بڵێین له ده‌ره‌وه‌ی ئیراده‌ی لایه‌ن و هێزه سیاسییه‌كانه چونكه ئه‌مریكایه‌كان له پشتی په‌رده‌ی شانۆ سیاسییه‌كانی ئێراقهوهن، زۆر جار به ئاماژه و رێنمایه‌كانی ئه‌وان له ئێراقدا هه‌نگاو ده‌نرێت و راسپارده و بڕیاره‌كانی ئه‌وان جێبه‌جی ده‌كرێت و به‌شێكی ئه‌كتیڤن له فه‌لسه‌فه‌ی حوكمڕانی كردنی ئێراقدا، ئه‌مریكایه‌كان بۆ ئه‌وه‌ی بیسه‌لمێن كه ته‌نها ئه‌وان داگیركه‌ر نین و ئاسوده‌ی و خۆشنودی بۆ خه‌ڵكی ناوچه‌كه ده‌خوازن، بۆ بره‌ودان به دیمۆكراسی هاتوون و ده‌یانه‌وێت دیكتاتوریه‌ت بن كۆڵ و ریشه كێش بكه‌ن، بۆیه به‌بایه‌خه‌وه چاودێری دوا بڕیاره‌كانی ئه‌نجوومه‌نی نووێنهرانیان ده‌كرد هه‌میشه به شێوه‌یه‌كی ناراسته‌وخۆ حزووری جدییان هه‌بوو تاكو هه‌موو پێكهاته‌كانی ناو په‌رله‌مان و لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانیان گه‌یانده یه‌ك.هه‌رچه‌نده له‌هه‌رێمی كوردستاندا زۆری لیسته‌كان گرفت نییه، چونكه ئه‌و كورسییانه دیاری كراون و به‌شه پشكی كورده، هه‌ر لیستێك بیباته‌وه هه‌ر كورده و نماینده‌ی كورد له‌ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌ران ده‌كات، به‌ڵام به‌مه‌رجێك له‌ماوه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی هه‌ڵبژرادن و له كاتی ئه‌نجامدانی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژردندا لهرێڕهوهی دیموكراسییانه ده‌رنه‌چێت و كاریگه‌ری و ره‌نگدانه‌وه‌ی نیگه‌تیڤی له‌سه‌ر ناوچه كێشه له‌سه‌ره‌كانی و مه‌سه‌له ستراتیژیییه ئاینده‌ییه‌كانی بڕیاره چاره‌نوسسازه‌كانی دانیشتنه‌كانی ئه‌نجوومه‌نی داهاتوو هه‌بێت.یه‌ك ده‌نگی و یه‌ك هه‌ڵوێستی كورد به تێڕوانیین و لیستی جیاوازه‌وه له‌و ناوچانه‌ی كه تاكو ئێستا نه‌كه‌وتوونه‌ته سه‌ر قه‌ڵه‌مڕه‌وی ده‌سه‌ڵاتی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كارێكی گرنگ و پێویسته، چونكه له‌و ناوچانه نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و قه‌واره‌ی جیاوز و بۆچوونی جیاواز هه‌یه، ململانی و كێبڕكێكان به‌هێزتره و زه‌مینه‌كه له‌بارتر و رهخساوتره بۆ به‌شداری كردنی ته‌واوی لیسته‌كانی ئێراق، جموجۆڵی به‌رچاو و به‌رده‌وام هه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی لیسته ناكوردییه‌كان ده‌نگی به‌شێكی كورد بۆخۆیان كه‌مه‌ندكێش بكه‌ن، په‌رش و بڵاو بوونه‌وه‌ی ده‌نگی كورد به لیسته جیاجیاكاندا له به‌رژه‌وه‌ندی و قازانجی كورد نییه و مایه پۆچی به دواوه‌یه.به‌دیدی من كورد چۆن له هه‌رێمی كوردستان ره‌فتار و هه‌ڵسوكه‌وتی سیاسی و په‌رله‌مانی ده‌كات با بیكات، به‌ڵام له‌به‌غدا ده‌بێت یه‌كگرتوو یه‌ك ده‌نگ و یه‌ك هه‌ڵوێست بێت چونكه به هه‌مووه لایه‌نه‌كانه‌وه له ئاست ئه‌وانی به‌رامبه‌ردا كهمیینهن ئینجا چ جای ناجۆر و په‌رت و بڕبڕ بن، یه‌ك هه‌ڵویستی كورد له‌مه‌ڕ جێبه‌جی كردنی داخوازی و خواسته‌كانی كورد له پێكهاتی حكومه‌تی ئایندهی ئێراقدا پاماڵكردنی به‌شێك له‌ده‌ستكه‌وته‌كان ده‌بێت و له ده‌رئه‌نجامدا لایه‌نه‌كان مل بۆ هه‌ندێك له‌داواكانی كورد بده‌ن. من وای بۆ ده‌چم هه‌وڵ و ته‌قه‌لاكان نمایش كران بۆ ئه‌وه‌ی له پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردندا كورد یه‌ك ده‌نگ بێت به‌ڵام ئه‌نجامی نه‌بوو، كه‌واته له‌ڕووی ناوخۆیه‌وه به‌سه‌ر ته‌نگ و چهڵهمهكاندا زاڵ نه‌بوون بۆیه جارێك له دهسپێكداین سكاڵا دژی یه‌كتر تۆمار ده‌كه‌ن و هه‌ر له‌ئیستاوه شه‌ڕه قسه ده‌ستی پێكردووه.