه‌و تاوانانه ئه‌نجام بدرێت.
له‌وانه‌یه ئیداره‌كه ده‌ست هه‌ڵبگرێت له گرنگترین په‌یام كه سیاسه‌ته ده‌ره‌كییه‌كانی ئۆباما به‌و ئاراسته‌یدا په‌خشی كردووه، واتا شه‌ڕ له ئه‌فغانستان. ئه‌وه‌تا له پێداگری كردنی ئیداره‌ی ئۆباما له‌سه‌رئه‌وه‌ی كه تاكه پاساو بۆ به‌رده‌وامبوونی ئه‌و شه‌ڕه بریتییه له پارێزگاریكردن له به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا كه ئه‌وه له‌باربردنی ئه‌وه‌یه كه ئۆباما به پابه‌ندبوونی وڵاته‌كه‌ی به به‌هاكانی ئازادی و دیموكراسی له‌سه‌ر ئاستی جیهانی ناوزه‌دی ده‌كات. خۆڕاسته كه پاراستنی ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مریكا له‌وانه‌یه تاكه پاساوی سه‌ركێشی كردن بێت به گیانی سه‌ربازانی ئه‌مریكا، به‌ڵام ڕاوه‌ستان بۆ به‌رگریكردن له ئازادی خه‌ڵكانی دیكه‌ش هه‌میشه به‌شێكی جیانه‌بۆوه بووه له پاساوه‌كانی شه‌ڕكردن به سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان.
له (واشنتۆن پۆست و لۆس ئه‌نجلۆس تایمز)ه‌وه
و: سابیر عه‌بدوڵڵا كه‌ریم