به‌ره‌نده له‌گه‌ڵ لیسته گه‌وره‌كانی تری دوای خۆی دانووستان بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ بكات، پرسیاره‌كان له‌سه‌ر ئایینده‌ی پرۆسه‌ی سیاسی عیراق و شێوازی حكومه‌تی نوێ و سه‌ركه‌وتنی ئه‌و قه‌واره‌یه‌ی له‌ماوه‌ی دیاریكراوی ده‌ستووریدا ده‌توانێت كابینه‌ی حكومه‌ت پێكبێنێت. چه‌ندین وه‌ڵام و ئه‌گه‌ری جیاواز به‌دوای خۆیاندا ده‌هێنن.
به‌پێی ڕێژه‌ی كورسییه به‌ده‌ستهاتووه‌كان لیستی ئهلعیراقیهی ئه‌یاد عه‌لاوی به‌دوو كورسی له‌پێش لیستی هاوبه‌ندی ده‌وڵه‌تی یاساوه‌یه، به‌دوای ئه‌وانیشدا لیستی هاوبه‌ندی نیشتیمانی عیراقی و هاوپه‌یمانی كوردستانی دێت، به‌م پێیه لیستی عیراقییه پاڵێوراوه بۆ ئه‌وه‌ی پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی پێسپێردرێت، هه‌رچه‌نده لێكدانه‌وه‌یه‌كی نوێی دادگای ده‌ستووریی عیراق واتایه‌كی تری به‌و ماده ده‌ستوورییه داوه كه باس له‌قه‌واره‌ی گه‌وره‌ی ناو په‌رله‌مان ده‌كات كه ڕاده‌سپێردرێت بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت، ئه‌ویش دروستكردنی قه‌واره و هاوپه‌یمانیه‌تی گه‌وره‌ی پێكهاتووه له‌ناو په‌رله‌ماندا كه بتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، ئه‌مه‌ش كێشه بۆ لیسته‌كه‌ی عه‌لاوی دروستده‌كات و له‌سه‌ر ئاستی سیاسیش ته‌نگه‌ژه ده‌خاته‌وه، جگه‌له‌وه‌ی ئه‌م لێكدانه‌وه‌یه زیاتر بۆنی سیاسه‌تی لێدێت زیاتر له‌وه‌ی یاسایی و خوێندنه‌وه‌یه‌كی بابه‌تیانه‌ی ده‌ستوور بێت.
هه‌ر له‌م سه‌ره‌تایه‌وه ئاسۆ له‌به‌رده‌م ئایینده‌ی ڕه‌وشه‌كه‌دا تاڕاده‌یه‌ك ڕوونه و ئه‌وه ده‌خوێنرێته‌وه كه قۆناغی پێكهێنانی حكومه‌ت سه‌خته و ماوه‌یه‌كی زۆری ده‌وێت بۆ ئه‌وه‌ی لایه‌نه هاوپه‌یمانه‌كان حكومه‌تی نوێ پێكبهێنن، ئه‌وه‌ش شاراوه نییه كه زیاتر لهبهربهستێك له‌به‌رده‌م ئه‌یاد عه‌لاویدا هه‌یه كه ڕێگره له‌به‌رده‌م كۆكردنه‌وه‌ی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانیدا بۆ پێكهێنان و متمانه‌به‌خشین به‌و حكومه‌ته‌ی كار بۆ پێكهێنان و سه‌رۆكایه‌تییه‌كه‌ی ده‌كات.
ئه‌وه‌ی زیاتر ده‌روازه‌كان به‌ره‌و ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له‌به‌رده‌م عه‌لاویدا به‌رته‌سك ده‌كاته‌وه نه‌بوونی لیستێكه ناوبراو بتوانێت به‌ئاسانی قه‌ناعه‌تی پێبكات ببێته شه‌ریك و هاوپه‌یمان له‌گه‌ڵ لیسته‌كه‌یدا كه پێكهێنانی حكومه‌تی بۆ ده‌سته‌به‌ربكات، له‌دوای لیستی ئهلعیراقییهوه لیسته‌كانی ده‌وڵه‌تی یاسای نوری مالیكی و هاوبه‌ندی نیشتیمانی عیراقی دێت كه یه‌كه‌میان هێشتا چاوی له‌وه‌یه خۆی حكومه‌ت پێكبهێنێت و دووه‌میشیان جیاوازییه‌كانی له‌گه‌ڵ لیستی عیراقیهدا له‌ڕووی هه‌ڵوێستی سیاسی و ئه‌جێندای كاره‌وه زۆر زیاتره له‌و خاڵانه‌ی له‌سه‌ری كۆكن، به‌ڵكو ئه‌وه‌ی زیاتر له لیستی هاوبه‌ندی نیشتیمانییه‌وه نزیكه و پێشتر هاوپه‌یمانی ناو یه‌ك قه‌واره‌ی سیاسی بوون لیستی ده‌وڵه‌تی یاسایه.
