جه‌زائیر وه‌ك بابه‌تێكی په‌یوه‌ست به كێشه‌كه و بگره وه‌ك باكگراوندێكی مێژوویی كێشه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات قسه‌ی له‌سه‌ر ده‌كرێت.ڕێككه‌وتننامه‌ی جه‌زائیر كه میراتێكی تاڵی ڕژێمی به‌عس و خودی سه‌دام حسێنی جێگری ئه‌وكاته‌ی سه‌ركۆماری عیراقه، عیراقی به‌جۆرێك گیرۆده‌ی ناوه‌ڕۆكه‌كه‌ی كردووه كه پێناچێت هه‌روا به‌ئاسانی لێی ده‌ربچێت. ئه‌گه‌ریش پێداگریی ئێران له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی و هه‌وڵی عیراق بۆ پێچانه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌كانی ئه‌و ڕێككه‌وتنه درێژه بكێشێت ئه‌وا دوور نییه دۆخه‌كه ئاڵۆزتر بكات و نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش باجی ئه‌و هه‌ڵه و سازشه كوشنده‌یه‌ی سه‌دام و ڕژێمی ئه‌وكاته‌ی عیراق بده‌ن!(فه‌ككه) نه یه‌كه‌م كێشه‌یه و نه دواهه‌مین بابه‌تی سه‌رئێشه‌ی نێوان هه‌ردوولاش ده‌بێت. كێشه و دۆسیه هه‌ڵپه‌سێردراوه‌كانی نێوان تاران و به‌غدا زۆرن كه سه‌رجه‌میان یان ده‌ره‌نجامی كه‌ڵه‌كه‌بووی ڕێككه‌وتنی جه‌زائیرن، یان په‌یوه‌ست كراون به ناوه‌ڕۆكی ئه‌و ڕێككه‌وتنه‌وه. وه‌ك وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی عیراق ئاشكرایكرد: "دۆسیه‌ی ئێران گه‌وره‌ترین دۆسیه‌یه له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عیراق كه خۆی له جه‌نگ و ئاو و سنوور و مین و خاڵه سنوورییه‌كان و مه‌سه‌له‌ی فڕۆكه عیراقییه‌كان و چه‌ند كێشه‌یه‌كی تردا ده‌بینێته‌وه". جیا له‌وانه‌ش سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه به‌رپرسێكی باڵای ئێرانی شتێكی تازه‌ی دابه‌گوێی عیراقدا كه وه‌ك قه‌ره‌بوویه‌ك بۆ شه‌ڕی هه‌شت ساڵه‌ی نێوانیان به‌نیازه داوای بڕی هه‌زار ملیار دۆلار له عیراق بكات!هه‌موو ئه‌وانه ئاماژه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی كه ئێران ئاماده‌نییه ده‌ستبه‌رداری باره‌كه بێت. ئه‌و باره قورسه‌ی ئه‌وكات له‌پێناو سه‌ركوتكردنی كورددا سه‌دام خستیه سه‌رشانی عیراق، به‌ڵام ده‌ره‌نجامه‌كه‌ی پێچه‌وانه‌بووه‌وه، كورد و شۆڕشی كورد بنكۆڵ نه‌بوون، كه‌چی "جه‌زائیر" بووه میراتێكی قه‌به و هه‌روا به‌سه‌ر شانی عیراقه‌وه!له‌و ده‌رسه‌ی ڕێككه‌وتنه‌كه لێگه‌ڕێ كه ئه‌نجامی گره‌وكردن له‌سه‌ر مافی گه‌لانی به‌شخوراو دۆڕاندنه. مه‌سه‌له‌كه ئه‌و ئه‌مری واقیعه‌یه كه ئێستا عیراق و حكومه‌ته‌كه‌ی تێكه‌وتووه و وه‌ك ده‌ردێكی كوشنده‌ش هه‌ر ڕۆژه‌ی له ده‌رگایه‌كه‌وه به‌رۆكی ده‌گرێت! میراتێك كه ده‌بێت له‌جیاتی خۆدزینه‌وه‌ی حكومه‌ته‌كان و پشتگوێخستنی دۆسیه‌كه هه‌رچی زووه بیانخات به‌لایه‌كدا. ڕاسته عیراقی ئێستا مه‌حكومه به ڕابردوویه‌ك كه نه‌وه‌كانی ئه‌وسا و ئێستاش لێی به‌رپرسیار نین، به‌ڵام خه‌مساردی و خوێنساردیی زیاتر، نه‌وه‌كانی ئاینده‌ش گیرۆده ده‌كات.