پێیانوابوو ئیدی بۆته مێرگی دیموكراسی له ناوچه‌ی ڕۆژهه‌ڵا تی ناوه‌ڕاست. ئێمه به‌هه‌ڵه له دیموكراسی تێگه‌یشتوین و لامانوایه دیموكراسی ته‌نها هه‌ڵبژاردنه و به‌س، به‌ڵام دۆخی ئێستای عیراق و دروست نه‌بوونی حكومه‌تی نوێ مه‌سجێكی گرنگ بوو بۆ خودی گه‌لانی عیراق و بۆ دنیاش كه وڵاتێك زیاتر له چل ساڵ دیكتاتۆری به‌ڕێوه‌ی بردبێ و وه‌لائی بۆ تیره و تایفه و مه‌زهه‌ب بێ دیموكراسی بوونی ده‌بێته موعجیزه.
كێشه‌كانی عیراق به‌رله‌وه‌ی ئه‌م هه‌لومه‌رجه سیاسییه خوڵقاندبیهتی زیاتر كێشه‌ی كولتوورین، گۆڕانی سیاسیی ناتوانێَ وا به‌ئاسانی گۆڕانی كولتووری چێ بكات. له دوای ڕزگاری عیراق له دیكتاتۆری، كێشه‌كانی زیاتر وهردهكهوتن، پێشتر هه‌ر نه‌بێ به‌هۆی حاكمێكی دیكتاتۆر كه‌متر باسوخواسیان له‌سه‌ر بوو. ئه‌و ته‌نگژه‌ی ئێستای عیراق كه سیاسییه‌كان ناتوانن حكومه‌تێكی نوێ دروستبكه‌ن به‌هۆی نه‌بوونی پره‌نسیپه‌كانی هاوڵاتیبوونه، پرسی هاونیشتمانی له عیراق پرسگرێكی مه‌زنن، هاوڵاتیبوون ئه‌مڕۆ له عیراقدا له‌سه‌ر بنچینه‌ی مه‌زهه‌ب و خێڵ و حزب و نه‌ته‌وه و تائیفه‌یه، ئه‌وه‌ی غائیبه نیشتمانی و هاونیشتمانییه. له كۆمه‌ڵگا پێشكه‌وتووه‌كاندا ئه‌رك و ماف له‌سه‌ر بنه‌مای هاوڵاتیبوونه، ئه‌وه‌ی له عیراق ده‌گوزه‌رێ كۆمه‌ڵێك لیستی تائیفی و مه‌زهه‌بی هه‌ڵبژاردنیان بردۆته‌وه و ده‌یانه‌وێ حوكمی عیراق بكه‌ن. هه‌ر سیاسییه‌كی عیراقی ده‌بینی له شاشه‌ی تیڤییه‌كان مرۆڤێكی دیموكراسیه و باس له نه‌هێشتنی تائیفه ده‌كات، كه‌چی خۆی به‌رهه‌می ده‌نگده‌رانی تائیفه‌یه. بۆیه كه‌سی به‌رهه‌می مه‌زهه‌ب و تائیفه ناتوانێ مه‌زهه‌بی و تائیفی نه‌بێت.
