كۆمه‌ڵگای كوردی یه‌كێكه له‌و كۆمه‌ڵگایانه‌ی كه به قۆناغی گواستنه‌وه‌دا تێده‌په‌ڕێت و به‌رده‌وام له گۆڕاندایه و زۆر جار ئاڵۆزی ڕوو له ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان ده‌كات و تاڕاده‌یه‌ك تاك، خێزان، په‌یوه‌ندییه‌كان، مامه‌ڵه‌كردن، سیاسه‌ت، واتا بینای كۆمه‌ڵایه‌تی كه سه‌رجه‌م داموده‌زگاكان له‌خۆده‌گرێت یه‌ك شێواز و میتۆدێك له ئه‌ستۆ ناگرن و هه‌ریه‌كه و به‌پێی گونجاندنی خۆی مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ ڕووداوه‌كاندا ده‌كات و زۆر جار زه‌ره‌رمه‌ندی و ناله‌باری و نامۆیی دروست ده‌بێ چ بۆ تاك یا بۆخێزان كه بێ گومان كاریگه‌ری ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆیان ده‌بێت له‌سه‌ر كۆمه‌ڵگا، ئێمه مه‌به‌ستمانه وه‌ك لایه‌نی سۆسیۆلۆجیای سیاسی باس له‌م بواره بكه‌ین كه بێشك ژیانی ڕۆژانه‌ی تاكی تێدا به دی ده‌كرێت و ئه‌وه‌ش مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه‌یه كه هیچ كارێك بێ تواناكانی مرۆڤ ئه‌نجام نادرێت و ئه‌كتیڤترین كه‌ره‌سته‌ی به‌رهه‌مهێنه‌ره بۆ ئایندهی وڵات، سۆسیۆلۆژیای سیاسی به‌رده‌وام له كاردایه بۆ گه‌یشتن به لایه‌نه نادیاره‌كانی دیارده سیاسییه‌كان كه ئه‌مڕۆ زۆر یا كه‌م هه‌مووان له گه‌ڕانین به دوای ڕوداوه‌كاندا و ڕاستییه كۆمه‌ڵایه‌تیه سیاسییه‌كان ده‌بێ به ده‌ركه‌ون بۆ هاوڵاتیان، چی تر به شاراوه‌یی خه‌ڵك په‌راوێز نه‌خرێن و به قسه و به‌ڵێنی زه‌به‌لاح هه‌ڵنه‌خه‌ڵه‌تێن، چونكه هه‌ر ڕووداوێكی سیاسی بێگومان ڕاسته‌وخۆ كارتێكه‌ره بۆ سه‌ر ژیانی ڕۆژانه‌ی تاك و خێزان كه ئه‌وان سه‌رچاوه‌ی بنه‌ڕه‌تی كۆمه‌ڵگان، بۆیه سۆسیۆلۆجیای سیاسی دیراسه‌ی سروشتی بارودۆخ و هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كانه كه ڕاسته‌وخۆ كارتێكه‌رن له ناوه‌رۆكی ڕووداوه كۆمه‌ڵایه‌تییه سیاسیه‌كانی كۆمه‌ڵ.
بۆیه ئه‌گه‌ر باسی ڕووداوێكی سیاسی عیراق بكه‌ین ئه‌وه به ڕاستی پێویستی به ده‌یان توێژینه‌وه هه‌یه كه چۆن وه‌ك خۆی مامه‌ڵه‌ی سیاسی له‌گه‌ڵ ناكرێت و هه‌ریه‌كه‌و وه‌ك خه‌رمانی پووش شه‌نی خۆی لێدههاوێژێ كه جێگای سه‌رسوڕمانی خاوه‌نه ڕهسهنهكانێتی و وه‌ك به‌زه‌ییه‌ك یا یاریه‌كی سیاسی بۆ سه‌نگی بردنه‌وه‌یان له گۆڕه‌پانی سیاسی‌دا. تۆ بڵێ پسپۆڕانی سۆسیۆلۆژیا نه‌توانن لایه‌نه‌كانی ئه‌و كێشه سیاسییه به‌ناو دیاری بكه‌ن و پاشان بۆ ده‌ستنیشانكردنی خاڵی به‌هێز و بێهێزی ڕوونبكرێته‌وه تاوه‌كو ئاسوده‌یی و پێكه‌وه‌ژیان ببێته واقیع نه‌ك ته‌نها وه‌ك دروشمێكی سیاسی بۆ هه‌ندێك بێت و ئه‌وانی دی ڕه‌خنه‌ی لێ‌بگرن، بۆیه ئێمه توێژینه‌وه‌ی ئه‌و بابه‌ته ده‌خه‌ینه ئه‌ستۆی پسپۆڕانی كۆمه‌ڵناسی سیاسی به‌تایبه‌تی قۆناغی به‌كالۆریۆس و ماسته‌ر و بگره دكتۆراش بۆ ئه‌وه‌ی ڕاستیه كۆمه‌ڵایه‌تیه سیاسییه‌كان بهدهربكهون له ژیانی ڕۆژانه‌ی هاوڵاتیاندا و توێژه‌ر له واقیعی مه‌یدانیه‌وه پرسیاره‌كان ئاراسته‌ی خه‌ڵك بكات و پاشان به ژیر و وریایی و بێ لایه‌نانه باس له ڕاستیه‌كان بكات ئه‌مه‌ش به‌ڕاستی كاری توێژه‌ره كه نابێت له هیچ توێژینه‌وه‌یه‌كی زانستیدا لایه‌نگیری بكات.
