كورتدا وتى: عیراق ته‌نیا له بوارى سامانى سروشتی‌دا ده‌وڵه‌مه‌ند نیه، به‌ڵكوو سامانێكى مرۆیى گه‌وره‌ى هه‌یه، له نه‌ته‌وه و زمان و شێوه‌زمان؛ و ئێمه كاتێ له شاعران و ئه‌دیبانى خۆمان ئه‌دوێین هه‌میشه ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ین كه زۆر خزمه‌تى كێشه و گرفته‌كانى برا عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كانیان كردووه، به‌ڵام له به‌رانبه‌ردا ده‌پرسین شاعیر و ئه‌دیب و نووسه‌ره عه‌ره‌ب و موسڵمانه‌كانمان چی‌یان بۆ كورد و كوردستان نووسیوه؟ چی‌یان له‌باره‌ى هه‌ڵه‌بجه و ئه‌نفال و ته‌سفیر و كوشتنى فهیلیهكانیان نووسیوه؟، به تایبه‌تى ئه‌وه بزانین كه زۆربه‌ى ئه‌و ئه‌دیب و شاعرانه له زمانى عه‌ره‌بى به شێوه‌یێكى مرۆیى ئه‌دوێن و هه‌میشه مه‌سه‌له‌ى مرۆڤیان كردۆته بابه‌تى نووسینه‌كانیان.
پاشان كۆڕگێر مامۆستا حه‌یده‌ر ئهلحهیدر كۆڕێكى پێشكه‌شكرد له ژێر ناونیشانى "لێدانهوهیێكى كورت و خوێندنه‌وه‌ى چه‌ن پارچه شیعرێكى شاعیرانى هاوچه‌رخى عه‌ره‌ب كه كورد و كوردستان له شیعر و هه‌ڵبه‌سته‌كانیان ئاماده‌یى هه‌بوو" و له پێشه‌كى ئاماژه‌ى دا به مێژووى دوور و درێژى ژیانى پێكه‌وه‌یى كورد و عه‌ره‌ب له سه‌ر ئه‌م خاكه و چۆن ئه‌م دوو برایه هه‌میشه پشت و په‌ناى یه‌كدى بوونه و چۆن عه‌ره‌به شهرهفدارهكان هه‌میشه كێشه‌كانى ملله‌تى كورد و كوردستان له ویژدانیان ژیاوه، به تایبه‌تى له بوارى شیعر و ئه‌ده‌بى عه‌ره‌بیدا كه ده‌یان سوارچاكى خاوه‌ن هه‌ڵوێست خۆیان نواندووه و جه‌واهیرى مهزنیشى وه‌كوو نموونه هێنا كه چۆن وه‌كوو عاشقێكى كورد و كوردستان لاپه‌ڕه‌كانى دیوانه شیعره‌كانى به ناوى كورد و كوردستان ڕازاندۆته‌وه.
وتیشى جه‌واهیرى هه‌ر له سه‌ره‌تاى لاوێتى تا دوانهفهسى له كورد و كوردستان دانه‌بڕاوه، و له شیعریكى به‌ناوبانگى به‌ناو "ههڵۆَى باكوور" ئاماژه‌ى به بارزانى نه‌مر داوه وه‌كوو قاره‌مانێكى مێژوویى كورد و كوردستان و نموونه‌ى به‌رگرى كردن له مافى مرۆڤ و به‌ها مرۆییه‌كان، له هه‌مان كات شیعرێكى دیكه‌ى بۆ جه‌لال تاڵه‌بانى ناردووه و ستایشى خه‌باتى گه‌لى كوردى كردووه له پێناوى گه‌یشتن به مافه ڕه‌واكانى له ژیانێكى ئازاد‌دا.
حه‌یده‌ر ئهلحهیدر به‌رده‌وامى دا به كاروانى شاعیرانى عه‌ره‌ب كه دۆستى كورد بوون و له‌وانه‌ش شاعیرى یه‌كه‌مى گه‌ل (محمد صالح بحر العلوم) كه به شیعر و ههڵویێستى سیاسى خۆى هه‌میشه داكۆكى له مافى گه‌لى كورد و كوردستانى كردووه و تووشى زیندان و گرتن هاتووه به تایبه‌تى دواى ئمزاكردنى یاداشتنامهیێك داواى ئاشتى ده‌كات له كوردستان له ساڵى 1966.
نموونهیێكى دیكه‌ى هێنایه‌وه كه ئه‌ویش شاعیرى مه‌زن عبد الوهاب البیاتى بوو كه له دیوانێكى شیعریدا له ژێر ناو نیشان(په‌یامێك بۆ یه‌كێك له قوربانیه‌كانى فاشیست – تێلمان) ئاماژه به خه‌باتى ڕه‌واى كورد ده‌كات له پێناوى ئازادى و هه‌روه‌ها له شیعرى (باخهكهى عائشه)ش كه ناوى كچێكى كورده له ناوچه‌ى صدریه له به‌غدا بووه و شاعیر خۆشى ویستووه و كردوویه‌تى به سومبوڵى ئازادى و خه‌باتى گه‌لى كورد.
له درێژه‌ى كۆڕه‌كه حه‌یده‌ر ئه‌لحه‌یده‌ر له چه‌ن شاعیرێكى دیكه‌ى عه‌ره‌بى دووا كه له شیعره‌كانیان هه‌میشه‌ى ناوى كورد و كوردستان ئاماده بووه و له‌وانه‌ش شاعیرى فه‌لستینى به ڕه‌گه‌ز دورزى سمیح القاسم كه له شیعرێكى شۆڕشگێڕانه‌ى له ژێر ناونیشان( له چاوه‌ڕوانى باڵدارى ترووسكه) دا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه له كوردستان دوباره له دایك بووه كاتێ به‌ندكراوه و به وێڕا تێپه‌ڕیه‌وه و له كانیاوێكى كوردستان ئاوى خواردووه.
محمود درویش وێستگهیێكى دیكه‌ى شاعیرانى كورد دۆست بوو له كۆڕه‌كه‌ى ئه‌لحه‌یده‌ر و ئاماژه‌ى به‌و شیعرانه كرد كه هه‌ڵوێستى شاعیر له‌مه‌ڕ كورد و كێشه ڕهواكهى پیشان ئه‌دا له‌وانه‌ش شیعرێك له ژێر ناونیشان " له گهلتانم ، له گهلتانم، له گه‌لتان" كه له ساڵى 1965 نووسیویه‌تى.