دۆخی عیراق به‌هۆی سستی ئیداره‌ی نوێی ئه‌مریكا و به‌هێزی ڕۆڵی ئێران زیاتر ئاڵۆز بووه، له ده‌ورانی پێشوو حاڵه‌ته‌كه پێچه‌وانه بوو، به‌ڵام ئێستا ئێران به‌هۆی شیعه‌وه بۆته كه‌ڵه‌گا و ئه‌مریكاش به هۆی جه‌نگی ئه‌فغانستان بۆته پاشكۆ له عیراق، بۆیه هه‌ركه‌سێك پێیوابێت عیراق به‌بێ ئه‌مریكا ده‌توانێ كێشه‌كانی چاره‌سه‌ربكات ئه‌وا له ساده‌ترین ئهلف و بێی سیاسی تێناگات. سیاسییه‌كانی شیعه و سوننه، كه داوای ڕۆیشتنی ئه‌مریكا ده‌كه‌ن زیاتریش شیعه، بۆ ئه‌وه‌یان نییه له خه‌می عیراق و پرسی عیراقییهكاندان، به‌ڵكو شیعه بۆ ئه‌وه‌یانه مه‌یدانه‌كه به ته‌واوی بۆ ئێران چۆڵ ببێت و سوننه‌ش ده‌یانه‌وێت مه‌یدانه‌كه ببێته هی سوریا و سعودیه و عروبه. ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ له عیراق ده‌گوزه‌رێ، ململانێ ئه‌جێندای وڵاتانی ده‌وروبه‌ره، سیاسییه‌كانی عیراق به ناوی دیموكراسییه‌وه له خزمه‌ت ئه‌و ئه‌جێندایانه‌ن. له‌مێژه عیراق وه‌ك نیشتمان ته‌نها له نه‌خشه‌ی سیاسی و جوگرافی بوونی هه‌یه، ده‌نا وه‌ك ئه‌وه‌ی عیراق نیشتمانی كۆمه‌ڵه خه‌ڵكێك بێ و ئه‌و خه‌ڵكه‌ش دڵسۆزی نیشتمان بن بۆته خه‌یاڵ. ئه‌وه‌نده‌ی شیعه خۆیان به شیعه ده‌زانن نیو ئه‌وه‌نده خۆیان به عیراقی وه‌ك نیشتمان نه‌ك ناسنامه نازانن، سوننه‌ش خۆی به درێژكراوه‌ی ئوممه‌ی عه‌ره‌بی و ئیسلامی ده‌زانێت و كوردیش ئه‌وه‌نده‌ی خۆیان به كورد ده‌زانن نیو ئه‌وه‌نده عیراق وه‌ك نیشتمان ناناسن، له ڕاستیدا ڕه‌نگه كورد له‌سه‌ر حه‌ق بن، له‌به‌رئه‌وه‌ی نیشتمان له ڕابردوودا بۆ ئه‌وان بۆته دۆزه‌خ و هه‌رچی نه‌هامه‌تییه ئه‌م نیشتمانه به‌سه‌ری هێناون، بۆیه دروستبوونه‌وه‌ی وه‌لائی كورد بۆ عیراق هه‌ر هیچ نه‌بێ له‌دۆخی ئێستا و تاماوه‌یه‌كی دووریش زه‌حمه‌ت ده‌بێت. بۆیه عیراق له دڵ و ده‌روونی مرۆڤه‌كانی سڕاوه‌ته‌وه و چیدی ئه‌و سه‌رزه‌مینه نییه كه بتوانێ خۆشی بۆ تاكه‌كانی دابینبكات، ئه‌ویش به هۆی ئه‌و سیاسه‌ته كوشنده‌یه‌ی له ده‌ورانی ڕابردوو و ئێستادا ده‌رهه‌ق به عیراقییه‌كان په‌یڕه‌وكراوه، بۆیه به‌ڕای من تا ڕۆڵی ئه‌مریكا لاوازبێت زیاتر كێشه‌كانی عیراق قووڵتر ده‌بنه‌وه. شیعه ناتوانێ قۆناخی زوڵم و سته‌م كه به درێژایی مێژوو لێیكراوه وه‌ك مه‌زهه‌ب له‌بیر بكات، هه‌روه‌ها ناتوانێ وه‌لائی بۆ ئێران نه‌بێ، ئێرانیش ناتوانێ له كۆڵ گرێی عیراق بێته‌وه، هه‌میشه ده‌یه‌وێت عیراقێكی ڕه‌زیل و هه‌زیل له ته‌نیشت خۆی ببینێ، ململانێی عیراق و ئێران مێژوویین، هی سه‌رده‌م و ده‌ورانێكی درێژن، بۆیه به‌قسه‌ی ڕووتی سیاسییه‌كانی عیراق چاره‌سه‌ر نابێ. هه‌ریه‌ك له‌و لیستانه‌ی له هه‌ڵبژاردن سه‌ركه‌وتوون به‌رهه‌می ململانێی تایفی و مه‌زهه‌بین نه‌ك ده‌ره‌نجامی سیاسی و