عه‌لی حسێن فه‌یلی/ له ئێستادا وڵاته‌كه‌مان ناوه‌ندێكی گرنگی پێكدادانی به‌رژه‌وه‌ندی و سیاسه‌ته دژبه‌یه‌كه‌كانی هێزه‌كانی بیانی و ناوخۆییه و خاكه‌كه‌ی به بارووتی گه‌رمی جه‌نگ و نه‌فره‌تی تائفی ئالوده كراوه و هه‌واڵه تراژیدیا ئاساكانی سه‌ردێڕی هه‌میشه‌یی بڵاوكراوه‌كانی دونیان . له‌وه‌ها شوێنێكدا كه رۆژانه‌و به‌رده‌وام خه‌ڵكی بێ‌تاوان بكوژرێ، نه دیموكراسی و یه‌كسانی و نه حكومه‌تی پاوه‌جێ له‌دایك ده‌بن ! نه میلله‌ت بوونی ده‌بێ و نه حكومه‌ت به واتا راسته‌قینه‌كه‌ی ده‌ورو نه‌خش ده‌گێڕێ!
ئاساییه له هه‌موو سه‌رده‌مێكدا ئیداره‌دانی كاروباری وڵات پێویستی به زانستی خۆی هه‌یه و ناكرێ چاوه‌نواڕی پێشفهچوونی زانست بی تا له داهاتوودا بگوترێ كام بڕیار له شوێنی خۆیدا بووه. لێ له ئێستادا سیاسه‌توانی ئه‌م وڵاته شانبه‌شانی دهوڵهتمهدارهكان ته‌نانه‌ت ناتوانن دان به خۆیاندا بگرن‌و په‌یتا په‌یتا بڕیاری سه‌ره‌رۆیانه نه‌ده‌ن! ئه‌وه‌نده‌ی هه‌ڵه‌كاری هه‌یه ده‌رفه‌ت بۆ بڕیاری دروست ناره‌خسێ بێ ئه‌وه‌ی هیچ لایه‌نێك ئه‌نجامی شوێنهاتهكان بگرێته مڵ .
له بیر نه‌كه‌ین وه‌ك هه‌موو وڵاتانی دونیا ، پێویستی عیراق به سیاستمه‌دارو ده‌وڵه‌تمه‌دار نكۆڵی هه‌ڵناگرێ، كاره‌سات ئه‌وه‌یه كه لێكۆله‌رو بیرمه‌ندی ئه‌م وڵاته له پرۆسه‌ی شوێن بزربووندا به‌شدارن . له كاتێكدا به پێی نیازی بارودۆخه‌كه هه‌ریه‌ك له‌وان ده‌یاتوانی ده‌ورو نه‌خشی زیاتر بگێڕێ.
وه‌ك چۆن پێكهێنانی حكومه‌ت له خودی به‌رده‌وامی ژیانی ئاستهمتربووه و له كاتێكدا جه‌نگاوه‌رو شه‌ڕانگێزه‌كان له‌پێشترن ، ده‌ستنیشانی ئه‌وه‌ی كه كێ و كام چین و لایه‌ن پێویستی هه‌نووكه‌یین گه‌لێك دژواره . له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئه‌م وڵاته بۆ گه‌یشتن به كه‌ناری ئارامی پێویستی به هه‌موو تاكه‌كانیش هه‌یه ، هه‌رده‌م خافڵ بووه له كۆكردنه‌وه‌ی نوخبه و به‌وه‌ش زیانی پێ گه‌یشتووه.
روونه كه ئه‌ركی سیاسه‌توان و ده‌وڵه‌تمه‌داری ئه‌م وڵاته‌یه كه ده‌بێ قسه بكات و بڕیار بدات و كار بكات لێ بۆ له‌مه‌ودوا ئه‌وه‌ی عیراق پێویستیه‌تی ته‌نیا ئه‌وان نین ! هه‌ر حكومه‌تێك دامه‌زرێ ، كه‌سانێك پێویستن كه مه‌ودای دوورتر ببینن و به‌رچاوروونی بده‌نه سیاسه‌توان و ده‌وڵه‌تمه‌دارانی هه‌موو كابینه‌یه‌كی حكومی .
ئه‌وه‌ی پێی ده‌گوترێ كارناس ته‌نیا ناو‌و نازناو نییه، له ژیانی خۆیدا گه‌لێك سیاسه‌توان ده‌بینێ لێ بڕیار نه‌دات و به پێشبینی بۆ ئه‌نجامه‌كان به‌سه‌نده ده‌كات و زانیاری دهخاتهبهردهستی خاوه‌ن بڕیار.
له كۆتاییدا عیراقی سه‌رده‌م پێویستی به‌و بیرمه‌ندانه هه‌یه كه ئاسۆی نواڕینیان له لێكۆله‌رانی سه‌رده‌میش فره‌تره ، چونكو له‌و شوێنه‌ی كه نرخی مرۆف هێنده‌ی به‌رمیلێك نه‌وت به‌های نه‌بێ و له سای غه‌دری شۆفێنیه‌تی نه‌ته‌وه كوژ بووبێته به‌هشتی تاوانباران ، دڵسۆز‌و خێرومه‌ندی دانا‌و زانا ، ناچار نین ببنه شه‌ریك و هاوبه‌شی ده‌وڵه‌تمه‌داری نابه‌رپرس، تا خێرا بڕیار و پێشنیاری كاره‌ساتبار بده‌ن . ئاساییه ئه‌گه‌ر هه‌زارساڵی دیكه‌ش وابروات، له‌سه‌ر سنگی بێ به‌زیی ئه‌م وڵاته ، به‌خته‌وه‌ری شین نابێ