چوارشه‌ممه‌ى خوێناوى و یه‌كشه‌ممه‌ى خوێناوى و دواجاریش ڕۆژى سێشه‌ممه نه‌خۆشخانه‌كانى به‌غدای پایته‌ختیان پڕ كرد لهبریندارو گۆڕستانه‌كانیان قه‌ره‌باڵغ كرد.تیرۆریستان مهبهستیبانه له‌ڕێگه‌ى كردنه ئامانجى پایته‌ختى ولاته‌وه ئه‌وه بڵێن كه‌ده‌ستیان ده‌گاته هه‌ستیارترین پێگه‌ى حكومه‌ت و وه‌زاره‌ته‌كان، تیرۆریسته له‌خوا نه‌ترسه‌كان لهبێباكى هێزه‌كانى ناوخۆوه بچوكترین ده‌رفه‌ت ده‌قۆزنه‌وه‌و له‌سه‌ر حسابى هاوولاتیانى عیراق دڕنده‌یى خۆیان نیشانى هه‌موو جیهان ده‌ده‌ن.ئه‌گه‌ر چى هه‌ندێك كرده‌وه تیرۆریستییه‌كان به‌به‌شێك له‌ململانێ سیاسیه‌كانى ناوخۆ لێك ده‌ده‌نه‌وه‌و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌م ڕایهشدا حكومه‌تى عیراق قاعیده‌و كۆنه به‌عسییه‌كان بهئهنجامدهرو پلان داڕێژه‌رى ئه‌و كرده‌وه قێزه‌ونانه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، به‌لام هۆكاره‌كه‌ى هه‌ركام له‌وانه‌بێت، له‌كۆتایدا زه‌ره‌رمه‌ندى یه‌كه‌م هاوولاتى عیراق و پرۆسه سیاسیه‌كه‌ی ولاته، به‌لام ئه‌وه‌ى مایه‌ى پرسیار‌و سه‌رسوڕمانه وه‌زیرى ناوخۆى عیراق چاوه‌ڕوانى چی زیاتر ده‌كات و تاكه‌ى ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ى خۆى پێشكه‌ش ناكات؟ هاوولاتیانى عیراق له‌ماوه‌ى چه‌ند مانگێكى كه‌مدا یه‌كشه‌ممه‌ى خوێناوى و چوارشه‌ممه‌ى خوێناوى و ئه‌وا سێشه‌ممه‌ى خوێناویشیان تۆماركرد‌و به‌شێك لهخۆشهویستانیان دووباره بوونه‌وه قوربانى خه‌مساردى و كه‌مته‌رخه‌مى و كه‌متوانایی هێزه‌كانى ناوخۆ، ئه‌وانه جگه له‌و كرده‌وه تیرۆریستیانهى ڕۆژانه لێره‌و لهوىَ لهشارهكانى دیكه‌ى ژێر ده‌سه‌لاتى حكومه‌تى به‌غدادا ڕوو ده‌ده‌ن، خه‌ریكه هیچ ڕۆژێكى هه‌فته نامێنێته‌وه پاشگرێكى خوێناوى پێوه‌نه‌بێت بۆ خه‌ڵكى عیراق، له‌كاتێكدا لهولاتێكى وه‌كو میسر كه‌نزیكترین نموونه‌یه بۆ عیراق، به‌هۆى كوژرانى 30 كه‌سه‌وه له‌ڕوداوى شهمهندۆفێرێكدا وه‌زیرى گواستنه‌وه ده‌ستى له‌كاره‌كه‌ى كێشایه‌وه، لهولاتانى ڕۆژئاوا له‌كاتى دۆڕاندنى تیمێكى وه‌رزشیدا ڕاهێنه‌ره‌كانیان ده‌ست له‌كارده‌كێشنه‌وه، كه‌چی له‌شانسی عیراقییه‌كان سه‌دان و هه‌زارن ڕۆڵه‌ى ئه‌م ولاته به‌هۆى لاوازى پلانه ئه‌منیه‌كانه‌وه تیاچوون و ده‌چن، به‌لام وه‌زیری به‌رپرس و په‌یوه‌ندیدار غیره‌تى ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى نهكردو عیبرهتێكیان له‌و نموونانه‌وه وه‌رنه‌گرت، یان ئه‌وه حوكمى ململانێ سیاسییه‌كانى ناوخۆیه كهگهیشتۆته ئاستێك كشانه‌وه‌ى وه‌زیرێك له‌پۆسته‌كه‌ى به‌شكستى كوتله‌و لیسته‌كه‌ى لێك ده‌درێته‌وه‌و ده‌ستبه‌جێ ده‌كه‌وێته به‌ر نه‌شته‌رى پڕوپاگه‌نده‌ى نه‌یاره‌كانى، به‌تایبه‌تى له‌م كاته‌دا هێنده زۆر نییه عیراق خۆى بۆ ئه‌نجامدانى هه‌ڵبژاردنى په‌رله‌مان یه‌كلاى كردۆته‌وه‌و ئه‌سته‌مه به‌م كهرهستهیهوه ئاسایشى هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانیه‌كه‌ى مانگى ئازارى ئاینده بپارێزرێت، له‌وه‌ش خراپتر لهقبونى متمانه‌ى هاوولاتیانى عیراقه به‌هێزه‌كانى ناوخۆ‌و پۆلیس و ئاسایش لهباشورو ناوه‌ڕاست، به‌تایبه‌تى دوا به‌دواى ئه‌وه‌ى ته‌رمى ئازیرهكانیان به‌ده‌ستى خۆیان ناشت له‌ئه‌نجامى لاوازى و بێتواناى ئه‌واندا، ئه‌وه‌ى سورترمان ده‌كات له‌سه‌ر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ى وه‌زیرى ناوخۆى عیراق بلاوبوونهوهى ئه‌و ههوالانهیه كه‌باس له‌تێوه‌گلانى به‌شێك له‌ئه‌فسه‌ره پله به‌رزه‌كانى ناو ده‌زگا هه‌ستیاره‌كانى وه‌زاره‌تى به‌رگرى و ناوخۆ ئه‌كه‌ن.به‌لام ئه‌وه‌ى كرده‌وه تیرۆریسیتهكهى سێشه‌ممه له‌وه‌ى یه‌كشه‌ممه‌و چوارشه‌ممه‌ى خوێناوى جیا ده‌كاته‌وه، په‌رله‌مانى عیراق تازه به‌تازه یاساى هه‌ڵبژاردنى دواى كێشمه‌كێشێكى زۆر تێپهڕاندووهو ئه‌نجومه‌نى سه‌رۆكایه‌تى كۆمار ڕۆژى ئه‌نجامدانى پرۆسه‌ى هه‌ڵبژارنى په‌رله‌مانى دیاریكردووه، له‌ساته وه‌ختێكى ئاوه‌هادا كه‌هه‌ندێك پێیانوایه له‌م هه‌ڵبژاردنه‌دا نه‌خشه‌ى سیاسی ولات ده‌گۆڕێت، ڕوودانى كاره‌ساتێكى له‌وجۆره له‌به‌غداى پهیتهختى عیراقدا نیشانه‌ى پرسیار له‌سه‌ر هه‌موو ڕسته‌كانى نورى مالكى دائه‌نێت و قورس له‌سه‌ر لیسته‌كه‌ى ئهكهوێتهوهو ڕه‌نگه چیتر نه‌توانێت لهبانگهشى هه‌ڵبژاردنى ئه‌مجاره‌دا باشبوونى ڕه‌وشی ئه‌منى به‌هاوولاتیان بفرۆشێته‌وه، به‌تایبه‌تى ئه‌وه‌ى ڕوویدا بۆ نه‌یاره‌كانى مالكى خاڵێكى باشه بۆئه‌وه‌ى لاوازى و بێهێزى ئه‌دائى ئه‌و نیشانى شه‌قامى عیراقى بده‌ن له‌پاراستنى ڕۆح و پاراستنى ئاسایشیاندا، كه‌بێگومان خاڵێكى به‌هێزى لاوازى نورى مالكییهو دوورنییه ئه‌و هیوایه‌ى كه‌دوا به‌دواى هه‌ڵبژاردنى ئه‌نجومه‌نى پارێزگاكان بنیاتى نابوو به‌سه‌ریدا بڕوخێت.