مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان وابرياره هه‌فته‌ی داهاتوو هه‌ڵوێستی كۆتايی خۆيان سه‌باره‌ت به‌پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق رابگه‌يه‌نن. ئه‌مه له‌كاتێكدايه كه هه‌ندێك كه‌سايه‌تی ناوليستی عێراقيه بهسهرۆكايهتی ئه‌ياد عه‌لاوی باس لهوهدهكهن كه ليسته‌كه‌يان سازشی له‌سه‌ر وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران كردووه و پاڵپشتی له عادل عبدالمهدی پاڵێوراوی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئيسلامی ده‌كه‌ن بۆ ئه‌و پۆسته.له‌لێدوانێكی تايبه‌تدا بۆ ماڵپه‌ری شه‌فه‌ق ئه‌ندامێكی ليستی عێراقه ئه‌وه‌ی روونكرده‌وه كهسازشكردنی كردنی ئه‌ياد عه‌لاوی ئه‌وه ناگه‌يه‌نێت كه مهيدانهكهی چۆڵ كردبێت بۆ عادل عبدالمهدی ياخود له‌پێناو به‌ده‌ستهاتنی ده‌سه‌ڵات بێت به‌ڵكو وه‌كو هه‌ست كردنه به‌ئه‌ركێكی نشتيمانی و له‌پێناو ئه‌وه‌دايه كه ئه‌م گێژاوه سياسيه‌ی كه عێراقی گرتووه‌ته‌وه و كاريگه‌ری زۆريشی كردووه‌ته سه‌ر ژيان و گوزه‌رانی گه‌لی عێراق چاره‌سه‌رێكی خێرای بۆ بدۆزرێته‌وه، وهرێگاگرتنيشه له‌وانه‌ی كه ده‌ستيان به‌زۆر گرتووه به‌كورسی ده‌سه‌ڵاته‌وه‌و بوار بۆ كه‌سانی ديكه ناره‌خسێنن و هه‌وڵی گه‌رانه‌وه‌ی ديكتاتۆری و كۆكردنه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵاته‌كان له ژێر ركێفی يه‌ك كه‌سدا ده‌ده‌ن، وه ده‌رگای گفتووگۆشمان به‌رووی هه‌موو لايه‌نه‌كاندا كردووه‌ته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی لهنزيكترين كاتتدا حكومه‌ت پێكبهێنرێت و دهربازببين له‌م قه‌يرانه‌ی كه ووڵات تێی كه‌وتووه..
وه‌سه‌باره‌ت به‌وه‌ی له‌كاتێكدا ئه‌گه‌ر حكومه‌تی عێراقی له‌لايه‌ن نوری مالكييه‌وه پێكهێنرا ئيئتيلافی عێراقيه هه‌ڵوێستيان چی ده‌بێت، حامد موتڵه‌گ رايگه‌ياند كه وه‌كو ليستی عێراقيه به‌شداری له‌حكومه‌تێكدا ناكه‌ن كه فه‌رمان له‌ده‌ره‌وه وه‌ربگرێت و بوار بۆ ووڵاتانی به‌رژه‌وه‌ند خواز بره‌خسێنێت كه ده‌ست وه‌ر بده‌نه كاروباری حكومه‌ته‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی به‌رژه‌وه‌ندی عێراق له‌وه‌دا نابينين كه به‌و شێوه‌يه حكومه‌تێكی سه‌ركه‌وتوو پێكبهێنرێت.
