یه‌كه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كانی ئه‌مریكا له عێراق ده‌كشێته‌وه. ئایا ئه‌مانه دوا ده‌رئه‌نجامه‌كانی شه‌ڕێكی 20 ساڵیه؟ ئایا ئێمه بردمانه‌وه؟ ئایا بردنه‌وه و سه‌ركه‌وتن مانای چیه؟
گرنگی ئابی 1990 زۆر به گرنگی ده‌مێنێته‌وه. ئه‌وه ده‌روازه‌ی ماوه‌ی دوای جه‌نگی سارد بوو كه تیایدا چه‌ند یاریزانێكی هه‌رێمایه‌تی، ده‌وڵه‌ت و ناده‌وڵه‌ت، ده‌یانتوانی كاربكه‌ن به‌بێ ئه‌و ئاسته‌نگ و سنورداركردنانهی كه دوو بلۆكه سه‌ره‌كیه‌كه سه‌پاندبوویان. ئێمه له‌و ڕۆژگاره زوانه‌دا پێمان وابوو ته‌حه‌دی و ئاسته‌نگه‌كان هه‌لن--كه وهلاَمێكی نێوده‌وڵه‌تی بۆ ئه‌م داگیركاریه ڕێگاخۆشدهكات بۆ سیستمێكی نوێی جیهانی به ڕابه‌رایه‌تی ئه‌مریكا.
ئه‌وه‌ش، بێگومان، واده‌رنه‌چوو. سه‌ركێشی و لاساری و هیلاكی سه‌دام حوسێن له‌به‌غدا وه‌كو هه‌وڵێك بۆ كۆنترۆڵی نێوده‌وڵه‌تی له‌نه‌وه‌ده‌كاندا شكستیهێنا.
هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ساڵی 2003 دا و به‌شتبه‌ستن به‌ئه‌وله‌ویه‌تی سیاسی كشانه‌وه‌ی هێزه شهڕكهلارهكان له‌م مانگه‌دا كامپینێكی دره‌نگ وه‌خت بهلاَم سه‌ركه‌وتوو ده‌هێنێته ئاراوه یان مه‌شقێكی درێژكراوه‌ی بێ‌مانا و هه‌ڵه‌ی كۆتایی پێهێنا.
بێجگه له‌وه‌ی ئه‌وه ڕوینه‌دا. پاشه‌كشه‌ی هێزه شه‌ڕكه‌ره‌كان ته‌نگژه‌ی دوای 1990، كه به‌هۆی داگیركاریهكهی سه‌دامه‌وه هاته‌ئاراوه، كۆتایی پێنه‌هێنا. سه‌دام گۆڕانگاری له نه‌خشه‌ی نێوده‌وڵه‌تیدا ڕهنگڕێژكرد و دروستینهكرد. ئه‌وه‌ش مانای وانیه ئێستا عێراق " كۆتایی پێهاتووه". سه‌ره‌ڕای هه‌موو ڕوداوه گرنگه‌كانی 7 ساڵ و نیوی ڕابردوو، عێراق هێشتا له‌سه‌ره‌تای چیرۆكه نوێیهكهیدایه و داهاتویه‌ك كه چه‌ند ڕوداوێك دیاریده‌كات كه هێشتا ڕویان نه‌داوه. ئێمه به‌رژه‌وه‌ندیه‌كی گرنگ و ستراتیژیمان هه‌یه له‌شێوه‌ی ئه‌و داهاتوه‌دا: عێراقێكی سه‌قامگیر و پلۆرالیستی كه په‌یوه‌ندیه‌كی نزیكی هه‌بێت له‌گه‌ڵ ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و خۆرئاوادا ده‌توانێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نه‌خشه‌ی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست دووبارهبكێشێتهوه. عێراقێك كه فه‌وزا یان دیكتاتۆریه‌تێكی نوێ ی تیا به‌رقه‌راربێت ئاسایشی هه‌رێمه‌كه و ویلایه‌ته‌یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا ده‌خاته مه‌ترسیه‌وه.
