نوێ به‌رده‌وام ده‌بێت. دوێنێ نه‌هرۆ عه‌بدولكه‌ریم و ساڵح موتڵه‌گ و ئه‌مڕۆش زافر ئه‌لعانی و رافع ئه‌لعیساوی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی داهاتووی عیراق دوورده‌خرێنه‌وه.
ده‌زگای "لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری"، به پشتیوانی گه‌لی عیراق و سه‌ركردایه‌تی سیاسیی وڵات، لێناگه‌ڕێ به‌عسییه‌كانی دوێنێ به‌هه‌مان شێوه‌ی جاران سه‌ردار بن و هه‌وڵ بۆ له‌بیركردنی سه‌رده‌می تاریك و خوێناویی به‌عسی عه‌ره‌بی بده‌ن. عیراق بێ ئه‌وان هه‌نگاوه‌كانی خێراتر ده‌كات و گورجوگۆڵتر ڕووه‌و ئه‌و ئاسۆیه خۆی تاو ده‌دات كه ڕۆژێكی ڕووناكتری لێوه هه‌ڵدێت.
به‌عسییه‌كانی دوێنێ و ڕموزه سیاسییه‌كانی ئه‌مڕۆ كه به دوورخستنه‌وه‌یان له هه‌ڵبژاردن خۆیان به مه‌غدوور ده‌زانن، ده‌یانه‌وێت هه‌روا به‌ئاسانی ڕابردوو له‌بیربچێته‌وه و سه‌رله‌نوێ گۆڕه‌پانه‌كه‌یان بۆ ئاوه‌ڵا بكرێت تا وه‌ك جاران ئه‌سپی خۆیان تاوبده‌ن و ڕمبازێی خۆیان بكه‌ن.
عیراق، تاوان و سه‌ركوتكاری و خوێنڕشتن و بێسه‌روشوێنكردنی ڕۆڵه‌كانی له‌یاد ناكات و به پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی، به‌شێوه‌یه‌كی بوێرانه ده‌ست به‌چاوی ئه‌وانه‌دا ده‌كات كه تا دوێنێ عیراقییهكانیان چه‌واشه ده‌كرد و له‌گه‌ڵ (قائد الامه و بانی مجد العراق) بره‌ویان به سیاسه‌تی به‌عسیزم ده‌دا له وڵات‌دا.
كارامه‌یی و لێوه‌شاوه‌یی و دڵسۆزی ئه‌وانمان گه‌ره‌ك نییه و پرۆسه‌ی سیاسی نوێی عیراق به‌بێ ئه‌وان ته‌ندروست ده‌بێت و به‌بێ ئه‌وان قۆناغه‌كانی گه‌شه‌كردن و په‌ره‌سه‌ندن و بنیاتنانه‌وه زیاتر به‌ره‌وپێشه‌وه ده‌ڕوات.
ئه‌وان له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی له ڕابردوودا ده‌ستیان له‌گه‌ڵ ده‌زگا ئه‌منی و موخابهراتییهكانی به‌عس تێكه‌ڵ بووه، له‌مڕۆشدا سه‌رقاڵی یارییه‌كی مه‌ترسیدارن و به ریمۆنت كۆنترۆڵی ده‌ستی ئه‌و ناحه‌زانه ده‌جوڵێنه‌وه كه له ده‌ره‌وه‌ی عیراقن و چاویان به بزه‌و خه‌نده‌ی منداڵانی عیراق و نه‌وه‌ی نوێی وڵات هه‌ڵنایه‌ت.
به‌عسییه‌كانی دوێنێ نابنه فریادڕه‌س بۆ عیراق و ناشتوانن له‌دوای ئه‌و مێژووه ڕه‌شه‌ی كه تۆماریان كرد، مێژوویه‌كی نوێ بۆخۆیان دروست بكه‌ن.
عیراقییه‌كان به بوونی ئه‌وان له ڕیزی پێشه‌وه، هه‌ست به دوو دڵی ده‌كه‌ن و هه‌ست و مه‌ترسیی چه‌وساندنه‌وه و سته‌مكاری له ناخیاندا چه‌كه‌ره ده‌كاته‌وه.
عیراق له‌ڕێی "لێپرسینه‌وه و دادپه‌روه‌ری" و به پشتیوانی سه‌ركردایه‌تی سیاسی، چاو به مێژوودا ده‌خشێنێته‌وه و وڵات له چقڵ و چێو و كۆزهرهكان پاكده‌كاته‌وه و ڕێگه‌نادات سه‌رده‌می كۆن له‌ژێر ناوه جیاوازه‌كاندا خۆی قوتبكاتهوه و هه‌وڵ بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی عه‌فله‌قی بدات.