رایگه‌یاند:(عیراق ولاتێكی عه‌ره‌بییه‌و له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه ده‌بێت له قۆناغی داهاتوودا كه‌سایه‌تییه‌كی عه‌ره‌بی سه‌رۆكایه‌تی عیراق بكات).
ئه‌م لێدوانه‌ی ئه‌لهاشمی كه جه‌خت له‌سه‌ر ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی عیراق ده‌كاته‌وه جێگه‌ی سه‌رنج ء تێڕامانه، چونكه ئه‌و لێدوانه ته‌عبیر له‌قۆناغه‌كانی رابردووی عیراق ده‌كات ء له‌گه‌ڵ بنه‌ما یاسایی ء ده‌ستوورییه‌كانی عیراقی نوێ‌دا یه‌كناگرێته‌وه. مه‌سه‌له‌ی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی عیراق له‌دوای رووخانی رژێمی پاشایه‌تی ء له‌سه‌رده‌می كۆماری ء به‌تایبه‌ت له‌سایه‌ی حوكمی به‌عسییه شۆڤینییهكاندا به‌رجه‌سته كرابوو، وه‌ك هێڵی سووری ئاسایشی نه‌ته‌وه‌یی سه‌یری ده‌كرا.
پێشێلكردنی مافه‌كانی كورد
ئه‌گه‌ر به‌وردى سه‌یرى ده‌ستووره‌كانى پێشووى عیراق بكه‌ین، ده‌بینین له‌زۆربه‌ى ئه‌و ده‌ستوورانه‌دا (بێجگه له‌ده‌ستوورى ساڵى 1925)، عیراق وه‌ك خاك ء گه‌له‌كانی به‌به‌شێك له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب دانرابوو، ته‌نها زمانى عه‌ره‌بیش زمانى ره‌سمى سه‌رانسه‌رى ولات بووه. ئه‌مه‌ش به‌شێوه‌یه‌كى روون ء ئاشكرا پێشێلكردنى مافى گه‌لى كوردستان ء نهتهوهء پێكهاته نا عه‌ره‌به‌كان بووه.
به‌لام له‌دواى پرۆسه‌ى ئازادیى عیراق تێزء تێڕوانینى نوآ له‌سه‌ر ئه‌و مه‌سه‌لانه هاته گۆڕآ، نوێنه‌رانى هه‌موو پێكهاتهء ره‌نگه جیاجیاكان سه‌باره‌ت به‌ناسنامه‌ى عیراق گفتوگۆء مشتومڕى گه‌رمیان كردء ئه‌و راستیه‌یان جێگیر كرد كه عیراق ولاتێكى فره نه‌ته‌وه‌یه. هه‌ر له‌و چوارچێوهیهداء له‌بڕگه‌ى (ب)ى مادده‌ى (9)ى یاساى به‌ڕێوه‌بردنى ده‌وڵه‌تى عیراق بۆ قۆناغى گواستنه‌وه‌دا ئه‌وه‌یان جێگیر كرد كه عیراق ولاتێكى فرهنهتهوهیهء ته‌نها گه‌لى عه‌ره‌بی عیراق به‌شێكه له‌نه‌ته‌وه‌ى عه‌ره‌ب، ئه‌وه‌ش به‌ماناى ئه‌وه دێت كه گه‌له‌كانى تر‌ى چوارچێوه‌ى سنوورى عیراق به‌شێكن له‌نه‌ته‌وه‌كانى خۆیان. ئه‌مه به‌گۆڕان ء وه‌رچه‌رخانێكى گرنگ له‌ژیانى سیاسى ء ده‌ستووریى عیراقدا داده‌نرێت ء ئه‌و به‌رگه عه‌ره‌بییه سهپاوهى سه‌ر عیراقى داماڵى ء به‌رگى نوآ ء ره‌نگاوڕه‌نگى فره‌یى ده‌رخست. له ده‌ستوورى ئێستای عیراقیشدا جه‌خت له‌وه‌كراوه‌ته‌وه كه عیراق ولاتێكى فرهییهء له‌مادده‌ى سێى ئه‌و ده‌ستووره‌دا ئاماژه به‌وه كراوه كه عیراق ولاتێكى فره نهتهوهء فره ئایین ء فره ئایینزایه. ئه‌وه‌ى تێبینى ده‌كرێت له‌م ده‌ستووره‌دا بێجگه لهفرهیى نه‌ته‌وه‌یى ئاماژه بهفرهیى ئایین ء ئایینزاش كراوه، ئه‌وه‌ش خۆى له‌خۆیدا زیاتر رووى فره‌یى ء جیاوازییه‌كانى كۆمه‌ڵى عیراق نیشان ده‌دات. بێجگه لهفرهیى نه‌ته‌وه‌یى، له‌ده‌ستوورى عیراقدا ئاماژه‌ش بهفرهیى ئایینى كراوه. له‌و چوارچێوه‌یه‌دا ئایینى ئیسلام به‌ئایینى ره‌سمى ده‌وڵه‌ت ء سه‌رچاوه‌یه‌كى بنه‌ڕه‌تى یاسادانان دانراوه. له‌و رووه‌وه ئاماژه به‌وه كراوه كه نابێت یاسایه‌ك ده‌ربچێت له‌گه‌لا حوكمه نه‌گۆڕه‌كانى ئیسلامدا ناكۆك بێت.
