: پسپۆرى به‌ریتانیا له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان له‌كاتى هه‌ڵگیرسانى شه‌ڕى عێراق پێی وایه كه لیكۆلینه‌وه‌ى چیلكۆت له‌سه‌ر شه‌ڕى ئازادى عێراق له ساڵى دوو هه‌زار و سێ هیچ سوودێكی نییه مه‌گه‌ر لێكۆلینه‌وه‌كه كۆمه‌ڵێك پرسیارى راسته‌قینه بوروژێنێت. لیكۆلینه‌وه‌ى چیلكۆت جه‌خت له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه وانه له شه‌ڕى عێراق و به‌رپاكردنی شه‌ڕه‌كه بگیرێت ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ئه‌مه له‌سه‌ر ویستى خه‌ڵكى به‌ریتانیا لێكۆلینه‌وه‌یه‌كى راست بێت ده‌بێ ئه‌مه‌ش بزانین كه ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه ئامانجى مه‌ترسیدارى هه‌یه. من له ساڵانی هه‌زار و نۆ سه‌د و نه‌وه‌د و هه‌شت تا دوو هه‌زار و دوو ، پسپۆرى عێراق له ئه‌نجوومه‌نى ئاسایشى نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان بووم.دواى خستنه ڕووى به‌ڵگه‌نامه‌كان بۆ لێكۆلینه‌وه‌ى 2004ى بوڵتێر ده‌ستم له‌كاركێشاوه. ئه‌و كات لێكۆلینه‌وه‌ى بوڵتێر ئه‌نجامێكی باشى به‌دواوه بوو و جێگای متمانه بوو. به‌ڵام كاركردنی به‌رێز جۆن چیلكۆت له‌سه‌ر لێكۆلینه‌وه‌ى بوڵتێر وه‌ك هه‌وڵدانێك بۆ دوو قات كردنى تاوانه‌كان كه هه‌مان ئامانج و هه‌ڵسه‌نگاندنی هه‌یه ئه‌نجام دراوه كه جێگاى متمانه‌ش نییه.هه‌واڵگرى به‌ریتانیا هه‌وڵى ده‌دا بۆ ئه‌وه‌ى پاساوێك بۆ شه‌ڕه‌كه بدۆزێته‌وه كه له‌وانه‌یه له قه‌باره‌ى خۆی گه‌وره‌تر كرابێت ، به‌ڵام به‌ئه‌نقه‌ست شه‌ڕه‌كه دروست نه‌بوو. له‌وانه‌یه خۆدی هه‌واڵگرى تووشى كۆمه‌ڵێك هه‌ڵه هاتبێت ، له شیكردنه‌وه‌ى دوواییدا ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه متمانه‌ى خۆی هه‌بووه. بۆیه كاركردنی جۆن چیلكۆت له‌سه‌ر لیكۆلینهوهكه خزمه‌ت به لێكۆلینه‌وه‌ى بوڵتێرى گه‌یاند و شتێكی نوێ پێشكه‌ش نه‌كرد و هیچ پێوه‌رێكیش نییه كه ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه متمانه‌ى پێ بكرێت.له لایه‌كی دیكه‌وه ، گه‌ڵێك له‌و به‌ڵگانه‌ى خراونه‌ته ڕوو قازانجێكی قولى له پشت‌راست كردنه‌وه‌ى نه‌خشه‌ى حكوومه‌تى به‌ریتانیا بۆ به‌رپابوونی شه‌ڕى عێراق هه‌یه. یه‌كێك له‌و كارانه‌ى كه پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕ كارى له‌سه‌ر كرابوو بریتییه له‌وه‌ى كه به‌هیچ شێوه‌یه‌ك پێداچوونه‌وه‌یه‌كى گونجا بۆ بژارده‌كانى به‌رده‌ست نه‌كراوه.هه‌رچه‌نده شایه‌تحاڵه‌كان بێ گومان بانگه‌شه‌ى ئه‌وه ده‌كه‌ن كه پێداچوونه‌وه‌ى بژارده‌كان نه‌كراوه و ئه‌و سزایانه‌ى به‌سه‌ر عێراقدا سه‌پێندرابوون ، كاریان نه‌ده‌كرد ، به‌ڵام ئه‌مه راست نییه : هه‌ڵسه‌نگاندنه ناوخۆییه‌كانى حكوومه‌تى به‌ریتانیا تا 2002 دووپاتى ئه‌وه‌یان ده‌كرده‌وه كه سزاكان رێگه‌یان له عێراق گرت كه دووباره نه‌توانێت جبه‌خانه‌ى چه‌كی كۆمهڵهكوژ و كێشوهربڕ به‌ده‌ست بهێنێته‌وه.