ئاسته‌نگ و ته‌حه‌دیه‌كان چین؟ نزیكترینیان مه‌سه‌له‌ی پێكهێنانی حكومه‌ته. ئه‌و دواخستن و گرانیه‌ی له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانی ئازاره‌وه بینیمان ئه‌وه ڕاستیه سه‌ره‌كیه ڕوندهكاتهوه كه هه‌موو شتێك له عێراق زۆر سه‌خته و پێده‌چێت به‌رده‌وام سه‌خت و دژواربێت. كاتێ حكومه‌تی داهاتوو پێكده‌هێنرێت، ئه‌وا پێویسته حكومه‌ت له‌گه‌ڵ كێشه سه‌خته‌كاندا كه له‌دوای هه‌ڵبژاردنه‌كانه‌وه هه‌ڵپه‌سێرراوه لهزۆرانبازیدابێت. ئه‌م كێشانه كێشهدهستوریهكانیش ده‌گرێته‌وه و هه‌روه‌ها سنوره ناوخۆییه‌كان كه كێشه‌یان له‌سه‌ره به تایبه‌تی له كه‌ركوك و دهسهلاَتهكانی حكومه‌تی فیدراڵی به‌غدا له‌به‌رامبه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له هه‌ولێر له‌نێوانیشیاندا كۆنترۆڵی هێزه چه‌كداره‌كان بۆته هۆی زۆربه‌ی بارگرژیه‌كانی نێوان عه‌ره‌ب و كورد له باكووری ولاَتدا. ئه‌م كێشانه هاوشێوه‌ی كێشه‌كانی مافه‌كانی هه‌رێمه‌كانه كه نهبهخێرایی و نه به ئاشتیانه له‌م ولاَتهدا چاره‌سه‌ركراوه.
هه‌ره‌شه‌ی تیرۆریزم به‌سه‌رپه‌رشتی ئه‌لقاعیده له‌عێراقدا به‌رده‌وامه هه‌روه‌ك له هێرشه‌كانی ئه‌م دواییه ده‌ریخست. په‌یوه‌ندیه‌كانی عێراق له‌گه‌ڵ دراوسێكانی به‌تایبه‌ت ئێران وسوریا به سه‌خت و گرانی ماوه‌ته‌وه له‌نێوه‌ندی ئاماژه‌گه‌لێك كه ته‌هران چاوه‌ڕوانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا ده‌كات تا هه‌وڵه‌كانی بۆ شێواندنی ئارامی عێراق ده‌ستپێبكاته‌وه و ئه‌و زه‌مینه‌یه‌ی چه‌ند ساڵێكه له عێراقدا له‌كیسی چووه به‌ده‌ستیبهێنێته‌وه. ئاسته‌نگه‌كانی دیكه بریتیه له بێ‌ئارامی جه‌ماوه‌ری ڕولهزیادبوو له ئه‌نجامی چه‌قبه‌ستوویی ئابوری و نه‌بونی خزمه‌تگوزاریه سه‌ره‌كیه‌كان. هه‌روه‌ها كێشه‌ی ئاواره‌كان، بلاَوبونهوهی گه‌نده‌ڵی، و ناهاوسه‌نگی ڕولهزیادبووی نێوان سوپای عێراق و توانا مه‌ده‌نیه‌كان بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ولاَت.
لیسته‌كه به‌رده‌وامه. ئه‌وه ڕیكۆردی شكست نیه، بهلاَم ڕونكردنه‌وه‌یه‌كی ڕاده‌ی گه‌وره‌یی ئاسته‌نگ و تهحهدیهكانه له عێراق. تا چه‌ند عێراقیه‌كان به‌سه‌ركه‌وتوویی چاره‌سه‌ری ئه‌م ئاسته‌نگانه ده‌كه‌ن، تاڕاده‌یه‌كی زۆر په‌یوه‌ندی هه‌یه به ئاستی بوون و ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا بۆ به‌ره‌وپێشبردنی ڕه‌وشه‌كه و له‌نێوانیشیاندا پرۆسه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت. حاڵی حازر، ئێمه ئه‌و ناوبژیوان و ڕاوێژكار و كه‌ناڵه پێكده‌هێنین كه ناتوانرێت وازی لێ بهێنرێت. بهلاَم ئێمه ڕوبه‌ڕوی كێشه‌ی هه‌میشه‌یی كاتژمێرێكی واشنتۆن ده‌بینه‌وه كه‌زۆر خێراتر له كاتژمێری به‌غدا ده‌خولێته‌وه. ڕاپرسی نوێ له هه‌ردوو ولاَتدا مه‌ترسیه‌كی جه‌ماوه‌ری نیشانده‌دات له به‌رامبه‌ر ئاكامه‌كانی كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا، له كاتێكدا ڕای گشتی له ئه‌مریكا به‌ئاراسته‌ی ئه‌نجامدانی كشانهوهكهیه. ڕاستیه ههرێمایهتیهكان و پێشبینیه‌كانی ئه‌مریكا به‌ده‌گمه‌ن یه‌كده‌گرنه‌وه. نه‌بوونی ئارامگرتنی ستراتیژیمان، به‌درێژایی كات، نه‌یاره‌كانمان پشتیپێده‌به‌ستن و هاوپه‌یمانه‌كانیشمان له لوبنان و عێراق و ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌ترسێنێت.
