هیواو خواسته‌ بالاَكانی توركیای دوای ڕیفراندۆم به‌ڕێوه‌ببات كه‌ زۆرینه‌ی زۆر له‌گه‌ڵ گۆڕانكاریدایه‌.

یادهێنانه‌وه‌ی ئه‌و هۆكاره‌ لاوازانه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنی گشتی 22 ی ته‌مموزی 2007 واده‌كات چه‌ند مانگی داهاتوو چاره‌نوس سازبێت. ئه‌و هه‌لاَنه‌ی كه‌بووه‌ هۆی دواخستنی پرۆسه‌ی ئاسایكردنه‌وه‌ پێویسته‌ دووباره‌نه‌بێته‌وه‌.

دوای ڕیفراندۆمه‌كه‌ی 12 ی سێپته‌مبه‌ر پارتی داد و گه‌شه‌پێدان جه‌ختیكردۆته‌وه‌ له‌سه‌ر دوو مه‌سه‌له‌ كه‌ ئه‌وانیش چاره‌سه‌ركردنی مه‌سه‌له‌ی كورد و ده‌ستورێكی نوێ یه‌. سه‌باره‌ت ئه‌م مه‌سه‌لانه‌ دوو ئاماژه‌ی كۆنكریتی ڕوون و ئاشكرایه‌ كه‌ ئه‌وانیش بریتین له‌وه‌ی حكومه‌ت و داموده‌زگا ئه‌منیه‌كانی زه‌مینه‌ی وتوێژه‌كانیان فراوانتركرد تا پارتی ئاشتی و دیمۆكراسی (BDP) و سه‌رۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بگرێته‌وه‌ ، هه‌روه‌ها بورهان كوزو ، سه‌رۆكی لیژنه‌ی ده‌ستوری په‌رله‌مان گلۆپی سه‌وزی بۆ هه‌ڵكراوه‌ كه‌ مه‌رج و ڕێوشوێنی پێویست بگرێته‌ به‌ر بۆ دروستكردنی هه‌وڵی ته‌وافوقی بۆ نوسینه‌وه‌ی ده‌ستورێكی نوێ. له‌هه‌ردوو پرۆسه‌كه‌دا ته‌نها زۆرترین بایه‌خدان و ڕێگاچاره‌یه‌كی دوور له‌ ڕق ڕێگاكه‌ خۆشده‌كات. ووشه‌ و ئاماژه‌كان زیاتر له‌وه‌ی كه‌سێك وێنای ده‌كات گرنگن. هێڵێكی باریك هه‌یه‌ له‌نێوان متمانه‌ و گومان و قازانج و زیاندا. ئه‌مه‌ وانه‌ی هه‌شت ساڵی ڕابردووه‌ بۆ هه‌ریه‌ك له‌ ئۆپۆزیسیۆنی ته‌قلیدی توركیا و هه‌روه‌ها حكومه‌تیش.

جاربه‌جار كه‌مال كیڵجدارئۆغڵو ، سه‌رۆكی پارتی كۆماری گه‌ل (CHP) زۆرجار شتی سه‌رسوڕهێنه‌رده‌ڵێت. له‌دواترین كۆمێنتیدا له‌باره‌ی پرۆسه‌ی ده‌ستوریه‌وه‌ ئه‌و بانگه‌شه‌ی پرۆسه‌یه‌كی ڕیفۆرمی خێرای كرد و پێشنیاری هاوكاری كر له‌باره‌ی ئیشكردن بۆ ده‌ستوور پێش هه‌ڵبژاردنی گشتی 2011. ئه‌و دواتریش زۆربه‌ی خه‌ڵكی به‌م ووشانه‌ سه‌رسامكرد " هه‌ركاتێ پارتی داد و گه‌شه‌پێدان كارده‌كات، پارتی كۆماری گه‌ل به‌رهه‌ڵستی ده‌كات. چیدی نا! پارتی كۆماری گه‌ل  ڕێگر نابێت له‌به‌رده‌م توركیا و دیمۆكراسیه‌كه‌یدا، به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ ئێمه‌ ڕێگریه‌كان لاده‌به‌ین و یارمه‌تیده‌رده‌بین و ڕێگاكه‌ پیشانده‌ده‌ین."

