عه‌لی حسێن فه‌یلی / له به‌غدا ئه‌و قسه‌یه‌ی هیتله‌ر به هه‌ند وه‌رگیراوه كه سه‌رده‌مانێك له هه‌ڕه‌تی تاوانكاریدا گوتبووی ؛ كاتێك سه‌ربكه‌وین گرنگ نیه كه مه‌ردم ده‌رباره‌ی ئێمه چۆن بیر ده‌كه‌ن و چی ده‌پرسن! گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێمه رێره‌وی چاره‌نووسی كۆمه‌ڵگه دیاری ده‌كه‌ین.
زۆر له مێژه به‌غدا ، رێره‌وی رووداوه‌كانی رابردوو وه‌ها وێنا كردووه كه ئارشیوی نییه و ته‌نیا ده‌بێ ئه‌مڕۆ بخوێنرێته‌وه. هیچ بودجهیكی ماددی و مه‌عنه‌ویش بۆ قه‌ره‌بووی زیانی قوربانیه‌كانی رابردووی ئه‌م وڵاته ته‌رخان نه‌كردووه و بۆ ئێستاش ته‌نیا ستۆپی راگرتنی چاره‌سه‌ر به‌كار دێنێ.
له ده‌ستپێكی گه‌رێكی نوێی گفتوگۆ له نێوان به‌غداو هه‌ولێر، پێویسته ئه‌و بێنینه یاد كه كوردستان له رێزدار عه‌بدولمه‌هدی ناخوازێ له رێبازی ئینسانی و ئاشتیخوازانه‌ی خۆی ده‌ربچێ و له به‌ر خاتری كورد خیانه‌ت له عه‌ره‌ب و باقی پێكهاته‌كان بكات! ناخوازێ له‌به‌ر خۆشگوزه‌رانی كوردستان ئاووكارهبای به‌سرا و باقی شاره‌كان ببڕێ. به پێچه‌وانه‌ش راسته ، ناكرێ له‌به‌ر خاترو به‌رژه‌وه‌ندی زۆرینه‌ی عه‌ره‌ب زوڵم له باقی پێكهاته‌كان بكرێ.
پرسیار ئه‌وه نییه كه كێ رێگره له چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كان و گه‌ڕاندنه‌وه‌ی مافه‌كانی هه‌موو لایه‌نه‌كان چونكو ئاشكرایه كه ئه‌قلیه‌تی رابردووی حوكمرانی له به‌غدا نه‌یانتوانیوه مافه‌كان ته‌نانه‌ت به پێی ده‌ستوور دابین بكات.
پێویسته ئه‌وه بێنینه یاد رێزدار عه‌بدولمه‌هدی كه خوڵقاندنی تراژیدیا یان ئافراندنی به‌خته‌وه‌ریی بۆ گه‌لێك ، هه‌ردوكیان به‌نده به لێهاتوویی و بڕیاری ئه‌و سه‌رۆكه‌ی كه ده‌یان خوڵقێنێ. جیا له سه‌رۆكی كابینه‌ی ئێستا، كارنامه‌ی سه‌رۆكه‌كانی عیراق ته‌ژییه له‌و دۆسیانه‌ی كه له به‌رژه‌وه‌ندی گشتیدا نه‌بوون و لاگیرییان بۆ حزب و لایه‌ن و پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی یان تائفی ئه‌م وڵاته تراژیدیای خولقاندووه نه به‌خته‌وه‌ری. ئه‌زموونی مردنی كورد به ده‌ستی سیاسه‌ته‌كانی به‌غدا گه‌لێك زۆرترن له‌وه‌ی ته‌نیا كابینه‌یه‌كی حوكمرانی له به‌غدا بتوانێ به ته‌نیایی و له‌یه‌ك خولدا ته‌نانه‌ت قه‌ره‌بووی زیانی زیندووه‌كانی بكات .
له كاتێكدا عیراق بۆ گه‌نده‌ڵی له ریزی هه‌ره پێشه‌وه‌یه و له كۆی 180 وڵات پله‌ی 168ی پێدراوه، . گرنگه بزانین كه به هۆی بوونی سه‌دان تاوانبار له گشت جومگه‌كانی ده‌سه‌ڵات كه به گه‌نده‌ڵی سه‌دان ملیارد دۆلاریان به‌هه‌ده‌ر داوه و خاوه‌نی رایه‌ڵه و تۆڕێكی گه‌وره‌ی فیتنه‌و تێكدان‌و كوشتن‌و تۆقاندنن ، ته‌نانه‌ت بۆ چاره‌سه‌ری دۆزی كورد رێ ناده‌ن رێزدار عادل عه‌بدولمه‌هدی هیچ كێشه‌یه‌كی سیاسی و نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی له‌م وڵاته دا به ئاشتی و ئاسانی چاره‌سه‌ر بكات.
وه‌ك حه‌قیقه‌تێكی مێژوویی ، له رابردوودا كێشه‌ی نێوان كوردستان و به‌غدا نه بڕه بودجه و نه ماده‌ی 140 و نه كێشه‌ی نه‌وت و غاز بووه! راسته ئه‌مانه زیاده كێشه‌ی ئێستان، لێ باسی مافی نه‌ته‌وه‌یی و ئینسانی و نیشتمانی گه‌لێك به ناوی كورد زۆر له مێژینهتره. دروست كردنی هاوسه‌نگی له نێوان ئه‌قلیه‌تی میلیتاریستی و سیاسه‌تی گفتوگۆی نه‌رم، هاوسه‌نگكردنی سهكتهرهكانی بنیات نان و خوشگوزه‌رانی به‌رامبه‌ر به سكتهری شه‌ڕانگێزی له عیراقدا گه‌لێك دژواره. نه‌هیشتنی دیارده‌ی فه‌رهوود، غه‌نیمه، تاوانی كۆمه‌ڵ كوژی و پاكتاوی ره‌گه‌زی له‌م وڵاته‌دا گه‌لێك دژواره. دیاره به‌رێزیان هه‌موو ئه‌مانه ده‌زانێ.
به خه‌مڵاندنێكی ساده به‌ركه‌وته‌ی كوردستان له زیانه‌كان روون و ئاشكران، چه‌ند جیل كه‌وتۆته‌به‌ر هێرشو په‌لاماری كشتوبڕ و خاكه‌كه چه‌ندان جار كه‌وتۆته‌به‌ر شاڵاوی كاولكاری. ئێستاش نوێنه‌ری ئه‌و جیله‌ی كه له ئه‌نفال و كیمیاباران و جینوساید رزگاری بووه له به‌غدا ده‌خوازێ تا به‌ڵكم ئاسه‌واری شاڵاوه سه‌ربازیه‌كان و شوێن پێی ده‌یان و سه‌دان كێڵگه‌ی مین كه به بڕیاری به‌غدا تۆی مه‌رگی وه‌شاندووه له دڵی ئه‌م خاكه‌دا پاك بكه‌نه‌وه. هه‌رچه‌ند هه‌وڵدان بۆ پێشگیری له روودانی كاره‌سات له ئاینده پیرۆز‌و پێویسته لێ رێزدار عه‌بدولمه‌هدی باش ده‌زانێ؛ هه‌رێمی كوردستان بێ قه‌ره‌بووی زیانی ماددی و مه‌عنه‌وی ، ته‌نانه‌ت ناتوانێ به ئاسانی له گێژاوی قه‌رزی كاولكاریه‌كانی رابردوو ده‌ربچێ و به‌رامبه‌ر به بوونی هه‌ڕه‌شه ئاینده بنیات بنێ