, له‌م بواره‌دا (پڕۆفیسۆ حسامه‌دین نه‌قشبه‌ندی) له لێكۆڵینه‌وه‌یكدا كه‌له‌به‌شی عه‌ره‌بی ژماره (34ساڵی 1985گۆڤاریكاروان)دا و له‌ژێر ناوونیشانی(المدن القدیمه المندرسه فی محافڤه السلیمانیه وتعین مواقعها) بڵاویكردۆته‌وه نووسیویه‌تی: یه‌كێك له شاره‌كانی مه‌مله‌كه‌تی (زاموا) كه (لۆلۆكان) دایانمه‌زراندووه و ناوی شاری (هاهار كارۆكین) بووه پێده‌چێ له‌ده‌ورووبه‌ری هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستادا بووبێ.له‌چه‌ند لاپه‌ڕه‌یه‌كی ده‌فته‌ری بیره‌وه‌ریه‌كانی (مه‌لا حه‌مه‌سه‌عیدی حاجی ئه‌مین[1])دا كه‌به‌داخه‌وه ده‌فته‌ره‌كه تیاچووه و هه‌ر ئه‌م لاپه‌رانه‌ی ده‌ست ئێمه كه‌وتوون نووسراوه:وه‌ك له باوك و باپیرانمانه‌وه بۆیان باسكردووین, شوێنی شاری (هه‌ڵه‌بجه) له كۆنه‌وه ئاوه‌دانی بووه پاشان به‌هه‌ر شێوه‌ێك بووبێت ئه‌و ئاوه‌دانییه نه‌ماوه, به‌ڵام هه‌ڵه‌بجه‌ی ئێستا سه‌ره‌تا له لایه‌ن (شۆڕهبهگ)ـه‌وه كه لهبهگزادهكانی (شیوه‌كه‌ڵ) بووه, له ساڵه‌كانی (1650-1700ز) ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه, پاش ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك لهكهسوكاریدا بۆ یه‌كه‌مجار له‌و شوێنه‌ی كه پێیده‌وترێ (كانی هه‌شت هه‌ڵووژه) وه‌ك كۆچه‌ری هه‌ڵیانداوه و دواتر له‌ده‌وروبه‌ری مزگه‌وتی (ته‌كیه‌ی) ئێستا خانوویان درووستكردووه, پاشان چه‌ند ماڵێكی جووله‌كه‌ش له خورماڵه‌وه هاتوون و له نزیك خانووه‌كانی ئه‌واندا نیشته‌جێبوون, به‌پێی نووسینه‌كه‌ی ناوبراو كۆنترینی خانووه‌كانی (هه‌ڵه‌بجه) له‌ده‌ورو پشتی (مزگهوتیتهكیه)ی ئێستا درووستكراون.زۆربه‌ی سه‌رچاوه‌كان له‌سه‌رئه‌وه كۆكن هاوكات له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكردنی جافهكانی (ئێلی مورادی) بهنیشهجێبوون پاش وه‌رگرتنی ره‌زامه‌ندی (پاشای جاف) ئیتر ورده‌ورده (ههلهَبجه) زیاتر ئاوهدانبۆتهوه, له به‌ر ئه‌وه‌ی شوێنه‌كه‌ی شینایی و خۆش و ئاودار بووه, ساڵ له دوای ساڵ زیاتر خه‌ڵك تێیدا نیشته‌جێبوون.(هه‌ڵه‌بجه) به‌رله‌وه‌ی ببێته مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا له رووی ئیدارییه‌وه سه‌ربه ناحیه‌ی (گوڵعه‌نبه‌ر= گوڵعومه‌ر= خورماڵ) بووه, ئه‌وده‌مه شاری سلێمانی هێشتا بنیاتنه‌نراوه, ماوه‌یه‌كی دوورودرێژ له چوارچێوه‌ی قه‌ڵه‌مڕه‌وی (بابانییه‌كان)دا بووه, دوا حوكمڕانی بابانیش له شاره‌كه‌دا (حه‌مه‌صاڵح به‌گی بابان) بووه, ساڵی(1889ز) كراوه به‌مه‌ڵبه‌ندی قه‌زا و (عوسمان پاشای جاف) دانراوه به‌یه‌كه‌م قائمقامی.پاش داگیركردنی عێراق له‌لایه‌ن (سوپای به‌ریتانیا)وه و له‌ئه‌نجامی تێكشكانی ده‌وڵه‌تی عوسمانی له‌جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌مدا, ئه‌فسه‌ره سیاسیه‌كانی بهریتانیار ده‌سه‌ڵاتی ناوچه‌ی هه‌ڵه‌بجه‌یان گرتۆته‌ده‌ست, ئیتر هه‌ر كاربهدهستێكیش له‌سه‌ر هه‌ركارێك دانرابێت له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی راسته‌وخۆی ئه‌واندا كاریكردووه, یه‌كه‌م ئه‌فسه‌ری سیاسی به‌ریتانی ناوی (ج. م. لیز) بووه, ناوبراو له مانگی ئازاری (1919ز) هه‌تاكو مانگی كانوونی دووه‌می (1921ز) له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا ماوه‌ته‌وه, پاش گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ وڵاتی خۆی بیره‌وه‌رییه‌كانی ده‌رباره‌ی ئه‌و ماوه‌یه كه‌وه‌ك ئه‌فسه‌ری سیاسی له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا كاریكردووه بڵاوكردووه‌ته‌وه. ده‌رباره‌ی ناوی (هه‌ڵه‌بجه) چه‌ند بۆچوونێك هه‌ن به‌م شێوه‌یه:1-ده‌ڵێن سه‌ره‌تا له‌لایه‌ن كابرایهكهوه به‌ناوی (هه‌ڵۆبه‌گ) ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه و ناونراوه (ههڵۆجا) ورده‌ورده ناوه‌كه گۆڕاوه بۆ (هه‌ڵه‌بجه).2-رایه‌ك هه‌یه ده‌ڵێ له لایه‌ن (هه‌ڵۆخانی میری ئه‌رده‌ڵانه‌وه) ئاوه‌دانكراوه‌ته‌وه و ناوی لێناوه (ههڵۆجه) پاشان گۆڕاوه بۆته (هه‌ڵه‌بجه).3-بۆچوونێكی تریش ده‌ڵێ شوێنی ئێستای (هه‌ڵه‌بجه) باخ و بێستانێكی زۆرخۆش بووه, فارسه‌كان