كێبڕكێی خزمه‌تكردنی خه‌ڵك، بۆیه ده‌بینین هیچ لیستێك ناتوانێت ده‌ستبه‌رداری بۆچوونه‌كانی خۆی بێت. ئه‌مه‌ی تائێستا باسمان كرد له ڕووی مێژوویی و كولتوورییه‌وه بوو، به‌ڵام كێشه‌كانی سه‌رئه‌رزی واقعی كه ئه‌مڕۆ عیراق به‌هۆی لیسته شیعهكانهوهیه له‌نێو خۆیاندا ناكۆكن و ناتوانن یه‌كگرتووبن، به‌هۆی ده‌سكه‌وتی ماددی و ململانێی ده‌سه‌ڵات له‌لایه‌كه‌وه هه‌روه‌ها ناشتوانن ده‌ستبه‌رداری ئامۆژگارییه‌كانی ئێران و ولائی مه‌زهه‌بییان بن له‌لایه‌كی تر، بۆیه ئێستا عیراق دووچاری ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه بۆته‌وه. ده‌بینین شیعه نه‌خۆیان ده‌توانن حكومه‌ت دروستبكه‌ن، نه‌ڕێگا ده‌ده‌ن لیستی عه‌للاوی دروستی بكات. پێكهێنانی حكومه‌ت له‌گه‌ڵ لیستی عه‌للاوی به‌لای شیعه‌وه هێڵی سووره، بۆیه ئه‌وه زیاتر له پێنج مانگه چاوه‌ڕێی به‌دیلی مالیكین له‌ناو حزبی مالیكی. له‌به‌رئه‌وه‌ی جه‌ماعه‌تی سه‌در و حه‌كیم مالیكیان قه‌بوڵ نییه و ئه‌و گه‌وره بوونه‌وه‌ی مالیكی له ماوه‌ی چوار ساڵی ڕابردووی له چاوی ئه‌و ده‌سه‌ڵاته فراوانه‌ی ده‌زانن كه به‌هۆی سه‌رۆك حكومه‌تیه‌وه هه‌یبووه، بۆیه نایانه‌وێ ئه‌زموونی چوار ساڵی ڕابردوو دووباره بكه‌نه‌وه، ڕه‌نگه له‌مه ناحه‌قیان نه‌بێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌ڵسوكه‌وتی مالیكی له ماوه‌ی ڕابردوو زۆر تاكڕه‌وانه بوون، هه‌رچه‌نده ئه‌وه‌ی جێگای مالیكی ده‌گرێته‌وه له مالیكی باشتر نابێت، به‌ڵام بۆ ئه‌وه‌ی یه‌ك كه‌س تاماوه‌یه‌كی زۆر له ده‌سه‌ڵات نه‌مێنێته‌وه گۆڕینی مالیكی له‌م لایه‌نه‌وه كارێكی پۆزه‌تیف ده‌بێت.
به‌ڕای من چاره‌سه‌ری كێشه‌كانی عیراق تاماوه‌یه‌كی زۆر به‌هۆی ئه‌مریكاوه نه‌بێ چاره‌سه‌ر نابێت، به‌ڵام ده‌بێ ئه‌مریكا پێداچوونه‌وه به سیاسه‌ته‌كانی بكات له عیراق و ڕۆڵێكی گه‌وره‌تر ببینێ بۆ فشار خستنه‌سه‌ر لایه‌نه سیاسییه‌كانی عیراق، ئه‌گه‌رنا به‌م هه‌موو كێشانه‌وه عیراقییه‌كان ناتوانن چاره‌سه‌ری گرفته‌كانیان بكه‌ن، له‌به‌رئه‌وه‌ی هه‌موو لایه‌نه‌كان داوای ده‌سه‌ڵات ده‌كه‌ن و كه‌سیان ئۆپۆزسیۆنبوونیان قه‌بوڵ نییه، هه‌روه‌ها كار بۆ هه‌موواركردنی هه‌ندێ بڕگه و مادده‌ی ده‌ستوور بكرێ، كه له‌گه‌ڵ واقعی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگه‌ی عیراقی بگونجێ و وه‌ك نموونه‌ی لوبنان به یاسا هه‌رسێ پۆسته سه‌روه‌رییه‌كان له‌نێوان هه‌رسێ پێكهاته‌ی گه‌وره‌ی عیراق كورد و شیعه و سوننه دابه‌شبكرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی به عه‌مه‌لی دوای هه‌ڵبژاردن ده‌ركه‌وت هیچ كاتێك شیعه به‌خۆشی و ناخۆشی بێت ده‌ستبه‌رداری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نابن، بۆیه ئه‌مه باشترین