وه‌زیرانی وڵاته‌كه ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان كرانه‌وه، كورد قسه‌ی چییه؟ ئه‌مه پرسیارێكه له‌وانه‌یه وه‌ڵامه‌كه‌ی له لای كورده‌كانی كوردستانی باكوور ئاسان بێت، چونكه ئه‌وانه- به‌تایبه‌تیش له لای نوخبه‌ی سیاسی و ڕووناكبیریی- پێرۆستریكاكهی ئه‌ردۆگان له‌وه‌دا نابینن ئه‌وه‌ی له یه‌كێتی سۆڤێتی كۆندا ڕوویدا ئیمكانی به‌رپابوونی له توركیادا هه‌بێت. پرسیاره‌كه‌ی من زیاتر ڕووبه‌ڕووی نوخبه‌ی سیاسی و ڕووناكبیریی كوردستانه‌كه‌ی (لای خۆمان) ده‌بێته‌وه كه به جۆش و خرۆشێكی واوه چوونه‌ته پیری "شیعره‌كانی" ئه‌ردۆگانه‌وه وه‌ك ئه‌وه‌ی شۆڕشێكی گه‌وره‌ی به‌رپاكردبێت و گرێی مه‌سه‌له‌كانی به یه‌كجاره‌كی كردبێته‌وه.
ڕۆژنامه‌ی"الحیاه"ی له‌نده‌نی له ژماره‌ی دوێنێدا (٥/٩)دا ده‌ڵێت، ئه‌ردۆگان هیوای كورده‌كان ده‌بڕێت و شیعریان بۆ ده‌كاته دیاری، چونكه وه‌ك ڕۆژنامه‌كه بۆی چووه وتاره‌كه‌ی سه‌ره‌ك وه‌زیرانی توركیا له دیاربه‌كر ته‌نها ئه‌و شتانه‌ی له خۆگرتبوو وا ئیسلامییه‌كان و كورده‌كان تێیدا هاوخه‌من. به واتایه‌كی تر ئه‌ردۆگان ویستی له ڕێگای هه‌ندێ ده‌سته‌واژه‌ی عاتیفییه‌وه ده‌رباره‌ی زوڵم و زۆر ڕای جمهوری كورد به لای خۆیدا ڕاكێشێت. ئه‌مه‌ش یه‌كه‌م جار نییه و پێش چه‌ند ساڵێك ئه‌ردۆگان له وتاره جه‌ماوه‌رییه‌كانیدا ئاماژه‌ی به شیعره‌كانی خانی و مه‌لای جه‌زیری ده‌دا و ده‌یزانی له كوێوه ده‌چێته ناو یاده‌وه‌ریی كۆمه‌ڵگای كوردییه‌وه. هه‌ر ئه‌م گوتاره شیعری و ئایینئامێزه بوو وای له به‌شێك له كۆمه‌ڵگای كوردی كرد ده‌نگ بۆ حزبه‌كه‌ی بده‌ن و له‌به‌رامبه‌ر ناسیۆنالیستهكاندا به‌هێزی بكه‌ن.
ئه‌وه‌ی له قسه‌كانی ئه‌ردۆگاندا ڕه‌چاو نه‌كرا ئاماژه‌كردن بوو بۆ ئه‌و دۆخه سیاسییه ناله‌باره‌ی له به‌شه كوردستانییه‌كه‌ی ئه‌و وڵاته‌دا هه‌یه كه تا ئێستا ده‌ستووره‌كه‌ی دان به نه‌ته‌وه‌ی كورددا نانێت. ئیسلامییه‌كانیش كه وه‌ك پڕوپاگه‌نده‌ی بۆ ده‌كه‌ن ده‌یانه‌وێ ببنه سه‌ركرده‌ی ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ته‌نها به وشه یاریی ده‌كه‌ن و دید و مهزهندهكانیان تا ئه‌وه‌نده بڕده‌كات ده‌ستووری وڵاته‌كه‌یان فه‌زای زیاتریان بۆ بهردهستهبكات.
ئه‌گه‌ر قسه‌كانی ئه‌ردۆگان ئاماژه‌یه‌كی تێدا بووایه بۆ ٧ هه‌زار زیندانیی كورد و، هه‌روه‌ها ئاگربه‌سته‌كه‌ی (پ.پ.ك) و مافه نهتهوایهتییهكانی گه‌لی كورد وه‌ك نه‌ته‌وه‌ی دووه‌م له وڵاته‌كه‌دا، ئه‌و كاته ده‌توانرا باسی نیه‌تی سیاسییانه‌ی نیوه ڕاستیش بكرێت. ناسیۆنایستهكانیش ئه‌وه باش ده‌زانن، دیاربه‌كر ته‌نها بووه‌ته جێگای ڕیكلام و شیعر خوێندنه‌وه، هه‌روه‌ها پێگه‌ی فراوانخوازیی سیاسی ئیسلامییه‌كان، بۆیه یه‌كسه‌ر هه‌ڵمه‌ته‌كه‌یان به هه‌ڕه‌شه له‌سه‌ر یه‌كگرتوویی وڵاته‌كه داده‌نێن. ئه‌مه‌ش ته‌نها بهرپهرچێكه به پله‌ی یه‌كه‌م بۆ پێگه‌ی "ئه‌ردۆگانییه‌كان" له ناو كۆمه‌ڵگای كوردیدا. چونكه تێنپهڕاندنی ئه‌و هێڵه سوورانه‌ی كه‌مالیزم له وڵاته‌كه‌دا دایناوه، بووه‌ته میراتێكی سیاسیی باو، هه‌روه‌ها شانازییه‌كی "تورك"انه‌ش.
هه‌ر له‌به‌ر ئه‌م هۆیانه‌ش بوو، پارته‌كه‌ی ئه‌حمه‌د تورك (به.ده.په) داوای بایكۆتكردنی ده‌نگدانی له‌سه‌ر هه‌مواركردنی ده‌ستوور كرد و قسه‌كانی ئه‌ردۆگانیش ته‌نها وه‌ك شیعر و "مهواعیزی" ئایینی هاتنه به‌رچاو و هیچی تر.