پێیانوتووه (عهجهبجا) پاشان ناوه‌كه بووه به (هه‌ڵه‌بجه).4-ده‌وترێ له‌و شوێنه‌دا (هه‌ڵۆ) زۆر بوون, پێیان وتووه (ههڵۆپهچه) ئینجا ناوه‌كه گۆڕانی به‌سه‌ردا هاتووه و بووه به (هه‌ڵه‌بجه).5-بۆ چوونێكی تریش ده‌ڵێ له‌به‌ر زۆری داری (هه‌ڵوژه) له شوێنه‌كه‌دا ئه‌و ناوه‌ی لێنراوه.6-دوا بۆچوونیش باس له‌وه ده‌كات, له‌به‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ره‌تا (شۆڕهبهگ) له كانی (هه‌شت هه‌ڵوژه)دا ره‌شماڵی هه‌ڵداوه, دواتریش كهخانوویان درووستكردووه شوێنه‌كه‌یان پێیوتراوه (دێی هه‌شت هه‌ڵوژه) گوایا ناوه‌كه له‌وه‌وه هاتووه.به‌هه‌رحاڵ ئه‌م شتانه‌ی باسمانكردن هه‌موویان له دووتوێی بۆچووندا ده‌مێننه‌وه, هه‌تاكه به‌ڵگه‌یه‌كی حاشاهه‌ڵنه‌گر ده‌رباره‌ی ناوی شاره‌كه ده‌كه‌وێته به‌رده‌ست.(هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان) هه‌ر له‌كۆنه‌وه هه‌وڵیانداوه له‌نزیك كانیاوه‌كانه‌وه خانووه‌كانیان درووستبكه‌ن, بۆیه زیاتر له‌م شوێنانه‌دا نیشته‌جێبوون, ئه‌و شوێنانه‌ش له‌گه‌ڵ تێپه‌ڕبوونی رۆژگار بوون به گه‌ڕه‌كی گه‌وره‌ی شاره‌كه, بۆ نموونه: 1-گه‌ڕه‌كی پیرمحه‌ممه‌د 2- گه‌ڕه‌كی كانیشێخ 3-گه‌ڕه‌كی پاشا3- گه‌ڕه‌كی كانیعاشقان 4-گه‌ڕه‌كی كانیقوڵكهپاشان ئه‌م گه‌ڕه‌كانه‌ی تریش درووستكراون 1-گه‌ڕه‌كی سه‌را 2- گه‌ڕه‌كی مامۆستایانجوولهكهكانیش گه‌ڕه‌كی تایبه‌تی خۆیان هه‌بووه به‌ناوی (گه‌ڕه‌كی جووله‌كان).هه‌ڵه‌بجه پاش ئه‌وه‌ی بووه به ناوه‌ندی قه‌زا, زۆربه‌ی فه‌رمانگه خزمه‌تگوزارییه‌كان له شاره‌كه‌دا دامه‌زرێنراون و خزمه‌تگوزارییه‌كان تێیدا گهشهیانكردوه, ئه‌وه‌ش كاریگه‌رییه‌كی گه‌وره‌ی بووه له‌سه‌ر خێراتركردنی ره‌وتی به‌شارستانیبوونی, هه‌ربۆنموونه ساڵی (1925ز) قوتابخانه‌ی تێدا كراوه‌ته‌وه و سالی (1936ز) موه‌لیده‌ی كاره‌بای بۆدانراوه. (هه‌ڵه‌بجه) بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه له رووی بازرگانییه‌وه, كاروانسه‌را و رێی هاتوچۆی ئه‌و كاروانییانه بووه كه به وڵاخ هاتوچۆیانكردووه و له شاره‌كانی (سلێمانی, هه‌ولێر, موصڵ, خانه‌قین, به‌غداد)ه‌وه به‌ره‌و شاره‌كانی (مه‌ریوان, پاوه, كرماشان, سنه, زنجان) رۆیشتوون, ئه‌مه‌ش بایه‌خێكی گه‌وره‌ی هه‌بووه بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان, هه‌م له رووی ئابوورییه‌وه, هه‌م له رووی تێكهڵاویكردن و زیاتر ناسینی خه‌ڵكه‌وه.ساڵی(1946ز) ژماره‌ی خانوه‌كانی (هه‌ڵه‌بجه) بریتیبوون له(470) خانوو, ژماره‌ی دانیشتوانه‌كه‌شی له‌ساڵی (1947ز)دا (2300) كه‌س بوون, خه‌ڵكانی شاره‌كه له‌وده‌مه‌دا به‌وه ناسراون كه هه‌موویان وه‌ك یه‌ك خێزان ژیاون و هیچ ماڵێكیان شه‌وانه ده‌رگای خۆی دانه‌خستووه, چوونكه به ته‌واوه‌تی لهسهروماڵی خۆیان دڵنیابوون.هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان هه‌رده‌م میوانپهزێر و داڵده‌ی هه‌ژار و لێقه‌وماوان بوون, چه‌ند جارێك له هه‌ڵه‌بجه‌دا میوانخانه و ئۆتێل كراونه‌ته‌وه به‌ڵام سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون چونكه خه‌ڵكه‌كه هه‌میشه له‌ناو مزگه‌وت و له‌بازاڕه‌كاندا چاوه‌چاوی ئه‌وه‌یان بووه بزانن كێ خه‌ڵكی شاره‌كه نیه بیبه‌نه‌وه ماڵ و خزمهتیبكهن, زیاده‌ڕۆیی نییه ئه‌گه‌ر بڵێین چه‌ند جارێك خاوه‌ن ئۆتێل و میوانخانه‌كان سكاڵایان له ده‌ستی ژماره‌یه‌ك له پیاوچاكان و نانبدهكانی (هه‌ڵه‌بجه) كردووه به‌وه‌ی گوایا ئه‌وان ماوه ناده‌ن خه‌ڵكی روویانلێبكهن.چه‌ندین كه‌سێتی ده‌سه‌ڵاتداری ناو(جاف) ژیانیان له (هه‌ڵه‌بجه) گوزه‌راندووه له‌وانه:1-عوسمانپاشای جاف: یه‌كێك بووه له‌پاشا ناوداره‌كانی (جاف), خاوه‌نی زه‌وی و زار و موڵك وماڵێكی زۆر بووه, له‌ناو هه‌ڵه‌بجه‌دا كۆشك و باڵاخانه و قه‌یسه‌ری و گه‌رماوی كردۆته‌وه, زۆر حه‌زی به‌ئاوه‌دانی كردووه ساڵی (1889ز) دانراوه به یه‌كه‌م قائمقامی (هه‌ڵه‌بجه).2-حه‌سه‌نی عه‌لیبه‌گ.3-داودبه‌گ: به‌فه‌رمانی (ئه‌دمۆندز)ی ئه‌فسه‌ری سیاسی به‌ریتانیا دانراوه به سه‌رۆكی شاره‌وانی هه‌ڵه‌بجه. حامد به‌گ: ماوه‌یه‌ك قایمقامی هه‌ڵه‌بجه بووه.