ئه‌وه‌نده گرنگ نییه (لانیكه‌م به‌گوێره‌ی لۆژیكی خودی قورئان) كه هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی ڕاسته‌قینه‌بێت بۆ سه‌ر مانا و ڕۆح و مانه‌وه‌ی چ قورئان و چ ئیسلام، به‌ڵكو له‌وپه‌ڕی واتایدا جگه له سووكایه‌تیكردن به‌هه‌ستی مسوڵمانان هیچی دیكه نییه و تا سنوورێكی زیاتریش بڕناكات. بۆیه نامه‌وێ له‌و ڕووه‌وه زیاتر بدوێم و هیوادارم مسوڵمانانی كوردستانیش له‌هه‌مان گۆشه‌نیگاوه وه‌ریبگرن، به‌جۆرێ ئه‌گه‌ر ئه‌و هه‌ڕه‌شه‌یه و هه‌ڕه‌شه‌ی تری هاوشێوه‌ش له ئاینده‌دا بوونه كرده‌وه، هیچ ئاسه‌وارێك له‌سه‌ر ئاشته‌وایی ئه‌هلی له كوردستان دانه‌نێن و له قه‌باره‌ی خۆیان زیاتر گه‌وره نه‌كرێن.
ئه‌وه‌ی ده‌مه‌وێت له‌مباره‌یه‌وه لێی بدوێم بریتییه له چوارچێوه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی قه‌شه جۆنز، یان ئه‌و ژینگه ده‌ستووری و یاساییه‌ی كه ئه‌و له په‌راوێزیدا ده‌جوڵێته‌وه، واته ئه‌و ئازادیه ڕه‌هایه‌ی كه ده‌ستووری ئه‌مریكی بۆ هاوڵاتیانی دابین ده‌كات. بێگومان ده‌ستووری ئه‌و وڵاته له یه‌كه‌مین ههمواركردنیدا (10) ماده بۆ ئازادی و مافه‌كانی هاوڵاتیان زیاد ده‌كات كه به (بڕوانامه‌ی ئازادییه‌كان) ناسراوه.
ئازادیه‌ك له‌وێ فه‌راهه‌م كراوه، كه ئێمه ده‌بێ به وردی سه‌رنجی لێبده‌ین و له‌و دامه‌زراوه‌یه‌ش تێبگه‌ین كه به‌رگری لێده‌كات و ئاسایشی بۆ دابین ده‌كات.. له‌لایه‌كی تریشه‌وه ده‌بێ سه‌رنج بده‌ین له قه‌باره و ڕاده‌ی پابه‌ندبوونی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مریكی به یاسا و ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یانه‌وه.. بۆ ئه‌وه‌ی له‌هه‌ریه‌ك له‌م دوو خاڵه تێبگه‌ین پێویسته ئاگامان له چه‌ند كارایه‌كی یاریده‌ده‌ری دیكه‌بێت، به‌م ته‌رزه:
1) قه‌شه جۆنز له هه‌ڕه‌شه‌كانیدا پشت به‌ئازادیه ده‌ستوورییه‌كانی ده‌به‌ستێت.
2) یاسایه‌ك پشتگیری له موماره‌سه‌ی ئازادیهكه ده‌كات.
3) هه‌ڕه‌شه‌كه گه‌وره‌یه، تاڕاده‌ی ئه‌وه‌ی له‌وانه‌یه یه‌ك ملیار موسوڵمان بخرۆشێنێ.
4) ئه‌مریكا خاوه‌نی سوپا و بنكه‌ی سه‌ربازی و به‌رژه‌وه‌ندی زۆر و زه‌وه‌نده له جیهانی ئیسلامیداو له‌وانه‌یه به‌هۆی ئه‌و ڕه‌فتاره‌ی جۆنزه‌وه، سه‌راپای ئه‌و به‌رژه‌وه‌ندیانه زیانی گه‌وره‌یان به‌ربكه‌وێ.
5) ئه‌مریكا له حاڵه‌تی جه‌نگدایه و پێویستی به‌وه نییه دوژمنی تری بۆ زیاد بكرێ.