له‌ناو ئه‌م هاوكێشه‌یه‌دا ئه‌وه‌ی دواتر ده‌بێته شه‌ریكی حوكم و شه‌رعیه‌تی نیشتیمانی به‌و حكومه‌ته ده‌دات لایه‌نی كوردییه كه لیستی هاوپه‌یمانی كوردستان نوێنه‌رایه‌تی ده‌كات و ئه‌ویش مه‌رج و خواستی خۆی هه‌یه كه ئه‌گه‌ری ئه‌وه دێته پێشه‌وه به‌شێك له لایه‌نه به‌شداره‌كانی ناو لیسته‌كه‌ی ئه‌یاد عه‌لاوی قبووڵی نه‌كه‌ن، له‌م حاڵه‌ته‌شدا بیروبۆچوونه‌كانی لایه‌نی كوردی زیاتر به‌دوو لیسته‌كه‌ی تر ده‌خۆن.
له‌م سه‌ریشه‌وه ئه‌گه‌ر لیستی ئه‌لعیراقییه نه‌یتوانی هاوپه‌یمان بۆ خۆی په‌یدابكات و له‌ماوه‌ی دیاریكراودا حكومه‌تی بۆ پێكنه‌هات، لیسته‌كه‌ی نوری مالیكی پاڵێوراوه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێ و مالیكی زیاتر له عه‌لاوی زه‌مینه‌ی بۆ ده‌سازێت زۆرینه‌یه‌كی په‌رله‌مانی بۆ خۆی مسۆگه‌ر بكات، چونكه زۆر فاكته‌ر هه‌یه لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانی عیراقی بكاته هاوپه‌یمانی لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا، دیارترینیان فاكته‌ری مه‌زهه‌بی و تایفییه كه دواجار مه‌رجه‌عه ئاینییه‌كانیش پشتیوانی له هاوپه‌یمانیه‌تی ئه‌و دوو لیسته شیعییه ده‌كه‌ن.
لیستی ده‌وڵه‌تی یاساش به‌شی خۆی كێشه له ڕێگایدایه و به‌ئاسانی سه‌رۆكی ئه‌و لیسته كه سه‌رۆك وه‌زیرانی ئێستایه خولێكی نوێی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌تی بۆ به‌ده‌ست ناكرێته‌وه، چونكه له‌ناو لیستی ئیئتیلافی نیشتیمانیدا ڕه‌وتی سه‌در كه كاریگه‌ری و قورسایی خۆی هه‌یه ڕازی نییه به پاڵاوتنه‌وه‌ی نوری مالیكی بۆ پۆستی سه‌رۆكایه‌تی حكومه‌ت، كه له‌م حاڵه‌ته‌شدا ئه‌گه‌ر قه‌ناعه‌ت به‌ده‌نگه نارازییه‌كان نه‌كرێت ئه‌گه‌ری ئه‌وه هه‌یه كه‌سێكی تری ناو لیستی ده‌وڵه‌تی یاسا بۆ وه‌رگرتنی ئه‌و پۆسته بهێنرێته پێشه‌وه.
دوا ده‌ره‌نجامیش كه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت په‌یدابوونی ئۆپۆزسیۆنێكی ئه‌كتیڤ و به‌هێز ده‌بێت له‌په‌رله‌ماندا كه لیستی ئهلعیراقیهی ئه‌یاد عه‌لاوی ده‌بێته خوڵقێنه‌ری ئه‌گه‌ر حكومه‌تی بۆ پێكنه‌هات، له‌حاڵه‌تی سهركهوتنیشیدا هێزی تری سیاسی ده‌بنه خوڵقێنه‌ری ئه‌و ئۆپۆزسیۆنه سیاسییه، به‌مه‌ش دوالیزمه‌ی ده‌سه‌ڵات و ئۆپۆزسیۆن له‌ناو ئه‌زموونی سیاسی عیراقی‌دا سه‌ره‌تاكه‌ی ده‌ست پێده‌كات.
كه‌واته عیراق له‌به‌رده‌م قۆناغێكی سیاسی هه‌ستیار و چاره‌نووسسازدایه كه ئه‌گه‌ر ئه‌م ململانێ و كێشمه‌كێشانه به‌شێوازه ئاشتیانه‌كه‌ی به‌رێوه‌بچێت پرۆسه‌ی سیاسی قۆناغێكی گه‌شه‌كردوو به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت و پرۆسه‌ی دیموكراسیه‌تیش چه‌ند هه‌نگاوێكی گه‌وره ده‌چێته‌پێشه‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕه‌وتی ڕووداوه‌كان به‌ئاڕاسته‌ی ته‌نگه‌ژه و توندوتیژیدا بڕوات، هه‌نگاوه‌كان پێچه‌وانه ده‌بنه‌وه و ململانێی نادیموكراسیانهی سیاسییه‌كان بارودۆخی ئاسایشی شه‌قام ئاڵۆز ده‌كه‌نه‌وه، كه ئه‌مه‌یان ئه‌گه‌ری دووره ڕووبدات.