كێ بڕوای وابوو دیارده‌ی قه‌یرانی ژیان له وڵات‌دا جۆراوجۆر ده‌بن و نه‌بوونی ئاسایش و بڵاوبوونه‌وه‌ی تاوان و گرانی نرخه‌كان و نه‌بوونی خزمه‌تگوزاری پێویست، باڵ به‌سه‌ر ژیانی ئاسایی هاوڵاتیانی عیراقدا ده‌كێشن؟
هه‌ندێك پێیان وایه داگیركاریی هۆكاری سه‌ره‌كی كێشه‌كانه له وڵات و به كشانه‌وه‌ی هێزه بیانییه‌كان، عیراق كاروانی نوێبوونه‌وه و پرۆسه‌ی ئاوه‌دانی ده‌ستپێده‌كات و ڕه‌ونه‌قی جارانی بۆ ده‌گه‌ڕێته‌وه، به‌ڵام گه‌ر به تێڕوانینێكی لۆژیكانه ته‌ماشای ئه‌زموونی هه‌ندێك له‌و گه‌ل و نه‌ته‌وانه بكه‌ین كه له سایه‌ی داگیركاری بیانی‌دا په‌ره‌سه‌ندنی بێهاوتایان به‌خۆوه‌بینیوه و هه‌نگاوی گه‌وره‌یان ڕووه‌و پێشه‌وه هه‌ڵناوه، ناكامڵی و چه‌وتی ئه‌و بۆچوونه‌مان بۆ ده‌رده‌كه‌وێت و ده‌گه‌ینه ئه‌و ئاكامه‌ی كه كێشه‌كان له‌وێوه سه‌رچاوه ناگرن و هۆكاری دیكه‌یان له‌پشته‌وه‌یه.
تیرۆریزمی ئیسلامی كه كێشه‌یه‌كی نوێیه سه‌باره‌ت به عیراق، به تۆكمه‌كردن و به‌هێزكردنی ده‌زگاكانی پۆلیس و ئاسایش و هه‌واڵگریی و دامه‌زراوه‌ی سه‌ربازی و سه‌ركردایه‌تیكردنیان له‌لایه‌ن كه‌سانێكی به ئه‌زموون و شاره‌زا له‌و بواره، ده‌كرێت چه‌كه‌ره‌كردن و سه‌رهه‌ڵدانی بنبڕبكرێت و ڕێگه له‌و لایه‌نانه بگیرێت كه سه‌رچاوه‌ی ته‌مویلكردن و ئاڕاستهكردنیانن.
پێموایه ناكۆكی تایهفهگهریش له عیراقدا كێشه‌یه‌كی دروستكراوه و بۆ مه‌به‌ستێكی خواستراو له وڵات‌دا به‌كارده‌هێنرێت و هۆكاری چڕكردنه‌وه‌ی زیاتری قه‌یرانه‌كانی ژیانه له عیراق، ئه‌گه‌رنا له ڕابردوودا كه‌س له گه‌ڕه‌كی ئه‌عزه‌میه‌ی به‌غدا له‌سه‌ر شیعه‌بوون نهچهوسێنراوهتهوه و له سه‌در و كیفاحیش هۆكاری سوننه مه‌زهه‌بیی نه‌بۆته ڕێگر له‌به‌رده‌م تێكه‌ڵبوون و ئاوێته‌بوونی خێزانهكانهكانی ئه‌و شوێن و ناوچانه‌ی پایته‌خت.
پارێزگاكانی به‌سره و كوت و كه‌ربه‌لاش كه تا دوێنێ به‌دووربوون له كێشه‌كانی تیرۆر و تایه‌فه‌گه‌ری و به شاره ئارامه‌كان ههژماردهكران، له ئێستادا به‌هۆی فهراههمنهبوونی خزمه‌تگوزاری پێویسته‌وه، دانیشتوانه‌كه‌ی ده‌ڕژێنه شه‌قامه‌كان و ناڕه‌زایی به‌رامبه‌ر به بارودۆخی گوزه‌ران و خراپی ئه‌دای داموده‌زگاكانی حكومه‌ت ده‌رده‌بڕن و ده‌چنه پاڵ ئه‌و شاره عیراقییانه‌ی كه تێیاندا ته‌نگ به ژیان هه‌ڵچنراوه و تا دێت سیمای شارستانی و مه‌ده‌نیبوون له‌ده‌ستده‌ده‌ن.
كێشه و قه‌یرانی ژیانی عیراقییه‌كان هه‌ر ته‌نیا خۆیان له قه‌یرانه‌كانی كاره‌با و نه‌بوونی ئاسایش و سه‌قامگیریدا نابیننه‌وه، بگره درێژه ده‌كێشن و فهراههمنهبوونی ئاوی خواردنه‌وه، بێكاریی، دزی و جه‌رده‌یی ڕۆژانه، ته‌قینه‌وه‌كان، هێنده‌ی تر باری سه‌رشانی هاوڵاتیان قورس‌تر ده‌كه‌ن و له‌ولاشه‌وه به‌رپرسان سه‌رقاڵی هاوپه‌یمانی نوێ و دۆزینه‌وه و په‌یداكردن و په‌لكێشكردنی ئه‌و لیستانه ده‌بن كه پێیانوایه بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت سوودیان لێ وه‌رده‌گرن.