(عادیله خانم)ی هاوسه‌ری (عوسمانپاشا)ش, یه‌كێك بووه له‌و خانمانه‌ی جێگه‌یه‌كی دیاری له رووداوه‌كانی سه‌رده‌می ژیانی خۆی له‌م شاره‌دا هه‌یه و له‌بنه‌ماڵه‌ی (صاحبقرانی سنه) بووه, ماوه‌یه‌ك حوكمی هه‌ڵه‌بجه‌ی به‌شێوه‌یه‌كی راسته‌وخۆ كردووه.ژماره‌یه‌كی زۆر كه‌سێتی له (ئاییناسان, رۆشنبیران, سیاسه‌تمه‌داران, پیاوماقوڵان و كه‌سێتی دیار و ناسراو) له هه‌ڵه‌بجه‌دا هه‌ڵكه‌وتوون كه رۆڵیكی دیار و كاریگه‌ریان له مێژووی شاره‌كه و سه‌رجه‌م رووداوه سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كاندا له‌سه‌رده‌می ژیانی خۆیاندا گێڕاوه, له‌وانه:(مه‌لاحه‌سه‌نی قازی, شێخ مسته‌فای موفتی[2], حیلمی عه‌لی شه‌ریف, ئه‌حمه‌د به‌گی سه‌وسه‌ن, ئه‌فراسیاوی ئه‌حمه‌دبه‌گ, ئه‌نوه‌ر به‌گی جه‌میل به‌گ, شێخ سه‌عیدی موفتی, شێخ حه‌مه‌مینی شێخ عه‌بدوڵا, له‌تیف قادر, نووری حه‌مه‌ی نانه‌وا, مه‌لاغه‌فوور, حه‌مه‌ی فه‌ره‌جی قاله سوور…هتد).(هه‌ڵه‌بجه) شاری شاعیرانه, ژماره‌یه‌ك شاعیری گه‌وره‌ی تێدا هه‌ڵكه‌وتووه, وه‌ك (تایه‌ر به‌گی جاف[3]), (ئه‌حمه‌د موختارجاف[4]), عهبدوڵابهگی گۆران, صاڵح هه‌ژار, ع. ع. شه‌ونم, خۆرشیده بابان) كه شیعره‌كانیان شوێنێكی دیاریان له ناو گه‌نجینه‌ی وێژه‌وانی كوردیماندا هه‌یه.ژیانی هه‌ڵه‌بجه خۆی له خۆیدا هونه‌ره, سه‌ره‌ڕای هونه‌ره خۆرسك ومیللییهكان كه سه‌راپای چمكه‌كانی ژیانیانی گرتۆته‌وه, خه‌ڵكی ئه‌م شاره جێگه ده‌ستێكی دیاریشیان له‌هونه‌ره جوانه‌كاندا هه‌یه, بزووتنه‌وه‌ی شانۆیی هه‌رچه‌نده له‌سه‌ر ئاستی كوردستان به‌گشتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی نوێیه, خه‌ڵكی ئه‌م شاره شوێنێكی دیار‌و به‌رچاویان له‌م بواره‌دا هه‌یه, ساڵی(1939ز) بۆیه‌كه‌مجار نمایشی شانۆیی پێشكه‌شكراوه, ئه‌كته‌ره‌كانی بریتی بوون له: 1-ئه‌حمه‌د جووتیار 2-ساڵحی مه‌لا ئه‌حمه‌د 3-عه‌به عیفریت, مامۆستایه‌كی فه‌له‌ستینی ده‌رهینه‌ری بووه, ئه‌م نمایشه له‌هۆڵی پۆلیسی سواره پێشكه‌شكراوه. ساڵی (1956ز) شانۆیی (بازرگانی ڤینیسیا, مهم وزین) له‌ده‌رهێنانی (مامۆستا ع. ع. شه‌ونم) پێشكه‌شكراون, ساڵی (1958ز) سێ تیپی شانۆی درووستكراون به‌م ناوانه:1-تیپی شانۆی شنروێ 2-تیپی شانۆی گه‌نجان 3-تیپی شانۆی لاوانی دیموكراتی كوردستان.پاشان بزووتنه‌وه‌ی هونه‌ری بهتهوژمێكی نوێتره‌وه به‌رده‌وامبووه و هه‌ر سێ بواری (شانۆ, گۆرانی ومۆزیك, شێوه‌كار)ی گرتۆته‌وه, (تیپی مۆزیكی شنروێ) و (تیپی شانۆی هه‌ڵه‌بجه) دوو هێمای دیار و دوو خاڵی گه‌شن له‌م بواره‌دا, ژماره‌یه‌كی زۆر لهههڵهبجهییهكان به‌هیوایه‌كی گه‌ش و سۆزێكی شاعیرانه‌وه, به‌وپه‌ڕی دڵسۆزییه‌وه له‌هونه‌ره جوانه‌كاندا كارییانكردووه و شوێن ده‌ستیان دیاره, هه‌ر بۆنموونه نه‌وه‌ك سه‌رژمێر ناوی چه‌ند كه‌سێكیان ده‌هێنین:1-بواری شانۆ: جه‌مالی مه‌لا قادر, حه‌مه‌سه‌عیدی مه‌لا ئه‌حمه‌د, ته‌های حاجی شێخ حهمــــهمین, شێخ عــــه‌لی, مسته‌فا ئهحــــمهد شه‌ریف, فایقی مام براخاس, عازی مه‌لا عه‌لی, نه‌ژادی شێخ عارف, حه‌مه‌ی غه‌فوور شه‌ریف, خوالێخۆشبوو جه‌لالی ره‌شه عهزیــــز, سه‌رهه‌نگ حهمـــهی ئیسماعیـــل, حهكیمـــی مه‌لا ســـــاڵح,سه‌لاح محه‌ممه‌د ره‌شید ناسراو به سهلاحهرهش, جه‌لال عوسمان.2-بواری گۆرانی و مۆزیك: محه‌ممه‌د ئیبراهیم عه‌بدول ناسراو به حه‌مه‌قوتوو, مامۆستا ئازادساڵح, فوئادی حه‌مه‌ی مه‌حموده فه‌نی, ئومێدی نووری حه‌مه‌ی نانه‌وا, مسته‌فای كه‌مال خه‌فاف, شازادی شێخ كه‌ریم, بورهان عه‌بدولڕه‌حمان, مامه عه‌زه, هۆشیار حه‌مه‌فه‌ره‌ج, مامۆستا نه‌جم محه‌ممه‌د.3-بواری شێوه‌كاری: مامۆستاحهمه فه‌ره‌ج حه‌مه‌مراد, مامۆستاناسری حاجی تۆفیق, نامیق حه‌مه. چه‌ند جێگه‌یه‌كی ده‌وروبه‌ری (هه‌ڵه‌بجه) وه‌ك (باخ, كانیاو, كارێز) له‌ناو خه‌ڵكه‌كه‌دا ناوبانگیان هه‌بووه, بۆ كاتبه‌سه‌ربردن رۆیشتوونه‌ته ئه‌و شوێنانه, ئێستا هه‌موویان بوون به‌به‌شێك له شاره‌كه له‌و شوێنانه (كانییهكوێره, كانیشێخ, كارێزی حاجی ناجی, مۆردانه, تووهوشك), له