، له‌گه‌ڵ موسیقادا گه‌وره ده‌بن و له‌گه‌ڵ موسیقاشدا پیرو کۆچی دواییش ده‌که‌ن. گه‌ر سه‌ره‌نجێکی سه‌رپییانه بده‌ین بۆمان ده‌رده‌که‌وێ به‌ڕاستی یه‌که‌م دژکرده‌وه و پێچه‌وانه‌ی مرۆڤ به چاو کردنه‌وه‌ی به دنیای ڕووناک هه‌مان گریانی دوای له دایک بوون دایه. سرووشت و ژیانی خه‌ڵکی نیشتمانی زاگرۆس و بێستوون بووه‌ته هۆی ئه‌وه‌ی تاکوو پێوه‌ندییه‌کی نزیکی له‌گه‌ڵ زۆر موسیقای جۆربه‌جۆری سرووشتدا هه‌بێ. هاژه‌ی نه‌رمه‌ی نه‌سیم، هاژه و هۆره‌ی ئاوی ڕه‌وانی نێو دڵی کێوه‌کان، ده‌نگی قاسپه‌ی که‌وه عاشقه‌کان و هاژه‌ی ڕووبار و ئاو با ده‌ستیان داوه‌ته ده‌ستی یه‌کتر و ڕۆحی خه‌ڵکی ئه‌م نیشتمانه‌یان زیندوو جوانتر کردووه‌و داهێنه‌ری ئاوازی کۆن و بێ هۆش نیه که منداڵانی چکۆله‌ی به بیستنی ده‌نگی گونجاو ریتمیک گوێ قۆڵاخ ده‌بن و پاکانیان له باوه‌شی دایکیان دا ده‌جووڵێننه‌وه.
له پارێزگای کرماشان و ناوچه‌کانی تری ستان "ده‌نگ" لایه‌نگرێکی له ڕاده‌به‌ده‌ر و جیددی له فه‌رهه‌نگی خه‌ڵکدا هه‌یه. مه‌ته‌ڵ و په‌ندی پێشینیان و حکایه‌ته‌کانی ئه‌م نیشتمانه پڕه له جۆره‌ها ده‌نگ و ئاواز. به پێی لێکۆڵینه‌وه‌ی نووسه‌ری ئه‌م نووسینه نزیکه‌ی سه‌د جۆر ده‌نگ به وتنی تایبه‌تی خودی ده‌نگه‌که له‌م پارێزگایه‌دا هه‌یه و به وتنی هه‌ر جۆر ده‌نگێک، جنس و سه‌رچاوه‌ی ده‌نگه‌که به بێ هیچ شرۆڤه‌یه‌کی زیاده دیار ده‌بێ. بۆ نموونه "زرنگه" واته پێکدادانی دوو جۆر "فلز" وه یان "قوڵپه" واته شتێک که بکه‌وێته نێو ئاو. به‌ڵام باسی ئێمه له سه‌ر هۆره ئه‌م ئاوازه ڕه‌سه‌ن و خۆشه‌ویسته‌ی خه‌ڵکی که‌ڵهۆر و گۆرانه. له پێشه‌کی ئه‌م باسه پێداچوونه‌وه‌یه‌کی کورت به نێو "مور" و "سیاچه‌مانه" له ئاوازه دێرینه‌کانی ئه‌م نیشتمانه ده‌که‌ین.
مور
له ئاوازه ڕێشهدارهکانی زاگرۆسه و سه‌رچاوه‌ی ئه‌م ئاوازه به بێ هیچ گومانێک ده‌وروبه‌ری ڕووباری سیمرهیه. نێوه‌ڕۆکی مور پێکهاتووه له خه‌مباری و خفه‌ت و ده‌ردی گه‌وره و ئه‌م ئاوازه سووتێنه‌ره له ڕووداوی گه‌وره‌ی وه‌کوو مه‌رگی ئازیزان، سه‌رداران و گه‌وره پیاوان ده‌چڕن. ئه‌م ئاوازه به شێوه‌ی یه‌ک نه‌فه‌ره و جاروباریش به شێوه‌ی کۆمه‌ڵ یان گرووپ ده‌چڕن. ئاوازی "مور" تایبه‌ته به خه‌ڵکی له‌ک و به‌ڕاستی هیچ قه‌ومێکی تر وه‌کوو له‌ک ئه‌م ئاوازه سۆزهێنهره ڕه‌سه‌ن و به‌توانا ناچڕن. له هۆره‌چڕانی مور ده‌توانین ئاماژه به غۆڵام ده‌رگاهی، سه‌فه‌ر بهرزوویی و عهینعهلی ته‌یموری بکه‌ین.
