(نوێبوونه‌وه و ئاوه‌دانی) هه‌روه‌ك به‌ڵێنیشمان بهخهڵكدا، كه كابینه‌ی وه‌زیرانی داهاتووشمان هه‌ر كابینه‌ی نوێبوونه‌وه و ئاوه‌دانی ده‌بێت. كه‌واته ئێستا سه‌ركردایه‌تی كوردستانی عیراق، به‌تایبه‌تیش ئێمه خۆمان له یه‌كێتی و له پارتی له ژێر تاقیكردنه‌وه و زه‌ڕه‌بینی چاوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستانداین و جه‌ماوه‌ر هه‌م ته‌ماشای كابینه‌كه‌مان ده‌كات تا بزانێ ئه‌و كه‌سانه‌ی كه ده‌یانهێنینه پێشه‌وه، هه‌مان ئه‌و كه‌سانه‌ن كه تائێستا له‌ناو حكومه‌ت و حزب كاریان كردووه؟ یان ده‌موچاوێكی تازه له‌ناو كادره‌كان و جه‌ماوه‌ری یه‌كێتی و پارتی ده‌هێنینه پێشه‌وه و ئه‌و به‌رنامه‌یه‌یان پێ جێبه‌جێ ده‌كه‌ین كه له‌كاتی هه‌ڵبژاردنه‌كه‌دا به‌خه‌ڵكمان دابوو. هه‌میش ته‌ماشای هه‌ڵسوكه‌وت و ڕه‌فتارمان ده‌كات له چۆنیه‌تی خزمه‌تكردنی ته‌واوی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستاندا و به وردی به‌دواداچوونی ئه‌وه ده‌كات، كه ئاخۆ ئه‌و كابینه تازه‌یه، ئه‌ندامه‌كانی، وه‌زیره‌كانی، خزم و كه‌سوكار و براده‌ری لێپرسراوه‌كان له خۆده‌گرێ، یا پێوه‌رێكی تازه به‌كارهاتووه لهدهسنیشانكردنی ته‌واوی وه‌زیره‌كانیدا.
من ته‌مه‌ننای ئه‌وه ده‌كه‌م ئه‌و كابینه‌یه به‌ته‌واوی كابینه‌یه‌كی تا بتوانرێت بنكه فراوان بێ و زۆر نوێ و زۆر تازه بێ. هه‌م له ده‌موچاوه‌كانی، هه‌میش له ناوهڕۆك و ڕه‌فتار و به‌رنامه سیاسی و ئابووری و كولتووری و كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كه‌ی خۆیدا. ماوه‌ی هه‌ژده‌ساڵی ڕابردوو به‌شی زۆری وه‌زیره‌كانمان ئه‌و كه‌سانه بوون له حكومه‌ت بۆ حزب و له حزبیش بۆ حكومه‌ت جێگۆڕكێمان پێده‌كردن.. خۆ ئه‌گه‌ر به‌سره‌ش بێت، پێموایه ئێستا سره‌ی كادیره‌كانی تریش هاتووه پێویسته فرسه‌تێكیان بدرێتێ هه‌م بۆ پێگه‌یاندنیان هه‌میش بۆ خزمه‌تكردنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و بیانهێنینه پێشه‌وه و ئه‌وانیش جوهد و توانای خۆیان پێشكه‌شی گه‌ل و نیشتمانه‌كه‌مان بكه‌ن. زۆری نه‌ماوه هه‌ڵبژاردانی شارهوانهیهكانمان له‌پێشه و هه‌مدیس ده‌كه‌وینه‌وه به‌ر هه‌ڵسه‌نگاندنی كۆمه‌ڵانی خه‌ڵكی كوردستان و جارێكی تر خه‌ڵك ده‌نگده‌داته‌وه بۆ هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی شاره‌وانیه‌كان. بۆیه هه‌قه له ده‌سنیشانكردنی ئه‌ندامانی ئه‌و كابینه تازه‌یه‌دا حیساباتی زۆر ورد بكه‌ین و ئه‌و كابینه‌یه بۆ ماوه‌ی 4 ساڵه. ئه‌ركی زۆریشی له‌سه‌ر شانه. بۆیه ده‌بێ كارێكی وانه‌كه‌ین، پاش سێ مانگی تر هه‌رخۆمان حه‌مله له دژی وه‌زیره‌كانی خۆمان ده‌ستپێبكه‌ین كه خۆمان دامان ناون و هه‌وڵی گۆڕانیان بده‌ینه‌وه. هه‌روه‌ك له ته‌جروبه‌كانی پێشووترمان ئه‌و جۆره حه‌مله و كارانه‌مان له‌دژی براده‌ره‌كانی خۆمان زۆر كردووه. بابزانین كابینه‌ی ئه‌مجاره‌مان چۆن ده‌بێ؟ به‌ڕاستی ئه‌و كابینه‌یه ده‌بێ، كه خه‌ڵكی كوردستان ڕه‌چاوی خزمه‌تگوزاری زۆر و چه‌ندین پرۆژه‌ی ستراتیژی تازه و گه‌وره‌ی لێده‌كات؟ یان ئه‌وه‌ش پاش ماوه‌یه‌كی تر هه‌ر خۆمان ده‌ستده‌كه‌ینه‌وه به پروپاگه‌نده‌كردن له دژیدا هه‌قه ئێستا به وردی بیر له دانانی وه‌زیره‌كانی بكه‌ینه‌وه!