نیوه‌ی دووه‌می حه‌فتاكانی سه‌ده‌ی بیسته‌میشه‌وه له‌ئه‌نجامی راگواستنی گونده‌كانی سه‌رسنوور و نیشته‌جێكردنیان له كۆمه‌ڵگه زۆره‌ملێكاندا, هه‌ردوو كۆمه‌ڵگه‌ی (عه‌نه‌ب, زه‌مه‌قی) درووستكران و ئێستا بوون به گه‌ڕه‌كی گه‌وره‌ی شاره‌كه. خه‌ڵكی (هه‌ڵه‌بجه) ره‌سه‌نایه‌تی له رووی ئه‌تنۆگرافی و فۆلكلۆرییهوه له‌ناویاندا به‌رجه‌سته بووه, زووتر زۆربه‌ی (پۆشاك و پاپۆشیان) به‌رهه‌می پیشه‌سازییه ده‌ستییه‌كانی ناوچه‌كه بووه, وه‌ك (رانكوچۆغه, كوڵه‌باڵ, فه‌قیانه, جا‌و, هه‌ڵاوه, كڵاشی هه‌ورامی, پێڵاوی چه‌رم) ژماره‌یه‌كیشیان (كه‌واو سه‌ڵته)یان پۆشیوه, تائێستاش هه‌ندێك له‌م كاڵایانه‌ی ناومانهێنان له ناویاندا هه‌ر بایه‌خی خۆیان هه‌یه به‌تایبه‌ت (رانكوچۆغه, كڵاشی هه‌ورامی), له رووی پێداویستییه‌كانی ناومالیشهوه, وه‌ك ( مه‌وج, جاجم, به‌رماڵ, ده‌فر, قاپ, كه‌وچك) و چه‌ندین پێداویستی تریش هه‌ر به‌رهه‌می ناوچهكهوی خۆیان به‌كارهێناوه. هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان به‌وه ناسراون كه هه‌رده‌م كهیفخۆشبوون و زۆر حه‌زیان له‌سازدانی ئاهه‌نگ وشایی و سه‌یران بووه, زهماوندهكانیان بهههڵپهركێ و رهژبهڵهك و گۆرانیچڕین و شمشاڵژه‌نین سازكراون, گۆرانیبێژه میللیهكانیان وه‌ك (ئه‌حمه‌دی موشكیفرۆش, مینهی لولكژهن, خوله‌ی شێرالی) تا ئێستاش له یاده‌وه‌ری خه‌ڵكی شاره‌كه‌دان.به‌هاران خه‌ڵكی (هه‌ڵه‌بجه) روویانكردۆته سه‌یرانگه‌كانی ده‌ورووبه‌ری (هه‌ڵه‌بجه) وه‌ك: (گوڵان, باوه‌كۆچه‌ك, چاوگ, عه‌بابه‌یلێ, پردی زه‌ڵم), هاوینانیش بۆ سه‌یرانگه‌كانی (ئه‌حمه‌د ئاوا, وهزهنێی به‌ڵخه, مێشله, بیاره, ته‌وێڵه) رۆیشتوون, له سهیرانگهكاندا ئاهه‌نگ و سه‌یرانیان سازداوه.ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی كه ئێستا له هه‌ڵه‌بجه نیشته‌جێن به‌شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له:1-ئێلی گه‌وره‌ی جاف, به هه‌موو تیره‌كانی جافی مورادی و چه‌ند تیره‌یه‌كی جافی جوانڕۆ.2-بنه‌ماڵه‌ی شێخه‌كان.3-بنه‌ماڵه‌ی سیانزه‌ماڵه.4-كاكه‌ییه‌كان.5-هه‌ورامی.6-بنه‌ماڵه‌ی بابانه‌كان.سه‌رچاوه‌ی بژێوی و گوزه‌رانیشیان به شێوه‌یه‌كی گشتی بریتین له‌كشتوكاڵ به‌تایبه‌ت (توتن) كه بایه‌خێكی ئابووری گه‌وره‌ی هه‌یه و بووه به به‌شێك له كولتووری شاره‌كه, هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردووه كاتی خۆی كارگه‌ی پوخته‌كردنی تووتن له هه‌ڵه‌بجه‌دا بكرێته‌وه, بێجگه له كشتوكاڵا تێكه‌ڵاوبوون له‌گه‌ڵا كاروباری ده‌وڵه‌تی و دوكانداری و ئاڵاوێردكردنی سه‌رسنووره‌كان سه‌رچاوه‌ی تری دابینكردنی بژێوی خه‌ڵكی شاره‌كه‌ن.ژماره‌یه‌ك له هه‌ورامییه‌كان و كاكه‌ییه‌كان سه‌رقاڵی پیشه‌ی ده‌ستی و باخداری و بنێشتكردنن وه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات بۆ بژێوی خێزان.شوێنی هه‌ڵه‌بجه له لاپه‌ڕه پرشنگداره‌كانی مێژووی میللهتهكهماندایه, جێگای شانازییه بۆ خه‌ڵكی ئه‌م شاره له‌كاتێكدا كه حكومه‌تی به‌ریتانیا پێیوتراوه ئه‌و ئیمبراتۆریایهی خۆری لێ ئاوانابێ و له گه‌رمه‌ی ده‌سه‌ڵاتیدا له عێراق, (ئه‌دمۆندز)ی گه‌وره ئه‌فسه‌ری سیاسی به‌ریتانی ساڵی (1925ز) به سێ فڕۆكه‌وه ئینجا توانیویه‌تی بچێته ناو شاری هه‌ڵه‌بجه‌وه, ئه‌وه‌ش له‌ترسی هه‌ڵمه‌تی شۆڕشگێڕانه‌ی پێشمه‌رگه‌كانی ئه‌و سه‌رده‌مه, له‌كاتێكدا ناوبراو زۆربه‌ی شوێنه‌كانی (عێراق و ئێران)ی به سواری ئه‌سپ و به‌رزه وڵاخ تهیكردووه.هه‌ڵه‌بجه هه‌رده‌م بێشكه‌ی شۆڕش و لانكی كوردایه‌تی بووه, ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكی (هه‌ڵه‌بجه) هاوكاری (شێخ مه‌حمودی نه‌مر)یان كردووه له شۆڕشهكانیدا له‌وانه (حه‌مه‌نووری حاجی ئه‌مین, عه‌لی ئه‌حمه‌دی سڵێمان, عه‌لی مه‌حمودی حه‌مه‌چاوه‌ش ناسراو به ئێرانپهنا).ساڵی (1952ز) هه‌ڵه‌بجه‌ییه‌كان دژی سته‌می كاربه‌ده‌ستانی رژێمی مه‌لیكی عێراق راپه‌ڕیون, لهوراپهرینهدا جوامێرێكی هه‌ڵه‌بجه‌یی به‌ناوی (ئه‌حمه‌دی حاجی ره‌حیم) سهرپهرشتیكردوون.