له دیوێكی تره ته‌ماشا بكه‌ین له ئێراقدا ئه‌وانه‌ی به‌شداری له‌پرۆسه‌ی ده‌نگداندا ده‌كه‌ن پێكهاته‌ی جیاواز و عه‌قڵ و جیاواز و لایه‌نی سیاسی جیاواز و نه‌ته‌وه‌ی جیاواز و ئاین و مه‌زهه‌بی جیاواز و خێڵی جیاواز و تیر‌و تایه‌فه‌ی جیاوازن، ئه‌مانه هه‌موو كاریگه‌ریان له سه‌ر كه‌س و تاكی ده‌نگده‌ر هه‌یه كه هه‌ركه‌س ئینتیما و وه‌لائی بۆ یه‌كێك له وانه هه‌یه واته له‌ڕووی سۆزداریه‌وه كه‌سه‌كه دهنگدهدا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی كۆمه‌ڵگه‌كه‌ی ئێمه‌ش به‌شێكی دانه بڕاوه له‌نه‌ریت و فه‌رهه‌نگی كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژهه‌ڵات بۆیه له ڕووی كه‌لتووری و فه‌رهه‌نگیه‌وه ئینتیما بۆ هۆز و خێڵَ و نه‌ته‌وه به‌سه‌ریدا زاڵه و ئه‌وه ده‌بێته پێوه‌ر بۆ ده‌نگدان، ڕاشكاوانه تر بڵێین كاندیده‌كان سه‌ره‌تا قورساییان له‌ناو هۆزه‌كانیاندا ده‌رده كه‌وێت، دواتر ره‌هه‌ندی ئاینی و حیزبی وه‌رده‌گرێت.ئه‌م هه‌ڵبژاردنه له‌به‌ر ئه‌وه‌ی به لیستی كراوه‌یه جیاوازی له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی پێشوودا هه‌یه و ده‌رفه‌ت و بوار زیاتر بۆ ده‌نگده‌ر ده‌ڕه‌خسێنێت تاكو ده‌نگ به‌كاندیدی دڵخوازی خۆیان بده‌ن بۆیه پێشبینی ده‌كه‌م هه‌ندێك جار مه‌سه‌له‌ی حیزبایه‌تی كاڵبێته‌وه و لایه‌نی عه‌شیره‌تگه‌ری باڵ به‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا بكێشی و كوڕی عه‌شیره‌ت به‌ر له كور ِی حیزب ده‌ربچێت.ئه‌و ململانی ناكۆكی و زۆرانبازی و كێشمه كێشمه‌ی نێوان نه‌ته‌وه و ئاین و ئاینزاكان شتێكی ئهزهلیهه و خه‌ڵكی ئێراق به‌و مه‌سه‌له‌یه ڕاهاتوون، ئه‌و پاشاگه‌ردانی و بێسهرو به‌رییه‌ی كه‌له ئێراقدا تاكو ئێستا هه‌یه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌و ناكۆكییه قوڵه‌ی كه له سه‌ر چه‌مكی فه‌رمانڕه‌وای كردن هه‌یه و خه‌ڵكی سیڤیل باجده‌ری ئه‌و ناكۆكییانهن، درێژبونه‌وه‌ی ئه‌و رێڕه‌وه زیان به‌سه‌ر ماڵ و هه‌موو پێكهاته‌كانی خه‌ڵكی ئێراق ده‌گه‌یه‌نێت.ئاكامی هه‌ڵبژاردن گومانی تێدا نییه لایه‌نی شیعه براوه‌ی گۆڕه‌پانه‌كه‌یه و له هاوكێشه سیاسییه‌كاندا رۆڵێكی كارا ده‌گێڕن، له پۆسته سهروهریهكانیشدا به‌شی شێر وه‌رده‌گرن، ره‌نگه له‌سه‌ره‌تای راگه‌یاندنی ده‌رئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و دواتر له سه‌روه‌ختی دروستكردنی حكومه‌تی نوێ‌دا كومه‌ڵێك ئاڵۆزی و گرژی له‌نێوان لایه‌نه‌كانی (شیعه و سونه و كورد) دا دروست ببێت و پرۆسه‌كه به ئاراسته‌ی قه‌یرانێكی ته‌مومژاویدا ببن، به‌ڵام جارێكی دیكه ئاماده بوونی ئه‌مریكا له كایه سیاسییه‌كاندا ناوبژیوان ده‌بن بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رله نوی ئێراقێكی ته‌وافقی و به‌ره‌ی دروست ببێته‌وه، شیرازای ئێراق تێكنه‌چێت و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسی له‌سه‌ر به‌رژه‌وه‌ندی و ستراتیژ و ئامانجی ئه‌وان نه‌بێت.