مۆدێلێك بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی كورد له‌كوردستانی توركیا.
(نعوم چۆمسكی) كه پڕۆفێسۆره له‌یه‌كێك لهئهنیستیتووه ته‌كنۆلۆژییه‌كان له‌دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ئاژانسی هه‌واڵی (فورات نیوز)، باس له‌وه‌ده‌كات له‌ئێستادا باشترین ڕێگه‌چاره بۆ چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌كوردستانی توركیا، مۆدێلی پێڤاژۆی ئاشتییه لهئێرلهندهی باكوور‌و ئیسپانیا.
به‌بۆچوونی چۆمسكی هه‌ندێك به‌ره‌و پێشچوون له‌چاره‌سه‌ری پرسی كورد له‌توركیا ڕوویداوه، "به‌ڵام زۆر هه‌نگاوی دیكه هه‌ن كه پێویسته بنرێنو له‌و ڕووه‌شه‌وه بانگه‌واز ده‌كه‌م له‌كۆڕو كۆمه‌ڵه سیاسیی‌و مه‌ده‌نییه‌كان كه پشتیوانی چاره‌سه‌ری پرسی كورد بكه‌ن".
به‌بڕوای ئه‌و كه‌سایه‌تییه ناسراوه‌ی جیهان، له‌ئێستا گرنگترین ئه‌رك كه له‌ئه‌ستۆی حكومه‌تی توركیادایهو پێویسته ئه‌نجامی بدات، لێخۆشبوونه بۆ گه‌ریلاكانی پارتی كرێكارانی كوردستان‌و له‌و ڕووه‌شه‌وه ئه‌و پشتگیریی لێده‌كات.
(نعوم چۆمسكی) كه به‌یه‌كێك لهزمانناسه پایه‌به‌رزه‌كانی دنیا ناسراوه، ڕه‌تكردنه‌وه‌ی په‌روه‌رده به‌زمانی دایك له‌لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له‌دوای یه‌كه‌كانی توركیاوه به‌نیشانه‌ی تێنه‌گه‌یشتنی ئه‌و وڵاته ده‌زانێت له‌به‌رامبه‌ر بوونی گه‌لی كورد. وتیشی:"ڕاسته به‌كوردی كه‌ناڵی تهلهفزیۆنیو به‌رنامه‌ی ڕادیۆیی هه‌ن، به‌ڵام قه‌ده‌غه‌كردنی زمانی كوردی له‌په‌روه‌رده‌دا كارێكه كه به‌هیچ جۆرێك قابیلی قبوڵكردن نییه".
چۆمسكی ڕه‌خنه‌ی له‌ئه‌مریكا گرت به‌وه‌ی كه له‌شه‌ڕی نێوان توركیا‌و په‌كه‌كه‌دا ڕۆڵدهگێڕێو به‌وه‌ش تاوانباری كرد كه ئه‌مریكا له‌كاتی هه‌موو شه‌ڕه‌كاندا چه‌كی بهتوركیا داوه تاوه‌كو له‌دژی كورد به‌كاری بهێنێ.
ئه‌و زمانناسه جیهانییه ڕه‌خنه‌ی له‌میدیاكانی ئه‌مریكا گرت به‌تایبه‌ت ئه‌و كهناڵو ده‌زگا ڕاگه‌یاندنانه‌ی له‌ناو توركیادا ئۆفیسیان هه‌یه، كه له‌كاتی ئه‌و ڕووداوانه‌ی له‌توركیا ڕووده‌ده‌ن، بێلایه‌نانه ڕووماڵی هه‌واڵه‌كان ناكهنو پشتگیریی توركیا ده‌كه‌ن.
چۆمسكی به‌رده‌وام ده‌بێت له‌ڕه‌خنه‌گرتن لهئهمریكاو ده‌ڵێت:"نه‌ك ته‌نیا كورده‌كانی توركیا، به‌ڵكو له‌كاتی كۆمه‌ڵكوژی گه‌لی كورد له‌عێراق، من داوای پشتگیریی ئه‌مریكام كرد بۆ كورده‌كان، به‌ڵام ئه‌مریكا بێده‌نگی هه‌ڵبژاردو ئێستاش له‌هه‌موو ڕوویه‌كه‌وه پشتگیریی توركیا ده‌كات، له‌به‌رئه‌وه پێویسته كورد ئه‌وانه‌یان له‌به‌رچاوبێت".
له‌درێژه‌ی ئه‌و دیداره‌دا چۆمسكی باس له‌وه‌شده‌كات، كه ئه‌مریكا هیچ كاتێك دۆستی گه‌لی كورد نه‌بووه‌و ناشبێت، كورده‌كان هه‌ر له‌كۆنه‌وه هیچ دۆستێكیان نه‌بووه جگه له‌چیاكان.
ئا: هێرش شۆڕش
سه‌رچاوه: فورات نیوز
NNA