له‌هه‌ڵایسانی شۆڕشی ئه‌یلولدا هه‌ر له سه‌ره‌تاوه به تفه‌نگی (داداش, بڕنه‌و, تهیارهشكێن, حسكه)وه به‌ریان به شاڵاوی سوپای داگیركاران گرتووه له (ده‌ربه‌ندیخان) و(دهربهندیبازیان), ژماره‌یه‌كی زۆریشیان به درێژایی ساڵه‌كانی شۆڕش (كادر, لێپرسراو له‌ئاستی جیاجیادا) وپێشمه‌رگه بوون.رژێمی ره‌فتار فاشی به‌غداد رۆژی (26/4/ساڵی1974) به‌فڕۆكه بۆمببارانی ئه‌م شاره سه‌ربه‌رزه‌ی كوردستانی كردووه, له ئه‌نجامی ئه‌و بۆمببارانهدا زیاتر له (100) كه‌س له خه‌ڵكی قاره‌مانی شاره‌كه شه‌هید وبرینداربوون و چه‌ندین خانووش وێرانبوون, بۆیه سه‌دان خێزانی خه‌ڵكی شاره‌كه بۆهه‌ندێك له‌گونده‌كانی ناوچه‌كانی (نه‌ورۆڵی و هه‌ورامان) رۆیشتوون و زۆربه‌ی هه‌ره‌زۆریشیان ئاواره‌ی ئهودیوسنوور بوون و له ئۆردۆكانی ئێران‌دا ژیاون.له (شۆڕشی نوێ)ی گه‌له‌كه‌ماندا خه‌ڵكی (هه‌ڵه‌بجه) و ده‌وروبه‌ری پێشه‌نگی مه‌فره‌زه سه‌ره‌تاییه‌كان بوون له‌ناوچه‌كه‌دا چه‌ندین لێپرسراوی سیاسی و رٍێكخراوهیی و عه‌سكه‌ری و ئیداری شۆڕش خه‌ڵكی (هه‌ڵه‌بجه) بوون, كه رۆِڵیكی دیار و كاریگه‌ریان لهژیانهوهی به‌رگری و پێكه‌وه‌گرێدانی خه‌باتی شاخ و شاردا گێڕاوه, هه‌ر ئه‌وه‌ش وایكردبوو ده‌سه‌ڵاتدارانی رژێم هه‌میشه به‌چاوی رق و گومانه‌وه سه‌یری خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان ده‌كرد و وه‌ك دوژمنی باوككوشتهی خۆیان لهقهڵهمیاندهدان, بۆیه به‌درندانه‌ترین شێوه راپه‌ڕینه‌كانی خه‌ڵكی شاره‌كه‌یان سهركوتدهكرد, هه‌ر وه‌ك چۆن له‌ئه‌نجامی راپه‌ڕینه‌كه‌ی (13/5 ساڵی 1987ز) زیاد له‌و ههمووخوێنهی له جه‌سته‌ی خه‌ڵكی راپه‌ڕیویان چۆڕاند به‌شه‌هیدكردنی (50) كه‌س و زینده به‌چاڵكردنی (72) كه‌س له خه‌ڵكی قاره‌مان و راپه‌ڕیوی شاره‌كه, گه‌ڕه‌كی (كانی عاشقان)یشیان به سووتماككرد.له (شۆڕشی نوێ)دا ژماره‌یه‌كی زۆر له (كادر و پێشمه‌رگه و خه‌ڵكانی سه‌ربه ڕێكخستن)ی هه‌موو لایه‌نه سیاسییه تێكۆشه‌ره‌كان له خه‌ڵكی دانیشتوو و جه‌ماوه‌ری (هه‌ڵه‌بجه‌ی شه‌هید) بوون, ئێمه لێره‌دا ناویان ناهێنین چونكه له باسوخواسی خێڵا و هۆز و تیره و ناوچه‌كانیاندا ناویان دێت, به‌ڵام ئه‌وه ده‌هێنینه‌وه یاد كه (فاتیح)ی یه‌كه‌م شه‌هیدی شۆڕش, په‌روه‌رده‌ی ئاووهه‌وای (هه‌ڵه‌بجه) وئه‌وینداری جێژوانهكانی بوو.دواجار ده‌ڵێین له (16/3 ساڵی 1988ز) رژێمی دڕنده‌ی ره‌فتار فاشی عه‌فله‌قی گه‌وره‌ترین تاوانی به‌رامبه‌ر خه‌ڵكی قاره‌مان و شۆڕشگێری (هه‌ڵه‌بجه) ئه‌نجامداوه ئه‌وه‌ش بهبومببارانكردنی شاره‌كه وده‌ورووبه‌ری به‌جۆره‌ها چه‌كی قه‌ده‌غه‌كراوی نێوده‌وڵه‌تی وه‌ك (خه‌رده‌ل, گازی سیانید, گازی ئه‌عصاب) و جۆره‌ها بۆمبی قورس, به‌وه‌ش گه‌وره‌ترین تراژیدیای تۆقێنه‌ر و مه‌رگه‌ساتی به‌كۆمه‌ڵیان به‌سه‌ر شاره‌كه‌دا هێناوه, به‌پێی هه‌ندێك سه‌رژمێری (34) فرۆكه له‌و مه‌رگه‌ساته‌دا به‌شدارییانكردووه كه ژماره‌یه‌كیان تایبه‌ت بوون به بۆمبارانی كیمیاوی, له‌ئه‌نجامدا (5000)كه‌س له‌خه‌ڵكی بێتاوانی (هه‌ڵه‌بجه) شههیدكروان و ژماره‌یه‌كی زۆرتریش برینداربوون, ئه‌وانه‌شیان ماونه‌ته‌وه به‌ده‌ستی به‌تاڵه‌وه ماڵ و حاڵ وبه‌ری چه‌ندین ساڵه‌ی ره‌نج و ماندووبوونیان به‌جێهێشتووه رێگه‌ی ئاواره‌بوونیان گرتۆته‌به‌ر. ئهولوتكهی سهربڵندییهش كه (هه‌ڵه‌بجه) له‌سه‌ری وه‌ستاوه و كردوویه‌تی به هێمای به‌ره‌نگار بوونه‌وه و ناسنامه‌ی گه‌لێكی سته‌ملێكراو, ئه‌و تراژیدیا تۆقێنه‌ر و مه‌رگه‌ساته گه‌وره‌یه كه‌هه‌رده‌م مایه‌ی شكۆمه‌ندی گه‌له‌كه‌مان وشه‌رمه‌زاری و رووڕه‌شی بكوژانییهتی.