به‌و كێشه و ململانێ گه‌وره‌یه‌ی كه ماوه‌ی دوو مانگ ده‌بوو په‌رله‌مانی عیراقی سه‌رقاڵكردبوو، هاوكات كۆمسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ئه‌وه‌ی ڕاگه‌یاند كه بۆ هه‌ر سه‌د هه‌زار كه‌س ده‌بێت كورسییه‌ك ته‌رخانبكرێت له په‌رله‌مانی عیراقدا هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش ڕاگه‌یه‌نرا كۆبوونی خۆراك ده‌كرێته بنه‌ما و پێوه‌ر بۆ زانینی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق به‌گشتی و هه‌ر پارێزگایه‌ك به‌تایبه‌تی و له‌م پێناوه‌شدا كۆمیسۆن ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد كه به‌هۆی زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی عیراقه‌وه له بیست و حه‌وت ملیۆن و نیوه‌وه له ساڵی 2005دا بۆ سی و دوو ملیۆن و سێ سه‌د هه‌زار كه‌س له ساڵی 2009دا ژماره‌ی كورسییه‌كانی په‌رله‌مانی عیراق له 275 كورسییه‌وه زیاد ده‌كات بۆ 323 كورسی واته 48 كورسی زیاد ده‌كات، ئه‌م زانیاریانه تا ئه‌م سنووره شتێكی ئاساییه و ده‌كرێت ئه‌وه‌نده جێگه‌ی گفتوگۆ نه‌بێت، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی سه‌رسوڕمان و گومانه ئه‌و وردهكارییهیه كه بڵاوكراوه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به زیادبوونی دانیشتوانی پارێزگاكانی عیراق، بۆ نموونه كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردن وای بڵاوكردۆته‌وه كه پارێزگایه‌كی وه‌كو نه‌ینه‌وا له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005دا 19 كورسی هه‌بووه له په‌رله‌مانی عیراقدا به‌و مهزندهیهی كه ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا نزیكه‌ی یه‌ك ملیۆن و نۆسه‌د هه‌زار كه‌س بووه و هه‌ر سه‌د هه‌زاركه‌س كورسییه‌كی بووه له په‌رله‌ماندا، به‌ڵام ئێستا باس لهوهدهكهن كه ژماره‌ی دانیشتوانی نه‌ینه‌وا زیادیكردووه بۆ زیاتر له سێ ملیۆن و سه‌د هه‌زار كه‌س واته ده‌بێت له په‌رله‌مانی عیراقدا 31 كورسی هه‌بێت به‌مه‌ش 12 كورسی زیاد ده‌كات، له‌كاتێكدا پارێزگایه‌كی وه‌كو پارێزگای سلێمانی له هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2005دا ژماره‌ی دانیشتوانی به ملیۆن و نیوێك مه‌زه‌نده‌كرا و بووه خاوه‌نی 15 كورسی له په‌رله‌مانی عیراقدا و پاش تێپه‌ڕبوونی چوار ساڵ و له ساڵی 2009دا وا ڕاده‌گه‌یه‌نرێت هه‌ر هه‌مان 15 كورسی جارانی ده‌بێت له په‌رله‌مانی به‌غدا به‌بێ ئه‌وه‌ی ته‌نها كورسییهكیشی زیاد كردبێت.واته دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی له‌و ملیۆن و نیوه‌ی ساڵی 2005 هیچ زیادبوونێكیان به‌خۆوه نه‌بینیوه به‌ته‌نها هه‌ر دانیشتوانی پارێزگای نه‌ینه‌وا زیادیانكردووه! ئه‌م دوو نموونه‌یه جۆری ئه‌و ساخته و فرتوفێڵهمان بۆ ڕوونده‌كاته‌وه كه پاشماوه‌كانی به‌عس و شۆڤێنیستان ئه‌نجامیانداوه و ئه‌نجامی ده‌ده‌ن.لێره‌دا وا پێویستده‌كات كه باس له‌و پیلان و كاره له پێشینانه‌ی شۆڤێنیستان بكرێت كه بووه مایه‌ی هاتنه كایه‌ی ئه‌م ڕه‌وشه ساخته‌كاری و بێ متمانه‌یه‌ی كه ئێستا له عیراقدا دروستبووه، سه‌ره‌تاكانیش له‌وێوه ده‌ستپێده‌كات كاتێك وه‌زیری بازرگانی عیراقیان بانگه‌شه‌ی په‌رله‌مانكرد و به وه‌زیرێكی گه‌نده‌ڵ تۆمه‌تباریانكرد و پاشانیش دادگا فه‌رمانی ده‌ستگیركردنی ده‌ركرد.