كاره‌ساته‌كانی نه‌بێت، هه‌رچه‌ند مه‌وزوعی‌و جێی متمانه بێت‌و تا چه‌ند نوێنه‌رایه‌تی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانی گه‌لی عێراق بكات، هیچ كه‌سێك پێشبینی ناكات –له‌نێوان شه‌وو رۆژێكدا- سنورێك بۆ ئه‌و ئێشوئازارانه دابنرێت كه ئه‌و گه‌له به‌ئارامه له‌ماوه‌ی چوار ده‌یه‌دا تیایدا ده‌ژی، به‌ڵام سه‌ره‌تای باران تنۆكه‌یه، دره‌نگ ده‌ستپێبكه‌ین باشتره له‌وه‌ی هه‌ر ده‌ستپێنه‌كه‌ین. ئه‌م هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌ی دوه‌م ره‌نگه ژیاریی‌و زۆر پڕبایه‌خ بێت كه هیچ شتێك هێنده‌ی ئه‌مه بۆ عێراقییه‌كان گرنگ نه‌بێت، به‌ڵام له‌هه‌مان كاتدا، بایه‌خی كه‌متر نییه بۆ ئێمه له‌كوێت. به‌ڵی، هه‌ڵبژاردنه په‌رله‌مانییه‌كه‌ی عێر اق جێی بایه‌خمانه له‌كوێت هه‌روه‌كو گرنگه له‌عێراق.سه‌ره‌تا، پێویسته له‌سه‌رمان ئاگاداری ئه‌وه‌بین هه‌ر پرۆژه‌یه‌كی دیموكراسی له‌ناوچه‌كه مانای زیادكردنێكی شارستانیی داواكراوه، كاریگه‌ریی ئیجابی ده‌بێت له‌سه‌ر هه‌مو دانیشتوانی ئه‌م به‌شه‌ی جیهان، ئازادكردنی ویستی هه‌ر گه‌لێك له‌ناوچه‌كه مانای كردنه‌وه‌ی ئه‌ڵقه‌یه‌كه له‌ئه‌ڵقه‌كانی كۆتوبه‌ندی چه‌وسانه‌وه‌و دواكه‌وتن‌و بزركردنی بڕیاری نه‌ته‌وه‌یه به‌ر له‌بڕیاری هه‌ر تاكێك. ئاستی نوێنه‌رایه‌تی پێكهاته‌كانی كۆمه‌ڵگای عێراقی چه‌ند بێت. په‌رله‌مانێكی ئازاد‌و هه‌ڵبژێردراو له‌عێراق مانای سه‌قامگیركردنی زیاتر‌و ئاوڕدانه‌وه‌ی زیاتره له‌گه‌شه‌پێدان‌و بنیاتنان له‌سه‌ر هه‌مو ئاسته‌كان، كه به‌شێوه‌یه‌كی كرداری له‌ڕێی پردی ئاشتی دامه‌زراوه‌كانی كۆمه‌ڵگای له دامه‌زراوه‌ی دایك په‌رله‌مانه‌وه درێژی ده‌بێته‌وه‌و به‌رجه‌سته ده‌بێت.ئه‌و كه‌سه‌ی مێژو بخوێنێته‌وه، جا مێژوی ناوچه‌كه یان مێژوی جیهان بێت به‌گشتی، ته‌واو ده‌زانێت جه‌نگ كاتێك به‌رپاده‌كرێت كه ویستی گه‌لان بزرده‌كرێت، قه‌واره‌ی نه‌ته‌وه بارمته‌ی ژیریی تاكه رابه‌ر ده‌كرێت‌و هیچ كه‌سێك رای ئه‌و له‌به‌رده‌م خۆی و له‌پاشمله ره‌تناكاته‌وه (حاشا خوایه) له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌یه‌ك له‌ده‌وری ده‌گونجێت‌و سودمه‌ند ده‌بێت، ئه‌و كاته تواناكانی نه‌ته‌وه‌و خێروبێره‌كانی زه‌وت ده‌كرێت‌و بچوكده‌كرێته‌وه بۆ تاكه گوله‌تۆپێك شارۆچكه‌یه‌كی به‌ئاسانی پێوێران ده‌كرێت، یان تانكێك وشك‌وته‌ڕی پێده‌سوتێنرێت، گه‌لان ته‌نیا ئامرازی چه‌وساندنه‌وه ده‌بن، چه‌وساندنه‌وه‌ی خودی خۆیان‌و ده‌رودراوسێ له‌گه‌لانی تر، ره‌نگه ئه‌ڵمانیای (هیتله‌ر)و عێراقی سه‌دام دیارترین نمونه بن، به‌ڵام به‌دڵنیاییه‌وه تاكه نمونه نین.هه‌مو گه‌لانی زه‌وی –به‌بێ ئیستنسا- كاتێك له‌نێوان جه‌نگ‌و ئاشتی سه‌رپشك ده‌كرێن، ئاشتی هه‌ڵده‌بژێرن، به‌و مه‌رجه‌ی بژاره (خه‌یاراته‌كان) ئازادانه‌و شه‌فاف بن، به‌ڵكو هه‌مو گه‌لێك به‌بێ ئیستنسا باجی ئاشتی هه‌رچه‌ند زۆریش بێت به‌باشتر‌و سودمه‌ندتر له‌باجی جه‌نگ ده‌زانێت، به‌ڵام بژاره‌ی جه‌نگی به‌سه‌ردا ده‌سه‌پێنرێت.له‌به‌رژه‌وه‌ندیمانه له‌كوێت كه عێراق سه‌قامگیربێت، سه‌قامگیریش نابێت به‌بێ دروستبونی سیستمێكی دیموكراتی، ئه‌گه‌ر نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو عێراقییه‌كانیش ناكات با نوێنه‌ری زۆرینه بێت-به‌شێوه‌یه‌كی زۆر ئاشكرا- مه‌ودای نوێنه‌رایه‌تی به‌عسییه‌كان له‌پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن (ئه‌گه‌رچی جێی نیگه‌رانییه) له‌كۆتاییدا بڕیارێكی عێراقییه‌و پێویسته له‌سه‌رمان رێزی لێگبرین، ئه‌گه‌ر عێراقییه‌كان قبوڵیان بكه‌ن یان ره‌تیان بكه‌نه‌وه- هیچ سیستمێكی سیاسیی له‌جیهاندا نییه كه نوێنه‌رایه‌تی هه‌مو تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا بكات- حوكمڕانی زۆرینه مانای دلڕاگرتنی كه‌مینه‌كانه. له‌به‌رامبه‌ریشدا، كه‌مینه ناتوانێت حوكمڕانی زۆرینه بكات مه‌گه‌ر به ئاسن‌و ئاگر، -ئێمه‌ی گه‌لان‌و نه‌ته‌وه‌كانی ئه‌م ناوچه‌یه- مانای حوكمڕانی ئاسن‌و ئاگرمان تاقیكردوه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: رۆژنامه‌ی قه‌به‌س
له عه‌ره‌بییه‌وه: سبه‌ی