ده‌رده‌كه‌وێت كه حكومه‌تی داهاتوی عێراق به پێی پێویست ده‌بێته حكومه‌تێكی ئیئتیلافی.
رۆژی چوارشه‌ممه‌ی رابردو باڵیۆزی ئه‌مریكا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ ته‌له‌فزیۆنی عه‌ره‌بییه بۆچونه‌كانی له سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراق خسته‌ڕو. كریستۆڤه‌ر هیڵ له‌م گفتوگۆیه‌دا جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه كه وڵاته‌كه‌ی پابه‌ند ده‌بێت به رێكه‌وتنامه ئهمنییهكهیان له‌گه‌ڵ عێراق. پوخته‌ی ئه‌م گفتوگۆیه بخوێننه‌وه.
هه‌ڵبژاردنه‌كه‌ی په‌رله‌مانی عێراق چۆن ده‌بینی؟
ئێمه زۆر خۆشحاڵین له‌وه‌ی كه بینیمان عێراقییه‌كان خۆیان هه‌ڵبژاردنیان به‌ڕێوه‌برد، ئێمه وه‌ك باڵیۆزخانه بیست و شه‌ش گروپی چاودێرمان بۆ سه‌رتاسه‌ر عێراق به‌ڕێ كرد كه له زۆربه‌ی بنكه‌كانی ده‌نگداندا ئاماده بون. به‌ڕێوه‌بردنی شیاوی هه‌ڵبژاردنه‌كان له لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه ئێمه‌ی توشی سه‌رسوڕمان كرد، مه‌به‌ستم كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كانه. بارودۆخی ئه‌منیش هه‌روه‌ها بوه هۆی سه‌رسوڕمانی ئێمه، كارێكی ئاسان نه‌بو مه‌ترسی زۆر له ئارادا بو.
ئایا ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه ئه‌مریكا له حاڵه‌تی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی كێشه‌یه‌كی له ناكاوی سیاسی یا ئه‌منیی، دوای هه‌ڵبژاردنه‌كان دۆخی نائاسایی رابگه‌یه‌نێت و كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی له عێراق دوا بخات؟
ئه‌گه‌ر من چاوه‌ڕێی حاڵه‌تی چاوه‌ڕوان نه‌كراو بم، به‌و شێوه‌یه‌ی لێ نایه‌ت. ئه‌وه راسته، ره‌نگه كۆمه‌ڵێك روداو له عێراق بێنه ئاراوه، به‌ڵام ئێمه به ته‌واوه‌تی پابه‌ندین به‌و رێكه‌وتننامه‌ی كه سه‌باره‌ت به هێزه چه‌كداره‌كانی ئه‌مریكا له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق ئیمزامان كردوه. هه‌روه‌ها پابه‌ند ده‌بین به لێدوانه‌كانی سه‌رۆك كۆمار ئۆباما كه ساڵی رابردودا خستیه‌ڕو سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی ته‌واوه‌تی هه‌مو هێزه چه‌كداره‌كان تا كۆتایی مانگی ئاب، له سه‌ره‌تای ئه‌یلولیشه‌وه ته‌نیا په‌نجا هه‌زار سه‌ربازی ئه‌مریكی له عێراق ده‌مێننه‌وه، ئێمه به‌مه‌وه پابه‌ندین و هیوادارین باردۆخهكهیش بوارمان بۆ بڕه‌خسێنێت.