وێڕای ئه‌م ڕاستیانه، ده‌بینن دامه‌زراوه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆرگانه‌كانی ده‌وڵه‌ت له‌و وڵاته‌دا ناتوانن به‌زۆری هێز ڕێ له‌و هاوڵاتیه‌ی خۆیان بگرن تاكو ئه‌و هه‌موو كێشه‌یه بۆ ئه‌مریكا نه‌نێته‌وه. به‌واتایه‌كی تر: ئه‌مریكا و دامه‌زراوه ده‌وڵه‌تییه‌كانی ئاماده‌ن باجی هه‌ڵوێستی تاكه هاوڵاتییه‌كی خۆیان بده‌ن و بچنه ژێر باری ئه‌و هه‌ڵوێسته تاكه‌كه‌سیه‌وه، به‌ڵام ئاماده‌نین به‌زۆری هێز ڕێ له هاوڵاتیه‌كی خۆیان بگرن و ئازادی لێ زه‌وت بكه‌ن. ئه‌گه‌رچی موماره‌سه‌ی ئه‌و ئازادیه‌ش باجی گه‌وره و گران بێنێته سه‌ر ئه‌مریكا.
له‌كاتی توندبوونه‌وه‌ی هه‌ڕه‌شه‌كانی قه‌شه جۆنزدا، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له پهخشنامهیهكدا داوای له‌و هاوڵاتیانه‌ی كرد كه به‌هه‌رهۆیه‌ك له وڵاتانی ئیسلامی‌دان، تائه‌وپه‌ڕی ئاگاداری خۆیان بن. ئه‌م جۆره ئاگاداركردنهوانهش له‌هه‌ركاتێكدا بڵاوده‌كرێنه‌وه كه ژیانی هاوڵاتیه‌كانی وڵاتێك له‌وڵاتێكی تردا بكه‌وێته به‌ر مه‌ترسی، پتر به‌هۆی سیاسه‌ته‌كانی ده‌وڵه‌تی یه‌كه‌مه‌وه. كه‌واته له‌و ئاگاداركردنهوهیهوه، تێده‌گه‌ین دامه‌زراوه‌ی ده‌وڵه‌ت له ئه‌مریكا ئاماده‌یه خۆی بكاته خاوه‌نی كردارێك كه تاكه‌یه‌ك هاوڵاتی پێی هه‌ستاوه، له‌هه‌مان كاتدا ئاماده‌یه له ئاستی نێوده‌وڵه‌تیشدا باجی ئه‌و ڕه‌فتاره تاكهكهسیهی هاوڵاتیه‌كی ساده‌ی خۆی بدات.
له‌هه‌مان كاتدا كۆشكی سپی و خودی باراك ئۆباما و وه‌زیری به‌رگریش له‌بری ئه‌وه‌ی به‌زۆری هێز و ده‌سه‌ڵاتیان ڕێگری بكه‌ن له هاوڵاتیهكهیان تاكو ئه‌و هه‌موو گرفته بۆ ئه‌مریكا دروست نه‌كات، ده‌بینین پشتیان به‌دوو ڕێگه‌چاره به‌ست:
1) وه‌زیری به‌رگری په‌یوه‌ندی بهجۆنزهوه كرد، داوای لێ‌كرد ئه‌وه‌ی له‌بیریبێت كه سه‌ربازه ئه‌مریكییه‌كان له ئه‌فغانستان و عیراقدان و به‌و كاره ژیانی ئه‌وان ده‌كه‌وێته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه هه‌وڵیدا له‌و نیازه‌ی پاشگه‌زی بكاته‌وه.
2) باراك ئۆباما، جگه‌له‌وه‌ی له‌چه‌ند لێدوانێكیدا ئه‌و كاره‌كه‌ی به‌ناشرین و دزێو وه‌سف كرد، هیچی دیكه‌ی له باره‌دا نه‌بوو بیكات، وه‌ك ئه‌وه‌ی به‌ڵێن بدات ڕێگه‌نه‌دات به‌وه‌ی جۆنز نیازه‌كه‌ی بكاته كرده‌وه.