ده‌ستوورو دیموكراسی
هه‌روه‌ها باسى ئه‌وه‌ش كراوه كه نابێت یاسا ده‌ربچێت له‌گه‌لا سه‌ره‌تاكانى دیموكراسى ء ماف ء ئازادییه بنه‌ڕه‌تیه‌كانى ده‌ستووردا ناكۆك بێت. له‌به‌رچاوگرتنى ئه‌و مه‌سه‌له جیاجیایانه لهدهركردنى یاساكاندا پێویستى به‌ته‌نسیق ء ته‌وافق ء رێزگرتنى دیدء بۆچوونه جیاوازه‌كان هه‌یه. هه‌ر له‌ده‌ستوورى عیراقدا جه‌خت له‌پاراستنى ناسنامه‌ى ئیسلامى زۆرینه‌ى گه‌لانى عیراق كراوه‌ته‌وه، به‌لام له‌گه‌لا ئه‌وه‌شدا ئایینه‌كانى دیكه فه‌رامۆش نهكراوهء باسى رێزگرتن ء پاراستنى مافه ئایینیه‌كانى تاكه‌كانى مه‌سیحى ء ئێزیدى ء سابیئه مه‌ندائییه‌كان كراوه، ئه‌مه‌ش رووخسارێكى دیكه‌ى فره‌یى نیشان ده‌دات. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى بایه‌خدان به‌بوارى ئاینیدا، له‌مادده‌ى (10)ى ده‌ستووردا جه‌خت له‌ڕێزگرتن ء پاراستنى شوێنه پیرۆزء مه‌زاره ئایینیه‌كان به‌ئازادى كراوه‌ته‌وه. هه‌ر له‌چوارچێوه‌ى پاراستنى رووى فره‌یى ده‌ستووردا جه‌خت له‌وه كراوه‌ته‌وه كه عیراقییه‌كان سه‌ربارى جیاوازیى (نه‌ژاد، نه‌ته‌وه، ره‌سه‌ن، ره‌نگ، ئایین، ئایینزا، ره‌گه‌ز، باوهڕء بۆچوون، بارى ئابورىء كۆمه‌لایه‌تى) له‌به‌رده‌م یاسادا یه‌كسانن. به‌پێى مادده‌ى (41)ى ده‌ستوور، عیراقییه‌كان ئازادن لهپابهندبوونیان بهكاروبارى كه‌سایه‌تییان به‌پێى (ئایینیان، ئایینزایان، باوه‌ڕیان، ویستى خۆیان). به‌پێى مادده‌ى (43)ى ده‌ستوور هه‌وادارانى هه‌ر ئایین ء ئایینزایه‌ك ئازادن له‌ئه‌نجامدانى رێوڕه‌سمه ئایینیه‌كانیان ء به‌ڕێوه‌بردنى ئه‌وقاف ء داموده‌زگا ئایینیه‌كان. ئه‌وه‌ى له‌هه‌ردوو مادده‌ى (39ء 41)ى ده‌ستووردا هاتووه روخسارى ئازادى فره‌یى ئایین ء ئایینزا نیشان ده‌دات. بێجگه لهفرهیى نه‌ته‌وه‌یى ء ئایینى جه‌خت له‌فره حزبیش كراوهتهوهء له‌سه‌ر شانۆى سیاسى عیراق چه‌ندین حزب ء رێكخراوى سیاسى به‌ئازادى كار ده‌كه‌ن. له‌به‌ر رۆشنایى ئه‌و راستیانه‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و راستیه‌ى كه له‌دواى پڕۆسه‌ى ئازادیى عیراق كۆتایى به‌قۆناغى یه‌ك ره‌نگى نه‌ته‌وه‌یى ء ئایینى ء حزبى هات ء عیراقى نوآ بۆته گوڵدانى ره‌نگ ء ده‌نگه نه‌ته‌وه‌یى ء ئایینى ء حزبیه جیاوازه‌كان، هه‌رئه‌وه‌ش زامنى ئاشتى ء ئارامى ء هێشتنه‌وه‌ى یه‌كپارچه‌یى خاكى عیراقه.
هه‌ربۆیه‌ش جێگه‌ی سه‌رنج ء هه‌ڵوه‌سته له‌سه‌ركردنه كه تازه تارق ئه‌لهاشمی باسی ناسنامه‌ی عه‌ره‌بی عیراق ده‌كات. سه‌باره‌ت به‌وه‌شی كه ئه‌لهاشمی داوای سه‌رۆكێكی عه‌ره‌بی بۆ عیراق ده‌كات، ئه‌وه‌ش له‌هیچ بڕگه‌و ماده‌یه‌كی ده‌ستووردا باسی نه‌كراوه‌و له مه‌رجه‌كانی پاڵێوراوی پۆستی سه‌رۆك كۆماردا هیچ ئاماژه‌یه‌كی تێدا نییه كه باسی ئه‌وه بكات كه پاڵێوراوی ئه‌وپۆسته سه‌ر به نه‌ته‌وه‌و ئایین ء مه‌زهه‌بێكی دیاریكراو بێت. ئه‌وه‌ش به‌مانای ئه‌وه دێت كه نوێنه‌ری هه‌ر پێكهاته‌یه‌ك ده‌توانێت خۆی بۆ ئه‌و پۆسته بپاڵێوێت ء ئه‌گه‌ر متمانه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران به‌ده‌ست بهێنێت به‌بآ هیچ رێگرییه‌ك ده‌بێته سه‌رۆك كۆمار.