سیاچه‌مانه
هه‌روه‌ها سیاچه‌مانه ئاوازی کۆن و ڕه‌سه‌نی ناوچه‌ی هه‌ورامانه و به سۆز‌و هه‌وایه‌کی خۆش ده‌خوێنرێ. نێوه‌ڕۆکی سیاچه‌مانه پێکهاتووه له عه‌شق و هیجران و خه‌مباری و جاروباریش هاوار دژی زۆڵمی خاوه‌ن مڵک و ڕه‌عیه‌تی ده‌ورانی ڕابردووی دووری ئه‌و ناوچه‌یه و خوێندنه‌که‌شی هونه‌رمه‌ندی تایبه‌تی خۆی ده‌وێ و ته‌نیا ده‌نگ خۆش و گۆرانی بێژانی هه‌ورامی ده‌توانن بیخوێنن. به سه‌رهه‌ڵدانی مه‌کته‌بی "ته‌سه‌وف" له ناوچه‌ی هه‌ورامان ئاوازی سیاچه‌مانه شێوازی عیرفانی به‌خۆوه بینی و که پێی ده‌ڵێن شێخانه.
بۆ لێکدانه‌وه‌ی سیاچه‌مانه بۆچوونی جۆراوجۆر باس کراوه که مانای چاوی ڕه‌ش و سیاجامه ڕاست تره. له سیاچه‌مانه خوێنه‌کانی هه‌ورامان ده‌توانین له مامۆستا (عوسمان هه‌ورامی) یاد که‌ین.
هۆره
له کۆنترین جۆری ئاوازی نیشتمانی زاگرۆس و له دێرینه ترین ئاوازی جیهانه. له سه‌ر باکگروندی هۆره به‌ڵگه‌یه‌کی ئه‌وتۆمان به ده‌سته‌وه نیه به‌ڵام به سه‌رنجدان به تێکه‌ڵ بوونی هۆنراوه‌کانی هۆره له باری وه‌زن و قافیه له‌گه‌ڵ ئه‌و هۆنراوانه‌ی که له مقامی ته‌موره‌وه ده‌ژه‌نرێن، ده‌توانرێ دێرینه و سابقه‌ی ته‌موره به‌یه‌که‌وه گرێ بدرێته‌وه. جگه له‌مانه‌ش هه‌ندێک له مقامی هۆره‌و ته‌موره وه‌کوو "سه‌حه‌ری" تێکه‌ڵن و به‌م جۆره هاوکاتی و هاوبنه‌ماڵه‌یی هۆره‌و ته‌موره بێ شک له یه‌ک نزیک ده‌کاته‌وه.
له باری پێشینه‌ی ته‌موره یان ساز به‌ته‌واوی ڕیشه و بنه‌چه‌ی هۆره مان پێی ده‌دا که ده‌توانین به نووسینی سه‌ر ئه‌و به‌رده بکه‌ین که له ده‌وروبه‌ری شاری مووسڵ دۆزراوه‌ته‌وه و ته‌مه‌نی نزیکه‌ی 5 تاکوو 7 هه‌زار ساڵ ده‌بێ. هه‌روه‌ها په‌یکه‌ری "سه‌فالی" ته‌مووره ژه‌نێک که له شاری شووش دۆزرایه‌وه که ته‌مه‌نی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ 1500 ساڵ پێش زایین و به پێی ئه‌م به‌ڵگانه ده‌توانرێ مێژووی 6000 ساڵه بۆ ته‌مووره هه‌روه‌ها هۆره دابنرێ.
وشه‌ی هۆره له (ئه‌هوراوه) هاتووه‌و بۆ لاڵانه‌وه و خوێندنی تێکستی پیرۆز و کۆن و پاڕانه‌وه بۆ ئه‌هورا مه‌زدا چڕاوه، هێشتا هۆره‌چڕانی بۆ چڕینی هۆره ده‌ست له سه‌ر گوێیان داده‌نێن و ته‌نیا ئاوازی پاڕانه‌وه‌یه که بۆ سنترالیزه کردن و پێوه‌ندی له‌گه‌ڵ جیهانی ڕۆحانی دا بۆ خوێندنی ده‌ست له سه‌ر گوی داده‌نێن.