له‌عێراق، به‌خۆشحاڵیه‌وه، ئێمه سترهكچهرێكمان هه‌یه بۆ پشتگیریكردن و درێژه‌پێدانی ده‌ستێوه‌ردانی ئه‌مریكا ئه‌ویش بریتیه له ڕێكه‌وتنامه‌ی چوارچێوه‌ی ستراتیژی كه له‌گه‌ڵ ڕێكه‌وتنامه‌ی ئه‌منی له كاتی ئیداره‌ی سه‌رۆك بوش‌دا واژۆكراوه. ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه، كه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی ئۆباماوه ئامێزی بۆ كراوه‌ته‌وه، چوارچێوه‌یه‌ك بۆ هاوكاری له بواری ئه‌منی و چه‌ند بوارێكی دیكه‌دا له‌خۆده‌گرێت له نێوانیشیاندا دیپلۆماسی، ئابووری، بازرگانی، په‌روه‌رده، زانست، ته‌كنه‌لۆژیا و په‌یوه‌ندیه‌كان. ئه‌و ڕێكه‌وتنامه‌یه شه‌راكه‌تێكی دور مه‌ودای نوێ له گه‌ڵ عێراقدا وێنا ده‌كات كه پێده‌چێت به‌شێوه‌یه‌كی سه‌ره‌كی نه‌خشه‌ی ستراتیژی ڕۆژههلاَتی ناوه‌ڕاست بگۆڕێت. په‌یوه‌ندیه‌كی له‌و جۆره واده‌كات مانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له‌عێراق مه‌ده‌نیانه‌تر بێت وه‌ك له‌وه‌ی سه‌ربازی بێت. له‌وانه‌شه حكومه‌تی نوێی عێراق داوابكات له‌دوای ساڵی 2011 سوپای ئه‌مریكا له عێراق بمێنێته‌وه. ئه‌گه‌ر وابوو، هیوادارم ئێمه به وریایی گوێ‌بگرین.
ئابی 1990 مانای هه‌یه. ئابی 2010 له ڕاستیدا مانای نیه – ئه‌گه‌ر ئێمه سودی لێوه‌رنه‌گرین ئه‌ویش به‌وه‌ی ڕایبگه‌یه‌نین ئێمه مه‌یدانی شه‌ڕێكی درێژ به‌بێ بونی خۆمان له عێراق و له شوێنی دیكه بۆ مه‌ترسی خۆمان به‌جێده‌هێڵین. ئه‌مریكیه‌كان هه‌میشه ئاماده‌ییان نیشانداوه كاتێ له‌مه‌ترسیه‌كان تێده‌گه‌ن ڕوبهڕٍوی ته‌حه‌دییه‌كان ببنه‌وه. من هیوام وایه سه‌رۆك هه‌ندێ له‌م بیرۆكانه له‌وتاره چاوه‌ڕوانكراوه‌ی سه‌باره‌ت به عێراق باسبكات.
نوسه‌ر، عه‌میدی زانكۆی جۆرج بوش بۆ حكومڕانی و خزمه‌تگوزاری گشتی له ویلایه‌تی ته‌كساس له زانكۆی A&M، له‌نێوان سالاَنی 2007-2009 باڵیۆزی ئه‌مریكا بوو له عێراق.
له‌ئینگلیزییه‌وه: دانا ته‌یب مه‌نمی
واشنتۆن پۆست