به‌مه‌ش كه‌سی یه‌كه‌می وه‌زاره‌تی بازرگانی خهزێندرایه زیندان و هه‌لێكی گونجاو ڕه‌خسێنرا كه وه‌زاره‌تی بازرگانی ببێته وه‌زاره‌تێكی بێ سه‌روبه‌ره و پاشماوه‌كانی به‌عس و شۆڤێنیستان توانیان ئه‌م ڕه‌وشه‌ی وه‌زاره‌ت بقۆزنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌ئاره‌زووی خۆیان پرۆسه‌ی ساخته‌كاری ئه‌نجامبده‌ن و كۆبوونی خۆراك بۆ ئه‌و پارێزگایانه زیادبكه‌ن كه مه‌به‌ستیانه و به‌مه‌ش ده‌توانن ئامانجه شۆڤێنیستانهكانی خۆیان بهێننهی و له ڕێگای زیاده‌ی دیمۆگرافییه‌وه كورسییه‌كانی خۆیان له په‌رله‌مانی عیراقدا زیادبكه‌ن و له‌هه‌مانكاتیشدا ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی هه‌ولێر و سلێمانی و دهۆك به‌ره‌و كه‌مبوونه‌وه به‌رن، بۆ سه‌ركه‌وتنی ئه‌م مه‌رامه‌یان هه‌وڵه‌كانی خۆیان خسته‌گه‌ڕ بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رژمێریكردنی گشتی له ساڵی 2009دا ئه‌نجام نه‌درێت تاكو ژماره‌ی دانیشتوانی عیراق به‌وردی ئاشكرا نه‌كرێت، ئه‌وه‌بوو به‌بێئه‌وه‌ی هیچ به‌هانه و به‌ڵگه‌یه‌كی ئه‌وتۆ ئاشكرا بكه‌ن پرۆسه‌ی سه‌رژمێریكردنی دانیشتوانی عیراقیان دواخست بۆ ساڵی 2010 به‌مه‌ش كۆمیسیۆنی باڵای هه‌ڵبژاردنه‌كان ناچاربوو په‌نا به‌رێته به‌ر كۆبوونی خۆراك بۆ زانینی ژماره‌ی دانیشتوان و بیكاته بنه‌ما و پێوه‌رێك و له ڕێگه‌یه‌وه هه‌ڵبژاردنی ساڵی 2010 ڕێكبخات، به‌ڵام وه‌كو ده‌رده‌كه‌وێت پاشماوه‌كانی به‌عس پێشوه‌خت ساخته‌كارییه‌كانی خۆیانیان له ڕێگه‌ی كۆبوونی خۆراكی وه‌زاره‌تی بازرگانییه‌وه جێبه‌جێكردووه و ئێستا ئه‌وه‌نده ساخته‌كارییه‌كانیان زه‌قه خه‌ریكه پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردن هه‌ڵده‌وه‌شێته‌وه و ده‌یانه‌وێت به‌عس ئاسا وه‌ك جاری جاران له ڕێگه‌ی ساخته و فرتوفێڵه‌وه جارێكی دیكه قه‌باره‌ی كورد بچووك بكه‌نه‌وه و له‌به‌رامبه‌ردا قورساییه‌كی دیمۆگرافی بده‌ن به خۆیان و ئه‌مجاره‌یان به ململانێی كورسییه‌كانی په‌رله‌مان سه‌نگه‌رمان لێده‌گرن.ئه‌وه‌ی لێره‌دا بۆ كورد ماوه‌ته‌وه ڕه‌تكردنه‌وه‌ی ئه‌و ژماره و ڕێژانه‌یه كه وه‌زاره‌تی بازرگانی پێشكه‌شی كردووه و خستوویه‌تیه ڕوو، چونكه ئامانجی ئه‌م ژماره و زانیاریانه زۆر ئاشكرایه و ده‌یانه‌وێت پێش پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كه ئه‌وه‌مان بده‌ن به‌گوێدا كه پێشوه‌خت قهبارهتان بچووك كراوه‌ته‌وه و ئیدی ناتوانن له‌به‌رامبه‌رماندا ڕابووهستنهوه، بۆیه هه‌ڵوێستی كورد لێره‌دا به دوو ڕێگه ده‌ستنیشانده‌كرێت، یه‌كه‌میان بریتییه له بانگێشكردنی وه‌زیری بازرگانی نوێ بۆ په‌رله‌مان تاكو به‌ڵگه و ڕوونكردنه‌وه‌ی پێویست و لۆژیكیانه بخاته‌ڕوو سه‌باره‌ت به‌و ژه‌ماره سه‌یروسه‌مه‌رانه‌ی كه بڵاوكراونه‌ته‌وه له‌مه‌ڕ زیادبوونی ژماره‌ی دانیشتوانی پارێزگاكانی عیراق له نموونه‌ی نه‌ینه‌وا و سلێمانی، كه له‌ڕووی ئاماری و زانستییه‌وه كارێكی سته‌مه ئه‌وه‌مان پێ بسه‌لمێنن كه پارێزگای سلێمانی له‌ماوه‌ی ساڵانی 2005 – 2009 كه‌سی زیادنه‌كردووه، به‌ڵام پارێزگای نه‌ینه‌وا له هه‌مان ماوه‌دا ملیۆنێك و دووسه‌د هه‌زار كه‌سی زیادكردووه، دووه‌میان بریتییه له داواكردنی ئه‌وه‌ی كه ڕێژه‌ی 3%ی زیاده بۆ سه‌رجه‌م دانیشتوانی پارێزگاكانی عیراق دابنێن به‌وپێیه‌ی ئه‌م ڕێژه‌یه پێوه‌رێكی مامناوه‌نده و ده‌زگای ئاماری عیراق وه‌ك ڕێژه‌یه‌كی گونجاو دایناوه و كردوویه‌تیه ستانده‌رێك بۆ زانین و لێكدانه‌وه‌ی ڕێژه‌ی زیادبوونی دانیشتوان له عیراقدا، به‌مه‌ش چاره‌سه‌رێكی ناوه‌ند دێته ئاراوه و ده‌كرێت له‌م ساخته گه‌وره‌یه ڕزگارمان ببێت و پرۆسه‌ی هه‌ڵبژاردنیش له دواخستن بپارێزێت و ئیدی هه‌رجاره و به بیانوویه‌ك كات به‌سه‌ر نه‌برێت تاكو به‌رده‌وامی بدرێت به‌و ڕه‌وشه ئاڵۆزه‌ی كه هه‌یه.