هۆره له ڕیتمی ئازاد پێڕه‌وی ده‌کا و هۆنراوه‌کانی ده هیجائی و له سه‌ر وه‌زنی "مستفعلاتن" دایه. پێکهاته‌ی هۆره به 14 مقام داده‌نێن که زۆربه‌ی له‌گه‌ڵ ته‌مووره و دوزه‌له تێکڵاون. به‌ڵام ڕاستی ئه‌وه‌یه که هۆره‌چڕانی ئه‌مڕۆی که‌ڵهۆر ته‌نیا چه‌ند هه‌وا یان مقام ده‌چڕن که ده‌توانرێ به مقامه‌کانی "دوو ده‌نگی"، "قاچاخی چڕ"، "پایه مووری" و "غه‌ریبی چڕ" ئاماژه بکه‌ین. هۆنراوه‌کانی هۆره زیاتر له ئه‌ده‌بیاتی گشتی و فولکلۆر هه‌ڵبژێردراوه، به‌ڵام جار و بار هۆره چڕه‌کان له جێگای گونجاوی وه‌کوو کۆڕوکۆمه‌ڵی خۆماڵی هۆنراوهگهلێک که بۆ خۆیان دایده‌نێن ده‌یچڕن، که ئه‌م هۆنراوانه‌ش تایبه‌تی له مقامی "دوو ده‌نگی" که له نێوان دوو هۆره چڕدا ده‌خوێنرێ، ڕوو ده‌دا. نێوئاخنی هۆنراوه‌ی هۆره له ڕابردوویه‌کی دوور لاڵانه‌وه‌و عیرفانی بووه که دواتر به گوزه‌ری زه‌مان بۆ سه‌ردێڕی حه‌ماسی، عاشقانه، هێجران و سرووشت و هتد گۆڕا. هه‌ندێ جار بۆ هۆره وشه‌ی هاوناوی وه‌کوو "لۆره" و "کزه" به‌کار ده‌به‌ن که هه‌ر جار هۆره چڕێک به ڕیتمی قورس تر و به ده‌نگی نه‌رمتر و هاوکات به دڵ ته‌نگی و خفه‌ت و ناڕه‌حه‌ته‌وه بچڕێ، ئه‌م دوو وشه به‌تایبه‌ت "کزه"ی پێی ده‌ڵێن.
هۆره به بێ سی و دوو تایبه‌تی خه‌ڵکی که‌ڵهۆر و قه‌ڵخانی یه که هۆره‌چڕانی "که‌ڵهۆر" له هۆره‌دا ناوبانگیان هه‌یه. له هۆره چڕه به‌نێوبانگه‌کان ده‌توانین نه‌مر (عه‌لی نه‌زه‌ر مه‌نوچێهری) ناوبه‌رین که له چڕینی هۆره‌دا بێ وێنه‌و تاکوو ئێستاش که‌س وه‌کوو ناوبراو نه‌یتوانیوه به‌و شێوه جوان و دڵگیره هۆره بچڕێ. به‌داخه‌وه ته‌نیا چه‌ند هۆنراهیهک له هۆره‌ی نه‌مر عه‌لی نه‌زه‌ر که له ماڵی یه‌کێک له خانه‌کانی که‌ڵهۆر چڕیوویه، ماوه‌ته‌وه. ئه‌م چه‌ند به‌یته‌ش توانایی و بێ وێنه‌یی ئه‌م هونه‌رمه‌نده نیشان ده‌ده‌ن له چڕینی هۆره‌دا. خوالێخۆشبوان دارا خان، عه‌بدولعه‌زیز(ئهولهزیز) و سه‌ید عه‌لی ئه‌سغه‌ری ستانی له چڕینی هۆره‌دا ده‌ستێکی باڵایان هه‌بووه، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ش سه‌ید قولی کشاوه‌رز گوڵی سه‌ر سه‌وه‌ته‌ی هۆره چڕانی ئه‌م نیشتمانی(زاگرۆس)یه. له هۆره‌چڕانی تر ده‌توانین نێوی سڵێمان (له سه‌رپێڵی زه‌هاو)، حاجی تووتی، نه‌سور و ئیبراهیم حوسه‌ینی و(ئه‌حمه‌د سه‌فه‌ری) ناوبه‌رین و ئه‌م که‌سانه‌ش وه‌کوو عه‌زیز مه‌ریدی، نجات کشاوه‌رز و خه‌لیل په‌رواز له‌و هونه‌رمه‌ندانه‌ن که خه‌ریکی ئه‌م هونه‌ره‌ن و به زه‌وق و شه‌وقێکی فه‌راوانه‌وه له‌م ڕێگادا هه‌نگاو ده‌نێن و خزمه‌ت به هونه‌ر ده‌که‌ن. له بواری تێکست و تێگه‌یشتن ده‌توانرێ دابه‌ش کردنی خواره‌وه بۆ هۆره دابنێن و ئه‌م هۆنراوانه‌ش وه‌کوو به‌ڵگه بهێنینه‌وه:
عاشقانه
مه‌نی وهکهلی وهمانشتهوه
داخد ها له بان داخهیل گشته‌وه
له شیوهد نیه له پای چه‌رخ که‌و
قهیافه عه‌زیز ئاهو نه‌وایی ڕه‌و
ترسم بمرم بچم له کیسد
کی بووده باخه‌وان خه‌رمانه‌ی گیسد
سرووشت
نه‌رگس له چیمه‌ن پایی په‌ل کردیه زه‌رد
هه‌ی داد هه‌ی بی داد وایه‌ی گوڵ وه‌به‌رد!
