ساڵه‌داو له‌سێیه‌م یه‌كشه‌ممه‌دا ئه‌نجام به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
ئه‌م ساڵ له 19 ی سێپته‌مبه‌ردا ڕۆژی ده‌نگدانه، به‌لام ده‌نگدانی پێشوه‌خت له 1مانگ ده‌ستی پێكردووه‌و هه‌موو هاوولاتییه‌ك مافی هه‌یه ده‌نگبدات، ئه‌مه‌و له‌و ولاتانه‌ی كه باڵیۆزخانه‌و كونسوڵگه‌ری تیایه ئه‌وا هاوولاتیانی سویدی له‌وێ ده‌نگیانداوه.
هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كێكه له‌و شوێنانه‌ی ده‌نگدانی پێشوه‌ختی تیا ئه‌نجامدرا،
ده‌نگدانی پێشوه‌ختی ئه‌مساڵ جیاوازتر له‌ده‌نگدانی 2006 كه‌ڕێژه‌ی به‌شدار1.8ملیۆن بوو، له 2010 ده‌نگده‌رێكی زۆرتر به‌شداریان تیاكردووه كه 2.3 ملیۆن بوو.
هه‌ڵبژاردنی2010 چه‌ند گۆڕانكاریه‌كی دروستكرد كهیهكهمجاره له‌مێژووی ئه‌م ولاته‌دا به‌ره‌ی راست بتوانێت 2 خول ده‌نگی زۆرتر بێنێت، هه‌رچه‌نده ئه‌مجاره زۆرینه‌ی په‌رله‌مان پێك ناهێنن و ئه‌گه‌ر حكومه‌تیش پێك‌بێنن ئه‌وه لاواز ده‌بێت، هۆكاره‌كه‌ی ئه‌وه‌یه كه 173 كورسیان هه‌یه،كه ده‌بوو لانیكه‌م 175 كورسی هه‌بێت. له‌به‌رامبه‌ر 156 كورسی به‌ره‌ی چه‌پ.
گۆڕانكاری دووه‌م ئه‌وه‌یه كه یه‌كه‌مجاره پارتێكی تر بێته په‌رله‌مانه‌وه كه سه‌ر به‌هیچ به‌ره‌یه‌كیان نه‌بێت و زۆر توندڕه‌و و راسیست بن، ئه‌مه‌ش وایكردووه هیچ له‌م دوو به‌ره‌یه ئاماده‌نین هاوكاری بكه‌ن یاخود خۆشحاڵ نین به‌م رووداوه. ئه‌م پارته لهناوهكهیا كه بهدیموكراتهكانی سوید ناسراوه به‌لام نادیموكراسیین و زۆر دژی په‌ناهه‌نده‌ن و بیری چه‌پن. ئه‌م پارته خاوه‌نی 20 كورسییه‌و بونه‌ته پارسه‌نگی تای ته‌رازوو،كه باوه له‌سویدو به‌و پارته بوترێت كه‌ده‌بێته هۆی یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت
گۆڕانكاری سێیه‌م ئه‌وه‌یه كه له‌هه‌شتا ساڵی رابردوودا پارتی سۆسیال دیموكرات شكستی وای به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه‌و كه‌مترین رێژه‌ی سه‌دی تۆماركردووه له‌مێژووی خۆیدا كه 30.8 بوو، هه‌رچه‌نده هێشتا گه‌وره‌ترین پارته‌و خاوه‌نی 113 كورسییه.
ئه‌م هه‌ڵبژاردنه سه‌ركه‌وتنی باشی پارتی ژینگه‌ی له‌گه‌ڵ خۆیدا هێنا، كه تاكه پارتی به‌ره‌ی چه‌پ بوو رێژه‌ی كورسییه‌كانی زیاد كرد له 19 كورسی بۆ 25 كورسی، هه‌روه‌ها له‌به‌ره‌ی راستیش ته‌نیا مۆدیراتهكان كورسی زۆرتریان هێنا له ساڵی 2006 كه له 97 كورسی بوونه خاوه‌نی 107 كورسی.
په‌رله‌مانی 2006 له 3پارتی بلۆكی به‌ره‌ی چه‌پ و 4 پارتی بلۆكی به‌ره‌ی راست پێكهاتبوو، به‌لام له 2011 هه‌شت پارت به‌شداری ده‌كه‌ن.