(هه‌ڵه‌بجه) رۆژ له دوای رۆژ به‌رگی پایزی مه‌رگه‌سات ده‌دڕێ وخۆی بۆ زه‌ماوه‌ندی به‌هار تهیاردهكات. تبَبینی:به‌پێویستی ده‌زانین له‌م باسه‌دا هه‌ندێك زانیاری گشتی ده‌رباره‌ی (شوێنه‌كان, پیشه‌وه‌ره‌كان, … هتد) له هه‌ڵه‌بجه‌دا بۆ خوێنه‌ران بهێنینه‌وه یاد, ئه‌گه‌رچی به‌نیسبه‌ت ئه‌و خه‌ڵكانه‌ی ناویاندههێنین هه‌موویان خه‌ڵكی خودی شاره‌كه نین, به‌ڵام زۆربه‌ی ماوه‌ی ژیانیان له‌هه‌ڵه‌بجه‌دا گوزه‌راندووه و تێكه‌ڵاوی مێژوو و كولتووره‌كه‌ی بوون, ئه‌وه‌ش ده‌ڵێین ئه‌م زانیارییانه ئێستا زۆربه‌یان له دووتوێی یادهوهریدان, شوێنه‌كان وه‌ك ئه‌وسایان نه‌ماون, خهڵكهكانیش زۆربه‌یان كۆچی دواییانكردووه, ئه‌وانه‌شیان ماون له پاییزی ته‌مه‌نیاندان:یه‌كه‌م / باخه‌كان:1-باخیمیر 2-باخی حاجی فه‌ره‌ج 3-باخی ئه‌وڕه‌حمانی عه‌بدوڵا 4-باخی (پیرۆت=مزگه‌وته‌كه) 5-باخی حه‌مه‌ی به‌كر 6-باخی شێخ حه‌مه‌مین 7-باخی حاجی مه‌لاعه‌لی 8-باخی شێخ ئه‌حمه‌دی شێخ قادر 9-باخی حاجی مه‌حمودی یاروه‌یسی 10-باخی ئه‌حمه‌دبه‌گ 11-باخی حاجی حه‌مه‌ڕه‌ش.دووه‌م / شوێنه‌كان:مزگه‌وته‌كان: 1-مزگه‌وتی ته‌كیه 2-مزگه‌وتی خانم 3-مزگه‌وتی جامیعه4-مزگه‌وتی پاشا 5-مزگه‌وتی مه‌لاساڵح 6-مزگه‌وتی دارولئیحسان 7-مزگه‌وتی شافیعی 8-مزگه‌وتی ئه‌حمه‌دی 9-مزگه‌وتی غه‌زالی 10-مزگه‌وتی جمهوری 11-مزگه‌وتی دارولسه‌لام=ته‌كیه‌ی سه‌ی نهسروڵاحوجرهكان: 1-حوجره‌ی مزگه‌وتی ته‌كیه 2-حوجره‌ی مزگه‌وتی خانم 3-حوجره‌ی مزگه‌وتی جامیعه 4-حوجره‌ی مزگه‌وتی پاشا.گه‌رماوه‌كان: 1-گه‌رماوی گه‌وره 2-گه‌رماوی بچوك.قه‌یسه‌ریه‌كان: 1-قه‌یسه‌ری وهسمانپاشا 2-قه‌یسه‌ری حامید به‌گ. مه‌یخانه‌كان: 1-مه‌یخانه‌ی ئاجی 2-مه‌یخانه‌ی جوله‌كه‌كان=مه‌یخانه‌ی راحیل 3-مه‌یخانه‌ی ئیستیفان 4-مه‌یخانه‌ی شه‌مه‌ی شاول. گه‌راجه‌كان: 1-گه‌راجی حامیدبه‌گ 2-گه‌راجی حاجی شێخ حه‌مه‌مین 3-گه‌راجی سه‌عید خه‌ڵه‌ف 4- گه‌راجی قاله‌ی حه‌لاو.چێشتخانه‌كان: 1-چێشتخانه‌ی ئیمام 2-چێشتخانه‌ی میرزا 3-چێشتخانه‌ی وه‌هبی.نهوتخانهكان: 1-نهوتخانهی ئه‌حمه‌دبه‌گی سۆسه‌ن 2-نهوتخانهی حه‌مه‌ی مسته‌فا.دیوه‌خانه‌كان: 1-دیوه‌خانی ماڵی پاشا 2-دیوه‌خانی ئه‌حمه‌دی پیرۆت 3-دیواخانی ماڵی حامیدبه‌گ. خانهگشتیهكان: 1-خانی قاله چه‌ته 2-خانی عه‌به خڕه 3-خانی عه‌لی قادری بامۆكی.ئاشــــــــــــهكان: 1-ئاشه‌سپی=ئاشی ماڵی پاشا 2-ئاشی شێخ جه‌میلی موفتی 3-ئاشی شـــــێخ عوسمان 4-ئاشی مه‌حمودی یاروه‌یسی 4-ئاشی شێخ ئه‌حمه‌دی موفتی 6-ئاشی ئه‌حمه‌دی پیرۆت سێیه‌م: پیشه‌وه‌ره‌كان:نانه‌واكان: 1-حه‌مه‌شه‌ریف 2-شێخ حه‌مه‌مین 3-حسه‌ینی نانه‌وا 4-تۆفیقی حه‌مه‌عه‌زیز 5-حه‌مه‌فه‌ره‌ج 6-ره‌شه‌ی حهمهڕهزاقهسابهكان:1 -والی قه‌ساب 2-حه‌مه‌مینی قه‌ساب 3-ره‌شه‌ی ره‌سوڵ 4-قادر ورگه 5-سه‌عه‌ی قهسابجگهرهچییهكان: 1-مسته‌فای جگه‌ره‌چی 2-حه‌مه‌ی ڕهشیدهفهندی 3-حه‌مه‌ی عه‌لی 4-مینهی كه‌ریم 5-عه‌لادینی جگهرهفرۆشدهباغهكان: 1-حه‌مه‌مینی حاجی قادر 2-حهمهكهریمی سۆفی ڕه‌سول 3-ره‌شه‌ی ده‌باغ.چایچییهكان: 1 -حهمهكهریمی چایچی 2-مه‌لا محه‌ممه‌دی گوڵچین 3-حسه‌ینی كافرۆش 4-عارفی حاجی فه‌ره‌ج 5-حه‌مه پایده‌ر 6-عومه‌ری عه‌لی 7-عهلیسهلیم 8-حهمخانی چایچی 9-ئه‌حمه‌دی باوڵا 10-سه‌عید كڵاوزهڕ 11-سه‌عه گۆچانكهبابچییهكان: 1-حهمهعهبهی قالانه 2-حاجی سمایل باوه‌یس 3-عه‌لی ته‌به4-كه‌ریمه ورگه 5-ده‌روێش غه‌ریب 6-سه‌عه‌ی كه‌بابچی. به‌قاڵه‌كان: 1-عه‌لی عه‌مه‌ڵه 2-ڕه‌ئووف عه‌باس 3-ساڵحی ڕه‌شه 4-حه‌مه‌ی سافه.عه‌تاره‌كان:1-حاجی مه‌حمود گێڵه‌ره‌یی 2-حاجی غه‌فوور 3-غه‌فوور شه‌ریف 4-تۆفیقی حهمهبرا 5-ئه‌مینی فاتمعهلافهكان: 1-حاجی شێخ حه‌مه‌مین. 2-مه‌لاحه‌سه‌ن 3-خوله‌ی چلپینه 4-حه‌مه‌ی نانه‌وا.هه‌لاجه‌كان: 1-وه‌ستا شه‌ریف. 2-حه‌مه‌سه‌عیدی پاوهییچهخماخسازهكان: 1-حه‌مه‌ی حه‌مه‌سه‌لیم 2-شێخ حه‌یه‌ر 3-وهستاعارف 4-ره‌حیمی قادرئاغاكهوشدرووهكان :1-حهمهكهریمی سۆفی رهسوڵا 2-حه‌مه‌مینی حاجی قادر 3-ئه‌وڕه‌حمانی خه‌لیفه 4-ئه‌حمه‌د گیسك 5-عه‌لی پهریسهڕاجهكان: 1-مه‌حمود سه‌ڕاج (خه‌ڵكی سلێمانی) بووه 2-حاجی كه‌ریمخان 3-عه‌به‌ی تۆفیق 4-مه‌حمود سه‌راج ههڵبجهییكورتاندرووهكان: 1-ئه‌حمه‌دی خه‌جێ 2-ساڵحی ئاڵتوونناڵبهندهكان: 1-ره‌شه‌ی باشچاوه‌ش 2-وه‌ستا محه‌ممه‌دی ناڵبه‌ند 3-ره‌شید حاجی حه‌مه‌عه‌زیز.وه‌ستا بهناكان: 1-وه‌ستا ره‌شید ئه‌حمه‌د 2-ره‌شیدی عه‌زه 3-فه‌تاح سمایلبهگ 4-حه‌مه جوتیار.