له ئه‌گه‌ری هاتنه ئارای پاساوێك بۆ دواخستنی پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا، پلانی به‌دیل چییه؟
پێموایه ژه‌نه‌ڕاڵ ئۆدێرنۆ (فه‌رمانده‌ی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له عێراق) راشكاوانه ئه‌وه‌ی باس كرد كه ئێمه نامانه‌وێ چاوه‌ڕێی كێشه‌گه‌لێك بكه‌ین كه ره‌نگه ببنه هۆی گۆڕانكاری له پلانی كشانه‌وه‌ی هێزه‌كان. من له چه‌ندین وڵات له بواری دیپلۆماسیدا كارم كردوه له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژاردنی جۆراوجۆریش هه‌ڵسوكه‌وتم بوه، پێموایه عێراق ئاماده‌یه ده‌سه‌ڵاتی خۆی به ده‌سته‌وه بگرێت و پێگه‌ی خۆی له ناو وڵاتانی دیموكراتدا به ده‌ست بێنێت. هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی عێراق، هه‌ڵبژاردنێكی مێژویی بو، من چاوم بڕیوه‌ته ئه‌وه‌ی كه به هه‌مو ئه‌و ناكۆكی و دژوارییانه‌ی له نێوانیاندا هه‌یه حكومه‌تی خۆیان پێك بێنن.هه‌روه‌ها حه‌ز ده‌كه‌م عێراق پێوه‌ندی باشتر له‌گه‌ڵ هه‌ندێك له دراوسێكانی دروست بكات و هه‌موان به جۆرێك بڕواننه عێراق كه بكه‌وێته بارودۆخێكی ئابوری زۆر باشه‌وه.
به بڕوای من گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌مومان به بیر خۆمانی بێنینه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان دا عێراقین و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیش كه دۆخێكی گونجاویان بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن پێك هێنا عێراقی بون، له راستیدا
هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه هه‌ڵبژاردنێكی عێراقییانه بو، ئایا حكومه‌تی ئه‌مریكا ئاماده‌یی ئه‌وه‌ی هه‌یه له‌گه‌ڵ هه‌ر حكومه‌تێكدا كه به پێی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن له عێراق پێك هات، هاوكاری بكات؟
له عێراق پێنج ئیئتیلافی سه‌ره‌كی هه‌ن كه له‌وانه‌یه یه‌كیان له پێشتر بێت، به‌ڵام هیچ كام له‌م ئیئتیلافانه ناتوانێت هه‌مو كورسیه‌كان به ده‌ست بێنێت تا به‌و پێیه هه‌ر خۆی به ته‌نیا حكومه‌ت پێك بێنێت. كه‌واته ئه‌و ئیئتیلافه‌ی زۆرینه‌ی كورسییه‌كان به ده‌ست دێنێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت لانیكه‌م پێویستی به ئیئتیلافێكی دیكه‌یه. ئیدی ئه‌وه‌یكه به چ شێوه‌یه‌ك ئه‌م كاره ئه‌نجام ده‌دات ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ خۆیان و په‌یوه‌ندی به ویلایه‌ته یه‌كگرتوه‌كانه‌وه نییه. ئێمه گرنگی به سه‌ركه‌وتویی ئه‌وان ده‌ده‌ین و ئاماده‌ین به‌وه‌ی له تواناماندایه هاوكارییان بكه‌ین، گرنگ ئه‌وه‌یه كه ئێستا بڕیار له ده‌ست عێراقییه‌كاندایه. پێموایه ئه‌وان ئێستا ئه‌زمونی ته‌واویان هه‌یه، ئێمه له رابردودا به هۆی ئه‌و قه‌یرانانه‌ی له به‌رده‌میاندا بو هه‌ڵسوكه‌وتمان له‌گه‌ڵ كردن و بڕوای ته‌واومان به‌وه هه‌یه كه ئه‌وان ده‌توانن له‌گه‌ڵ ئه‌م پرسه (پێكهێنانی حكومه‌ت) هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن. هه‌ڵبه‌ت له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك كێشه بێته ئاراوه‌و له سه‌ر هه‌ندێك بابه‌ت رێكه‌وتن نه‌كرێت. به‌ڵام من متمانه‌ی ته‌واوم به‌وه هه‌یه كه ئه‌وان سه‌ر ده‌كه‌ون.
پرسی كه‌ركوك زۆر پڕ گیر‌و گرفت كه‌وتبۆوه، ئێوه به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن له كه‌ركوك چۆن ده‌بینن؟
هه‌ڵبژاردنه‌كان له كه‌ركوك به هه‌ستیارییه‌كی زۆره‌وه به‌ڕێوه‌چو، ئه‌م پارێزگا نه‌وتییه هێشتا زۆر شوێنی ناكۆكییه له نێوان نه‌ته‌وه جۆراوجۆره‌كانی عێراقدا، من زۆرجار وتومه كه گه‌یشتن به رێگه‌چاره‌یه‌كی سیاسی كه هه‌مو دانیشتوانی كه‌ركوك له ده‌وری یه‌ك كۆبكاته‌وه پێویسته، دانیشتوانی كه‌ركوك خوازیاری په‌ره‌سه‌ندنی ئابوری ئه‌م پارێزگایه‌ن.
