مرۆڤايه‌تييه‌وه ده‌ربه‌ده‌رو كۆچييان پێكراو ، وهبووبوونه ئامانجی يه‌كه‌می حكومه‌تی ديكتاتۆری عێراق له‌رووی پاكتاو كردنی ره‌گه‌زی و ئيتنييهوه، وه ئه‌م هه‌موو چه‌رمه‌سه‌ری و دزی و جهردهيی و بێسهروشوێنكردنهيان ته‌نها ده‌سه‌ڵات تاك لايه‌نه پێی هه‌ڵنه‌ساوه به‌ڵكو زۆرێك له ماستاو چی و ئه‌وانه‌ی كه خۆيان به فيدائيكهری نشتيمان ده‌زانی به‌شدارييان تێدا كردووه، ته‌نانه‌ت مردنی مۆرڤی فه‌يلی له مردنی ئاسايی هه‌موو تاكێكی ديكه ناچێت، به‌ڵێ، زۆربه‌ی پێكهاته‌كانی عێراق تووشی ئه‌و زوڵم لێكردنه هاتوون به‌ڵام پێكهاته‌ی كوردی فه‌يلی جيا له‌هه‌مووان كه لاشه‌ی ساردی رۆڵه‌كانيان بۆ بگه‌رێننه‌وه به‌ڵكو ئه‌مان تاوه‌كو ئێستاش به‌سه‌ده‌ها گهنجيیان شه‌هيد كراون و نازانن ئارامگاكانيان لهكوێيهو به‌ره‌و كوێ بران و سه‌ر نگوم كران ئه‌مه‌ش به‌مه‌به‌ستی ئه‌وه‌ی نهياندهويست كوردی فه‌يلی هيچ وجوودێكی هه‌بێت نهبهزيندوويی و نهبهمردوويی.
ئێستاش ئه‌وه‌ی كه له‌عێراقی نوێ‌دا ده‌وترێت سه‌باره‌ت به‌وه‌ی كه گوايا عێراقی ئه‌مرۆ عێراقی برايهتيی و پێكه‌وه ژيان و ديموكراتی و نه‌بوونی تائيفيهت و دهمارگيریيه ته‌نها هوتافێكهو ده‌وترێت. ئه‌وه‌تا دوای چه‌ند ساڵ حكومه‌تی عێراقی مافی ئه‌وه به‌ره‌وا نابينێت كه كوردانی فه‌يلی به‌هاوڵاتی عێراقی سه‌ير بكات و ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقييان بۆ بگه‌رێنێته‌وه.
له‌مباره‌يه‌وه دكتۆره مونيره ئومێد له‌لێدوانێكيدا بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق روونيكرده‌وه كه ئێمه له‌م باروودۆخه ناله‌باره‌ی كه عێراقييه‌كان تێيدا ده‌ژين باش تێده‌گه‌ين، وه هيواشمان هه‌يه گۆرانێكی ئيجابی بێته گۆرێ،و هه‌زاره‌ها كوردی فه‌يلی كه له‌ده‌ره‌وه‌ی عێراقدا ده‌ژين ئاماده‌ن و بههيوان كه بگه‌رێنه‌وه بۆ زيدی خۆيان به‌ڵام هيچ كارئاسانييهك له‌لايه‌ن حكومه‌تی عێراقييه‌وه به‌دی ناكرێت و له‌داموده‌زگا فهرمييهكانی دهوڵهتيشدا هه‌ر ئه‌و ياساو رێنماييانه په‌يره‌وه ده‌كرێن كه له‌سه‌رده‌می رژێمی پێشوودا كارييان پێكراوه.
له‌لايه‌كی ديكه‌وه دكتۆر محمد جه‌عفه‌ر نێگه‌رانی خۆی ده‌ربری له‌وه‌ی كه‌تاوه‌كو ئێستاش له‌سه‌رده‌می ئازادی و ديموكراتيدا كوردانی فه‌يلی مافه‌كانيان بۆ نهگهرێنراوهتهوه له‌وانه‌ش پێنه‌دانی ره‌گه‌زنامه‌ی عێراقييه كه ده‌بوايه حكومه‌تی عێراقی به‌وشێوه‌يه هه‌ڵسوكه‌وتی له‌گه‌ڵ نهكردنايه سه‌رباری ئه‌وه‌ی كه هه‌ميشه ئه‌وان شانازی بهعێراقيبوونی خۆيانه‌وه ده‌كه‌ن. وه ئه‌و هۆكارانه‌شی روونكرده‌وه كه بووه‌ته به‌ربه‌ست له‌به‌رده‌م نه‌گه‌رانه‌وه‌ی هه‌زاران رۆشنبيرو ئه‌كاديمی كوردی فه‌يلی بۆ عێراق ، يه‌كێك له‌و هۆكارانه‌ش نه‌بردنه سه‌ری ئه‌و بهڵێنانهيه كه كه‌سايه‌تی و لايه‌نه سياسيه‌كان دهيدهنه كوردانی فه‌يلی ، و نه‌بوون و نه‌ره‌خساندنی بار‌و گوزه‌رانێكی گونجاوه بۆيان تاوه‌كو بگه‌رێنه‌وه له‌عێراقدا درێژه به‌خزمه‌ت و په‌يامی خۆيان بكه‌ن.
پاشان نووسه‌رو لێكۆڵه‌ری عێراقی زيا شه‌كرچی له‌لێدوانێكيدا بهشهفهقی رايگه‌ياند كه ئێمه زۆر به‌رێزه‌وه سه‌يری ئه‌و نه‌فه‌سه بهتينهی كوردانی فه‌يلی ده‌كه‌ين كه هه‌ميشه پابه‌ندبوونی خۆيان بهعێراقيبوونيانهوه دووپات ده‌كه‌نه‌وه كه رژێمی له‌ناوچووی سه‌دام زۆر نامرۆڤانه لێی سه‌ندنه‌وه، ئێستاش هيچكام لهسياسيهكانی چ كوردبێت يان شيعه وا سه‌يری ئه‌م پێكهاته گرنگه‌ی عێراق ناكه‌ن كه به‌شێك بن له‌م ياخوود له‌ئه‌و، وايشی ده‌بينم كه كوردانی فه‌يلی تاهه‌نووكه‌ش هه‌ڵگری پرۆژه‌ی ئاينده‌ی ئه‌م ووڵاته‌ن و خۆيان به‌ده‌سته‌وه نه‌داوه ، زياتر له‌هه‌موو پێكهاته‌كانی تريش خه‌می نيشتمانيان خواردووه‌و قوربانيان داوه له‌و پێناوه‌دا زۆربه‌ی زۆری رۆشنبيرو ئهكاديمهكانی عێراقيش له‌و پێكهاتهيهبوون ، مه‌خابن ئێستا پێكهاته‌ی مه‌سيحی و سابيئهكانيش دووچاری ئه‌و پاكتاوی ره‌گه‌زی و كۆچپێكردنه هاتوون كه كوردانی فه‌يلی له‌سه‌ده‌كانی ڕابردوودا دووچاری بووبوون.