نهقارهكان: 1-قاله‌ی نه‌قار 2-تۆفیقی باوه‌یس 3-محه‌ممه‌د عه‌لی قادر 4-حه‌سه‌ن عاسهدارتاشهكان: 1-وه‌ستا ئه‌حمه‌دی دارتاش 2-حه‌مه‌ی ره‌شه‌ی یابا 3-عومه‌ری نه‌جار 4-وه‌ستا ئه‌لیوه‌یس 5-سه‌ی ئه‌حمه‌دی قاوهچیئاسنگهرهكان:1-حاجی محه‌ممه‌د ناسراو به(حه‌داد) 2-نوری وه‌ستا قادر 3-مه‌لامحه‌مه‌دی عه‌بله رووت 4-عه‌لی وه‌ستا قادر 5-ئهحلانی وه‌ستا كهریمتهنهكچییهكان: 1-وه‌ستا حه‌مه‌مین (حه‌مه‌مینی كه‌ڵبه) 2-محه‌ممه‌د مسته‌فا 3-وه‌ستا عهزیزخهیاتهكان: 1-حه‌مه‌ی واحید 2-حه‌مه‌شه‌ل 3-فازیلی وه‌ستا سادق 4-به‌كری مسته‌فای جگه‌رچی 5-سه‌ی عه‌بدوڵا 6-ره‌شه ته‌ق ته‌ق 7-وه‌ستا حه‌سه‌ن حه‌مه‌عه‌زیز 8-ئه‌حمه‌دی وه‌ستا قادر 9-وهستاعهول 10-قادری وه‌ستا مه‌جید.دهلاكهكان: 1-حه‌مید عاصم 2-حهمهعهل. 3-عه‌بدوڵای سمایلهفهندی 4-عه‌لی سمایله فه‌ندی 5-فه‌ره‌ج حه‌مه‌كه‌ریم 6-عه‌بدوڕه‌حمان حه‌مه‌مینی حاجی قادر 7-تایه‌ری مه‌لا سابیر 8-حه‌مه‌ی مهلاسابیر 9-وه‌ستا سادقی تهوێڵهییكوتاڵفرۆشهكان: 1-حاجی ئه‌مینی حسهینئاغا 2- ساڵح حسهینئاغا 3-حاجی حه‌مه‌عه‌لی 4-مه‌لا شه‌فیق 5- مه‌لا حه‌سه‌ن 6-حاجی شێخ غه‌فوور 7-حاجی ره‌ووف ته‌وێڵه‌یی 8-تایه‌ری سانئهحمهد 9-عیزهتبهگ 10-مه‌لا زایهرنوقوڵدروستكهر: 1-حاجی ئه‌وڕه‌حمانه فێڵهكوێخاكان: 1-مسته‌فای حاجی محه‌مه‌دی سڵێمان 2-مسته‌فای حاجی محه‌مه‌دی پیرۆت 3-حه‌مه‌ی قادر 4-كوێخا ئه‌حمه‌دی پیرۆت 5-ئه‌وڕه‌حمانی عه‌بدوڵا 6-حه‌مه‌فه‌ره‌جی كوێخا 7-تۆفیقی موختارعهرزهوحاڵنووسهكان: 1-شێخ جه‌مال 2-حه‌مه‌ی قادر 3-مه‌لا حه‌مه‌سه‌عیدی حاجی ئه‌مین 4-سه‌عیدی كه‌یخه‌سره‌و 5-مه‌لا حه‌سه‌ن 6-ساڵح شارهزووریعهرهبانچییهكان: 1 -سه‌ی مسته‌فا 2-عوسمانی خاوه‌ر 3-حاجی حسێنه كۆڵ 4-حه‌مه‌حسه‌ینی عه‌ره‌بانچی 5-شێخ حه‌یده‌ر 6-عه‌به كهچهڵئۆتۆمبێلچیهكان: 1-مه‌لا ئه‌حمه‌د 2-عه‌زیزی ئۆتۆتمبێلچی 3-عومه‌ری فهیمه 4-سه‌ی عه‌لی 5-ره‌شه‌ی مه‌لا كه‌ریم 6-سڵێمانی شێخ حه‌مه‌مین 7-مسته‌فا شێخ حهمهمینصهڕافهكان: 1-حاجی سه‌عید 2-عه‌بدوڵا قه‌زاز 3-ئه‌حمه‌د چهقیلهمزگهرهكان: 1-حهمهكهریمی بابا 2-محه‌ممه‌د عه‌بدوڵا سهعهكهر 3-ئه‌حمه‌دی مسگه‌ر 4-شه‌فیع ههلاججاڕچییهكان: 1-ره‌ووفی عه‌باس 2-شه‌فیقی دهڵاڵاسهعاتچیهكان: 1-سه‌ی حه‌سه‌ن 2-حیلمیمحهممهد3- عه‌لی سه‌عاتچی4-سه‌عیدی حه‌ملان 5-مه‌لا نهجمهدینباجگرهكان: 1-حه‌مه ساڵح ئه‌حمه‌د سڵێمان 2-ئه‌حمه‌د گوڵه‌نگ 3-عه‌لی لهواشكاروانچیهكان: 1-كه‌یخه‌سره‌و قادر سڵێمان 2-سه‌عیدی ئه‌حمه‌دی جه‌واهیر 3-حه‌مه‌نوری حاجی ئه‌مین 4-حاجی حه‌مه‌عه‌لی 5-ئه‌حمه‌دی هۆمه‌ر 6-عه‌لی قه‌مه‌رێ 7-حه‌مه‌ی ئاغهوهیسپارێزهرهكان: 1-ئه‌نوه‌ربه‌گی جه‌میل به‌گ 2-مه‌حمودی ئه‌حمه‌د بهگمامۆستاكان: 1-شێخ سه‌فادین 2-شێخ صاحب 3-شێخ عارف4-مه‌حمودی حاجی محه‌ممه‌دی شه‌فیع ههلاجتهونچییهكان: 1-خانمی تهونچی 2-حاجی گه‌رده‌ی ره‌حمان 3-پیرۆزی شهوڕن 4-سهیزادهجۆڵاكان: 1-حه‌مه‌مین ناسراو به مینه جۆڵای هه‌ورامی 2-ساڵح جوولهكهخومگهرهكان: 1-عه‌به‌ی خومگه‌ر 2-مارف باوكی حاجی ئهولكهریم 3-شه‌مه‌ی شاولشهربهتفرۆش: 1-تۆفیقی ئیبراهیمبهگمامانهكان: 1-خورشهی مامان 2-نهنهخهجێ 3-رهحمهخان 4-خورشهی دایكی عه‌بدوڵای سمایله فهنیكارهساته گه‌وره‌كان : 1-بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی تاعون 2-بڵاوبوونه‌وه‌ی نه‌خۆشی ئاوڵه 3-بڵاوبوونه‌وه‌ی چاوه‌قوڵه (كۆلێرا) 4-بڵاوبوونه‌وه‌ی گرانه‌تا كهپێیانوتووه پهتاقورسهكه ساڵی (1947ز). ________________________________________[1] -(مهلاحهمهسهعیدی حاجی ئه‌مین) له‌به‌رئه‌وه‌ی شاعیر وخوێندهوارێكی باش بووه و هه‌ردوو زمانی عه‌ره‌بی و فارسی به‌چاكی زانیوه پێی وتراوه (مه‌لا), (شانامه‌ی فیرده‌وسی) به‌شیعر وه‌رگێڕاوه بۆ سه‌ر زمانی كوردی. [2] -(شێخ مسته‌فای موفتی كوڕی شێخ مه‌حمودی موفتیكوڕی شێخ عه‌بدوڵای خه‌رپانی)یه, (شێخ مه‌حمود)ی باوكی (موفتی قه‌زای هه‌ڵه‌بجه) بووه, مه‌لایه‌كی گه‌وره‌ی ئایینناس و پیاوێكی خاوهنڕێزی سه‌رده‌می خۆی بووه, ساڵی (1901ز) كۆچی دواییی كردووه, له‌وكاته‌دا (شێخ مسته‌فا) فه‌قێ بووه له (بیاره), ده‌ستی له خوێندنه‌كه‌ی هه‌ڵنه‌گرتووه, پاش ته‌واوكردنی خوێندنه‌كه‌ی گه‌ڕاوه‌ته‌وه بۆ هه‌ڵه‌بجه له مزگه‌وتی (جامیعه) كه مزگه‌وتی خۆیان بووه, بووه به پێشنوێژ و وتارخوێنی هه‌ینی, كاری (موفتی)یه‌كه‌ی باوكیشی دراوه‌تێ.