ڕۆڵی توێژه‌ری سۆسیۆلۆژیای سیاسی بۆ ڕووداوه سیاسییه‌كان زۆر گرنگه‌و كاریگه‌ری خۆی هه‌یه، چونكه ئه‌م بوارانه ده‌گرێته‌وه په‌یوه‌ندی سیاسه‌ت و كۆمه‌ڵناسی و به‌شه‌كانی وه‌ك (مه‌عریفه – ئایین – یاسا – په‌روه‌رده – سایكۆلۆژیا – ئه‌نترۆپۆلۆژیا- سیاسه‌ت – مێژوو – شارستانیه‌ت) هه‌ر یه‌ك له‌م بوارانه ڕاسته‌وخۆ و ناڕاسته‌وخۆ كاریگه‌ری خۆیان هه‌یه به‌شێوه‌یه‌كی ڕاسته‌وخۆ له‌سه‌ر هه‌ر ڕووداوێكی سیاسی و كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌مه‌ش كاری توێژه‌ره بۆ قسه‌كردن و ڕاڤه‌كردنی هه‌ر باسێك و هه‌ر كێشه‌یه‌ك بێت كه بوار ده‌ڕه‌خسێنێ بۆ گه‌یشتن به ده‌رئه‌نجامی گونجاو و شیاو، ئه‌مه‌ش به یه‌كێك له كاره گرنگه‌كانی توێژه‌ر ئه‌ژمار ده‌كرێت و ئه‌ركه‌كانی سۆسیۆلۆجیای سیاسی زۆرن ده‌رهه‌ق به هاوڵاتیان و ڕووداوه‌كانی ژیانی ڕۆژانه‌یان كه تێگه‌یشتن و وه‌رگرتنی بناغه و ڕێسا كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان به كارێكی سیاسی ده‌ژمێردرێت و پشتی پێده‌به‌ستێت و هه‌روه‌ها ئه‌ركێكی گرنگتر ئه‌ویش دیاریكردنی هۆكاره كۆمه‌ڵایه‌تیه سیاسییه‌كان كه یارمه‌تیده‌رن بۆ ئارامی و ئاسایشی سیاسی كۆمه‌ڵگا، ئه‌مانه كه چاره‌ی گونجاوی بۆ نه‌كرێت ده‌بنه جێگای دڵه‌ڕاوكێ خه‌ڵك و بێ ئارامی و زاڵ ده‌بێته سه‌ر هاوڵاتیان و هه‌موو ئه‌ندامانی خێزان ده‌بنه گرۆێك بۆ شیكردنه‌وه و لێكدانه‌وه‌ی ڕووداوه سیاسییه‌كان كه زۆر به تێكه‌ڵ و په‌رته‌وازه‌یه‌وه ده‌ڕواننه ئاینده و گه‌نجانیش به ده‌گمه‌ن گه‌شبینن و كه‌م جار په‌رۆشی ئاینده ده‌بن و پێیانوایه شته‌كان ڕووداوه‌كان دووباره‌ن كێشه‌ی ئه‌وان نییه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌وه به‌شی گه‌وره‌ی كێشه‌كان ئه‌وان ده‌گرێته‌وه له دیاریكردنی هاوسه‌ری ژیانیانه‌وه كه كۆسپ و ته‌گه‌ره‌كان ئه‌وه‌نده زۆرن له پێشیان خۆیان له‌بیرده‌كه‌ن و سۆزداری زۆر جار زاڵ ده‌بێته سه‌ریان و به‌ره‌و نامۆبوون ده‌ڕۆن ئه‌مه‌ش ڕێژه‌ییه و تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا و ده‌سه‌ڵات خۆیان به‌رپرسیارن له‌و دۆخه هه‌ستیار و ناسكه، ئه‌گه‌ر باس له هه‌ست و نه‌ست و حه‌ز و ئاره‌زوو بكه‌ین ئه‌وه زۆر جار كۆچی كردووه و چاوه‌ڕوانی ڕۆژێكی نوێن بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان، له‌وانه‌یه بوه‌ترێ بۆ به‌م شێوه‌یه له سیاسه‌ته‌وه بۆ بارودۆخی گه‌نج؟ چونكه گه‌نج سه‌رچاوه‌ی ژیانه بۆ ئاینده ئه‌گه‌ر هه‌موو ژیان نه‌بێت زۆربه‌ی شته جوانه‌كان لای ئه‌وان به‌دی ده‌كرێت، ئه‌مه ئه‌وه ناگه‌یه‌نێت كه كێشه‌دار نه‌بێت بگره زۆر جار خۆیان هۆكاری كێشه‌كانن، بۆیه زۆر به پێویستی ده‌زانین كه دیراسه‌ی هۆكار و ده‌رئه‌نجامه ئاڵۆزه‌كانی دیارده سیاسییه‌كان بكرێت به‌شێوه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تی و شیكاری و ڕه‌خنه‌یی و شوێنی لێكدانه‌وه و ڕاڤه‌كردن و باسكردن بێت نه‌وه‌ك به داخراوه‌یی، چونكه ڕووداوه‌كان چ سیاسی بێت یا كۆمه‌ڵایه‌تی هه‌ڵقوڵاوی بارودۆخ و واقعی ئه‌و دیارده‌یه جا چۆن ده‌توانرێت لێی دوور بین؟ وه‌ك شۆڕشی سیاسی و جه‌نگه‌كان و هه‌ڵبژاردنی سیاسی بۆ دواڕۆژی ژیانی تاك و خێزان و كۆمه‌ڵگا.