نوێنه‌رى ئه‌نجوومه‌نى نوێنه‌رانى عیراقى فیدراڵ و وه‌زیرى رۆشنبیرى پێشووى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان (سامى عبدالفتاح، ناسراو به سامى شۆڕش)پێ گه‌یشتین، كه سه‌رله‌به‌یانى ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه 11ـه‌ى ته‌شرینى دووه‌مى ساڵى 2010 به‌هۆى جه‌ڵته‌ى دڵ له یه‌كێك له نه‌خۆشخانه‌كانى هه‌ولێر؛ ماڵئاوایى یه‌كجارى لێ كردین. به‌م بۆنه دڵته‌زێنه‌وه، ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى كوردى فه‌یلى (شه‌فه‌ق) گه‌رمترین پرسه‌نامه‌ى خۆى ئاڕاسته‌ى نه‌ته‌وه‌ى كورد و گه‌لى عێراق و سه‌ركردایه‌تى سیاسى حكومه‌تى ناوه‌ندى و هه‌رێمى كوردستان ده‌كات، و له‌خواى مه‌زن ده‌پاڕێینه‌وه كه جێگاى به‌هه‌شتى به‌رین بێت و سه‌بوورى دڵى كه‌سوكار و دۆستانى بدات.
انا لله و انا الیه را‌جعون
ده‌زگاى ڕ‌ۆشنبیرى و ڕاگه‌یاندنى كوردى فه‌یلى (شه‌فه‌ق)
به‌غداد 11/11/2010