كاتێك ئینگلیز عێراقیان داگیركردووه, هه‌ڵه‌بجه و ده‌وروبه‌ریشی كه‌وتوونه‌ته ژێرده‌ستیان, له‌وه‌وه زیانێكی زۆریان به (شێخ مسته‌فای موفتی) گه‌یاندووه, هه‌ر له‌و سه‌رده‌مه‌دا توشی نه‌خۆشی بووه و ساڵی (1938ز) كۆچی دواییكردووه.[3] -(تایه‌ر به‌گی جاف) كوڕی (عوسمانپاشا) كوڕی (حه‌مه‌پاشا) كوڕی (كهیخوسرهوبهگ)ی (جاف)ـه ساڵی(1878ز) له هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه, هه‌ر له‌منداڵییه‌وه خراوه‌ته به‌رخوێندن, باوكی میرزای تایبه‌تی بۆ گرتووه بۆ ئه‌وه‌ی فێری خۆشنووسی و زمانی (فارسی) بكات.شاعیرێكی ته‌ڕده‌م وزمانشیرینی گه‌له‌كه‌مانه, به‌هه‌ر چوار زمانی (كوردی, عه‌ره‌بی, فارسی, توركی) شیعری داناوه, كه‌مێكیش زمانی فه‌ڕه‌نسی زانیوه, چه‌ندین پارچه شیعری ناسك وپاراوی هه‌یه, ده‌ستێكی باڵای له هۆنینه‌وه‌ی (غه‌زه‌ل)دا هه‌بووه, زۆر سۆزداری شیعره‌كانی (حافزی شیرازی, سه‌عدی, كه‌لیمی هه‌مه‌دانی, مه‌وله‌وی, نالی, سالم, وه‌لی دێوانه) بووه. بێجگه له شیعره‌كانی كه له دیوانه‌كه‌یدا كۆكراونه‌ته‌وه, كتێبێكیشی به‌شیعر هۆنیوه‌ته‌وه به ناوی (ئه‌حمه‌دی), به‌یناوبه‌ین ئه‌نجومه‌نی ئه‌ده‌بی پێكهێناوه, هۆنه‌رانی ئه‌و سه‌رده‌مه‌ی بانگكردووه سه‌باره‌ت به وێژه و زمان دواون, یه‌كێك له‌وانه‌ی هه‌میشه له‌و مه‌جلیسانه‌دا ئاماده بووه, كاكه (حه‌مه‌ی ناری) بووه.تایه‌ربه‌گ كه‌سێكی ژیر و وریا بووه, له‌كاتێكدا (مێجه‌رسۆن)ی ئه‌فسه‌ری سیخوڕی به‌ریتانی چووه‌ته هه‌ڵه‌بجه و له‌ماڵی (عوسمانپاشا)دا خۆی به (غوڵامحسێنی شیرازی) داوه‌ته قه‌ڵه‌م, پاش ماوه‌یه‌ك (تایه‌ر به‌گ) له‌ڕێی قسه‌كردنه‌وه به‌وه‌ی له‌بری وشه‌ی (نا) وتوویه‌تی (نۆ) له راستی رازه‌كه‌ی ئاگادار بووه و ده‌ریكردووه, (مێجه‌رسۆن) له‌كتێبه‌كه‌یدا باسی ژیری و وریایی (تایه‌ر به‌گی) كردووه, به‌ڵام هیچ ئاماژه‌یه‌كی به‌رازی ئاشكرابوونه‌كه‌ی نه‌كردووه, (ئه‌دمۆندز)یش مێژووی چوونه‌كه‌ی (مێجه‌ر سۆن)ی بۆ ماڵیپاشا بهپانزه ساڵ پێش هه‌ڵایسانی جه‌نگی جیهانی یه‌كه‌م دیاریكردووه و نووسیویه‌تی ماوه‌ی حه‌وت مانگ له‌وێ ماوه‌ته‌وه. ئه‌م شاعیره پایه‌به‌رزه ساڵی (1918ز) كۆچی دواییكردووه و له(گۆڕستانی عه‌بابه‌یلێ) به‌خاكسپێردراوه.[4] -(ئه‌حمه‌د موختارجاف) كوڕی (عوسمانپاشا) كوڕی (حه‌مه‌پاشا) كوڕی (كهیخوسهوبهگی جاف)ـه ساڵی (1898ز) له هه‌ڵه‌بجه له‌دایكبووه, هه‌ر له منداڵیه‌وه خراوه‌ته به‌رخوێندن, پاشان فێری زمانی عه‌ره‌بی, توركی, ئینگلیزی بووه, له ته‌مه‌نی بیستوپێنج ساڵیدا بووه به قائمقامی هه‌ڵه‌بجه, ئه‌حمه‌د موختار له ریزی شاعیره به‌رز و به‌تواناكانی گه‌له‌كه‌ماندا دێته ژماردن, له هه‌موو بواره‌كانی شیعردا ئه‌سپی خۆی تاوداوه, وه‌ك بواری (نیشتمانی, كۆمه‌ڵایه‌تی, دڵداری… هتد), زۆر حه‌زی له شیعره‌كانی (نالی, حاجی قادری كۆیی, كه‌یفی) كردووه, چیرۆكێكی زۆر به‌پێزی نووسیوه له‌ژێر ناوی (مه‌سه‌له‌ی ویژدان), ده‌گێڕنه‌وه له‌كاتێكدا كه قائیمقامی هه‌ڵه‌بجه بووه, حكومه‌تی ئه‌و سه‌رده‌مه رایسپاردووه به‌وه‌ی چه‌ند كه‌سێك به‌ناوی هێزی (غه‌یره‌نیزامی) ناونووسبكات, كاتێك ژماره‌یه‌ك له خه‌ڵكانی ناوچه‌كه ده‌چن بۆلای بۆ ئه‌و مه‌به‌سته له دیوانی (قائمقامیه‌ت) هه‌ندێ قسه‌یان بۆ ده‌كات و پێیانده‌ڵێ ئێواره سهرملێبدهن له ماڵه‌وه, له دیوه‌خانه‌كه‌ی خۆیدا پێیانده‌ڵێ: برایینه حكومه‌ت ده‌یه‌وێ به‌رامبه‌ر چهندعانهیهكی مانگانه ئێوه بكات به كرێگرته و چڵكاوخۆری خۆی و بتاندا به‌گژ برای خۆتاندا و ده‌ستتان بچێته خوێنی یه‌كتره‌وه, كامتان بێئیشوكاره و نه‌بووه بێن من پارهتاندهدهمێ بڕۆن كار و كاسپی خۆتان بكه‌ن و نزیكی ئه‌م جۆره ئیشانه مه‌بنه‌وه.ئه‌م شاعیره پایه به‌رزه ساڵی (1934ز) له ته‌مه‌نی (38) ساڵیدا به گولله‌ی ده‌ستێكی چڵكن كوژراوه و له گۆڕستانی (عه‌بابه‌یلێ) و له‌ته‌نیشت مه‌زاری (تایه‌ربه‌گ)ی برایه‌وه به‌خاك سپێردراوه.