هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی ڕانه‌گه‌یاندووه، به‌ڵام ئاماژه‌و ئاماره‌كان كێبڕكێی توندی لیسته‌كه‌ی مالیكی‌و عه‌للاوی پیشانده‌ده‌ن، بهدواشیانهوه لیستی عه‌ممار حهكیمو هاوپه‌یمانیی كوردستان دێن، چاودێرانی سیاسیش لای خۆیانه‌وه دووپاتیده‌كه‌نه‌وه هیچ لیست‌و قه‌واره‌یه‌ك به‌ته‌نها ناتوانێت حكومه‌ت پێكبهێنێت، كه‌واته سه‌رۆك وه‌زیرانی تازه پێویسته هانابهرێت بۆ قه‌واره‌و لیستی تر بۆ پێكهێنانی حكومه‌تێكی بنكه فراوان.
ئاخۆ ده‌بێت سروشتی حكومه‌تی تازه چۆن بێت؟ ئه‌و حكومه‌ته هه‌مان ئه‌و لایه‌نانه له‌خۆده‌گرێت كه ئێستا لهحكومهتهكهدان؟ یاخود لیستی براوه به‌هاوكاری ته‌نها قه‌واره‌یه‌كی تر حكومه‌ت پێكدههێنێتو ته‌وافوقی ته‌قلیدی تێده‌په‌ڕێنێت؟ ئایا له‌سایه‌ی حكومه‌تی تازه گه‌لانی عێراق ئاهێكیان به‌به‌ردا دێته‌وه؟
له‌وه‌ناچێت گه‌لانی عێراق به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه به‌راییه‌كانی ئه‌و هه‌ڵبژاردنه‌ش بگه‌نه مه‌رامه‌كانیان، به‌وپێیه‌ی تا ئێستا دیدگا‌و تێڕوانینی هاوبهشو كۆده‌نگی نێوان پارت‌و لایه‌نه سیاسیه‌كان نابینرێت‌و خواستێكی نیشتمانی له‌ئارادانیه، هه‌ندێكیان خوازیارن ده‌وڵه‌تێكی ئیسلامی شیعی به‌رقه‌راربێت، له‌ولاوه چه‌ند لایه‌نێك له‌هه‌وڵی دروستكردنی حكومه‌تی ئیسلامی سوننه مه‌زهه‌بن، ئه‌وانی تریش ده‌خوازن حكومه‌تێكی عه‌لمانی بێته‌كایه‌وه كه مافی زۆرینه‌ی شیعه‌و كه‌مینه‌ی كورد بپارێزێت، كه‌مێكیشیان هه‌وڵده‌ده‌ن عێراقی عه‌ره‌بی زیندووبكه‌نه‌وه.
وه‌ك ده‌بینین ڕوئیاو پرۆژه‌یه‌كی نیشتمانی نیه كه سه‌رجه‌م پێكهاته‌و چین‌و توێژ‌و ڕهنگو ده‌نگه‌كان له‌خۆبگرێت، بۆیه ده‌ره‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن هه‌رچۆنێك بن كاروانی دیموكراتی عێراق هه‌ر له‌سه‌رخۆ ڕێدهكاتو هه‌نگاوی مه‌زن به‌مزوانه به‌خۆیه‌وه نابینێت، به‌ڵام گرنگ ئه‌وه‌یه كاروانه‌كه كه‌وتووه‌ته ڕێگه‌و ساته‌وه‌ختێك دێت بگاته مه‌نزڵگه.
یه‌كێك لهدهرهنجامه سه‌رسوڕهێنه‌كانی ئه‌م هه‌ڵبژاردنه، كارتی كورده‌كانه كه له‌هه‌موو كاتێك به‌هێزتر دێته‌به‌رچاو، هه‌رچه‌نده كورد ته‌نها ڕێژه‌ی 20% دانیشتوان‌و كورسیه‌كانی پارله‌مان پێكده‌هێنێت، به‌ڵام وه‌ك كوتله‌یه‌كی به‌هێزو پته‌وی نه‌ته‌وه‌یی ده‌بینرێت كه له‌به‌رده‌م پاوانخوازی زۆرینه‌ی شیعه‌دا سه‌رسه‌ختانه داكۆكی له‌مافه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانیان ده‌كه‌ن، زۆرینه‌ی شیعه له‌نێوخۆیاندا په‌رته‌وازه‌و فره مهرجهعنو خه‌می گه‌وره‌یان چه‌ند به‌رژه‌وه‌ندییه‌كی تایبه‌ته‌و به‌سه‌ر چه‌ند كوتله‌و لیستێكی ناكۆكدا دابه‌شبوون، سوننه‌كانیش لاواز‌و شپرزه‌و بێ مه‌رجه‌عن، كه‌سێك نیه له‌سوننه‌كان سازش بۆ كه‌سێكی دیكه‌یان بكات‌و به‌نوێنه‌ری پێكهاته‌كه‌یان بزانێت، ته‌نها كورد له‌و نێوه‌نده‌دا به‌هێزو یه‌كگرتوون، ڕاسته به‌چوار لیست به‌شدارییان كردووه ، به‌ڵام خه‌می هه‌موویان خه‌می نه‌ته‌وه‌و ناوچه جێناكۆكه‌كانه.
سه‌باره‌ت به‌سه‌رۆكایه‌تی كۆماریش، نازانرێت ئه‌م پۆسته به‌ده‌ست كورده‌كانه‌وه ده‌مێنێت یاخود شوێنی تر هه‌ڵده‌بژێرن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی جێگه‌ی گومان نیه كوتله سه‌ره‌كیه‌كان نایشارنه‌وه (جه‌لال تاڵه‌بانی) شیاوترین كاندیده بۆئه‌و پۆسته، نووسه‌رو بیرمه‌ندو كاندیدی لیستی ئه‌لعێراقیه (حه‌سه‌ن عه‌له‌وی) پێیوایه سوننه‌كان له‌نێوخۆیاندا یهكگرتوونینو به‌یعه‌تیان به‌سه‌ركرده‌یه‌كی شیعه‌ی لیبڕاڵ (ئه‌یاد عه‌للاوی) داوه، چاودێرانیش هێما بۆئه‌وه ده‌كه‌ن كورد‌و شیعه باڵادهستو پێگه‌ی سوننه‌ش نادیاردهبێت.
نوسینی : د.شملان یوسف العیسی ، پرۆفیسۆر له‌زانسته سیاسیه‌كان