ئه‌مریكا چ رۆڵێكی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی په‌رله‌مانی عێراقدا هه‌بو؟
ئێمه هه‌وڵمان دا بۆ هاوكاری كردنی كۆمیسیۆنی باڵای سه‌ربه‌خۆی هه‌ڵبژاردنه‌كان و كۆمیته‌ی نێوده‌وڵه‌تی، به‌ڵام له‌و باوه‌ڕه‌دام پرسی گرنگ لێره‌دا ئه‌وه‌یه كه خه‌ڵكی عێراق له‌وه تێگه‌یشتون كه هه‌ڵبژاردن ته‌نیا په‌یوه‌ندی به خۆیانه‌وه هه‌یه، ئێمه هه‌ڵبژاردنه‌كانمان به‌ڕێوه نه‌بردوه، هه‌ڵبژاردن له لایه‌ن عێراقییه‌كانه‌وه به‌ڕێوه چوو، هه‌ر به‌وشێوه‌یه‌ی كه به‌رپرسیارێتی دانانی رێوشوێنی ئه‌منیش له ئه‌ستۆی خۆیان بو كه به بڕوا به‌خۆبونی ته‌واوه‌وه به‌ئه‌نجامیان گه‌یاند. خه‌ڵكی عێراق به به‌شداریكردنیان له ره‌وتی سیاسی‌دا هه‌ست به به‌هێز بون ده‌كه‌ن.
په‌یامنێره‌كه‌ی عه‌ره‌بییه لێی پرسی راشكاوانه بۆچونتان چۆنه له سه‌ر ده‌ستوه‌ردانی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی و ته‌نانه‌ت ده‌ستوه‌ردانی وڵاتانی دراوسێ له هه‌ڵبژاردنه‌كانی عێراقدا؟
رێگه‌م پێ بده‌ن ئه‌وه بڵێم كه هه‌مو دراوسێكانی عێراق سه‌رنجیان له‌سه‌ر هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م وڵاته بوو، زۆر گرنگیان دا به چۆنییه‌تی ئیداره‌كردنی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، هه‌ندێك له‌م وڵاتانه ده‌یانویست ئه‌وه بزانن كه ئاخۆ ئه‌گه‌ری دوباره بونه‌وه‌ی ئه‌زمونی عێراق له ناوچه‌كانی دیكه هه‌یه و هه‌ڵبژاردنی هاوشێوه له ناوچه‌كانی دیكه به‌ڕێوه ده‌چێت. له‌وانه‌یه هه‌ندێك له وڵاتان چاكه‌ی عێراقیان نه‌وێت، به‌ڵام پێموایه وڵاتانی دیكه خێری عێراقیان ده‌وێ. وه‌ك دیپلۆماتێك له‌و باوه‌ڕه‌دام كه قسه كردن له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی ئه‌م وڵاتانه به دیاریكراوی یا ره‌خنه گرتن له هه‌ندێكیان كهڵێكی نییه. به بڕوای من گرنگ ئه‌وه‌یه كه هه‌مومان به بیر خۆمانی بێنینه‌وه ئه‌وانه‌ی ده‌نگیان دا عێراقین و هێزه‌كانی پۆلیس و ئاسایشیش كه دۆخێكی گونجاویان بۆ به‌ڕێوه‌چونی هه‌ڵبژاردن پێك هێنا عێراقی بون، له راستیدا هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئه‌م دواییه هه‌ڵبژاردنێكی عێراقییانه بو، هیوادارم هه‌موو وڵاتانی ناوچه‌كه له‌م راستییه تێبگه‌ن.
