هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ده‌نێته‌وه. له‌ناو قه‌ده‌غه‌كراوه‌كاندا سێ كورد هه‌یه كه‌بریتین لهنههرۆ محه‌مه‌د عه‌بدولكه‌ریم كه‌سنه‌زانی و ئه‌رشه‌د زێباری و جه‌وهه‌ر محی هه‌ركی. به‌لام ئه‌وه‌ی مایه‌ی دروستبوونی كێشه‌یه، ساڵح موتڵه‌گه كه‌سه‌رۆكی به‌ره‌ی دیالۆگی نیشتمانییه.
كڕۆكی مه‌سه‌له‌كه‌ش په‌یوه‌ندیی به‌دوو خاڵه‌وه هه‌یه. یه‌كێكیان ئه‌وه‌یه كه موتڵه‌گ ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانه‌و له‌مه‌سه‌له‌كه وا ته‌ماشا ده‌كرێ كه وه‌ك چۆن له‌ساڵی 2005دا رێی پێدرا خۆی بپاڵێوێ و كه‌س به‌ربه‌ستی بۆ دروست نه‌كرد، ئێستاش مافی خۆپالاوتنی هه‌یه‌و نابێ هیچ به‌ربه‌ستێكی بۆ دروست بكرێ، به‌تایبه‌تی كه پشتبه‌ستن به‌ماده‌ی 7ی ده‌ستوور بۆ به‌خشینی ره‌وایی به‌قه‌ده‌غه‌كردنی، ماده‌یه‌كی تازه نییه‌و له‌ساڵی 2005یش هه‌بووه‌و كه‌س نه‌یكردبووه بیانوو بۆ تهگهرهدان لهخۆپالاوتنی موتڵه‌گ بۆ ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. به‌م پێودانگه، به‌ڵگه‌كانی موتڵه‌گ و هاوپه‌یمانه‌كانی به‌ڵگه‌ی لاوازنین و كه‌ره‌سته‌ی پێویست بۆ ئه‌و دابینده‌كه‌ن كه مه‌سه‌له‌كه بخرێته چوارچێوه‌ی ئه‌وه‌ی كه‌گوایه نه‌یاره‌كانی گه‌ڕی پێده‌كه‌ن و مه‌به‌ستیان دوورخستهنهوهیهتی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی داهاتوو.
خاڵهكهیتر ئه‌وه‌یه كهموتڵهگ و گروپه‌كه‌ی ئه‌ندامن له‌لیستی به‌ره‌ی نیشتمانی كه فراكسیۆنێكی فره گروپه‌و لایه‌نه‌كانی به‌نیازن به‌یه‌ك لیست دابه‌زن بۆ هه‌ڵبژاردن. ئه‌مه‌ش كارێكی وا ده‌كا لیسته‌كه په‌راوێزخستنی موتڵه‌گ والێك بداته‌وه كه كارێكه له‌دژی هه‌موو لیسته‌كه نه‌ك ته‌نها له‌دژی یه‌ك ئه‌ندام تێیدا، له‌م سه‌روبه‌نده‌دا ئه‌یاد عه‌لاوی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی پێشووی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه‌به‌بێ موتڵه‌گ ناچێ بۆ هه‌ڵبژاردن. تارق هاشمی جێگری سه‌رۆك كۆماریش پشتیوانی لهموتڵهگ ده‌كا. ئه‌م دوو كه‌سه‌ش له‌ناوه‌نده سیاسییه‌كانی عیراقدا قورسایی خۆیان هه‌یه‌و ئه‌گه‌ر كێشه‌كه گه‌یشته راده‌ی جێبه‌جێكردنی هه‌ڕه‌شه‌كان، ئه‌وا به‌دڵنیاییه‌وه پرۆسه‌ی سیاسی گورزی به‌ر ده‌كه‌وێ و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش به‌ربه‌ستی دێته به‌ر رێ.
به‌م پێیه، مه‌سه‌له‌كه په‌راوێزخستنی موتڵه‌گ نییه، به‌ڵكو مه‌سه‌له‌كه مه‌سه‌له‌ی ئه‌گه‌ری په‌ككه‌وتنی پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه به‌كشانه‌وه‌ی گروپێكی گرنگی وه‌ك لیستی به‌ره‌ی نیشتمانی.
ره‌نگه په‌راوێزخستنی كه‌س و قهوارهكانیتر كێشه‌یه‌كی زۆری لێ نه‌كه‌وێته‌وه، چونكه ئه‌وانه ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران نین و قورساییه‌كی زۆریان نییه‌و هه‌ندێكیان كه‌س ناتوانێ به‌رگری له‌ڕابردوویان بكا، به‌لام په‌راوێزخستنی موتڵه‌گ لێی راده‌بینرێ كێشه‌ی گه‌وره بنێته‌وه. ئه‌گه‌رچی موتڵه‌گ بۆچوونه‌كانی خۆی ناشارێته‌وه‌و له‌ماوه‌ی چوار ساڵی رابردوودا هه‌ڵوێستی خراپی سه‌باره‌ت به‌مه‌سه‌له‌كانی كه‌ركوك و ماده‌ی 140و ناوچه جێناكۆكه‌كان و فیدرالیزم نواندووه، به‌لام له‌هه‌مانكاتدا هه‌وڵیشی داوه له‌چوارچێوه‌ی یاسا پهیڕهوكراوهكاندا بۆچوونه‌كانی خۆی ده‌ربڕێ و كه‌س ناتوانێ نكۆڵی له‌وه بكا كه له‌و ماوه‌یه‌دا په‌رله‌مانتارێكی هه‌ڵسوڕاو و ئه‌كتیڤ و به‌ده‌م و پل بووه‌و هه‌میشه به‌رگری له‌بیروباوه‌ڕی خۆی كردووه. ئه‌مه‌ش وایكردووه به‌قه‌د قورسایی خۆی، جه‌ماوه‌ری هه‌بێ.
به‌دڵنیاییه‌وه سه‌ندنه‌وه‌ی مافی خۆپالاوتن لهموتڵهگ كارێكی ئاسان نابێ. ئه‌گه‌ر چی تائێستا 14 قه‌واره‌ی سیاسی و 400 پاڵێوراو قه‌ده‌غه‌یان له‌سه‌ره، به‌لام قه‌ده‌غه‌كردنی ئه‌م 14 قه‌واره‌و ئه‌م 400 پاڵێوراوه هیچی وه‌كو قه‌ده‌غه‌كردنی موتڵه‌گ نابێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر مه‌سه‌له‌كه خرایه قاڵبى هه‌وڵدانی شیعه‌كان بۆ ته‌نگ هه‌ڵچنین به‌قه‌واره سوننییه‌كان. ئه‌م جۆره بڕیارانه زۆر هه‌ستیارن ئه‌گه‌ر ده‌زانرێ كێشه‌یان لێ ده‌كه‌وێته‌وه، ده‌ستیان بۆ نه‌برێ باشتره.