به‌دڵنیاییه‌وه‌ ماوه‌ته‌وه‌ دڵسۆزی كیڵجدارئۆغڵو تاقیبكرێته‌وه‌. ئه‌و له‌پۆسته‌كه‌یدا تازه‌یه‌ و ئه‌و له‌لایه‌ن ڕه‌خنه‌گره‌ لیبراڵ و كۆنزێرڤاتیڤه‌كانه‌وه‌ به‌ " درۆزنێكی هه‌میشه‌یی" تۆمه‌تبارده‌كرێت. ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر گومانه‌كه‌ مایه‌وه‌، پێویسته‌ ئه‌و قازانجی گومانه‌كه‌ی پێبدرێت. ته‌نها نۆ مانگ ماوه‌ بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو، به‌دڵنیایشه‌وه‌ ئه‌و تاقیده‌كرێته‌وه‌.

ئایا سه‌رۆك وه‌زیر ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان پێشنیاری هاوكاری له‌ پێش هه‌ڵبژاردنه‌كاند قبوڵده‌كات؟ جێگای گومانه‌، و هۆكاره‌كه‌ش وریاییه‌ له‌ڕووی ئه‌و ئه‌گه‌ره‌ی كه‌ پارتی كۆماری گه‌ل له‌وانه‌یه‌ ئه‌م پرۆسه‌یه‌ بۆ "له‌سوچدانی" پارتی داد و گه‌شه‌پێدان له‌مه‌سه‌له‌كانی   وه‌كو ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی %10 و حه‌سانه‌ی په‌رله‌مانی به‌كاربهێنێت. ڕیسكێك له‌ئارادایه‌ كه‌ حكومه‌ت به‌ره‌و ته‌ڵه‌ی له‌ده‌ستدانی زه‌مینه‌ ببرێت ئه‌ویش ئه‌گه‌ر وتوێژه‌كانی نێوان پارته‌كان له‌مه‌ڕ مه‌سه‌له‌ هه‌ستیاره‌كان شكست بهێنێت. پارتی داد و گه‌شه‌پێدان ده‌یه‌وێت  ته‌نانه‌ت بۆ هه‌ڵبژاردنی داهاتوو ڕێژه‌ی به‌شداریكردنی %10 بمێنێته‌وه‌ و مه‌سه‌له‌ی "سه‌قامگیری" بابه‌تی سه‌ره‌كی وتوێژ بێت.

له‌كاتێكدا رێگاچاره‌ی ترسنۆكانه‌ی نێوان پارتی داد و گه‌شه‌پێدان و پارتی كۆماری گه‌ل هیوابه‌خشه‌، چه‌ند ڕێگریه‌كی قورسی متمانه‌ له‌ نێوان  ئه‌ردۆغان و پارتی ئاشتی و دیمۆكراسی (BDP) دۆستی كورد دا هه‌یه‌. به‌دڵنیاییه‌وه‌ كێشه‌ی كورد "ئاسته‌نگ و ته‌حه‌دیه‌كه‌" بۆ حكومه‌ت. ئه‌گه‌ریش مه‌به‌ست چاره‌سه‌رێكی هه‌میشه‌ییه‌، لێدوانه‌كانی ئه‌ردۆغان مایه‌ی نیگه‌رانیه‌.