هه‌رله‌م باره‌يه‌وه ئه‌ندامێكی وه‌فدی دانووستكاری كوردی له‌لێدوانێكيدا بۆ شه‌فه‌ق رايگه‌ياند بێگومان سازش كردنی ئهيادعهلاوی بۆ عادل عبدالمهدی هه‌نگاوێكی باشه بۆ نزيك بوونه‌وه له‌پێكهێنانی حكومه‌ت به‌ڵام ده‌بێت هه‌ڵوێستی خۆيان به‌فه‌رمی رابگه‌يه‌نن چونكه تاوه‌كو ئيستا ئه‌وه روون نيه كه ئايا سازشيان كردووه ياخوود نا وه داواشی له‌لايه‌نه سياسيه‌كان كرد نه‌رمی بنوێنن به‌رامبه‌ر به‌يه‌كتر بۆ هه‌رچی زووتری پێكهێنانی حكومه‌ته. وه له‌وه‌ڵامی پرسياری ئه‌وه‌ی ئايا كه ئيئتيلافی فراكسيۆنه كوردستانيه‌كان له چ لايه‌نێكه‌وه زۆرتر نزيكه دكتۆر مه‌حمود عوسمان رايگه‌ياند كه وه‌كو ليسته كوردستانيه‌كان پێشتريش هه‌ڵوێستمان روون بووه‌و ئاشكرايه هه‌ركه‌سێك دواكارييهكانمان جێبه‌جێ بكات ئێمه له‌گه‌ڵ ئه‌و ليستهداين، وه ئێستاش نزيك بوونهوهيهك و لێك تێگه‌شتنێك له‌نێوان ئێمه‌و ئيئتيلافی نيشتمانيدا هه‌يه و ره‌زامه‌نديان له‌سه‌ر زۆربه‌ی داواكاريهكانمان دهربريوه. ووتيشی ئومێد ده‌خوازين له كۆبونه‌ی سه‌رانی ليسته عێراقيه‌كان له‌هه‌ولێر له‌گه‌ڵ سه‌رۆك بارزانی بتوانرێت به‌زووترين كات ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ربكرێت و هه‌موو لايه‌ك بگه‌ينه رێككه‌وتنێكی ته‌وافوقی له پێناو پێکهێنانی حکومه‌تێکی شه‌راکه‌تی نیشتمانی که نوێنه‌رایه‌تی هه‌موو پێکهاته سه‌ره‌کییه‌کانی وڵات بکات.
له‌پاڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌ندامێكی دياری ئيئتيلافی ده‌وڵه‌تی ياسا كه نوری مالكی سه‌رۆك وه‌زيرانی ماوه به‌سه‌رچوو سه‌رۆكايه‌تی ده‌كات له‌لێدوانێكی تايبه‌تدا بۆ مالپه‌رو راديۆی شه‌فه‌ق رايگه‌ياند كه پرسی پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران به‌پێی ماده‌ی 76 حه‌فتاو شه‌شی ده‌ستووری عێراقی و راڤه‌كردنی له‌لايه‌ن دادگای ئيتيحاديهوه يهكلايی كراوه‌ته‌وه بۆ ئيئتيلافی نيشتيمانی و پاڵێوراويش نوری ماليكيه بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته، وه پاڵاوتنی عادل عبدالمهديش له‌لايه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای ئيسلاميهوه بۆ وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك وه‌زيران ته‌نها بۆ به‌ربه‌ست درووست كردن بوو له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تدا له‌لايه‌ن نوری مالكييه‌وه.سه‌باره‌ت به دانووستانه يه‌ك لايه‌نه‌كانی ئه‌نجومه‌نی باڵای ئيسلاميی له‌گه‌ڵ كوتله‌كانی ديكه‌دا عه‌لی عه‌لاق ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه ئه‌نجومه‌نی باڵای ئيسلامی له‌لايه‌كه‌وه داوای يهكههڵوێستی و يه‌كگرتوویی ئيئتيلافی نشتيمانی ده‌كه‌ن و له‌لايه‌كی ديكه‌وه هه‌وڵی به‌ربه‌ست درووستكردن ده‌ده‌ن له‌به‌رده‌م پێكهێنانی حكومه‌تدا بێگومان ئه‌مه‌ش له‌به‌رژه‌وه‌ندی گشتيدا نابێت.
هه‌روه‌كو مه‌حمود عوسمان ئاماژه‌ی پێكرد به‌هه‌مان شێوه عهلاقيش دووپاتی نزيكبوونهی هه‌ردوو ئيئتيلافی كوردستانی و نشتيمانی كرده‌وه‌و وه دڵنيايی خۆشی ده‌ربری به گه‌يشتن به‌ئه‌نجامێكی ئيجابی له كۆبونه‌وه‌كانی هه‌ولێردا.