هه‌مو وڵاتانی ناوچه‌كه ده‌بێ به شوێن ئه‌وه‌وه بن كه له‌گه‌ڵ وڵاتێكی به‌هێز و جێگیر‌و ئارام و دیموكراتی وه‌ك عێراق پێوه‌ندی شیاو دروست بكه‌ن. به‌هه‌ر حاڵ عێراق له داهاتودا ئابورییه‌كی به‌هێزی ده‌بێت، ئێستا دوای ئارام بونه‌وه‌ی بارودۆخی ئه‌منی و سیاسی له به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موانه كه پێوه‌ندی باش و شیاویان له‌گه‌ڵ عێراقدا هه‌بێت و باشترین رێگا بۆ په‌یوه‌ندی باش و شیاو له‌گه‌ڵ عێراق رێز گرتنه له ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌و وڵاته، ئه‌گه‌ر هه‌موان به‌م خاڵه ساده‌یه‌وه پابه‌ند بن، له‌گه‌ڵ عێراق توشی هیچ كێشه‌یه‌ك نابن.
پێشبینیتان بۆ درێژماوه بونی ره‌وتی پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتوی عێراق چییه؟
ئه‌م ره‌وته له ده‌ستوری عێراقدا رێك خراوه‌و له ئێستادا ده‌بێ بزانین كه له عێراق حكومه‌تێك له سه‌ر كاره كه به‌رپرسیارێتی له ئه‌ستۆیه‌و ئه‌م حكومه‌ته پێویستی به‌وه‌یه كه تا پێكهاتنی حكومه‌تی نوێ درێژه به جێبه‌جێ كردنی ئه‌ركه‌كانی بدات. له‌گه‌ڵ هه‌مو سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق قسه‌م كردوه‌و هه‌موان له‌و راستییه تێ ده‌گه‌ن. به‌ڵام سه‌باره‌ت به پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عێراق، دیاره كه ئیئتیلافی سه‌ركه‌وتو مافی پێكهێنانی حكومه‌ت و ناساندنی سه‌رۆك وه‌زیری هه‌یه ئه‌ویش به هاوكاری ئیئتیلافهكانی دیكه. به‌ڵام پێكهێنانی حكومه‌تی عێراق كارێكی ئاسان نابێت، هه‌روه‌ك نامومكینیش نییه، هه‌ر بۆیه پێموایه ئه‌مه پێویستی به ئارامی سیاسه‌تمه‌دارانی عێراق و نه‌رمی نواندنی ئه‌وانه‌وه هه‌یه. من خۆم به راده‌یه‌كی زۆر گه‌شبینم به‌وه‌یكه سیاسه‌تمه‌دارانی عێراقی ئه‌وه ده‌كه‌ن كه خه‌ڵك ده‌یه‌وێت. شێلگیرانه هه‌وڵ ده‌ده‌م بۆ ئه‌وه‌ی كه كاروباره‌كان له رێگای دروسته‌وه به‌ره‌وپێش بچن.
زانیارییه‌كان وا پێشان ده‌ده‌ن سیاسه‌تمه‌داره عێراقییه‌كان زۆر له یه‌ك نزیكن، دیاره كه‌سانێك شكستیان پی َخۆش نییه و له‌وانه‌یه كۆمه‌ڵێك كێشه بێته ئاراوه، به‌ڵام به خۆشحاڵییه‌وه رێوشوێنی باش دابین كراوه بۆ سكاڵاكان و داواكارییه دادوه‌رییه‌كان كه ئه‌مه‌ش بۆ كۆمیسیۆنی باڵا شوێنی سه‌رنجه.
پێتانوایه كێ ده‌بێته سه‌رۆك وه‌زیری داهاتوی عێراق؟
ئێوه ده‌زانن كه من زانیاریم له سه‌ر ئه‌م بابه‌ته نییه، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر بیشمزانیایه به ئێوه‌م نه‌ده‌وت.
بۆ جه‌نابی باڵیۆز؟
پێموایه ده‌بێ متمانه به سندوقه‌كانی ده‌نگدان بكه‌ین كه ئه‌م پرسه دیاری بكه‌ن نه‌ك به پێشبینییه‌كان.
/ له فارسییه‌وه: شه‌هرام عه‌بدوڵا
سه‌رچاوه: خه‌به‌ر ئۆنلاین