له‌مه‌وه تێده‌گه‌ین ململانێی ڕاسته‌قینه له‌نێوان به‌هاكانی ئازادی (كه ده‌ستوور دابینیان ده‌كات و یاساش پارێزگاریان لێده‌كات) له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی ده‌وڵه‌تدا بوو. جێگه‌ی سه‌رنجه له‌و بگره‌و به‌رده‌یه‌دا ئازادی بیباته‌وه و ده‌سه‌ڵاتدارانیش مافی ئه‌وه به‌خۆیان نه‌ده‌ن به‌زۆری هێز ئازادی هاوڵاتییه‌كه‌یان پێشێل بكه‌ن، با موماره‌سه‌ی ئه‌و ئازادیه له ترۆپكی عهبهسیهتدا بێت و كۆڵێك گرفتی سیاسی و عهلاقاتیش بۆ وڵاته‌كه‌یان بێنێته كایه‌وه.
ئه‌وه‌ی ئێمه پێویسته سه‌رنجی لێبده‌ین بریتیه له ڕۆشنبیری ماف و ئازادی و په‌یگیری هه‌موان (به‌تایبه‌ت ده‌سه‌ڵاتداران) به مانا ڕاسته‌قینه‌كانی ئه‌و چه‌مكانه‌وه.. چییه واده‌كات له‌گرفتێكی به‌وجۆره دزێو و عهبهسیشدا ڕۆشنبیری ڕۆژئاوایی پارێزگاری له‌بڕێكی زۆر له‌به‌هاكانی بكات؟ كۆمه‌ڵگه‌ی ڕۆژئاوایی چۆن گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و ڕاده‌یه له قبوڵكردن و هه‌رسكردن و پاراستنی مافی تاكه‌كه‌س؟ بۆ ده‌وڵه‌ت ناچاره ملكه‌چی ئازادیه تاكه‌كه‌سیه‌كان بێت؟ به كام ئه‌فسون و جادووی مێژووی ئه‌وان گه‌یشتنه ئه‌م پله‌یه؟ چ سیستمێكی ئاڵۆزه وا له سه‌رۆكی گه‌وره‌ترین ده‌وڵه‌تی دنیا ده‌كات كه له‌به‌رده‌م خواستی تاكه یه‌ك هاوڵاتیدا ملكه‌چ بكات و بۆئه‌وه‌ی ڕێی ئه‌و كه‌تنه‌ی لێ بگرێ، له هاوڵاتیه‌كه‌ی ده‌پاڕێته‌وه، یان له قورسترین باردا ئامۆژگاری ده‌كات و ئه‌وه‌ی بیردێنێته‌وه كه ئه‌و كاره‌ی ئه‌و ده‌یه‌وێت بیكات ناپه‌سه‌ند و دزێوه؟
دواجار ده‌ڵێم: وێڕای ناشیرینی و ناپه‌سه‌ندی و عه‌به‌سیه‌تی نیازه‌كه‌ی قه‌شه جۆنز كه ته‌نانه‌ت له‌لایه‌ن كچه‌كه‌ی خۆشیه‌وه به‌كارێكی شێتانه له‌قه‌ڵه‌مدرا، ئه‌و كاره ئه‌گه‌ر سیناریۆیه‌كی داڕێژراویش بووبێت بۆ ئیستیفزازكردنی موسوڵمانان له‌به‌رانبه‌ر دروستكردنی مزگه‌وتێك له (گراوند زیرۆ)ی ته‌نیشتی دوو تاوه‌ره ڕووخاوه‌كه‌ی (11/سێپته‌مبه‌ر) هێشتر ناچارمان ئه‌كات دان به ڕاستیهكدا بنێین كه ده‌ڵێت: سیناریۆكه به‌دیوێكی تردا نیشانی داین كه چۆن هه‌میشه له‌وێنده‌ر ئازادی گره‌و له هێز و ده‌سه‌ڵات ده‌باته‌وه، ده‌سه‌ڵاتدارانیش مه‌گه‌ر ته‌نها بپاڕێنه‌وه، ده‌نا پێویسته مل بۆ ئازادی كه‌چ بكه‌ن.