بۆوه، خاوه‌ن و به‌رپرس و لێپرسراونی هێرشه دڕنده‌كانی ده‌سه‌لاتدارێتی به‌عس به‌بۆمبی كیمیایی بۆ سه‌ر شاره‌كانی هه‌ڵه‌بجه، سێوسێنان، بادینان و دۆڵی بالیسان و راگوێزانی به‌سه‌دان هه‌زار ژن و پیاو و منداڵ و پیرو په‌ككه‌وته له‌خه‌ڵكی بێدهسهلاتی شار‌و شارۆچكه‌كانی كوردستان، ئه‌و شۆڤێنییه‌ی لێپرسراو و جێبه‌جێكه‌ری كوشت و بڕی به‌كۆمه‌ڵی ئه‌و خه‌ڵكه راگوێزراوانهو بێ سه‌روشوێنكردنی ژماره‌یه‌كی زۆریان بوو، ئا له‌وساته وه‌خته‌دا كۆمه‌لانی خه‌ڵكی كوردستان كه‌سوكاری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كان، مژده‌ی ئاسووده‌یی و ئارامی و دڵخۆشیان ده‌دا به‌یه‌ك، ئه‌و خه‌ڵكانه سه‌رگه‌رمی وه‌رگرتنی هه‌واڵێك بوون كه شنه‌بایه‌كی فێنك بوو بۆ ساڕێژكردنی كه‌مێكی ئازاره قووڵه‌كانی دابڕان و چاوه‌ڕوانی.
سه‌ده‌یه‌ك
لهوێرانكاری
ئه‌گه‌رچی میلله‌تی كورد هه‌رگیز خۆشی نه‌هاتووه لهگیانكێشانی مرۆڤێك، خۆشحاڵی كوشت و كوشتاریش نه‌بووه، ئه‌گه‌ر لێیی گهڕانایه هه‌رگیز له‌منداڵێكه‌وه كه‌هه‌ستی چه‌ك ناسینی تیا به‌دیكراوه تا بهگهورهیهكی پیرساڵ كه‌ده‌ستی له‌رزۆكی توانادار بێت، نه‌ك هه‌ر چه‌كیان نه‌ده‌ناسی، به‌ڵكو ئه‌و شاره‌زاییه‌یان كه له‌به‌رگری خۆمانه‌وه‌و له‌ناو نه‌چوونه‌وه له‌گه‌ڵ جۆره‌كانی چه‌كدا هه‌یان بوو، له‌شتێكی تردا به‌كاریان ده‌هێناو زانا‌و داناتر ده‌بوون و سوودمه‌ند ده‌بوون له‌و خاكه پڕ پیت و به‌ره‌كه‌ته‌ی هه‌یانه، له‌بری خه‌باتی چه‌كدارانه‌و گیانبه‌خشینیش ژیانێكی ئاسووده‌و میهره‌بانیان دهبردهسهرو پێشكه‌وتن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌ته‌واوی بواره‌كانی ئابووری، زانستی، كۆمه‌لایه‌تی و فه‌رهه‌نگیدا به‌سوودو قازانجی نه‌ك ته‌نیا خودی خۆیان، به‌ڵكو له‌به‌رژه‌وه‌ندی ولاتانی دراوسێ و دنیاش ده‌شكایه‌وه، به‌لام چی لهچاوچنۆكی بۆ ده‌سه‌لات و هزری شۆڤێنی نه‌ته‌وه‌په‌رستی نێو میلله‌تانی سه‌رده‌ست و به‌رژه‌وه‌ند په‌رستی بیرته‌سكی ناوچه‌یی و پلانه ستراتیژه‌كانی زلهێزان ده‌كه‌یت له‌سه‌ر سینگ و به‌رۆكی میلله‌تێكی سته‌مدیده ئاره‌زوو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان یه‌كانگیر ده‌بێت و نزیكه‌ی سه‌ده‌یه‌ك لهوێرانكاری و كاولكاری و هه‌وڵی له‌ناوبردنی نه‌ژاد وه‌ك ئازار‌و ئاگر دهبارێننه سه‌ر ئه‌م میلله‌ته كڵۆڵهی هه‌میشه تامه‌زرۆی ئاشتی و هێمنی و ئارامی بووه‌و له‌و پێناوه‌شدا خه‌باتێكی زۆر‌و بێوچانی كردووه‌و قوربانییه‌كی زۆری بۆ داوه.
چوار جار حوكمی له‌سێداره‌دان
ئه‌وه‌ی جێی شانازی میلله‌تی كوردیشه به‌درێژایی مێژووی شۆڕش و خه‌باتی چه‌كدارانه‌ی شه‌ڕو به‌رگریی و چالاكییه‌كانی ته‌نیا له‌سه‌ر خاكی خودی خۆی بوه‌و چه‌ند خۆی به‌خاوه‌ن حه‌ق زانیبێت و فشاری له‌سه‌ر بووبێت هێرش و شه‌ڕی نه‌گواستۆته‌وه بۆسه‌ر خاكێكی تر‌و هه‌میشه رێنماییه‌كانی مافی مرۆڤی په‌یڕه‌و كردووه‌و نه‌ك هه‌ر بیری له‌ئازاردانی هاوولاتییه‌كی بێچهكی نه‌كردۆته‌وه له‌خه‌ڵكانی میلله‌تانی سه‌رده‌ست، به‌ڵكو ئه‌و سه‌ربازانه‌ش كههێرشیان ده‌كرده سه‌ر كوردستان و میلله‌تی كورد‌و له‌كاتی شه‌ڕدا ده‌ستگیر ده‌كران، مامه‌ڵه‌ی دیلی جه‌نگیان له‌گه‌ڵ دهكراو هه‌موو مافێكیان وه‌ك مرۆڤ بۆ ده‌سته‌به‌ر ده‌كرا به‌پێی مافه‌كانی مرۆڤ لهڕێكهوتننامه نێو ده‌وڵه‌تییه‌كان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كاندا، به‌لام له‌سێداره‌دان و گیانكێشانی كه‌سێكی وه‌ك (عه‌لی حه‌سه‌ن مه‌جید) كه میلله‌تی كورد وه‌ك خاوه‌ن مافێك له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و جینۆسایده‌ی به‌رامبه‌ریان كرد، له‌گه‌ڵ گیرانی ئه‌م تاوانباره‌دا له‌ڕێی خاوه‌ن ئه‌نفال و گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانه‌وه سكالای یاساییان دژ به‌سیاسه‌تی قڕكردنی كوردیان له‌دادگا تۆماركرد‌و دادگاش له‌سه‌ر كه‌یسی تاوانه‌كانی ئه‌م تاوانباره دژ به‌میلله‌تی كورد‌و هه‌موو خه‌ڵكانیتر له‌عیراق چوار جار حوكمی له‌سێداره‌دانی به‌سه‌ردا درابوو له‌گه‌ڵ چه‌ندینجار حوكمی هه‌تا هه‌تایی، ئه‌و تاوانباره له‌سێداره دراو مێژوو دوا رۆژی ژیانی یه‌كێك له‌هه‌ره تاوانباره گه‌وره‌كانی دژ به مرۆڤایه‌تییان تۆماركرد‌و كردیه نموونه‌ی هه‌موو ئه‌و تاوانبارانه‌ی ناخیان ناخی ئاژه‌ڵێكی دڕنده‌یه‌و له‌سوودوه‌رگرتن له‌هه‌لێكی ره‌خساو، گه‌وره‌ترین تاوان ئه‌نجامده‌ده‌ن بێئه‌وه‌ی گوێ بده‌نه هیچ یاسایه‌ك.