خوهزیهم وه ئهرجن چه‌ویر هاوسایه
ترنگه‌ی ئاو راخووز وهفراو له پایه
بوو گوڵ، بوو عه‌تر، بوو ڕازان شه‌و
مهلهیل دانه‌و یه‌ک چی‌و وهچگه مهرتهو
کۆچ
کووچ ه ماڵ دایم ها له ڕه‌و
نازاران کیشن ناڕه‌حه‌تی خه‌و
ئیڵهیل بار کردن دوو له‌یل بیون خالی!
سوزه چیهسهو ژیر، ترمهی متقالی
کووتی لی بار که‌ید کووتی بار وه‌نی!
کوتی ها له فکر کیش گوڵ وه‌نی!!
نيايش ، پاڕانه‌وه
چه‌وم چهوهڕی ڕیه‌گه‌ی ڕاده
زوان له زکر ده‌س وه دوعادهوه
شوکورانهم پید بوو، بینای بان سه‌ر
کوره‌ی گلالان لافاو گرته وه‌ر
شوکورانهم پید بوو هه‌ر وه‌خت مهیلد هه‌س
وهبی نم سه‌وز که‌ن گوڵان کهڵمهس
هجران، هێجران
تاکه‌ی بکیشم غه‌ریبی شاران
زه‌نجیر وهگهردن چی‌و گوناکاران
نه قاقه‌ز دیرم نه قه‌ڵام ده‌وات
تا ڕاز دڵه‌گه‌م بنویسم ئڕات
له سه‌ر کڵاوان خوه‌م وه‌ته‌نیا دیم
زار زار مهگیرم په‌ی ته‌نیایی ویم
حه‌ماسی
ته‌قه‌ی دیول تێ له ته‌رکه بانان
نیه‌زانم جه‌نگه یا ئوردوی خانان
ڕوڵهگهم بکوش هه‌ر ئی جهنگهسه
سقان دوژمن پڕ ئی تهنگهسه
فه‌ره‌یدون فه‌ڕ هه‌فت ئقلیم گیر کوو؟
به‌رزو، فه‌رامه‌رز، تا زاڵ پیر کوو؟
دنیا گریزی، دنیا گیری
هه‌ی دنیا داران، هه‌ی دنیا دوسان!!
دنیا ده‌میکه چوو شار‌و بوسان!!
دنیا شه‌ش دانگه، هه‌ر شه‌شی بایه!
ئه‌و له ئه‌وو که‌سه، وه‌ی دنیا شایه!!
نه ڕوسه‌م زاڵ نه که‌ی کیانی!!
هیوچ به‌قا نه‌یری، ئی دنیایی فانی!!
لێکۆڵینه‌وه‌ی جوان و شوناسی هۆنراوه‌کانی هۆره کاتی زۆر ده‌وێ. لێکدانه‌وه‌ی جوانی ئه‌ده‌بی، شێوازی داهێنانی هونراوه، ڕازاندنه‌وه‌ی ئه‌ده‌بی و ته‌کنیکی تری ئه‌ده‌بی به ته‌واوه‌تی ده‌توانی له شیعری هۆره‌دا به‌دیی بکه‌ی. به کورتی "هۆره" پسۆله‌ی فه‌رهه‌نگی و به‌ڵگه‌ی کۆنی میلله‌تی ه. هۆره هاواری غه‌ریبی، ناڵه‌ی ئه‌ڤینداری، مۆره مۆر و لاڵانه‌وه و ده‌نگی حه‌ماسی خه‌ڵکانی نیشتمانی زاگرۆسه. با ئه‌وه‌ش بڵێم ئه‌گه‌ر که‌سانێک خۆسیان له‌م ئاوازه ڕه‌سه‌نه‌ی ی واته هۆره نایا با نه‌یخه‌ینه به‌ر تانه‌و توانجی کوێر کوێرانه‌ی خۆیانه‌وه.