بۆچى تۆنی بلێر پرسی هه‌نارده‌كردنی نه‌وتى عێراق به‌شێوه‌یه‌كى نایاسایی بۆ سووریا نه‌خسته ڕوو كاتێك له تشرینى یه‌كه‌می 2001 سه‌ردانى دیمهشقى كردبوو ، چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك پێش هه‌ڵگیرسانی شه‌ڕه‌كه به‌ریتانیا هێشتا نه‌یده‌ویست شه‌ڕه‌كه هه‌ڵبگیرسێت ، به‌ڵام بۆچى وه‌زیرانى به‌ریتانیا به پارله‌مانیان راگه‌یاند كه فرۆكه‌كانى به‌ریتانیا له هێله‌كانى دژه فڕین هیچ شتیان ئه‌نجام نه‌داوه كه ئه‌و كات باكوور و باشوورى عێراقى له هێرشه‌كانى سه‌ددام حوسێنیان ده‌پاراست ، هه‌روه‌ها به‌رپرسانی ئه‌مه‌ریكاش به میدیاكانى ئه‌و وڵاته‌یان راگه‌یاندبوو كه فرۆكه‌كانى به‌سووكی دژى عێراق جه‌نگاون و له ئاینده‌یه‌كى نزیكدا ده‌یانه‌وێت عێراق له ده‌ستى سه‌ددام حوسێن ئازاد بكه‌ن.لێكۆلینه‌وه‌ى چیلكۆت ده‌یه‌وێت تۆنی بلێر به تێوه‌گلانی شه‌ڕى عێراق تۆمه‌تبار بكات كه به هاوپه‌یمانێتى له‌گه‌ڵ ئه‌مه‌ریكا به‌شداریان له شه‌ڕه‌كه كردووه. به‌ڵام لێكۆلینه‌وه‌كه زۆر كه‌موكوڕى هه‌یه و ناتوانێت شته تازه‌كان بدركێنێت.وه‌ك دیاره لێكۆلینه‌وه‌كه گرنگی به ده‌سه‌ڵاتداره پایهبهرزهكانى داوه. زۆربه‌ى هه‌ره زۆرى لایه‌نى بریاردان له لایه‌ن ئه‌و به‌رپرسانه‌وه جێبه‌جێ كراوه كه ره‌وشى عێراقیان ده‌شارده‌وه. لێكۆلینه‌وه‌كه پێداگرى له‌سه‌ر چاوپێكه‌وتن له‌گه‌ڵ ئه‌و كه‌سانه ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى به‌ڵگه‌نامه‌كان زیاتر روون ببنه‌وه هێشتا زۆربه‌ى ئه‌و به‌رپرسانه له نێو حكوومه‌تدان و ئه‌م لێكۆلینه‌وه‌یه پێویسته ئه‌و گهرهنتینهیان بۆ به‌رپرسان ده‌سته‌به‌ر بكات كاتێك ئه‌وان هه‌ندێ خاڵى نهێنى ئاشكرا ده‌كه‌ن نابێت قسه‌كانیان بڵاوبكرێنه‌وه به‌ڵكو ته‌نها بۆ مه‌به‌ستى لێكۆلینه‌وه كه‌ڵكیان لێوه‌ربگیرێت.
راستییه‌كى دیكه‌ش هه‌یه كه هیچ كه‌سێك ناخوازێت ئه‌م راستییه ئاشكرا بكرێت : له‌وه‌ى حكوومه‌ت چ به‌شێوه‌یه‌كى وه‌فادارانه كاره‌كه‌ى ئه‌نجام بدات یان نه ئه‌وا ناتوانرێ ده‌رك به واقیعیه‌تى شوێنه‌كانى وه‌ك عێراق بكه‌ین كه زۆر جار پرۆسه‌ى ئازادسازی وه‌ك داگیركارى ناوببرێت چونكه ئێستا هێزه‌كانى به‌ریتانیا له عێراق كشاونه‌ته‌وه و به‌ریتانیاش جگه له كوشتنى سه‌ربازانی هیچ ده‌ستكه‌وتێكی دیكه‌ى ماددی به‌ده‌ست نه‌هێنا هه‌ر بۆیه پێم وایه لێكۆلینه‌وه‌ى چیلكۆت ده‌رئه‌نجامی باش پێشكه‌ش ناكات و پێویستى به سه‌ڵماندن و به‌ڵگه‌نامه‌كانى زیاتره‌وه هه‌یه.