له‌لێدوانێكیدا بۆ سه‌ركرده‌ ناوخۆییه‌كانی پارته‌كه‌ی، ئه‌ردۆغان جه‌ختیكرده‌وه‌ له‌سه‌ر گه‌شبینی خۆی و خواستی بۆ ئه‌نجامدانی گۆڕانكاری زیاتر. به‌لاَم له‌میانه‌ی كۆمێنتێكی سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی "زمانی دایك" ئه‌ردۆغان به‌ ئاشكرا و ڕونی هه‌ندێك بێهێوایی له‌نێوان كورده‌كاندا دروستكرد كه‌ ده‌یانه‌وێت مه‌سه‌له‌ی خوێندن به‌ زمانی كوردی به‌شێك بێت له‌ پرۆسه‌ی چاكسازی له‌ده‌ستوردا. ئه‌و هه‌نگاوی ئه‌وه‌ی زمانی كوردی بخرێته‌ نێو وانه‌كانی قوتابخانه‌وه‌ به‌توندی ڕه‌تكرده‌وه‌ و ته‌نانه‌ت هۆشداریدا كه‌ڕه‌نگه‌ ئه‌وه‌ ببێته‌ له‌به‌ریه‌ك هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ی ولاَت.

كورده‌كان له‌وه‌لاَمدانه‌وه‌دا دره‌نگ نه‌بوون، و ئه‌مه‌ش زۆر پێشبینی ده‌كرا. لێدوانه‌كه‌ی ئه‌ردۆغان ( كه‌ ڕه‌نگدانه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌یه‌كی ته‌قلیدی ده‌وڵه‌ت بوو) له‌هه‌ندێ ڕه‌هه‌ندا ئاكامی پێچه‌وانه‌ی لێكه‌وته‌وه‌.

سه‌ره‌تا، ئه‌مه‌ به‌هۆی هه‌ستیاری به‌ڕێوه‌بردنی ناكۆكیه‌كانه‌وه‌یه‌. باشتر وایه‌ ئه‌ردۆغان نه‌یه‌ته‌ خاكی ئه‌م ناوچه‌یه‌وه‌ هه‌روه‌ها له‌به‌رئه‌وه‌ی ڕه‌وشی  زمانی كوردی ، كه‌ مافێكی سروشتی كورده‌كانه‌ له‌م ولاَته‌دا له‌وتوێژه‌كانی ده‌ستوری نوێدا جێگای بكرێته‌وه‌.

سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ده‌ستوری نوێ به‌شێوه‌یه‌كی ساكار له‌ڕێگه‌ی هه‌ڵوێستی پارتی حوكمڕانه‌وه‌ ده‌پێورێت. سه‌ركردایه‌تی پارتی فه‌رمانڕه‌وا نابێت ئه‌و داوایانه‌ی له‌كۆمه‌ڵگاوه‌ دێت حوكمی پێشوه‌ختی به‌سه‌ردا بدات و پوچه‌ڵیان بكاته‌وه‌. ئه‌و %58 ی كه‌ به‌ "به‌ڵێ" ده‌نگیاندا هاوپه‌یمانیه‌ك بوو بۆ دیمۆكراسی زیاتر و كورده‌كانیش به‌ گشتی هه‌رگیز ئه‌وه‌نده‌ به‌په‌رۆش نه‌بوون بۆ گفتوگۆكردنی " گرێبه‌ستێكی كۆمه‌لاَیه‌تی". هه‌موو كێشه‌یه‌ك پێویسته‌ به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو و به‌گوێره‌ی سه‌قفی زه‌مه‌نی بایه‌جی پێبدرێت. به‌رپرسیارێتی سه‌ره‌كی ئه‌ردۆغان ئه‌وه‌یه‌ پرۆسه‌كه‌ له‌سه‌رسكه‌ی ڕاستی خۆی ڕابگرێت وڕێگابدات خه‌ڵك له‌چوارچێوه‌ی عه‌قڵ و مه‌نتیقدا به‌ئازادی قسه‌بكه‌ن.

 

Xendan- له‌ئینگلیزییه‌وه‌: دانا ته‌یب مه‌نمی