چاره‌سه‌ره، له‌به‌رئه‌وه‌ی به قسه نابێ تازه عیراق دابه‌شبووه بۆسه‌ر ئه‌م سێ پێكهاتانه و له هه‌ڵبژاردنیش ده‌ركه‌وت شیعه ده‌نگی بۆ شیعه داوه و سوننه بۆ سوننه و كوردیش بۆ كورد، جگه‌له‌وه‌ش ئه‌م هه‌رسێ پێكهاته‌یه به درێژایی مێژوو كێشه‌ی گه‌وره‌یان هه‌بووه و ئاستی عه‌قڵ و ڕۆشنبیرییان نه‌گه‌یشتۆته ئه‌و ڕادده‌یه گیانی لێبووردنیان هه‌بێ و له ڕابردووی یه‌كتر خۆشبن، وه‌ك ئه‌وه‌ی له باشووری ئه‌فریقیا ڕوویدا له‌نێوان سپی پێست و ڕه‌ش پێسته‌كان، له‌وێ سپی پێسته‌كان كه‌مینه‌بوون و ده‌سه‌ڵات هی ئه‌وان بوو غه‌در و زۆڵمێكی زۆریان له ڕه‌ش پێسته‌كان كردبوو، كاتێ ڕه‌ش پێسته‌كان به سه‌رۆكایه‌تی نیلسۆن ماندێللا سه‌ركه‌وتن، تۆڵه‌یان له سپی پێسته‌كان نه‌كرده‌وه، بگره زۆریشیان هه‌ر له داموده‌زگاكانی حكومه‌ت مانه‌وه، به‌رامبه‌ر به‌مه‌ش سپی پێسته‌كان داوای لێبووردنیان له ڕه‌ش پێسته‌كان كرد و دانیان به هه‌ڵه‌كانیان نا، ئه‌م حاڵه‌ته‌ش ته‌واو وه‌ك شیعه و سوننه‌ی عیراقه به درێژایی مێژوو كه‌مینه‌ی سوننه ده‌سه‌ڵاتدار بوونه غه‌درێكی زۆریان له شیعه و كورد كردووه، به‌ڵام هیچ ڕۆژێك نه خۆیان به هه‌ڵه زانیوه و نهئامادهن داوای لێبووردن بكه‌ن بۆیه له عبراق ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی دروست نه‌بووه و تاماوه‌یه‌كی دووریش دروست نابێ، تائێستا سوننه و شیعه‌كه یه‌كیان زاڵم و ئه‌وه‌ی تریان مه‌زڵوم بووه، هه‌ردووكیان تاڕادده‌یه‌كی زۆر له‌به‌رامبه‌ر یه‌كتر و به‌رامبه‌ر كوردیش ڕایان وه‌كو یه‌كه و هیچ لایه‌ك نهئامادهن به‌رامبه‌ر یه‌كتر لێبوورده‌بن، نهمافهكانی كوردیش وه‌ك ئه‌وه‌ی له ده‌ستوور هه‌یه بسه‌لمێنن. ئه‌مه و سه‌رباری ده‌ست وه‌ردانی وڵاتانی ده‌وروبه‌ر و كێشه‌ی هه‌ژاری و بێكاری و ده‌یان كێشه‌ی تر، بۆیه به‌ڕای من شیعه له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له‌ناو خۆشیاندا ناكۆك و كێشهدارن، به‌ڵام ده‌ستبه‌داری پۆستی سه‌رۆك وه‌زیران نابن، نه‌ئێستا و نهلهئایندهشدا، بۆیه ئه‌م واقعه ده‌بێت سوننه قه‌بوڵی بكات، تائه‌م واقعه قبوڵ نه‌كرێ له‌لایه‌ن سوننه‌وه ته‌نگه‌ژه‌ی پێكهێنانی حكومه‌ت هه‌رده‌مێنێ، سوننه ده‌بێ ده‌ستبه‌رداری خه‌ونی به‌ده‌ست هێنانه‌وه‌ی ده‌سه‌ڵات بێت له عیراق، ئه‌مه‌یان بۆ ناچێته‌سه‌ر، هه‌لێكی مێژووییان بۆ ڕه‌خسابوو به درێژایی مێژووی كۆن و نوێ، ئێستا له كیسیان چووه. به‌ڕای من ئه‌م ته‌نگه‌ژه‌یه به‌رده‌وامده‌بێ تا شیعه له ناوخۆیاندا كێشه‌كانیان چاره‌سه‌رده‌كه‌ن، هه‌وڵی عه‌للاوی بۆ پێكهێنانی حكومه‌ت بێ هوده‌یه و ته‌نها كات كوشتنه، بۆیه هه‌موو گه‌لانی عیراق ده‌بێ چاوه‌ڕوانی چاره‌سه‌ری ناكۆكی لیسته‌كانی شیعه بن، كه چاره‌سه‌ركران ئه‌و كات حكومه‌ت پێكدێت.